Showing posts with label دیدار. Show all posts
Showing posts with label دیدار. Show all posts

29 November 2013

دیمانەی هەڤاڵ لەگەڵ رۆژنامەی خەبات سەبارەت بە بەشداری شاندی تۆڕی رێکخراوە کوردستانییەکان لە ١٢هەمین کۆنفرانسی ساڵانەی وڵاتانی لایەنی دادگای نێودەوڵەتی تاوان

دیمانە لەگەڵ هەڤاڵ  
دیمانەی لەگەڵ رۆژنامەی خەبات لەگەڵ هەڤاڵ سەبارەت بە بەشداری شاندی تۆڕی هاوپەیمانێتی رێکخراوە کوردستانییەکان لە پێناو دادگای نێودەوڵەتیی تاوان، لە ١٢هەمین کۆنفڕانسی ساڵانەی وڵاتانی لایەنی پەیماننامەی رۆما و دادگای نێودەوڵەتیی تاوان، کە لە شاری دەنهاخ (لاگای) لە هۆڵەندا بەڕێوەچوو.
ئەو دیمانەیە لە ٢٤-١١-٢٠١٣ لە ژمارە ٤٤٤٦ رۆژنامەی خەبات لە لاپەرەی حەوت بڵاوبۆتەوە.

22 July 2012

هاوڕێ باخه‌وان: كوردیپێدیا، پڕۆژه‌یه‌كه‌ بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هه‌ر زانیارییه‌كی په‌یوه‌ست به‌ كوردستان و كورد


دیمانە: هه‌ڤاڵ نه‌ژاد/وێبڕادیۆی کوردی-فەڕەنسی RFK 
هاوڕێ باخه‌وان، به‌رێوه‌به‌ری پرۆژه‌ی “کوردیپێدیا” له‌م دیداره‌دا باس له‌ پرۆژه‌ی کوردیپێدیا ده‌کات وشێوازی کارکردنی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ ڕوونده‌کاته‌وه‌.
وێبڕادیۆی کوردی-فەڕەنسی: پرۆژه‌ی کوردیپیدیا چییه‌؟
هاوڕێ باخەوان: كوردیپێدیا، پڕۆژه‌یه‌كه‌ بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هه‌ر زانیارییه‌كی په‌یوه‌ست به‌ كوردستان و كورد و به‌هیوایه‌ له‌ پاشه‌ڕۆژدا ببێته‌ پڕزانیاریترین سه‌رچاوه‌ی كوردی و به‌هۆیه‌وه‌ به‌ئاسانی بزانرێت: كێ، كێیه‌؟! و كوێ، كوێیه‌؟! و چی، چییه‌؟!…

01 January 2011

کارو چالاکییەکانی ناوەندی ئایندە لە بەرنامەیەکی تایبەتی رادیۆی رووناکی


ئەمڕۆ شەممە ١-١-٢٠١١ هەڤاڵ نەژاد، بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی ناوەندی ئایندە بۆ پرسەکانی گەنج، میوانی بەرنامەیەکی راستەوخۆی رادیۆی رووناکی بوو لە شاری هەولێر.
بەرنامەکە ناوی راژەی گەنج بوو، ماوەی یەک کاتژمێری خایاند. تەوەری بەرنامەکە تایبەت بوو بە کاروچالاکییەکانی ناوەندی ئایندە بۆ پرسەکانی گەنج، تێیدا لە وەڵامی پرسیارەکانی پێشکەشکاری بەرنامەکە، لەلایەن هەڤاڵ نەژادەو تیشک خرایە سەر رابردووی ناوەندی ئایندە بۆ پرسەکانی گەنج، و پرۆژە و کار و چالاکییەکانی ناوەندی ئایندە، شیکرایەوە. هەروەها ئاماژە بە پرۆژەکانی داهاتووی ناوەندی ئایندە کراو خرانە بەرباس.

