له پێشتر‌و له‌وكاته‌وه‌ی وڵاتانی داگیركه‌ری كوردستان( عێراق, ئێران, توركیا, سوریا) دروستكراون له‌لایه‌ن سیسته‌می سیاسی ئه‌وكاتی جیهان, كه زیاتر به‌ریتانیا سه‌ركردایه‌تی دهكردو به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری‌و سیاسی ئه‌و چۆن بوایه ئاوا هه‌رێمی سیاسی‌و سنوری ده‌ستكرد دروست ده‌كرا, هه‌میشه ئه‌وانه وڵاتانی ناكۆك‌و دژبه‌یه‌ك بوون. ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه سه‌ر به‌و ناوچه‌یه‌ن كه‌پێی ده‌ڵێن ناوجه‌رگه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوین. كه شوێنی نه‌وته‌وه ناكۆكه‌كان بووه.
بێگومان دژایه‌تی ده‌وڵه‌ته داگیركه‌ره‌كانی كوردستان له‌گه‌ڵا یه‌كدی ڕه‌هه‌ندی ئاینی‌و كولتوری تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه‌و ڕه‌گێكی قوڵی مێژوویی هه‌بووه‌و تاهه‌نوكه‌ش هه‌یه, به‌ڵام له‌گه‌ڵا ئه‌و ناكۆكیانهشداههمویان لهخاڵیكدا یه‌كده‌گرنه‌وه ئه‌ویش دژایه‌تی كردنی دۆزی كورده به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت. توركیا هه‌میشه به‌دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی شكۆی شكاوی ده‌وڵه‌تی عوسمانیهوهیهو زۆر جار خاكی ئهولاتانه به‌موڵكی خوی دهزانێتو خه‌ون به‌گه‌رانه‌وه‌ی دهبینێو ئه‌مه‌ش بۆته‌هۆی ناكۆكیه‌كی گه‌وره له‌نێوان ئه‌و ولاتانه‌و دژایه‌تی كردنی یه‌كتری, ئێران‌و عێراقیش به‌هۆی سوننی‌و شیعهییانهوهو به‌هۆی خاوه‌ندارێتی كه‌نداو كه فارسیه یان عه‌ره‌بی هه‌میشه دژ‌و ناكۆك بوون‌و ته‌نانه‌ت جه‌نگێكی گه‌وره‌ی هه‌شت ساڵه‌شیان به‌رپاكرد كه هه‌ردوو لا سه‌دان هه‌زار كه‌سیان به‌كوشت دا‌و دواتر هه‌ردووكیان بهدۆراوی شه‌ریان وه‌ستان .
دڵنیام ئه‌گه‌ر وردتر بهلاپهرهكانی مێژوودا بنۆڕین ئه‌وا دوژمنایه‌تی ئه‌و ولاتانهمان زۆر زیاتر بۆروون ده‌بێته‌وه له‌وه‌ی باسمانكرد, به‌ڵام ئهونمونانهی سه‌ره‌وه به‌سن بۆئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنێ كه‌ئه‌و وڵاتانه تاسه‌ر ئێسقان دژ‌و ناكۆكن, به‌ڵام ئه‌و خاڵه‌ی ئه‌وان كۆده‌كاته‌وه له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ‌و دانوساندنو دواتر به‌یه‌كه‌وه‌یان گرێدهداتو ناچار به‌هاوكاریكردنی یه‌كدی ده‌كات, دۆزی كورده كهسهرهرای ئه‌و هه‌موو دژایه‌تیانه‌ی له‌گه‌ڵا یه‌كتری ههیانبوهو هه‌نوكه‌ش هه‌یانه, هیچ كاتێك بۆ دژایه‌تی كردن‌و له‌ناو بردنی میلله‌تی كورد ناكۆك نهبوونو هه‌میشه له‌پیلان دانان‌و هاوكاریكردنی یه‌كتری بۆئه‌و مه‌به‌سته سڵیان نه‌كردۆته‌وه‌و ئێستاش به‌رده‌وامن, لهڕبرووشدا زۆر جار ئه‌و شته به‌ئاشكرا بووه‌و گورزی زۆر خراپیشیان له‌كورد وه‌شاندووه, ڕه‌نگه رێكه‌وتنامه‌ی جه‌زائیر باشترین به‌ڵگه بێت له‌و باره‌یه‌وه, كه له‌نێوان ئێران‌و عێراق دا روویدا دژی شۆرشی ئهیلولو شكستپێهێنانی ئه‌و شۆرشه, كه گورزێكی زۆر كوشنده‌ی له‌میلله‌تی كورد سره‌واندو تاڕاده‌یه‌ك بێئومێدی كرد.
