هه‌میشه که گوێم له لێدوان یا گوتارێکی تاڵه‌بانی ده‌بێت له‌باره‌ی پرسی کورده‌وه به‌گشتی و دامه‌زرانی ده‌وڵه‌تی کوردی به‌تایبه‌تی، دوعا ئه‌که‌م بۆ جارێکیش بێت قسه‌یه‌کی وانه‌کات دڵی 40 ملیۆن کورد بێشێنێت، به‌ڵام هه‌رده‌م به پێچه‌وانه‌ی خواستی من بووه‌و هه‌میشه قسه‌یه‌کی کردووه دڵی هه‌موو کوردانی سه‌ربه‌خۆخوازی بریندار کردووه، جارێک ده‌ڵێ ده‌وڵه‌تی کوردی خه‌ونه‌و جارێک ده‌ڵێ خه‌ونی شاعیرانه، له‌هه‌مووشی بریندارکه‌رتر ئه‌ڵێ ده‌وڵه‌تی کوردی خه‌یاڵه‌و مرۆڤی ئاقڵ بیری لێناکاته‌وه، واته ئه‌وه‌ی بیر له‌ده‌وڵه‌تی کوردی بکاته‌وه بێ ئه‌قڵه‌و گه‌وجه!! ئه‌رێ به‌ڕاست نزیکه‌ی چل ملیۆن مرۆڤ گه‌وجن؟
خۆ ئه‌گه‌ر که‌سانێک هه‌بن بڵێن ئه‌مه سیاسه‌ته تاڵه‌بانی ئه‌یکات ،جێی خۆیه‌تی وه‌ڵامی ئه‌و پرسه‌مان بداته‌وه، ئاخۆ هیچ پێویستیه‌ک هه‌یه به‌بۆنه و بێ بۆنه ئه‌م قسه‌یه دووپات ئه‌کاته‌وه؟ چ ده‌بێ سه‌رباری ئه‌و چه‌ندان جار بریندار کردنه‌ی هه‌ستی میلله‌تی کورد جارێکیش باسی ئه‌و مافه سه‌ره‌تاییه بکات؟ تائێساش دروشمی حیزبه‌که‌ی مافی چاره‌ی خۆ نوسینه، کفر ئه‌بێ ئه‌گه‌ر جارێ هه‌ر بۆ ڕازیکردنی دڵی میلله‌ت ئه‌و مافه باس کا؟ یان ئه‌م مافی چاره‌ی خۆنوسینه هه‌ربۆ ئه‌وه‌بوو کوڕه هه‌ژاری پێ هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنێ و به‌کوشتی بدات؟
ئه‌م دێڕانه‌ی سه‌ره‌وه دوو ساڵ پێش ئێستا له وتارێک بۆ وه‌ڵامی قسه نا نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی تاڵه‌بانی و خوێندکاره‌کانی نووسیومه ، ئه‌وه‌ی جێگای ناخۆشحاڵیه هێشتا هه‌ر راسته و دڵنیاشم بۆ داهاتووش هه‌ر راست ده‌بێت ، کورد له خۆڕاو نه‌ی گووتوه خویه‌ک گرتت به‌شیری ته‌رکی ناکه‌ی به‌پیری. !
له تازه‌ترین لێدوانی دا تاڵه‌بانی ، له دیداری رۆژنامه‌ی "ئه‌لقه‌به‌س"ی كوێتیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه تا ئێستاش پێی وایه ده‌وڵه‌تی كوردی خه‌ونی شاعیرانه‌یه و ده‌ڵێ "جیابوونه‌وه خزمه‌تی گه‌لی كورد ناكات و نا واقیعییه، به راشكاوی ده‌ڵێم من تێكۆشاوم بۆ ئه‌وه‌ی كورد خۆی چاره‌نووسی خۆی دیاری بكات، ئه‌و ئامانجه‌ش به‌ده‌ست دێـت یان له رێگه‌ی جیابوونه‌وه، یان له رێگه‌ی فیدراڵییه‌ته‌وه یان كۆنفیدراڵی و حوكمی زاتی، ئێمه له كوردستان راپرسی گشتیمان بۆ گه‌لی كورد كرد و ئه‌نجامه‌كه‌ی 95% له‌گه‌ڵ عێراقی فیدراڵی دیموكراتیدا بوون ".
ئه‌مجاره تاڵه‌بانی ته‌نها به‌قسه‌کانی خۆی نه‌وه‌ستاوه به‌ڵکو به‌ناوی هه‌موو کوردانیشه‌وه(به تایبه‌ت باشوریه‌کان) قسه‌ی کردووه و گوایه راپرسیان بۆ کردووین و ئێمه 95% ده‌نگمان بۆ عێراقی فیدراڵی داوه ! ، دیاره ده‌بێ بێژم ئه‌و قسه‌یه یان بنه‌مایه‌کی راستی نیه یان ئه‌وه‌تا من زۆر بێ ئاگام ، ده‌نا ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگادار بم راپرسیه‌ک کرا بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان و 96% زیاتر ده‌نگیان به‌سه‌ربه‌خۆیی کوردستان دا (وا دیاره لای تاڵه‌بانی پێچه‌وانه‌که‌ی راسته ! ) ، به‌ڵام چونکه به‌دڵی تاڵه‌بانی و هاوبیره‌کانی نه‌بوو به‌بێ بایه‌خانه لێی رووانرا و له‌ئاستی جیهان کاریگه‌ری نه‌بوو هه‌رچه‌نده هه‌ندێ کوردی دڵسۆز به‌پێی توانای خۆیان هه‌وڵیان بۆ دا.
نامه‌وێ درێژه‌ی بده‌مێ ، هێنده به‌تاڵه‌بانی و ئه‌وانه‌ی وه‌ک ئه‌و بیر ده‌که‌نه‌وه ده‌ڵێم ، ئه‌مڕۆ یا سبه‌ی هه‌ر ده‌گه‌ین به‌و سه‌ربه‌خۆییه‌ی تۆ به ناواقعی ده‌زانی، به‌ڵام له‌سه‌ر ده‌ستی ئێوه نا چونکه دڵنیام ئێوه ئه‌گه‌ر نه‌شتوانن سه‌ربه‌خۆیی بۆ کوردستان به‌ده‌ست بێنن پێتان تێک ده‌درێ!

دوا په‌یڤه‌کانم به هۆنراوه‌یه‌کی حه‌زره‌تی مه‌حوی و دروشمیێکی پاسۆک دێنم ، حەزرەتی مەحوی ئەفەرموێ (لەپاداشتی قسەی سەردا هەمە ئاهوو هەناسەی گەرم ... که‌سێ شێتانه به‌ردم تێ بگرێ من به‌رقی تێ ئه‌گرم) ، پارتی سۆسیالیستی کورد (پاسۆک)یش ده‌یانگوت (هەر کاروانێ بۆ گزنگی خۆر بڕوانێ کەم بن یا زۆر دەگەن بەخۆر)
تێبینی : ئه‌م وتاره تایبه‌ت بۆ ماڵپه‌ری لڤین پرێس نووسراوه
0 سەرنج:
Post a Comment