30 December 2010

هەڤاڵ نەژاد لە بەرنامەیەکی رادیۆیی تایبەت بە پرۆژە یاسای کاری رێکخراوەیی


 رادیۆی هەولێر ، دەنگی مەڵبەندی ٣ ی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەرنامەیەکی راستەوخۆی دەربارەی پرۆژە یاسای کاری رێکخراوەیی پێشکەش کرد و تێیدا هەڤاڵ نەژاد بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندیەکانی ناوەندی ئایندە میوان بوو.
سەرەتا پێشکەشکاری بەرنامەکە پرسیاری دەربارەی ئەو پرۆژە یاسا و پێشنیارانە کرد کە لە لایەن ناوەندی ئایندەوە لە کۆنفرانسێکدا خرانە روو ، لە وەڵامدا هەڤاڵ نەژاد تیشکی خستە سەر کارو چالاکیەکانی ناوەندی ئایندە لەو بوارەوە کە بریتیبوون لە ئەنجامدانی کۆبوونەوە لەگەڵ رێکخراوەکانی هەرسێ پارێزگا بۆ ئەو مەبەستە و دواتر کۆکردنەوەی نزیکەی ٨٠ رێکخراو لە کۆنفرانسێکی هەرێمایەتیدا و کۆکردنەوەی سەرنج و پیشنیاری رێکخراوەکان لەسەر ئەو پرۆژە یاسایەی لەلایەن حکومەتەوە ئامادە کراوە.

29 December 2010

ژن و ناسیۆنالیزم : گفتوگۆ له‌ نێوان هه‌ڤاڵ و خاتوونی هێژا ئه‌ڤین ئیبراهیم فه‌تاح



ئه‌م گفتوگۆیه‌ی به‌رده‌ستان له‌ئه‌نجامی نوسینی وتارێکی به‌رێز ئه‌ڤین ئیبراهیم فه‌تاح ، به‌ناوی (ژن و ناسیۆنالیزم ، ململانی و سازش) دروست بوو ، دیاره‌ ده‌بێ سوپاسی کاک عه‌باس شوان بکه‌م که‌ بووه‌ هۆی دروست بوونی ئه‌م گفتوگۆیه‌ی ئێمه‌ له‌ ماڵپه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی جیهانی فه‌یس بووک ، بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌رانی به‌رێزی بڵۆگه‌که‌م ئاگاداری ئه‌م گفتوگۆیه‌ی ئێمه‌ بن و به‌شدار بن له‌و گفتوگۆیه‌ پێم باشبوو له‌ بڵۆگه‌که‌شم بڵاوی بکه‌مه‌وه‌ ، به‌ڵام وا باشه‌ پێش ئه‌وه‌ی گفتگۆکه‌ بخوێننه‌وه‌ ، وتاره‌که‌ی خاتوو ئه‌ڤین بخوێننه‌وه‌ له‌م سه‌رچاوه‌یه‌ (http://knwe.net/Direje.aspx?Jimare=1725&Cor=2&Besh=Witar )
 

هەڤاڵ نەژاد: پرۆژه‌ی سندوقی هاوکاری گه‌نجانمان بۆ نه‌هێشتنی بێکاری ئاماده‌ کردووه‌



ئاماژه‌ : ئه‌م دیداره‌ پێشتر له‌ رێگه‌ی دانانی لینکی سه‌رچاوه‌که‌ سه‌ره‌کیه‌که‌ی و به‌ فایلی (PDF) بڵاوم کردبووه‌وه‌ ئیستاش به‌ شیوه‌ی ۆرد بڵاوی ده‌که‌مه‌وه‌
هه‌ڵسوراو و چالاکی بواری لاوان هه‌ڤاڵ نه‌ژاد  1989 له‌ له‌دایک بووه‌ ، له‌ته‌مه‌نی 13 ساڵیه‌وه‌ ده‌ستی به‌نووسین کردووه‌ ، له‌ چه‌ندین ڕۆژنامه‌و گۆڤار و ماڵپه‌ر وه‌ک سه‌رنوسه‌ر و ده‌سته‌ی نوسه‌ران و ڕۆژنامه‌وان کاری کردووه‌ ، ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر و ده‌سته‌ی کارگێری‌ ناوه‌ندی ئاینده‌ بۆ پرسه‌کانی گه‌نجه‌ ، و به‌رپرسی  ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌کانی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه‌, هه‌روه‌ها خوێندکاری کۆلیژی یاسایه‌ ( قانون).

