29 December 2010

ژن و ناسیۆنالیزم : گفتوگۆ له‌ نێوان هه‌ڤاڵ و خاتوونی هێژا ئه‌ڤین ئیبراهیم فه‌تاح



ئه‌م گفتوگۆیه‌ی به‌رده‌ستان له‌ئه‌نجامی نوسینی وتارێکی به‌رێز ئه‌ڤین ئیبراهیم فه‌تاح ، به‌ناوی (ژن و ناسیۆنالیزم ، ململانی و سازش) دروست بوو ، دیاره‌ ده‌بێ سوپاسی کاک عه‌باس شوان بکه‌م که‌ بووه‌ هۆی دروست بوونی ئه‌م گفتوگۆیه‌ی ئێمه‌ له‌ ماڵپه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی جیهانی فه‌یس بووک ، بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌رانی به‌رێزی بڵۆگه‌که‌م ئاگاداری ئه‌م گفتوگۆیه‌ی ئێمه‌ بن و به‌شدار بن له‌و گفتوگۆیه‌ پێم باشبوو له‌ بڵۆگه‌که‌شم بڵاوی بکه‌مه‌وه‌ ، به‌ڵام وا باشه‌ پێش ئه‌وه‌ی گفتگۆکه‌ بخوێننه‌وه‌ ، وتاره‌که‌ی خاتوو ئه‌ڤین بخوێننه‌وه‌ له‌م سه‌رچاوه‌یه‌ (http://knwe.net/Direje.aspx?Jimare=1725&Cor=2&Besh=Witar )
 
گفتوگۆکه‌مان ئاوا ده‌ستی پێکرد ...
هه‌ڤاڵ .. من پێم سەیرە کەسانێک خەباتی دوێنێی پارتە کوردیەکان لەشاخ بە ناسیۆنالیزم بزانن کە دروشمەکەیان دیموکراسی بۆ عێراق بووە دواتریش لە بەرماوەکەی شتێ بۆ کوردستان !!! من هەرچی لێی ورد دەبمەوە ئەوانە زۆرجار زیانی گەورەیان بە خودی ناسیۆنالیزمی کوردی گەیاندووە ، نەک ئەوەی خۆیان ناسیۆنالیزم بووبن ، کەچی هێشتا بە ناسیۆنالیزمی کوردی دەناسرێن !!! من پێچەوانەی ئەو بۆچوونەی ئەڤین خان ـەوە بیردەکەمەوە ، لەگەڵ رێزمدا

ئه‌ڤین خان.. جوانه‌ كاكه‌ هه‌فاڵ، ناسیونالیزم یه‌ك تیۆری نیه‌ به‌ڵكو ئه‌وترێ تیۆریه‌كانی ناسیونالیزم، هه‌روه‌ها، ناسیونالیزمی هه‌رنه‌ته‌وه‌و وڵاتێك تایبه‌تمه‌تنێتی مێزووسی و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی خۆی هه‌یه‌. له‌رووی تیۆرییه‌وه‌ حیزبه‌ كوردیه‌كانی خه‌باتی رزگاریخوازی كوردستان له‌نێوان ناسیونالیزم و ئایدیۆلرجیای جه‌ب بوونه‌، غه‌یری ئه‌وه‌ به‌جی بیناسه‌یان ده‌كه‌ی؟ به‌رای من قكری لیبرال تائێستا به‌روون و ئاشكرا له‌كوردستاندا نه‌بووه‌(كه‌من خۆم باوه‌ڕم له‌ لیبراله‌ نه‌ك ناسیونالیزم) بۆیه‌، ده‌توانین ره‌خنه‌یان لێبكرین و بلیین عه‌یبه‌كانی ناسیونالیزمی كوردی، به‌لام ناتوانین ناوی دیكه‌یان لێنێن جونكه‌ هیج بیناسه‌یه‌كی تر نایانكرێته‌ووه‌. بابه‌ته‌كه‌ی من ره‌خنه‌یه‌ له‌تیۆری ناسیونالیزم له‌دیگای تیۆری فیمینزم نه‌ك له‌هیج دیدكایه‌كی دیكه‌وه‌. ئایا تۆ جی ناوێكی دیكه‌ت هه‌یه‌ بۆ نناسیونالیزمی كوردی؟ جونكه‌ به‌راستی سه‌رنجه‌كه‌ت زۆر جوانه‌و ئه‌مه‌وێ قوولتر بروانم له‌ بابه‌ته‌كه‌... سوپاس

