30 December 2010

رۆژنامه‌یه‌کی ده‌سه‌ڵات ده‌ڵێت : گوند نشینه‌کانی هه‌رێم، باجی هێرشی په‌كه‌كه‌ ده‌ده‌ن !



گوندنشینه‌كانی هه‌رێم، باجی هێرشی په‌كه‌كه‌ ده‌ده‌ن !.... ئەمە مانشێتێکی کوردستانی نوێ یە ............ من بەم دوعا بێتامە و دوعا بێتامەکانی تری سیاسەتپیشەکانی کورد ناڵێم ئامین و دەڵێم ژەهری مار، ئێوە چ دەڵێن ؟؟
من له‌ لاپه‌ره‌که‌م له‌ فه‌یس بووک ئه‌مه‌م دانا و چه‌ند به‌رێزێکیش سه‌رنجی خۆیان خسته‌ روو .....


Abas Shiwan بەدوور لەلایەنگری هیچ لایەک، لۆژیکینانە بڕوانرێت؛ ئایا پی کە کە تەرەفێک و بەشێک نییە لەو هاوکێشە و ئەو ڕەوشەدا؟
Haval Nazhad کاک عەباس گیان من نە لایەنگری پەکەکەم و نە بەرگریشی لێدەکەم و منیش سەرنج و تێبینیم هەیە لەسەریان، بەڵام راگەیاندنی دەسەڵات و سیاسیەکانیان دەیانەوێ کێشەکە بخەنە ئەستۆی پەکەکە و تورکیا و ئێرانیش بێتاوان بکەن ، ئەمە بۆخۆی ئەوپەری سوکی خیانەتی ئەمانە دەردەخات.
پێش ئەوەی پەکەکەش دروست بێت تورک و ئێران کوردیان لەناو بردووە چەوساندۆتەوە، هەڵبەت ئەوکاتیش بەهانەیان هەبووە و خەبات و هێزی تر لە ئارادابوون، ئەگەر سبەی پەکەکەش نەمێنێ ئەوان بەهانەیان نابرێ چونکە کورد هەردەم بزووتنەوە یان خەباتێکی دەبێت بۆ ئەو بەهانەیەی ئەوان ، ئیدی بزووتنەوەکە چەند باشە ، ئەوە شتێکی دیکەیەو قسەی زۆر هەڵدەگرێ.
بەڵام بەهەموو بروایەکمەوە دەڵێم تاوانی تورک و فارس بخرێتە ئەستۆی خۆمان و بڵێین ئەگەر پەکەکە نەبێت هێرشمان ناکرێتە سەر ، جگە لە درۆ لەگەڵ خۆکردن و خۆ هەڵخەڵەتاندن و خیانەت هیچی تر نیە ، کە ئەو راگەیاندنەی دەسەڵات دەیەوێ ئەوە بڵێ و ئەوکارە دەکات.

Hana Raza قانع ده‌مێکه‌ پرسیوێتی
کوردینه‌! ئیتر خزمه‌تی ئه‌غیار هه‌تا که‌ی؟
شوێن که‌وتنی بێگانه‌یی خونخوار هه‌تا که‌ی؟
دڵپاکی له‌گه‌ڵ عه‌قره‌بی چزدار هه‌تا که‌ی؟
هه‌ڵگرتن و ماچکردنی ڕه‌شمار هه‌تا که‌ی؟

به‌ڵام هه‌تاکو ئه‌مڕۆ کارو پیشه‌ی کورد هه‌مان شت بووه‌‌، بۆیه‌ش ئێستا ئێران و تورکیا یه‌کی 10 ڕۆژیان داناوه‌ بۆ حکومه‌تی کوردی که‌ له‌و ماوه‌یه‌دا پژاک ده‌ر بکه‌ن و پێیان ڕاگه‌یاندوون که‌ پێشتر ئاگاداریان کردوونه‌ته‌وه‌ بۆیه‌ ئه‌مه‌ دوا ئاگادار کردنه‌وه‌ ئه‌بێت...! زۆر به‌ بێ سه‌بریه‌وه‌ چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی حکومه‌تی کوردیم بۆ تورکیا و ئێران...! هیوادارم ئه‌مجاره‌ شتێ بکه‌ن که‌مێ مه‌یلی هاوڵاتی به‌ ده‌ست بهێننه‌وه‌.

Ibraim Malazada ئەم ڕەوشە پێویستی بە دانایی و زانایی هەیە، لەگەڵ درککردنمان بە باری سەختی هەرێم لەو ململانێیەدا، ئەگەر دەستەڵات وابزانێت بەو شێوازە تورک و فارس ڕازی دەکەن زۆر بەهەڵەدا چوون. ئەم کێشەیە بە مانشێتێک و تۆمەتبارکردنێک و سەرکۆنەکردنێک چارەسەر نابێت. ڕۆڵی دوژمنکارانە و ئینکارکارانەی تورکیا وای کردووە کە کێشەکە قوڵتر بیتەوە. پێم وایە پ ک ک ئامادەیە بچێتەوە دەست بەکاری سیاسی بکات، بەو مەرجەی بخوێنرێتەوە و ئیدی تورکیاش دەست لە ئینکارکردن و تەرۆریزەکردنی کێشەکە هەڵگرێت، ئەگینا خوێنی زیاتر دەرژێت. تورکیاش هیچ سوود لەو توندوتیژیەی نابینێت و ڕۆژێک هەردێت لەگەڵ پ ک ک بکەوێتە دانوستان. یان غەرقی خوێن دەبێت. بۆیە بۆ سەرانی هەرێم باشترە بەلانی کەم بێلایەن بن و پشتیوانی بۆ تورکە داگیرکەرەکان دەرنەبڕن و هەروەکو ماوەی ڕابردوو بەبێ لایەنی بمێننەوە.