دیمانه‌ی ئاکانیوز له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵ نه‌ژاد سه‌باره‌ت به‌ پرۆژه‌ی سندوقی هاوکاری گه‌نجان



پرۆژەی سیپەی هاوكاریی گەنج پێشكێشی پەرلەمانی كوردستان دەكرێت
ئامادەکردنی: خەبات نەوزاد
پرۆژەیاسایەك بۆ پشتیوانیكردنی پرۆژە بچووكەكانی ئەو لاوانەی داهاتی دیاریكراویان نییە و لە هیچ دەزگەیەكی حكوومەتی دانەمەزراون لە سەروبەندی گەیاندنیدایە بۆ پەرلەمانی كوردستان
هەڤاڵ نەژاد بەرپرسی راگەیاند و پێوەندییەكانی رێكخراوی ناوەندی ئایندە بۆ پرسەكانی گەنج بەئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی ڕاگەیاند پرۆژەكە ناوی "سیپەی هاوكاریی گەنجان"ە و مەبەست لێی كۆمەكی ئەو گەنجانەیە كە توانای كاریان هەیە و پێویستیان بەكۆمەككردن هەیە تا لە پرۆژەی جیاجیادا وەگەڕی خەن.

دیداری رۆژنامه‌ی ئاڵای ئازادی له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵ نه‌ژاد


ئەم لینکەی به‌رده‌ستان دیدارێکی رۆژنامەی ئاڵای ئازادیە، کە لەگەڵ من ئەنجامیانداوە دەربارەی ڕێکخراوەکەمان ناوەندی ئایندە بۆ پرسەکانی گەنج و چه‌ند پرسێکی په‌یوه‌ندیدار به‌ ڕێکخراوەکانی دیکەی گەنجان
هه‌وڵ ده‌ده‌م له‌ داهاتوودا به‌ شێوه‌ی ۆرد لێره‌دا بڵاوی بکه‌مه‌وه‌ 

داود باغستانی‌: په‌یوه‌ندی‌ كورد كاتی‌ شۆرشی‌ ئه‌یلول له‌ گه‌ڵ ئیسرائیل لاواز بوو، چونكه‌ ڕاسته‌وخۆ نه‌بوو



په‌یوه‌ندی کوردو ئیسرائیل چ له‌رابردوو چ له‌ئێستا به‌شێوه‌یه‌کی نهێنی و ناروون بووه‌، ئه‌وه‌ی ئاشکرا کراوه‌ له‌و په‌یوه‌نیانه‌ له‌یاداشتی سیاسیه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌وه‌ بووه‌ یاخود له‌ڕێگه‌ی که‌سانی ئیسرائیلیه‌وه‌ بووه‌ که‌ئه‌و ده‌م به‌رپرسی ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ بوون که‌له‌نێوان کورد و ئیسرائیل دا هه‌بووه‌، له‌م دیداره‌ی ستانده‌ر له‌گه‌ڵ داود باغستانی هه‌وڵمان داوه‌ به‌شێوه‌یه‌کی گشتی باس له‌په‌یوه‌ندی کوردو ئیسرائیل بکه‌ین له‌کاتی ئێستادا، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و له‌وه‌ڵامه‌کانیدا جارێ زووه‌و یان ماویه‌تی به‌کار ده‌هێنا به‌ڵام چه‌ند نهێنیه‌ک بۆستانده‌ر باس ده‌کات
دیداری‌ : هه‌ڤاڵ نه‌ژاد 

جەعفەر حامیدی: که‌س ناتوانێ گارانتی ئه‌وه‌ بکا که‌ هه‌ر له‌ یه‌که‌م سه‌عاته‌کانی گه‌ڕانه‌وه‌ماندا سه‌نگه‌ر له‌دژی یه‌کتر هه‌ڵناکه‌نین


جه‌عفه‌ر حامیدی له‌کۆنگره‌ی پێنجه‌م تا نۆیه‌می حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، ئه‌ندامی ڕێبه‌ری ئه‌و پارته‌ بووه‌، له‌م دیداره‌ی ستانده‌ر ڕه‌خنه‌ له‌سیاسه‌ته‌کانی حیزبی دیموکرات ده‌گرێت و باس له‌هۆکاری دووله‌ت بوونی حیزبی دیموکرات ده‌کات و پێیوایه‌ نائومێدبوون له‌پیکه‌وه‌ ژیان و دژایه‌تی له‌گه‌ڵ نارازیه‌کان و ته‌نانه‌ت تیرۆری که‌سایه‌تی به‌سیک بوون له‌هۆکاری دووله‌ت بوون، هاوکات باس له‌کۆنگره‌ی چوارده‌ده‌کات و ده‌ڵێ کۆنگره‌یه‌کی نهێنی و ته‌ڕده‌ستانه‌ بوو. 