هه‌ڤاڵ .. هێژا ئەڤین خان ، دیارە ناسیۆنالیزم چ لە کوردستان و چ لە دونیاشدا دواجار یەک ئامانجیان هەیە ، ئەویش رێزگرتن لە رابردوو و ئیستا و کولتور و ...هتد ی نەتەوەکان و دامەزراندنی دەوڵەتێکی نەتەوەیی ، بەڵام لە میژووی نزیک ئەو شۆرشانەی لە کوردستان هەبووە هیچیان ناچنە خانەی ناسیۆنالیزمی کوردیەوە لەبەرئەوەی ئامانجیان سەربەخۆیی کوردستان نەبووە (جگە لە پارتی سۆسیالیستی کورد "پاسۆک") و بەئاشکرا لە پەیرەو پرۆگرامی پارتەکانی دوێنێی شاخی کوردی دەبینرێ یان چەپ و مارکسی و ... هتد یان دیموکراتی و ئیسلامی بوون ، بەداخەوەش تا ئێستا رێبازێکی نەتەوەیی (ناسیۆنالیزم)مان نیە ، کە بەبروای من پێویستیەکی مێژووی و هەنووکەییە.
دەربارەی ناسیۆنالیزم و مێینەش ،  ناسیۆنالیزم (نەتەوەیی) رێز و سەروەری ئەگەرێنێتەوە بۆ نەتەوە و نەتەوە بە بنەما وەردەگرێت ، نەتەوەش کۆمەڵی مرۆڤن لە (نێر و مێ) پێکهاتوون و تەواوکەری یەکدین ، ئیدی من باوەر ناکەم ناسیۆنالیزم دژی مێینە بێت و پێم وایە بە پێچەوانەوەیە ، چونکە لە خەباتی ناسیۆنالیزمی هیچ نەتەوەیەک نەم دیوە تەنها نێر بە بنەما وەرگرن و مێ-ش وەک مقاش و سوتماک لە خزمەتی نێر بەکاربێنن.
جگە لەوەش مانشێتی وتارەکەی بەرێزت ناسیۆنالیزم بەگشتیە و دواتر ناوەرۆکەکەی لەسەر پارتە کوردیەکانە کە بەداخەوە هیچیان ناسیۆنالیزم نەبوون و هەنووکەش نین !! بۆیە هەست بە جیاوازیەک دەکرێ لەو نێوەندەدا.
هەرچی کوشتنی مێینە یە بەناوی ناموس پارێزی و ئەوەی بەرێزت پێت وایە ئەم جۆرە کوشتنە پەیوەندی بە ئاینەوە نیە و بۆ پاراستنی نەتەوەیە ، من پێم وایە ئەمەش غەدرێکە لە ناسیۆنالیزمی کوردی دەکرێت (لە کاتێکدا ناسیۆنالیزمی کوردی نەبووە) ، ئاخر من نەم دیوە و نەمبیستووە بڵێن ئەو خانمە لەبەر ئەوە کوژراوە حەیای کوردی بردووە بەڵکو لەبەر بەناو حەیای بنەماڵە کوژاروە ، یا حاشا لەو خانمە بکرێت لەبەر ئەوەی شوی بە نا کوردێک کردووە و زیانی بە نەتەوە گەیاندووە، دوای ئەوە بۆ دەبێت تاوانی کەسێکی خێڵکەکی یا هەشە خۆی بەچەپ دەزانێ یا ئیسلامیە کە مێینەیەکی خانەوادەکەی دەکوژێ بە تاوانی نەتەوەیی و ناسیۆنالیزم بزانین ؟؟؟؟
بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر ناسیۆنالیزم لە وتارەکەی بەرێزت لاببەین و بڵێین پارتە کوردیەکان و باسی دوێنێی خەبات و قوربانی دانی مێینە بکەین لە ریزی ئەو پارتانە و ئەمرۆی ئەو توێژە کە هەمووان دەزانین چۆنە ، سەت لە سەت هاورای بەرێزتم و پێم وایە کەمتر نەبوون لە نێرەکان لە دەست خستنی ئەم دەستکەوتانە و ئەمرۆش دەبینین کەمتر سودیان بینیوە ............. ریزی دووبارەم ... سوپاس

