29 December 2010

بۆ پاڵپشتی کردن له‌ سندوقی هاوکاری گه‌نجان، ناوه‌ندی ئاینده‌ مینی کۆنفرانسێک بۆ رێکخراوه‌کانی‌ سلێمانی ئه‌نجام ده‌دات


بۆ پاڵپشتی کردن له‌ سندوقی هاوکاری گه‌نجان، ناوه‌ندی ئاینده‌ بۆ پرسه‌کانی گه‌نج مینی کۆنفرانسێک بۆ رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی شارستانی شاری‌ سلێمانی ئه‌نجام ده‌دات .
کاتژمێر 2 ی دوانیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 17-2-2010 ، ناوه‌ندی ئاینده‌ بۆ پرسه‌کانی گه‌نج مینی کۆنفرانسێک بۆ پاڵپشتی کردن له‌ پرۆژه‌ی سندوقی هاوکاری گه‌نجان بۆ 20 رێکخراوی شاری سلێمانی له‌ هۆڵی رێکخراوی (CDO) شاری سلێمانی ئه‌نجام دا.

سه‌ره‌تای کۆنفرانسه‌که‌ له‌ لایه‌ن هه‌ردی به‌هائه‌دین رێکخه‌ری پرۆژه‌کانی سلێمانی ناوه‌ندی ئاینده‌ به‌خێرهاتنی نوێنه‌ری رێکخراوه‌کانی شاری سلێمانی کرد ، دواتر له‌ لایه‌ن هێمن فه‌رید به‌رپرسی پرۆگرام کورته‌یه‌ک له‌ کارو چالاکیه‌کانی رابردووی ناوه‌ندی ئاینده‌ی به‌ ئاماده‌بووان راگه‌یاند و پاشان له ‌لایه‌ن سیروان عه‌باس سه‌رپه‌رشتیاری ناوه‌ندی ئاینده‌ باسی پرۆژه‌ی سندوقی هاوکاری گه‌نجان کراو بۆ ئاماده‌بووان شیکرایه‌وه‌.
دواتر ده‌رگای گفتوگۆ بۆ نوێنه‌ری رێکخراوه‌کانی شاری سلێمانی کرایه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ره‌خنه‌ و بۆچوون و پێشنیاره‌کانیان ده‌رباره‌ی پرۆژه‌که‌ ده‌رببڕن و چه‌ندین ره‌خنه‌ و بۆچوون و پێشنیار و پرسیاریان ئارسته‌ی ستافی ناوه‌ندی ئاینده‌ کرد ده‌رباره‌ی پرۆژه‌که‌ ، له‌ لایه‌ن ناوه‌ندی ئاینده‌شه‌وه‌ هه‌ر یه‌ک له‌ سیروان عه‌باس و هێمن فه‌رید و هه‌ڤاڵ نه‌ژاد وه‌ڵامی کۆی پرسیاره‌کانیان دایه‌وه‌.

0 سەرنج:

Post a Comment