دوانیوه‌رۆی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 9-6-2010 فه‌ره‌ح پاندیس ، نوێنه‌ری تایبه‌تی هیلاری کلینتۆن بۆ کۆمه‌ڵگه مسوڵمانه‌کان و راوێژکاری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا بۆ وڵاتانی مسوڵمان به‌یاوه‌ری شاندێکی باڵای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌و باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریکا ، سه‌ردانی ناوه‌ندی ئاینده بۆ پرسه‌کانی گه‌نجی کرد.
سه‌ردانه‌که به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆکردن له‌سه‌ر ره‌وشی گه‌نجانی کوردستان و خواست و کێشه و گرفته‌کانیان بوو ، سه‌ره‌تا له لایه‌ن سیروان عه‌باس به‌رپرسی ناوه‌ندی ئاینده بۆ پرسه‌کانی گه‌نج به‌ناوی ناوه‌ندی ئاینده و سه‌رجه‌م گه‌نجانی کوردستانه‌وه به‌خێرهاتنی فه‌ره‌ح پاندیس و شاندی یاوه‌ری کرد و کورته‌یه‌کی له‌سه‌ر ناوه‌ندی ئاینده و ره‌وشی گه‌نجان پێشکه‌ش کرد.
دواتر له‌لایه‌ن فه‌ره‌ح پاندیس ئامانجی سه‌ردانه‌که‌ی خرایه روو گوتی ، من هاتووم تاوه‌کو گوێ له بیر و بۆچوون و کیشه و خواسته‌کانتان بگرم ، هاوکات هه‌وڵ ده‌ده‌م په‌یوه‌ندی دروست بکه‌م له نێوان ئێوه‌و گه‌نجانی وڵاتانی دیکه ، تاوه‌کو ئاڵوگۆڕی زانیاری و کولتوری بکه‌ن و به‌یه‌کتر ئاشنا ببن.
دواتر گفتوگۆیه‌کی کراوه له نێوان فه‌ره‌ح پاندیس و گه‌نجانی ئاماده‌بووی دانیشتنه‌که کرا ، که‌بریتبوون له ستافی ناوه‌ندی ئاینده و چه‌ند گه‌نجێکی کارای رێکخراوه‌کانی گه‌نجان له کوردستان.
گفتوگۆکه ماوه‌ی کاتژمێرێکی خایاند و تێیدا گه‌نجان به بیر و بۆچوون و پیشنیاره‌کانی گه‌نجانی کوردستانیان خسته روو ، هه‌روه‌ها تیشکیان خسته سه‌ر کێشه‌کانی گه‌نجان و له‌لایه‌ن فه‌ره‌ح پاندیس و شاندی یاوه‌ری هه‌موو سه‌رنجه‌کان تۆمارکران و پاندیس ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد که ده‌بێته هاوکاری گه‌نجانی کوردستان.
له کۆتایی دانیشتنه‌که‌دا له‌لایه‌ن سیروان عه‌باس ، به‌رپرسی ناوه‌ندی ئاینده‌و دیاری ناوه‌ندی ئاینده به‌خشرایه فه‌راح پاندیس.
0 سەرنج:
Post a Comment