كامه‌ران په‌شێو
له‌گه‌ڵئه‌وه‌ی پێشینه‌ی هاوسه‌رگیری ته‌نها گه‌نجانی كارمه‌ند ده‌گرێته‌وه، كه‌چی ئه‌وان هێما بۆئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌بڕی ئه‌و پێشینه‌یه كه‌مه‌و پێداویستی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری دابینناكات، هه‌رچه‌نده په‌رله‌مانتارێكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌پرۆژه یاسایه‌كیان بۆ زیادكردنی داناوه، به‌ڵام په‌رله‌مانتارێكی هاوپه‌یمانی پێیوانییه ئه‌و پرۆژه‌یه سه‌ربگرێت...
كاروان عه‌بدولحه‌مید، ته‌مه‌ن 25ساڵ، دانیشتوی شارۆچكه‌ی چه‌مچماڵ، به‌نیگه‌رانییه‌كه‌وه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ده‌كرد كه‌هۆكاری پێكنه‌هێنانه هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی ته‌نها لاوازی باری مادییه‌و هیچی تر، ئه‌و ده‌یوت: "ئێمه‌ی گه‌نج نه‌كارێك هه‌یه بیكه‌ین، نه‌حكومه‌ت هه‌لی واده‌ره‌خسێنێت كه كارمان ده‌سكه‌وێت، ئه‌و پاره‌ش كه‌دانراوه وه‌ك پێشینه‌ی هاوسه‌رگیری، كه‌مه‌و ته‌نها گه‌نجانی كارمه‌ندیش ده‌گرێته‌وه."
هه‌روه‌ها، پشتیوان هاشمی ته‌مه‌ن 26 ساڵ، كه هاوڕێی كاروانه، له‌وه نیگه‌رانی ده‌رده‌بڕی كه له‌كاتی پێكهینانی زه‌واج نه‌یتوانیوه ئه‌و پیشینه‌یه وه‌ربگریت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌كارمه‌ند نییه، پشتیوان ده‌یوت: "بۆ ئه‌م جیاوازییه هه‌یه له‌نێوان گه‌نجان، چی پیویست ئه‌كات گرنگی به‌كارمه‌ند بدرێت ئه‌ی بێكاره‌كان چی بكه‌ن؟ بۆیه پیم باشه‌شته‌كان گشتی بن هه‌موو چینه‌كان سوودمه‌ندبن لێی."
ئه‌و گه‌نجه بێكاره، ده‌یوت: "ئه‌م جیاوازیكردنه كاریگه‌ری خۆی هه‌یه له‌سه‌رده‌سه‌ڵات، ده‌سه‌ڵات ده‌ستی له‌ئێمه‌ی گه‌نج شۆردووه."
سه‌باره‌ت به‌و گرفته‌ی گه‌نجان، فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی رایده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌وان مانگی یانزه‌ی ساڵی پار، پرۆژه‌یه یاسایه‌كیان له‌وباره‌وه پێشكه‌شی په‌ڕله‌مانكردوه، له‌ناو پرۆژه‌كه‌دا داوای زیادكردنی پێشینه‌ی هاوسه‌رگیری كراوه له‌وه‌ی له یه‌ك ملیۆن دیناره‌وه بكرێته پێنج ملیۆن دینار‌و دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كه‌ش بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ بێت، سه‌رگوڵ ره‌زا، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، ئه‌و زانیاریانه‌ی سه‌ره‌وه ده‌خاته‌ڕوو، هه‌روه‌ها رایده‌گه‌یه‌نێت كه هه‌رله‌و پرۆژه‌یاسایه‌دا داوایانكردوه كه‌جگه له‌كارمه‌ندان پێشینه‌ی هاوسه‌رگیری به‌گه‌نجانی دیكه‌ش بدرێت، "چونكه زۆرینه‌ی گه‌نجانی ئێستا بێكارن‌و زیاتر پێویستیان به‌و بڕه پاره‌یه."
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، ده‌یوت: " دوای پێشكه‌شكردنی پرۆژه‌یاساكه له‌مانگی یانزه، خویندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ كراوه له‌په‌رله‌مان، به‌ڵام تائێستا چاوه‌ریی ئه‌وه‌ین بخریته به‌رنامه‌وه‌و جارێكی تر قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێت."
هه‌روه‌ها، سه‌رگوڵ جه‌ختله‌وه‌ده‌كاته‌وه، كه ئه‌وبڕه‌پاره‌یه كه‌مه‌و به‌پێی راپرسییه‌ك كه گه‌نجان خۆیان ئه‌نجامیانداوه، ناتونریت پشتی پێببه‌سریت تاپێویستیه‌كانی هاوسه‌رگیری پربكاته‌وه، بۆیه به‌باشمان زانی‌و داوامانكرد ئه‌م پێشینه‌یه زیاد بكریت‌و بكرێت به 5 ملیۆن.
له‌گه‌ڵئه‌وه‌ی گه‌نجان، دوپاتیده‌كه‌نه‌وه كه ده‌سه‌ڵات پشتگوێی خستوون‌و ده‌ستیلێشتون، ئه‌و په‌له‌مانتاره‌ی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵیش ده‌یوت: "ئه‌مه بۆچوونێكه‌و بووه‌ته واقیع كه حكومه‌ت گه‌نجی پشتگووی خستووه."