Hemn Merany براینه‌ ئیوه‌ نابی واقیعی نه‌بن، ئه‌مه‌ راسته‌، به‌ هوی هیرشه‌كانی به‌كه‌كه‌ و بزاك ئیمه‌ بوردومان ده‌كریین، لایه‌نی كه‌م ئه‌مه‌ بیانووی ئیران و توركیایه‌، كوتنی ئه‌م راستیه‌ مانای ئه‌وه‌ نیه‌ كه‌ ده‌سه‌لات ده‌یه‌وی ئیران و توركیا رازی بكات... ده‌بی به‌كه‌كه‌ و بزاك ره‌جاوی بارودوخی هه‌ریم بكه‌ن و كاریك نه‌كه‌ن دار بده‌نه‌ ده‌ست دوزمن بو ئه‌وه‌ی ئیمه‌ سزا بدات.. ئه‌م قسانه‌ش مانای ئه‌وه‌ نیه‌ كه‌ به‌كه‌كه‌ و بزاك مافی خویان نیه‌ به‌ركری له‌ دوزی كورد بكه‌ن له‌ باكور و روزهه‌لاتی كوردستان، به‌لام ده‌بی بزانن كه‌ نابی به‌كارهینانی ئه‌م مافه‌ له‌سه‌ر حسابی خه‌لكه‌ هه‌میشه‌ خیر له‌ خونه‌دیووه‌كه‌ی قه‌ندیل و ناوجه‌ سنوورییه‌كان بیت... من دزی شه‌رم، به‌ ئاشكراش ده‌لیم كه‌ نابی به‌كه‌كه‌ و بزاك ده‌ست بیشخه‌ری شه‌ر بن و له‌ ناو خاكی هه‌ریمه‌وه‌ شه‌ری ئیران و توركیا بكه‌ن.. جونكه‌ باوه‌رم وایه‌ ئه‌مه‌ دار دانه‌ ده‌ست دوزمنه‌ بۆ ئه‌وه‌ی دوخی هه‌ریمی كوردستان تیك بجیت... ئه‌مه‌ واقیعی كیشه‌كه‌یه‌.

Haval Nazhad سوپاس مامۆستا ، لە راستیدا واقیع شتێکە مرۆڤ دروستی دەکات و مرۆڤیش دەتوانێ بیگۆڕێ بۆیە من هەمیشە لەگەڵ واقیع نیم بەتایبەت لە بابەتە نەتەوەییەکان .
پێشتریش ئاماژەم پێکرد من بەرگری لەوان ناکەم ، بەڵام ئەگەر بەیاننامەکەی سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەتی هەرێم بخوێنیتەوە ئەوە بەئاشکرا دەردەکەوێ کە ئێران و تورکیا بێتاوان دەکەن و دەیخەنە ئەستۆی پەکەکە و پەژاک و رەوایەتی دەدەن بە تۆپبارانەکان ، ئەمە مەبەستی منە و لای من خۆبەکەمزانی و خیانەتی نەتەوەییە.

دواتر ئەگەر خۆمانی لێ نەبان نەکەین ئەو دوو وڵاتە کاری یەکەم جار و دواهەمینیان نیە و ئەگەر پەکەکە و پژاکیش نەبن ئەوان کاری نامرۆڤانەی خۆیان هەردەکەن و بیانوویەک هەر دەدۆزنەوە و بیانوو برینی ئەوان شتێکی مەحاڵە ، مەگەر تورکیا نەیگوتووە دەوڵەتی کوردی لە ئەرژەنتین دروست بێت من دیروخێنم ؟؟ مەگەر ئێستاش لە پێرەوی بەسیجی ئێران نەنوسراوە سلێمانی و ... بەشێکە لە ئێران و دەبێ بخرێنەوە سەر ئێران ؟؟

Abas Shiwan لەم کێشەیەدا لەو بڕوایەدام چۆن وەختی خۆی عەبدوڵلا ئۆجەلانیان لەسوریا دەرکردە دەرەوە، سەرئەنجام بینیمان لەکوێ خۆی بینییەوە. ئەو هێزە کەپس دەکرێت، ناچار دەکرێت بڕواتە شوێنیکی تر، چوونکە حکومەتی هەرێم و حیزب و قەوارەکانی تا حەدێک قبووڵی فشار دەکەن.. ئیتر چاوەڕوان دەکەین بزانیین بەرەو کوێ دەڕوات.

Haval Nazhad من لەو بروایە نیم ، چونکە ئێستا پەکەکە بەهێزترە لەو کاتە ، هەستی نەتەوەیی کوردیش بەگشتی لە رابردوو باشترە ، دواتر دەسەڵاتی باشور دەزانن لاوازبوونی پەکەکە لاوازی ئەوانیشە بەرامبەر تورکیا و ئێران ، هەروەها ئەوەش دەزانن دژایەتی پەکەکە بەئاشکرا لەرووی نەتەوەییەوە زیانی گەورەیان لێدەدات بۆیە لەو بروایە نیم دەسەڵاتی کوردی کارێکی وا بکات لەم قۆناغەدا.

سه‌رچاوه‌ی مانشێته‌که‌ی کوردستانی نوێی زمانحاڵی یه‌کێتی نیشتمانی http://knwe.org/DirejeHewal.aspx?Jimare=2735&Cor=1&Besh=Hewal

سه‌رچاوه‌ی لاپه‌ره‌که‌ی خۆم له‌ فه‌یس بووک http://www.facebook.com/profile.php?id=1604618768&v=wall&story_fbid=132745216753364

0 سەرنج:

Post a Comment