هه‌نوكه‌ش توركیا‌و ئێران به‌هاوكاری یه‌كدی له گه‌ریلاكانی pkkو پژاك دهدهنو هاوكاری سهربازیو هه‌واڵگری له‌نێوان یه‌كدی دهگۆرنهوهو به‌هاوبه‌شی هیرش ده‌كه‌نه سه‌ر گه‌ریلاو زۆر جار گه‌ریلای خاوه‌ن ره‌گه‌زنامه‌ی توركی‌و ئێرانی ده‌ده‌نه‌وه به‌یه‌كتر. جگه‌له‌وه‌ش به‌ئاگاداری حكومه‌تی ناوه‌ندی عیراق تۆپبارانی ناوچه سنوریه‌كان ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی گوشار خستنه سه‌ر حكومه‌تی ههرێمو جێبه‌جێ نه‌كردنی ماده‌ی سه‌دو چل‌و نزیك نه‌كه‌وتنه‌وه‌ی زیاتری حكومه‌تی هه‌رێم له ئهمریكاو زیان نه‌گه‌یاندن لهبهرژهوهندیهكانیانو ده‌ركردنی pkkو پژاك له خاكی باشووری كوردستان. به‌شێوه‌یه‌كی تریش هه‌وڵه‌كانیان چركردۆته‌وه بۆ هه‌ڵگیرساندنی شه‌ری كورد له‌گه‌ڵا كورد كه‌تاراده‌یه‌ك له‌رابردوودا له‌وبابه‌ته سه‌ركه‌وتووبون, به‌ڵام له‌كاتی ئێستادا كارێكی وا ئه‌سته‌مه‌و گه‌لی كورد له‌هه‌ر چوارپارچه‌دا قبوڵی شه‌ڕێكی تری خۆكوژی له‌وشێوه‌یه ناكات.
تائێره هاوكاری‌و هه‌ماهه‌نگی ئه‌و ووڵاتانه بۆ دژایه‌تی كردنی كورد شتێكی چاوه‌روان كراوه‌و ئاساییه, به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌یره‌و چاوه‌روان نه‌كراوه هاوكاری ئه‌مریكایه بۆئێران له‌رووی زانیاری سیخوڕیه‌وه, كه‌به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ ئه‌نجام ده‌درێ به‌هاوكاری توركیا. كه ئه‌مریكا زانیاری سیخوری له‌سه‌ر pkkو پژاك ده‌داته توركیا‌و توركیاش كه سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپا یه‌شار بیوك ئانیت ڕایگه‌یاندووه ده‌یداته ئیران, كه‌ئه‌مه هاوكاری ئه‌و دوو وڵاته دوژمنه ده‌رده‌خات به‌شێوه‌یه‌كی ناراسته‌وخۆ. له‌وه‌ته‌ی شۆرشی ئیسلامی له‌ئێران كراوه‌و كۆماری ئیسلامی ڕاگه‌یه‌ندراوه ئێران‌و ئه‌مریكا كه‌وتونه‌ته دژایه‌تی یه‌كدی و هه‌رچیه‌كیان پێكرابێت بۆدژایه‌تی یه‌كتری درێغیان نه‌كردووه‌و به‌سه‌دان ملیۆن دۆلاریان له‌وباره‌یه‌وه سه‌رف كردووه‌و ئه‌توانین بڵێین له‌و ماوه‌یه‌دا تاكه خاڵێك نه‌بووه كه به‌یه‌كیان بگه‌یه‌نێت, جگه له‌وه‌ی كه‌ئێستا بۆدژایه‌تی كردنی گه‌لی كورد به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆو به‌هاوكاری توركیا به‌یه‌ك گه‌یشتون.
كه‌وابێ ئه‌وه‌مان بۆ روون ده‌بێته‌وه كه‌ئه‌مریكا ئه‌و دۆسته نیه كه ئێمه‌یان تێگه‌یاندبوو, به‌ڵكو ئه‌مریكا ئه‌و وڵاته‌یه هه‌ر كارێك ده‌كات كهبزانێ لهقازانجیهتی و ئاماده‌یه له‌گه‌ڵا سه‌ره‌كیترین دوژمنی كهئێرانه له‌سه‌ر خوانێك كۆببێته‌وه. به‌و پێیه‌ی ئێران دوژمنی كورده ئه‌وا بێگومان ئه‌و كۆبونه‌وه‌ش به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت له‌دژی میلله‌تی كورده‌و پێویسته ئه‌وه بزانین كه ئه‌مه پیلانێكی نێوده‌وڵه‌تیه دژی كورد, كهبهڕووكهش دژی pkk یه به‌ڵام له‌ڕاستیدا دژی هه‌موو كورده بهگشتیو دژی حكومه‌تی باشووری كوردستانیشه. بۆیه به‌بڕوای من باشترین ڕیگا چاره بۆ به‌ر په‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و گهلهكۆمهكیه له‌م كاته‌دا یه‌كیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی كورده له‌هه‌ر چوارپارچه‌دا كه‌له رابردوونهكراوهو له‌ئیستاشدا كارێكی زۆر پێویسته‌و, هه‌روه‌ها هۆشیاریو ئاگادار بوون له‌م پیلانه نێودوهوڵتیهو كاركردن بۆ سهرنهكهوتنیو فه‌رامۆش نه‌كردنی , كه‌له‌وانه‌یه فه‌رامۆش كردنی وه‌ها پیلانێكی مه‌زن گورزێكی كوشنده له‌گه‌لی كورد بهگشتیو حكومه‌تی باشوری كوردستان به‌تایبه‌تی بوه‌شێنێ وه‌ك چۆن له‌ڕابردوودا گورزی وای لێوه‌شاوه.
تێبینی: ئه‌م وتاره ساڵی 2008 نوسراوه‌و له رۆژنامه‌ی ستانده‌ر و چه‌ند ماڵپه‌رێک بڵاوکراوه‌ته‌وه
0 سەرنج:
Post a Comment