گفتوگۆی:  هه‌ڤاڵ نه‌ژاد

عارف باوەجانی:هیچ کوردێک حه‌ز ناکات به‌ که‌ڵاشینکۆف سیاسه‌ت بکات،بەڵام ڕێگەش بەکورد نادرێت به‌ئازادی سیاسه‌ت بکات



عارف باوەجانی: جیاوازی ئیمه‌ له‌ گه‌ڵ زۆربه‌ی پارته‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئێمه‌ وه‌ک پارتێکی نۆیخوازو سه‌ربه‌خۆخواز که‌ خه‌بات وستراتیژیمان تایبه‌ت کردوه‌ به‌ بلاوکردنه‌وه‌ی بیرۆکه‌ی سه‌ربه‌خۆیی خوازی


سکرتێری پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان، عارف باوه‌جانی له‌م دیداره‌دا تیشک ده‌خاته‌ سه‌ر هۆکاری دروستبوونی پارته‌که‌یان، هاوکات وه‌ڵامی کۆمه‌ڵێ پرسی تایبه‌ت به‌پارته‌که‌یان و ڕۆژهه‌ڵاتێ کوردستان و شێوازه‌کانی خه‌باتی ئه‌و پارچه‌یه‌ ده‌داته‌وه‌.

دیداری: هه‌ڤاڵ نه‌ژاد

حسەین یەزدانپەنا: نه‌ریتی جیا بوونه‌وه‌ له‌ حیزبه‌ کوردستانییه‌کاندا تا ئێستا وا بووه‌ که‌ پاش جیابوونه‌وه‌کان ناکۆکییه‌کان توندتر ده‌بن



جێگری سه‌رۆکی پارتی ئازادی کوردستان، حسه‌ین یه‌زدان په‌نا له‌م دیداره‌ی ستانده‌ر تیشک ده‌خاته‌ سه‌ر هۆکاری گۆڕینی ناوی پارته‌که‌یان و چۆنیه‌تی کارو چالاکیان، هاوکات باس له‌چالاکی مه‌ده‌نی له‌ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و په‌یوه‌ندیان به‌پارته‌کانی دیکه‌و هۆکاری ئه‌و جیابوونه‌وانه‌ی له ناو پارته‌کانی‌ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌کات.
گفتوگۆی هه‌ڤاڵ نه‌ژاد

ئه‌میری قازی: به‌رله‌وه‌ که‌ حیزبی دێمۆکرات ببێ به‌ دوو پارچه‌ زۆر له‌خۆبایی و له‌ چوارچیوه‌ به‌ده‌ربوو



ئه‌میری قازی ساڵانێکی درێژ له‌ناوڕیزه‌کانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران دابووه‌، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی وده‌فته‌ری سیاسی ئه‌و حیزبه‌ بووه‌،  وه‌ک خۆی ده‌ڵێ له‌به‌ر ئۆتۆنۆمی خوازی دیموکرات دوای کۆنگره‌ی شه‌شه‌می لێیان جیابۆته‌وه‌و پارتی سه‌ربه‌خۆیی کوردستانی دامه‌زراندووه‌و ئێستاش سکرتێری ئه‌و پارته‌یه‌. بۆتیشیک خستنه‌سه‌ر پارتی سه‌ربه‌خۆیی و ڕه‌وشی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و ئێران و پارته‌کانی ڕۆژهه‌ڵات، له‌ڕێگه‌ی ئه‌نته‌رنێته‌وه‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی ستانده‌ری دایه‌وه‌.
گفتوگۆی: هه‌ڤاڵ نه‌ژاد‌