هەڤاڵ نەژاد
*سه‌ره‌تایه‌ك له‌باره‌ی ده‌وڵه‌تی تورك‌ونه‌ته‌وه‌ی كورد
ده‌وڵه‌تی توركیای كه‌مالیستی ئه‌مڕۆ له بنچینه‌دا له‌سه‌ر ئه‌ساسی یه‌ك نه‌ته‌وه یه‌ك زمان یه‌ك ده‌وڵه‌ت دامه‌زراوه ئه‌ویش نه‌ته‌وه‌ی تورك‌و زمانی توركی‌و ده‌وڵه‌تی توركه كه‌ئه‌مه به‌ندێكی نه‌گۆڕی ده‌ستوری ده‌وڵه‌تی توركیای عه‌لمانی یه‌و له‌سه‌ره‌تای دروستبوونیه‌وه ئینكاری بوونی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌كات جگه له‌تورك,به‌تایبه‌ت نه‌ته‌وه‌ی كورد كه‌سێ یه‌كی دانیشتوانی ده‌وڵه‌تی توركیا پێك ده‌هێنێ.
هه‌ربۆنكۆڵی‌و سوكایه‌تی تاسه‌رده‌مانێكی زۆر به‌كوردیان ده‌وت توركی شاخی,یاخودله‌كاتی نوسینی ده‌ستووری سه‌رده‌می ئه‌تاتورك‌و له‌سه‌روبه‌ندی دیاری كردنی ڕه‌گه‌زی تورك (ئه‌ساد بۆزكورت)ی وه‌زیری دادی كه‌مال ئه‌تاتورك ده‌نوسێ له‌م وڵاته ئه‌وانه‌ی تورك نین ته‌نیا یه‌ك مافیان ئه‌ویش مافی خزمه‌نكردنه به‌تورك. هه‌رچه‌نده ئه‌م نكۆڵی كردنه تائه‌مڕۆش له ده‌ستووردا به‌جێگیری چه‌سپاوه به‌ڵام به‌هۆی شۆڕش‌و بزووتنه‌وه كوردیه‌كانه‌وه ئه‌و نكۆڵیكردنه ئه‌گه‌ر به‌زاره‌كیش بێت نه‌ماوه, هه‌روه‌ك بینیمان ساڵی ڕابردوو ئه‌ردۆغان ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند كه‌به‌ڵێ له‌توركیا نه‌ته‌وه‌ی كورد بوونی هه‌یه‌و كێشه‌یه‌ك هه‌یه به‌ناوی كێشه‌ی كورده‌وه. هه‌روه‌ك دیاره كێشه‌ی كورد له توركیا له‌ڕۆژی دروستبوونی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌وه هه‌یه‌و تائێستاش هه‌رماوه‌و چاره‌سه‌ر نه‌كراوه, كێشه‌كه‌ش له‌ئینكاری بوونی نه‌ته‌وه‌كه‌وه ده‌ست پیده‌كات تادوا مافه‌كانی.
**تورك هه‌ڕه‌شه ده‌كات
هه‌ر كاتێك كورد له هه‌ر ڕوویه‌كه‌وه گه‌شه‌بكات ,تورك هه‌ڕه‌شه ده‌كات ئیدی ئه‌مه بۆته كولتورێكی نه‌گۆڕ له‌ناو هزری تاكی تورك‌و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی,له‌ڕابردووشدا ئه‌مه به‌ئاشكرا به‌دی كراوه‌و هه‌ر چه‌ند بۆی لوابێ دژایه‌تی دۆزی كوردی كردووه له‌ڕووی سیاسی و سه‌ربازی یه‌وه,ته‌نانه‌ت شه‌ڕی ده‌روونیشی پشت گوێ نه‌خستوه‌و به‌ئاشكرا ئه‌وه‌یان ڕاگه‌یاندووه ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی كوردی له ئه‌رژه‌نتین دابمه‌زرێ ده‌یڕووخێنین.