ئه‌ڤین خان .. سوباس كاك هه‌فاڵ 
تێكه‌یشتم له‌ رایه‌كه‌ت
به‌ڵام من بابایه‌كی فێمینستم كۆمه‌ڵناسی و فێمینیزم و تیۆریه‌ سیاسیه‌كانم ئه‌كادیمی خوێندووه‌. بنه‌مای سه‌ره‌كی كۆمه‌ڵناسی ئه‌وه‌یه‌ هیج شتێك به‌ موتله‌ق وه‌رناكرێت واتا، فیرمان ده‌كا جۆن رێز له‌ جیاوازی بكرین. یه‌ك شتی زۆر كرنك هه‌یه‌ له‌ سوسیۆلۆجی كه‌ من زۆرم حه‌ز لێیه‌تی ئه‌وه‌یه‌ هه‌موو رایه‌ك راسته‌ به‌مه‌رجێك به‌ڵكه‌ی بۆ بێنیته‌وه‌
بۆ نمونه‌، تۆ ده‌ڵێی ئه‌و حیزبانه‌ی هه‌ن سوسیالیزم نه‌بوونه‌ و ئیمرۆ زۆر زه‌رووره‌ ئه‌و ره‌وته‌ هه‌بێت، كه‌ ده‌ڵێی ته‌نیا (باسۆك) وایه‌. من به‌زمانی سۆسیۆلۆجی ده‌ڵێم، به‌بێی تیۆری بزووتنه‌وه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان (كه‌به‌شێكه‌ له‌ماسته‌رنامه‌كه‌م) هه‌ر بزووتنه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌لایه‌تی ته‌عبیر له‌پێویستی كۆمه‌ڵكه‌ ده‌كات. واتا، به‌پێی قسه‌كه‌ی تۆ ده‌بوو ئیستا باسۆك به‌هیزترین حیزب بوایه‌، كه‌ وانیه‌، حیزبی بینجه‌میش نیه‌!! 
نموونه‌ی روونتر، بۆجی بزووتنه‌وه‌ی كۆران وا زوو فراوان بووه‌و خه‌ریكه‌ دبێت به‌هێزی دووه‌م؟ جونكه‌ ته‌عبیر له‌ ویستی هه‌نووكه‌ی ده‌كات...خه‌ڵكی هه‌ر وا به‌عاتیفه‌ ده‌نك ناده‌ن به‌لكو شتیك هه‌یه‌ بالیان بیوه‌ ده‌نێت.
له‌كۆتاییا، ئه‌كه‌ر به‌وردی بابه‌ته‌كه‌م بخوێنیته‌وه‌ من به‌مه‌نتیق به‌لگه‌ دینمه‌وه‌ كه‌ سیكسوالیتی ژن مه‌ترسیه‌ بۆ نه‌ته‌وه‌ بۆیه‌ كۆنترۆل كراوه‌.... ئه‌كه‌ر كه‌مێك قوول بروانی ده‌بینی خێزانێك بجووكراوه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌ هه‌موشمان له‌بیرمان جی حه‌شریك به‌ نه‌سرین به‌رواری كرا كه‌ شووی به‌ غازی ئه‌لیاوه‌ر كرد، كه‌سیش ناوی بیاوێك ناهێنی ئه‌كه‌ر ژنی غه‌یره‌ كورد بینی....
دووباره‌ سوباس و سه‌ركه‌وتوو بیت