له‌به‌رامبه‌ر وته‌كانی ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، سه‌میره عه‌بدوڵا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان، باسله‌وه‌ده‌كات كه‌ئه‌وانیش وه‌ك لیستی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن پێشینه‌ی هاوسه‌رگیری زیادبكرێت‌و به بێـجیاوازی هه‌موو گه‌نجێك بگرێته‌وه، به‌ڵام كه پرۆژه‌یه‌كی له‌و شێوه پێشكه‌شده‌كرێت، ده‌بێت بۆچوونی حكومه‌ت وه‌ربگیردرێت چوونكه "ته‌بیعه‌تی دارایی" تیدایه، ئه‌گه‌ر هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك ئه‌وه‌ی تیدابێت‌و موافه‌قاتی حكومه‌ت وه‌رنه‌گریت له‌گه‌ل وه‌زاره‌تی دارایی، ئه‌وه كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر میزانییه‌ی ده‌وڵه‌ت‌و ئیحتیماله له‌ناو دانیشتنی په‌رله‌مان زۆرینه‌ی ده‌نگ نه‌هێنیت، ئه‌گه‌ر ده‌نگیشی نه‌هینا له لیژنه‌ش تاوتوی ناكرێت.
ته‌نانه‌ت سه‌میره، ده‌یوت: "باوه‌ڕبكه‌ن، ئه‌و پرۆژه‌یه ده‌نگـناهێنی چونكه ده‌بێت ره‌زامه‌ندی حكومه‌ت وه‌ربگیریت‌و ئینجا بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه."
له‌گه‌ڵئه‌وه‌ی كه نیو مانگه پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری ئه‌نجامداوه، دیار جه‌مال، ته‌مه‌ن 22ساڵ، دانیشتوی شارۆچكه‌ی كفری، باسله‌وه‌ده‌كات كه ئه‌و میلۆن دیناره‌ی پێشینه‌ی هاوسه‌رگیری سودێكی ئه‌وتۆی لێنه‌بینیوه‌و پێیوایه شێوازی دانه‌وه‌كه‌شی قورسه.
هه‌ندێك له‌گه‌نجان، هۆكاری گرنگینه‌دانی زیاتری په‌رله‌مان بۆ ئه‌و گه‌نجانه ده‌گه‌رێنێته‌وه كه‌بونه‌ته په‌رله‌مانتار، سه‌ردار نامیق، ته‌مه‌ن 26ساڵ، دانیشتوی شارۆچكه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید، باسله‌وه‌ده‌كات كه‌ئه‌و په‌رله‌مانتاره گه‌نجانه بێ‌ئاگان له‌كێشه‌كانی گه‌نج‌و ده‌یوت: "ئه‌گه‌ر ئه‌وان وه‌ك گه‌نج ره‌فتار بكه‌ن‌و بۆگه‌نج كاربكه‌ن، ئێستا ئاوڕێكیان له‌ئێمه ئه‌دایه‌وه."
سه‌ردار، وه‌ك گه‌نجێك داواده‌كات كه چاو به‌و بریاره‌دا بخشینریته‌وه كه به‌هۆیه‌وه ته‌نها گه‌نجی كارمه‌ند سوودمه‌نده‌و كار ئاسانی بۆ كراوه، داواشده‌كات هه‌ركاتێك چاویانخشانده‌وه به پێشینه‌ی هاوسه‌رگیری ئه‌وا پیشینه زیادبكریت بۆ هه‌موو گه‌نجێك بێجیاوازی.
ناوه‌ندی ئاینده بۆ پرسه‌كانی گه‌نج ناوه‌ندیكی سه‌ربه‌خۆیه‌و ماوه‌ی سێ ساڵه كارده‌كات ، له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه كه بره‌و به‌گه‌نجان بدرێت. له‌و رێگه‌شه‌وه پرۆژه‌یه‌كیان هه‌یه له‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌ناوی سندوقی پاڵپشتی بۆ گه‌نجان كه پرۆژه‌یه‌كی ئابوورییه‌و هاوكاری ئه‌و گه‌نجانه ئه‌كات كه پرۆژه‌یان هه‌یه‌و ده‌یانه‌وێت جێبه‌جێیبكه‌ن. هه‌ڤاڵ نه‌ژاد ـ به‌رپرسی راگه‌یاندن‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی ناوه‌ندی ئاینده بۆ پرسه‌كانی گه‌نج، به‌چاوی خه‌ڵكی راگه‌یاند كه ئه‌وبڕه پاره‌یه‌ی كه وه‌كو سولفه‌ی زه‌واج دابینكراوه بڕێكی كه‌مه‌و پێویستی گه‌نج پرناكاته‌وه، بۆیه ده‌یوت:"به‌بڕوای من واباشتره حكومه‌ت چاوێك بخشێنێته‌وه به‌و بریاره‌دا‌و له‌په‌رله‌مان به‌یاسا باشتر ریك بخریت."
كامه‌ران په‌شێو، رۆژنامه‌وانی چاوی خه‌ڵك له‌سلێمانی
0 سەرنج:
Post a Comment