ئه‌مرۆش كاتێك ده‌بینن له‌باشووری كوردستان ده‌سه‌ڵاتێكی كوردی هه‌یه‌و له‌گه‌شه‌سه‌ندندایه‌و ئومێدی نه‌ته‌وه‌ی كورده له‌هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان‌و هه‌نگاوێكه بۆ سه‌ربه‌خۆیی, به‌مه‌زنترین هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌زانن بۆ سه‌رخۆیان‌و ده‌یانه‌وێ به‌هه‌ر جۆرێ بێت ئیفلیجی بكه‌ن‌و له‌ناوی به‌رن‌و نه‌هێڵن له‌وه زباتر گه‌شه بكات.
***هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌م جاره,بیانووی بوونی pkk
وه‌ك ئاشكرایه ئه‌م جاره توركیا به‌بیانووی بوونی گه‌ریلاكانی pkk ده‌یه‌وێت سنووری باشووری كوردستان ببه‌زێنێت و هێرشبكات, له‌كاتیكدا زۆربه‌ی گه‌ریلاكانی pkk له‌ناو خاكی باكووری كوردستان خه‌بات ده‌كه‌ن ,جگه له چه‌ند سه‌د كه‌سێكیان كه‌له چیا سه‌خته‌كانی باشووری كوردستان دان.دیاره ئامانجی ئه‌مجاره‌یان ته‌نها pkk نیه‌و به‌ڵكو ئامانجی سه‌ره‌كیان له‌ناوبردنی ئه‌زموونی باشووری كوردستان‌و ئه‌نجامنه‌دانی ڕیفراندۆمی كه‌ركوكه له‌كاتی خۆیدا نه‌ك گه‌ریلاكانی pkk. ئه‌گه‌ر ئه‌وان بیانه‌وێ pkk له ناو به‌رن ده‌بێت له‌ناو سنوری خۆیان شه‌ڕ بكه‌ن نه‌ك له‌باشووری كوردستان, كه ئه‌ردۆغان پێش چه‌ند مانگێك خۆی ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاندو ووتی سه‌ره‌تا ده‌بێت پێنج هه‌زار گه‌ریلا كه ئه‌و به تیرۆرستیان ده‌زانێ له‌ناو خاكی توركیا له‌ناو ببه‌ین ئینجا بچینه ده‌ره‌وه‌ی سنوور . به‌ڵام هه‌روه‌ك ده‌زانین ئه‌م هه‌ڕه‌شانه ته‌نها بیانوویه‌كه بۆ هێرشكردنه سه‌ر باشووری كوردستان و له‌ناوبردنی ئه‌زموونه‌كه‌ی ,كه ئه‌وه‌ش به‌ئاشكرا له‌ڕاگه‌یاندنه توركیه‌كاندا به‌دی ده‌كرێت‌و سه‌رۆكی كوردستان به سه‌رگه‌وره‌ی تیرۆرسته‌كان ده‌زانن‌و داوای له‌ناوبردنی ده‌كه‌ن‌و پێیان وایه ئه‌و سه‌ری ماره‌كه‌یه‌و ده‌بێ پان بكرێته‌وه‌و سه‌ره‌تا له‌وه‌وه ده‌ستپێبكه‌ن ئینجا بچن ئه‌وانی تر له‌ناوبه‌رن‌و یاخود داوا له‌سوپا ده‌كه‌ن كه شاری هه‌ولێری پایته‌خت له‌گه‌ڵ زه‌وی بكرێته‌یه‌ك‌و سوپاكه‌یان تا كه‌ركوك ڕانه‌وه‌ستێ.دیاره هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌مجاره‌ی توركیا جیاوازی هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌كانی ڕابردوو چونكه ئه‌مجاره له‌په‌رله‌مانه‌وه ڕێگه به‌سوپا دراوه بۆ هێرش كردنه سه‌ر باشووری كوردستان‌و ئه‌گه‌ری هێرشكردن له‌جاره‌كانی پێشوو زیاتره بۆیه ده‌بێ كورد خۆی به‌باشی بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێك ئاماده بكات.