هه‌ڤاڵ .. ئەڤین خانی هێژا ، منیش لەو روانگەوە هاورای کۆمەڵناسیم کە دەبێ هەمووان رێز لە جیاوازیەکانی یەک و دوو بگرین ، نمونە هێانەوەم بەوەی کە تەنها پاسۆک ناسیۆنالیستی بووە بۆ ئەوە بوو لە باسکردنەکەم راستگۆ بم ، دیارە بیروباوەری چەپ و دیموکراتی پارتەکانی ئێمە خەباتی ناسیۆنالیستی پاسۆکیان پێ قبوڵ نەکرا و بە دەیان رێگە هەوڵی لەناو بردنیان دا و بەداخەوە سەرەنجام سەرکەوتوو بوون و نزیک بە 18 ساڵێکە پاسۆک نەماوە وەک پارت ، بۆیە ناکرێ بیخەینە ریزبەندیەوە .
منیش ئەوەم قبوڵە کە بزووتنەوەکان گوزارشت لە پێویستی و ناخی کۆمەڵگە دەکەن و بەو پێیەی تا ئێستا بەهۆی باروودۆخە میژوویەکانی وەک هاتنی ئیسلام و دواتریش سەرهەڵدانی بزووتنەوە چەپ و مارکسی و ئیسلامی و دیموکراتەکان، بەجۆرێک گوزارشتیان لە کۆمەڵەگەی کورد کردووە، بەڵام مەرج نیە راست و لەسەر حەق بن ،  بۆیە بەبروای من کورد نەگەیشتۆتە ئەو خاڵەی کە دەبێ پێی بگا و نەگەیشتۆتە ئاستی ناسیۆنالیست بوون !! 
خاڵێکیش هەیە دەکرێ جێی تێرامان بێت ، هەموو بزووتنەوە کۆمەڵایەتیەکانی کۆمەڵگە کە گوزراشت لە کۆمەڵگە دەکەن، ئەگەر زۆرینەش بن مەرج نیە راست و لەسەر حەق بن ، بۆ نمونە سپی پێستەکانی ئەفریکای باشوور کە دژایەتی رەشپیستەکانیان دەکرد و دەیان چەوساندنەوە زۆرینەی ئەوکاتیان پێک دەهێنا و ناکرێ بڵێین ئەمانە کە گوزراشتیان لە کۆمەڵگەی ئەو کاتە دەکرد راست بوون ، چەندان نمونەی دیکەش هەن .....هەر وەک ئەوەی  لە کوردستان ئەو بۆجوونانەی هەبوون و ئەوان لەسەر حەق بن و نەبوونی ناسیۆنالیزمیش لەسەر پیویست نەبوون و ناحەقیەکەی بێت.
بۆیە دەکرێ بێژین بزووتنەوەکانی کۆمەڵگەی کوردی ئەگەرچی گوزارشت لە کۆمەڵگە دەکەن ، بەڵام لە هەڵەدان.
دەربارەی ئەوەی بەرێزت پێت وایە خێزان بچووکراوەی نەتەوەیەکە ، من ئەوە بە بۆچوونێکی نا راست دەبینم و پێم وایە خیزان بجووکراوەی دەوڵەتە نەک نەتەوە ، بەبەڵگەی ئەوەی خێزان هەیە لە دوو نەتەوەی جیاواز پێکی دێنن وەک (کوردێک و ئاڵمانێک) ناکرێ بڵێین ئەمە بچوکراوەی نەتەوەیەکە ، بەڵام دەکرێ بڵێن ئەمە بچووکراوەی دەوڵەتێکە ، بە بەڵگەی ئەوەی چەندان دەوڵەت هەن لە نەتەوەیەک زیاتریان تیدا دەژی وەک (ئەمریکا).
روونتر فەلسەفەی پێکچوواندنی خیزان بە دەوڵەت لەروانگەی پێکهاتەی دەسەڵاتەکانیەتی ، وەک ئەوەی خێزان سەرۆکێکی هەیە و دەوڵەتیش هەیەتی ، خیزان کەسێک بژیوەکەی دابین دەکات و دەوڵەتیش سەرچاوەی دارایی یا وەزارەتێکی لەو چەشنەی هەیە ، منداڵەکانی خێزانیش چەشنی هاوڵاتیانی دەوڵەتەکە وان.
بۆیە خیزان بچووکراوەی دەوڵەتە نەک نەتەوە!
خاتوون نەسرینیش لەبەر کورد بوونەکەی نەدرایە بەر رەخنە، بەڵکو لەبەر ئەوە درایە بەر رەخنە بەسەر 2 خاتوونی دیکە سەربەهەوێ شوی کرد.
رێز و سڵاوم قبوڵ بفەرموو

