29 November 2013

په‌یامی‌ كورد له‌لاهای‌ پێشكه‌ش ده‌كرێت

لێدوان بۆ رادیۆی ناوخۆ 
وه‌فدی‌ نوێنه‌ری‌ تۆڕی‌ هاوپه‌یمانی ڕێكخراوه‌ كوردستانییه‌كان له‌پێناو دادگای‌ نێوده‌وڵه‌تی تاوان ڕایگه‌یاند، له‌دوانزده‌هه‌مین كۆنفرانسی ساڵانه‌ی وڵاتانی ئه‌ندامی‌ دادگای نێوده‌وڵه‌تیی تاوان (ICC)دا، كه‌ به‌به‌شداری 100 وڵات له‌شاری ده‌نهاخ (لاهای) له‌هۆڵه‌ندا به‌ڕێوه‌چوو، په‌یامی‌ كوردیان پێشكه‌ش به‌جیهان كردووه‌.


(هه‌ڤاڵ نه‌ژاد) ئه‌ندامی‌ وه‌فده‌كه‌ بۆ NNA ڕوونكرده‌وه‌، كاره‌كانی‌ كۆنفرانسه‌كه‌ كه‌ ماوه‌ی‌ هه‌فته‌یه‌كی‌ خایاند، بریتیبوون له‌پێداچوونه‌وه‌ به‌كاره‌كانی پێشووتردا، هاوكات پێشكه‌شكردنی ڕاپۆرتی به‌شه‌كانی دادگاو ئاماره‌كان، به‌ڕێوه‌چوونی چه‌ندین سیمیناری جیاواز له‌باره‌ی دادگاو كاره‌كانی.
وتیشی‌:"ئێمه‌ وه‌ك تۆڕی هاوپه‌یمانی ڕێكخراوه‌ كوردستانییه‌كان له‌پێناو دادگای نێوده‌وڵه‌تیی تاوان، له‌سه‌ر بانگهێشتی‌ تۆڕی جیهانی له‌پێناو دادگای نێوده‌وڵه‌تیی تاوان، به‌شداری ئه‌و كۆنفرانسه‌مان كرد، له‌گه‌ڵ خۆماندا چه‌ند كتێبێكمان له‌سه‌ر جینۆسایدی گه‌لی كورد له‌كۆنفرانسه‌كه‌دا بڵاوكرده‌وه‌، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنج بوو، به‌شداربووانی كۆنفرانسه‌كه‌ به‌بایه‌خه‌وه‌ ته‌ماشای‌ كتێبه‌كانیان ده‌كرد".

هه‌ڤاڵ نه‌ژاد ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد، هێشتا عێراق ئه‌ندامی‌ لاهای‌ نییه‌، به‌ڵام تۆڕه‌كه‌یان كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی‌ عێراقیش ببێته‌ ئه‌ندام.
دوانزده‌هه‌مین كۆنفرانسی‌ ساڵانه‌ی وڵاتانی ئه‌ندامی‌ دادگای نێوده‌وڵه‌تیی تاوان (ICC)، ماوه‌ی‌ هه‌فته‌یه‌ك به‌رده‌وامی‌ هه‌بوو دوێنێ كاره‌كانی‌ كۆتایی پێهات.

بۆ بینینی لە ماڵپەری رادیۆی ناوخۆ ئێرە کلیک بکە

0 سەرنج:

Post a Comment