****ئه‌گه‌ر هێرش بكات ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی چی ده‌بێت
له‌ڕابردوودا توركیا زیاتر له بیست ئۆپه‌راسیۆنی له دژی گه‌ریلاكانی pkk له نێو خاكی باشووری كوردستان ئه‌نجامداوه كه‌له هیچ كامیان سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه,ئه‌مجاره‌ش به‌نیازه ئۆپه‌راسیۆنێكی فراوانتر ئه‌نجام بدات كه وه‌ك باسمان كرد ئامانجی سه‌ره‌كی باشووری كوردستانه.به‌ڵام هێشتا ئه‌وه یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه كه‌سه‌داسه‌د هێرش ده‌كات یان نا,به‌ڵام ئه‌گه‌ری هێرش زۆره.
له ڕاستیدا ئه‌گه‌ر هێرش بكات زیان لێكه‌وتووی سه‌ره‌كی ئه‌و ده‌بێت نه‌ك كورد,له‌وانه‌یه كورد نه‌توانێ شه‌ڕی جه‌بهه‌یی له‌گه‌ڵ توركیا بكات به‌ڵام ده‌توانێ به‌شه‌ڕی پارتیزانی زه‌بری كوشنده‌ی لێبدات,چونكه پێشمه‌رگه‌ی كورد له‌شه‌ڕی پارتیزانی زۆر به‌تواناتره له‌سه‌ربازی تورك‌و له‌مه‌ودواش وه‌رزی سه‌رماو به‌فرو باران ده‌بێت كه‌ئه‌مه‌ش سه‌خت ده‌بێ بۆ سه‌ربازی تورك‌و له‌وه‌شدا پێشمه‌رگه ئه‌زموونێكی باشتری هه‌یه‌و ڕاهاتووه له‌گه‌ڵ سه‌رماو به‌فرو باران, له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گه‌ریلا هه‌روه‌ك ڕایانگه‌یاندوه شه‌ڕ ده‌به‌نه باكووری كوردستان‌و قوڵایی توركیا كه‌ئه‌مه‌ش دیسان زیانێكی تره بۆتوركیا‌و گه‌وره‌ترین كێشه‌ی بۆ دروست ده‌بێت كه‌ئه‌ویش كێشه‌ی ئابووری یه چونكه توركیا به‌شێكی زۆری داهاتی له‌سه‌ر گه‌شتوگوزاره بۆنمونه داهاتی ئه‌سته‌نبوڵ له‌ڕووی گه‌شتوگوزاری یه‌وه ساڵانه دوو ملیار دۆلاره, به‌ڵام هه‌روه‌ك ده‌زانین له‌هه‌ركوێ شه‌رهه‌بێ گه‌شتوگوزار نابێ بۆیه توركیا له‌وحاڵه‌ته‌دا گه‌وره‌ترین زه‌ره‌ری لێده‌كه‌وێ. لایه‌نێكی تری زۆر گرنگ كه‌ئه‌گه‌ری زۆره ئه‌ویش ڕاپه‌ڕینی كوردانی باكووره‌و له‌وانه‌یه ببێته هۆی ڕزگاری باكووری كوردستان‌و سه‌ره‌تایه‌ك بۆ ڕزگاری پارچه‌كانی تریش.له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا چاوه‌ڕێ ده‌كرێ كورد پشتیوانیه‌كی نێوده‌وڵه‌تی به‌رفراوانی لێبكرێ چونكه زۆربه‌ی وڵاتان دژی له‌شكركێشین‌و ئه‌وه‌یان ڕاگه‌یاندووه‌و له‌شكركێشیش هه‌نگاوێكی دیكه ده‌بێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.
تێبینی : ئه‌م وتاره ساڵی رابردوو له کاتی هه‌ره‌شه‌ی سوپای تورک له سه‌ر باشووری کوردستان نووسراوه.
0 سەرنج:
Post a Comment