ئه‌ڤین خان .. راوه‌سته‌ كاكه‌ بۆ ئه‌وه‌نده‌ توندی؟ هاها 
من له‌كه‌ل تۆم كور نه‌كه‌یشتوه‌ته‌ ئاستی ناسیونالیزم بامانا فه‌لسه‌فیه‌كه‌ی. به‌ڵام دیسان ناتوانم له‌بازنه‌ی كۆمه‌ڵناسی ده‌رجم: ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ هه‌ر ئه‌وه‌نه‌ده‌مان هه‌یه‌و ته‌واو...هه‌موو ئه‌و ته‌ییارانه‌ی تۆ باسیان ده‌كه‌ی لای ئیمه‌ دوو به‌شن: ناسیونالیست له‌كه‌ل ئایدیالیست.. ئیدی ئیسلامی و ماركسی وه‌ك یه‌ك ئایدیالیستن ئه‌وانی دیكه‌ش ناسیونالیزم جا هه‌یان عه‌یار 24 و هه‌شیان ته‌زویر!! 
كرنك ئه‌وه‌یه‌ ئه‌وان ته‌عبیر له‌كورد ده‌كه‌ن، به‌كوردیه‌كه‌ی كورد هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی بیكراوه‌ بۆیه‌یه‌ش نه‌یتوانیوه‌ ببیت به‌دده‌وله‌ت.
دیسان سوسیولوجی رقی له‌ ته‌عمیمه‌، من كه‌ باسی خیزانم وه‌ك بجووكراوه‌ی نه‌ته‌وه‌ كرد، له‌جوارجیوه‌ی بابه‌ته‌كه‌ی خۆم باسم كرد كه‌ باسی ده‌وله‌تی نه‌ته‌وه‌ م كرد، ئه‌كینا سالیكی ته‌واو سوسیولوجیای خیزانم خویندووه‌و ، تۆ بۆجی ته‌عمیم ئه‌كه‌ی؟
باشان كاكه‌ هه‌فال حه‌ق جیه‌و راست جیه‌؟ كێ ده‌توانێ بیناسه‌یان بكا؟ حه‌ق و راست ده‌یان ده‌موجاویان هه‌یه‌ نابێ كه‌س مولكیان بكات، ئه‌م مولككردنه‌ خالی لاوازیی ئایدیالیسته‌كانه‌ و به‌دریزایی میزوو جۆكه‌له‌ی خۆینیان له‌سه‌ر رشتوه‌
جه‌مكی ركه‌زپه‌رستی و جیاكاری جینده‌ری و شته‌كانی وه‌ك ئه‌وه‌ به‌یوه‌ندیان به‌حه‌ق و راست و هه‌له‌ نیه‌. ئه‌وه‌ قوناغیكی كۆمه‌لایه‌تی بووه‌ هیشتا عه‌قلی مرۆف نه‌شكاوه‌ته‌ جه‌مكه‌ مرۆییه‌كان. حه‌مكه‌ مرۆییه‌كان زۆر تازه‌ن دوای جه‌نكی جیهانی دووه‌م شورشی بیشه‌سازی په‌یدا بوونه‌. و تا ئیمرۆش ئاسه‌واۆیان به‌ریزه‌ی جیاجیا له‌ جیهاندا ماوه‌، خۆزكه‌ ستوونه‌كه‌م ده‌خوینیته‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ لینكی دوو هه‌فته‌ بیش ئیستایه‌
كاكه‌ هه‌فال من ناتوانم زور بابه‌ت تیكه‌لاو بكه‌م، به‌لام ئه‌زانم له‌یه‌ك بابه‌تی خۆم قوول ببمه‌وه‌، تا فیری ئه‌ه‌ بووم جاوم كز بوو هاهاها
http://knwe.net/Direje.aspx?Jimare=1474&Cor=2&Besh=Witar

