ڕه‌نگه زۆربه‌مان که‌م تا زۆر بزانین ووشه‌ی دیموکراتی له‌چیه‌وه هاتوه‌و سه‌رچاوه‌ی چیه، ووشه‌یه‌کی زۆر ناسراوو هه‌میشه دووباره بووهوهیهو رۆژانه گوێ بیستی ده‌بین، بۆیهنامهوێ به‌پێناسه‌و باسکردنی مێژووی ووشه‌ی دیموکراتی ڕۆ بچم، ته‌نها ئه‌وه‌نده به‌سه کهبێژین ووشه‌یه‌کی یۆنانیه‌و به‌واتای حوکمی گه‌ل دێت. ئه‌مڕۆش بۆته یه‌کێ له‌بڵاوترین سیسته‌مه سیاسیه‌کانی جیهان و به‌شێکی زۆر له‌وڵاتان په‌یره‌وی ئه‌که‌ن به‌شێوازی جۆراو جۆر و دور له‌ئایدۆلۆژیای سیاسی وئاینی.
ئاشنا بوونی گه‌لی کورد به‌دیموکراتی و قبوڵ کردنی وه‌ک سیسته‌مێکی سیاسی و کاربۆکردنی تاببێته سیسته‌می ده‌سه‌ڵات، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1919 ودامه‌زراندنی (حزبی دیموکراتی کورد)کهلهئهستهمبۆڵ دامه‌زراوه‌و به‌تورکی پێی وتراوه( کورد دیموقرات فرقه‌سی) سه‌رکرده‌کانیشی هه‌ر یه‌ک لهسلیم بکر، ممدوح سلیم بگ، منه‌وه‌ر بازرگان، نه‌جمه‌دین به‌گ ، حسێن به‌گ،بوون و داوای سه‌ربه‌خۆییان کردووه‌و له‌و باره‌یه‌وه نامه‌یان بۆ ئینگلیز ناردووه(1) به‌ڵام مێژووی ئه‌م پارته تاراده‌یه‌ک ونه . دواتریش دامه‌زراندنی حیزبی دیموکراتی کورستان(ئێران) به‌سه‌رۆکایه‌تی پێشه‌وای نه‌مر وپارتی دیموکراتی کوردستان به‌سه‌رۆکایه‌تی بارزانی نه‌مر له‌ساڵی 1946 له‌مه‌هاباد، که‌یه‌که‌میان کۆماری کوردستانی له‌مه‌هاباد ڕاگه‌یاندو دووه‌میان به‌شداری تێدا کرد ودامه‌زراندنی هه‌ردوو پارتی دیموکراتی کوردستان( تورکیا‌و سوریا) له‌ساڵی 1957. دواتریش دروشمی پارتی دیموکراتی کوردستان بووه" دیموکراسی بۆعێراق و ئۆتۆنۆمی بۆ کوردستان".
ڕه‌نگه تائێره کورته‌باسێکی مێژوویی بێ له‌مه‌ر ئاشنا بوونی کورد به‌و چه‌مکه(دیموکراتی)و قبوڵ کردنی وه‌ک ڕێبازی سیاسی، به‌ڵام ئایا ئه‌و قبوڵ کردنه بۆته قبوڵ کردنێکی پراکتیکیانهو په‌یڕه‌و کردنی وه‌ک سیسته‌مێکی سیاسی له‌ناوخودی ئه‌و پارته دیموکراتیانه، تابهدیموکراتی داوای مافی کورد بکه‌ن،؟ له‌ڕاستیا ئه‌بێ ئه‌بێ ئێمه جیاوازی له‌نێوان هه‌ردوو چه‌مکی دیموکراتی وبانگه‌شه بۆ دیموکراتی بکه‌ین، چونکه جێبه‌جێ کردن وبانگه‌شه بۆجێبه‌جێ کردن دوو شتی ته‌واو له‌یه‌ک جیاوازن له‌جه‌وهه‌ردا، هه‌ربۆیه ئه‌توانین باوه‌رمان به‌کارێک نه‌بیت وبانگه‌شه بۆکردنی بکه‌ین، ئه‌مه ته‌واو له‌سیسته‌می سیاسه‌تیشدا ڕه‌نگدانه‌وی هه‌یه به‌تایبه‌ت بۆ دیموکراتی چونکه زۆر شێوازی پیاده‌کردنی هه‌یه، ده‌توانین بانگه‌شه بۆ دیموکراتی بکه‌ین و دیموکرات نه‌بین، یاخود چه‌پ بین و بانگه‌شه بۆ دیموکراتی بکه‌ین،له‌کاتێکدا چه‌پ ودیموکراتی دوو چه‌مکی جیاوازن له‌ڕووی تیۆری سیاسیه‌وه، هه‌ر وه‌ک بانگه‌شه‌ی لینین بۆ دیموکراتی کرێکاری که‌ده‌ڵێ " دیموکراسی کرێکاری یه‌ک ملیۆن جار دیموکراتی تره له‌دیموکراتی بورژوازی، حکومه‌تی سۆڤیه‌ت یه‌ک ملیۆن جار دیموکراسخوازتره له‌زۆربه‌ی کۆماره بۆرژوا دیموکراسیه‌کان" ئه‌م بانگه‌شه‌یه له‌کاتێکدایه کهسۆڤیهت حکومه‌تێکی چه‌پ بووه به‌ڵام بانگه‌شه بۆ دیموکراتی بوونی خۆێ ده‌کات.!!
