رێکخراوی ئاراستە بۆ چالاکی مەدەنی ، کە رێکخراوێکی کۆمەڵی مەدەنیە ، بەهاوکاری رێکخراوی ئایرێکسی ئەمریکی (IREX) ۆرکشۆپێکی دوو رۆژە لەبواری ئەدڤۆکەسی و میدیای کۆمەڵایەتی ( advocacy and Social med) بۆ ژمارەیەک رۆژنامەوان و چالاکی کۆمەڵی مەدەنی بەرێوەبرد.
ۆرکشۆپەکە دوو رۆژێ خایاند لە ١٢-١٣-١٠-٢٠١٠ بەرێوەچوو ، لە هۆڵی رێکخراوی ئاراستە لە شاری هەولێر.
رۆژی یەکەم ۆرکشۆپەکە تایبەت بوو بە ئەدڤۆکەسی یاخود داکۆکیکردن و چۆنیەتی کارکردن بەو شێوازەو پرەنسییپ و ئامانج و سودەکانی شیکرایەوە لە لایەن پارێزە عوسمان جەواد.
رۆژی دووەمیش تایبەت بوو بە سۆشیال میدیا و لە لایەن راهێنەر ئەحمەد جاف ۆرکشۆپەکە پێشکەشکرا کە تێیدا بابەتەکەی بەشێوەیەکی کرداری شیکردەوەو چۆنیەتی دروستکردنی بلۆگ و فەیس بووک و تویتەر و بەیەکبەستنەوەی هەرسێکیانی پێشکەشی ئامادەبووان کرد.
شیاوی گوتنە هەڤاڵ نەژاد بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندیەکانی ناوەندی ئایندە لەو دوو ۆرکشۆپە بەشداربوو.
0 سەرنج:
Post a Comment