هه‌ڤاڵ .. خوا هەڵناگرێ خۆت تا ئەوپەری نەرمی بروودتە ئەوەنیە ئەڵێی (ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ هه‌ر ئه‌وه‌نه‌ده‌مان هه‌یه‌و ته‌واو. ) بەکوردی و کورتی یانی ئیتر قسەی زیادە مەکە هاهاهاها ، ئێستە کاممان توندین ؟؟؟
بەدبەختی ناسیۆنالیستی کورد ، لەوەدایە هەرچی وتوویەتی کورد واو وا ، ئەڵێن ناسیۆنالیستە ، ئاخر پارتێک بڵێ دیموکراتی بو عێراق و ئۆتۆنۆمی و دواتر بووە فیدراڵی بۆ کوردستان دەکەویتە کوێی ناسیۆنالیزم ئەی هاوار ؟؟ ئەوە ئایدیالیستەکانیش بۆ دژایەتی ناسیۆنالیزمی هەژار لەو لاوە بۆستن هاها
لەگەڵ ماف (حەق ) و راست ـەکەش، منیش لەتۆ نزیکم پێم وایە نابێ موڵک کرێ و تا رادەیەکی زۆر باوەرم بەوە هەیە کە (ماف ، ویژدان ، دادگەری) جگە لە قسە هیچی دی نین !
رەگەزپەرستیەکەش کە بەنمونە هێناومەتەوە لە پێناو باسەکەمە و تەنها وەک نمونەیە ، نەک وەک ئەوەی باسی جیاوازی رەگەزیم کردبێ ، بەڵام تۆ لەوەیا شۆر بوویتەوە کە باسی ئێمە نەبوو !!!، دەشێ ئەوەش بڵێم من لەو بوارە شارەزایم نیە و بەکورتی قسەم پی نیە هاها
لەگەڵ ئەوانەشدا من هەر بەبەڵگەوە قسەم کرد و تۆ ئەیبەیتەوە بۆ کۆمەڵناسی دەتەوێ بە کۆمەڵناسیانە پێشم بگری هاها
لە کورێکی تەمەڵیان پرسی چیت خویندووە گوتی خاڵم دکتۆرە ! ، منیش خۆم کۆمەڵناس نیم  ناچارم بڵێم خوشکەکەم و ئامۆزاکەم کۆمەڵناسن هاهاها......... بەڵام بەخوا تۆزێک لەو باسانە شارەزام بەتایبەت ناسیۆنالیزمی کوردی هاهاها
وێرای سوپاس بۆ ئەم گفتوگۆیە ،هیوای سەرکەوتنت بۆ دەخوازم