له‌م سۆنگه‌یه‌وه ئه‌گه‌ر سه‌یری ڕابردووی هه‌ردوو پارتی دیموکراتی کوردستان (عێراق، ئێران) بکه‌ین که خاوه‌ن مێژوویه‌کی درێژوو کاریگه‌ری به‌هێز بوون له سه‌ر میلله‌تی کورد‌و هه‌ردووکیان پاشکۆی دیموکراتی یان پێوه‌یه، کاتێک ده‌سه‌ڵاتێکیان هه‌بووه دیموکراتی په‌یڕه‌و نه‌کراوه واته بانگه‌شه بووه بۆ دیموکراتی نه‌ک په‌یره‌و کردنی دیموکراتی ، بۆنمونه له‌کاتی دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان له‌مه‌هاباد پێشه‌وای نه‌مر زۆربه‌ی وه‌زیرو کاربه‌ده‌سته‌کانی له‌پیاو ماقوڵانی ناوچه‌که‌بوون وسه‌رۆک عه‌شیره‌ت بوون وبه‌هۆی پله‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیان پۆستیان وه‌رگرتووه نه‌ک به‌شیوه‌ی دیموکراتی که له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه دانرابن، یاخود له‌شۆرشی ئه‌یلول زۆرجار دابه‌ش بوون بۆ دوو باڵ ڕوویداوه له نێوان باڵی بارزانی نه‌مر(مه‌لایی)و باڵی مه‌کته‌بی سیاسی که‌ئیبراهیم ئهحمهدو تاڵه‌بانی سه‌رکردایه‌تی یان ده‌کردو به(جه‌لالی) ناسرابوون،گه‌لێک جاریش رووداوی ناخۆش به‌هۆیه‌وه ڕووی داوه، که‌ئه‌وه کاری من نیه له‌م نوسینه باسی باشی یان خراپی ئه‌و باڵانهو له‌سه‌ر حه‌قی یه‌کیان بکه‌م، به‌ڵکو مه‌به‌ستی من یه‌کتر قبوڵ نه‌کردن بووه له‌لایه‌ن ئه‌و دوو باڵهوهو دژایه‌تی ویه‌کتر سڕینه‌وه‌ی یه‌کدیه، له‌کاتێکدا یه‌کتر قبوڵ کردن به‌شێکی بچووکی دیموکراتیه، واته ئه‌و دووباڵه په‌یڕه‌وی بچووکترین به‌شی دیموکراتیان نهکرژووه، هه‌ر وه‌ک دواجار بینیمان بوونه دوو پارت( یه‌کێتی وپارتی)، لێره‌وه ئه‌توانین بێژین که ئه‌وه دیموکراتی نه‌بووه، به‌ڵکو بانگه‌شه بووه بۆ دیموکراتی، ئه‌وان خۆیان دیموکراتیان قبوڵ نه‌بووه بۆ خۆیان به‌ڵام داوایان کردووه خه‌ڵک ببێته دیموکرات، لێره‌دا ئه‌و ووته‌یه‌ی (ئه‌مانوێڵ کانت) زۆر گونجاوه له‌مه‌ر ئه‌و دوو خاڵه دژه (دیموکراتی وبانگه‌شه بۆدیموکراتی) که ده‌ڵێ" مرۆڤ که‌ناتوانێ یاسا بۆخۆی دابڕیژێ چۆن بۆ کۆمه‌ڵ ده‌توانێ" لێره‌دا ئه‌و پرسه دێته پێشه‌وه ئه‌وان که دیموکراتیان په‌یڕه‌و نه‌کردووه لهناوپارتهکهی خۆیان چۆن ده‌توانن بۆ کۆمه‌ڵ په‌یڕه‌وی بکه‌ن.؟؟له‌ڕۆژگاری ئه‌مرۆشدا هه‌ردوو پارتی سه‌ره‌کی باشووری کوردستان پارتی ویه‌کێتی که‌ده‌سه‌ڵات دارن و حکومه‌ت به‌ڕێوه ده‌به‌ن، یه‌که‌میان دیموکراته‌و دووه‌میان سۆسیال دیموکراته، هه‌ردووکیان بانگه‌شه بۆ دیموکراتی ده‌که‌ن وپێیان وایه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مڕۆی کوردستان دیموکراتی یه‌و به‌نمونه‌یه‌کی باشی دیموکراتی بۆ عێراق و ناوچه‌که وه‌سفی ده‌که‌ن و زۆرجار له لێدوانه‌کانیاندا سه‌رکرده‌کان ئه‌مه‌یان به‌ئاشکرا وتووه، به‌ڵام ئایا ئه‌مه جه‌وهه‌ری دیموکراتیه که‌ئه‌مان ده‌یڵێن؟