ئه‌ڤین خان .. كاكه‌ به‌داخه‌وه‌ له‌من نه‌كه‌یشتی
ببوره‌ مه‌ حه‌ددم نیه‌ به‌كه‌س بلیم ته‌مبه‌ل به‌لام سه‌ره‌تا وتم ون كه‌سیكی ئه‌كادیمیم و ناجمه‌ ناو بابه‌تیكه‌وه‌ نه‌مخویندبیت له‌ده‌زكایه‌كی ئه‌كادیمی
كه‌ وتم ئه‌وه‌مان هه‌یه‌و ته‌واو.....تكایه‌ به‌وردی بیخوێنه‌وه‌، كۆمه‌لناسی باسی ئه‌وه‌ ناكات جی باشه‌و جی خراب بتسی ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ هه‌یه‌، بۆیه‌ مه‌به‌ستم ئه‌وه‌ بوو، ممنیش هیوام وبوو كورد ناسیونالیستی عه‌یار 24 بوایا و ئه‌مرۆ ده‌وله‌ت بووینایه‌، به‌لا وانیه‌و ته‌واو...ئه‌م ته‌واو ئه‌ویتریش انای ئه‌وه‌ نه‌بوو ئیتر تۆ مه‌لێ، مانای ئه‌وه‌یه‌ من ناتوانم به‌هیواو خه‌ون باس له‌باری كۆمه‌لایه‌تی به‌زمانی كۆه‌لناسی بكه‌م.
دیسان به‌داخه‌وه‌ له‌شیكردنه‌وه‌ی ره‌كه‌زبه‌رستیش نه‌تزانی بۆجی واموت!! نه‌خیر من نه‌جومه‌ته‌ سه‌ر باسی دیكه‌، تۆ له‌سه‌ره‌تاوه‌ من له‌ وتاره‌كه‌م باسی كرفتێكی فكری زۆر پوول ئه‌كه‌م كه‌جی تۆ نوساویت به‌شتێكی دیكه‌وه‌ كه‌به‌یوه‌ندی به‌باه‌تی منه‌وه‌ نیه‌.... ببوره‌ به‌لام ئه‌كه‌ر وا ته‌سك له‌ناسیونالیزم كه‌یشتووی كه‌ ده‌بێ 100% مه‌رجه‌كانی تێدابێت ئه‌وا به‌لێ ئیسلامیش ناسیونالیستان تیایه‌ وه‌ك ماركسی لینی یش قه‌ومیه‌ و پارتی و یه‌كیتش هه‌ر واا، ئیستا زانیم بۆجی باسۆك نه‌ما له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ك هه‌ر بیركرنه‌وه‌كی ته‌سكی موطله‌ق مه‌صیری نه‌مانه‌!
جونكه‌ هیج شتێك موطله‌ق نیه‌و موطله‌ق رازانسته‌ مرۆییه‌كاندا وه‌ك له‌ژیانی واقیع شوێنی نابیته‌وه‌
سه‌ركه‌وتوو بیت

هه‌ڤاڵ .. (پاسۆک)پارتێک داوای سەربەخۆیی بکات .... وەک هەر بیرکردنەوەیەکی تەسکی موتڵەق مەسیری نەمانە !!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!
مەگەر سەربەخۆیی بیرێکی تەسکە و دەبێ نەمێنێ ؟؟؟؟
ببورە ئەڤین خان هەڵە لە ناسیۆنالیزم و بەتایبەت ناسیۆنالیزمی کوردی گەیشتووی ، راست دەفەرمووی دەکرێ ناسیۆنالیزمی دینی و نەژادی و فەرهەنگی و لیبرال ناسیۆنالیزم و ،،،،، هەبن ، بەڵام وەک گوتم ئامانجی هەموویان دامەزراندنی دەوڵەتە ، هەرچی پارتە کوردیەکانە لەبەرئەوەی داوای سەربەخۆیی کوردستانیان نەکردووە ، بۆیە ناتوانین بڵێین ناسیۆنالیست بوون ....... تکاتە ئەم بۆچوونەی من بە توند وەرمەگرە .
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ناسیۆنالیزم بروانە ئەم سەرچاوەیەی ویکیپیدیا http://ckb.wikipedia.org/wiki/ناسیۆنالیزم
ئەڤین خان بمبوورە لەم کۆمێنتەی دوایی کەمە هەڵچونێکت پێوە دیارە ، تەنانەت لە شێوازی نوسینەکەشت دەردەکەوێ کە هەندی پیتت پەراندووە.
خۆت ده‌ڵێی من لیبراڵیم ، به‌ڵام هه‌ست ده‌که‌م تۆ له‌ لیبرال ناسیۆنالیزم ده‌چی ، ئاخر خۆت ده‌فه‌رمووی منیش هیوام وابوو کورد ناسیۆنالیستی عه‌یار 24 بووایه‌  !!! بۆ ئه‌مه‌ رات چۆنه‌ ؟؟
ئاخر منیش هه‌مان هیوام هه‌س و بۆی تێده‌کۆشم !!
ده‌رباره‌ی جیڕیه‌که‌ت ، منیش خۆشحاڵم بەو جۆرە گفتوگۆیانە، چونکە بەدڵنیاییەوە سود لە بۆچوونەکانت وەردەگرم
هەر بژیت

0 سەرنج:

Post a Comment