له‌ڕاستیا ناتوانین بڵێین به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له‌م هه‌رێمه دیموکراتی نیه،به‌ڵکو ئه‌توانین بڵێین پهراویزێک بۆ دیموکراتی هه‌یه له‌م هه‌رێمه نه‌ک جه‌وهه‌ری دیموکراتی، بهدیویكێ تر ئه‌توانین بڵێین لێره دیموکراتی ته‌واو نیه به‌ڵکو بانگه‌شه هه‌یه بۆ دیموکراتی، چونکه تا ئێستا به‌شیوه‌یه‌کی ته‌ندروست ده‌سه‌ڵات ده‌ستاو ده‌ستی نه‌کردووه له‌نێوان پارته سیاسیه‌کان، تائێستاس سه‌رکرده‌کان هه‌مان سه‌رکرده‌ی سی ساڵ له‌مه‌و پێشن، لێره نه‌ک ده‌سه‌ڵات به‌شیوه‌یه‌کی دیموکراتی هه‌ڵسوکه‌وتی نه‌کردووه به‌ڵکو زۆر جاریش دژی دیموکراتی هه‌ڵسوکه‌وتیان کردووه، بۆنمونه خۆپیشاندان که‌یه‌کێکه له‌سیماکانی دیموکراتی زۆر جار له‌م وڵاته به‌فیشه‌ک وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه، یاخود ئه‌و هه‌موو گه‌نده‌ڵیه‌ی که‌هه‌یه‌و خۆشیان دانی پیا ده‌نێن تائێستا یه‌ک تۆزی لێ چاره‌سه‌ر نه‌کراوه، نه‌مان بینیوه به‌رپرسیک یا وه‌زیرێک لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بکرێ، نه‌مان بینیوه به‌رپرسێک دادگایی بکرێ له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی، له‌کاتێکدا ئه‌مانه له‌کاره سه‌ره‌تاییه‌کانی دیموکراتین، تائێستاش که‌س نازانێ بودجه‌ی وڵات چۆن سه‌رف ده‌کرێ و له‌چیا به‌کاردێ، له‌کاتێکدا شه‌فاف بوون به‌شیکه له‌جه‌وهه‌ری دیموکراتی، یاخود ئه‌و هه‌موو به‌ڵێنه ناڕاسته‌ی به‌رپرسانمان بینی به‌ڵام نه‌مان بینی له‌سه‌ر جێبه‌جی نه‌کردنی به‌ڵێنه‌کانیان به‌رپرسێک ده‌ست له‌کار بکێشنه‌وه، که‌ئه‌مه له‌وڵاتانی دیموکراتی کارێکی ساده‌و زۆر باوه.له‌ڕاستیا به‌م نمونه زۆر سادانه‌ی سه‌ره‌وه ئه‌گه‌ر که‌مێ به‌ویژدانه‌وه بڕیاری له‌سه‌ر بده‌ین ئه‌توانین بڵێین که‌له‌م وڵاته‌ی مه‌دا دیموکراتی نیه، به‌ڵکو بانگه‌شه بۆ دیموکراتی هه‌یه، به‌دیوێکی تر ئه‌توانین بڵیین له‌کوردستاندا شتێک نیه به‌ناوی دیموکراتی به‌ڵکو شتێک هه‌یه به‌ناوی بانگه‌شه بۆ دیموکراتی که دوو چه‌مکی لێک جیاواز‌و ناته‌بان وئه‌و بانگه‌شه‌یه‌ی به‌رپرسان وئه‌و پارتانه ده‌یکه‌ن بۆ دیموکراتی هه‌ر به‌ڕاستی بانگه‌شه‌ن و شتێک نیه بۆ پراکتیک.
(1) گۆڤاری ستانده‌ر ژماره 27
0 سەرنج:
Post a Comment