29 December 2010

هه‌ڤاڵ نه‌ژاد بۆ گۆڤاری کۆوار : هونه‌رمه‌ندی کوردمان هه‌یه‌ له‌ سه‌ر ئاستی جیهان ناسروان



گۆڤاری کۆوار یه‌کێکه‌ له‌ گۆڤاره‌ رۆشنبیری و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی کوردستان و له‌ ده‌ڤه‌ری سۆران چاپ و بڵاو ده‌کریته‌وه‌ له‌ دواهه‌مین ژماره‌ی خۆیدا راپۆرتیکی له‌سه‌ر ئاستی هونه‌ری کوردی و به‌راوردکاری له‌گه‌ڵ هونه‌ری جیهانیدا بڵاو کردۆته‌وه‌ ، تێیدا بۆچوونی من وه‌ک رۆژنامه‌نووسێک وه‌رگیراوه‌.
پرسیاری گۆڤاری کۆوار
زۆر جار قسە لە سەر ئەوە دەكرێت كە هونەری كوردی شان بەشانی هونەری وڵاتە پێشكەوتووەكانی دونیایە.. ئەو گوتارە بە چەشنێك تەشەنەی كردووە، بۆ بینەری هونەری كوردی بۆتە وەهمێك كە بەراستی ئێمە خاوەن هونەرێكی مەزنین.. پرسیارەكە ئەوەیە " ئایا تاچەند ئەو گوتارەی پێی وایە هونەری كوردی شان بەشانی هونەری وڵاتانی دیكە هەنگاو دەنێت راستەو تا چەندیش وەهمە؟
وه‌ڵامی من
به‌ بۆچوونی من هێشتا ئاستی هونەری کوردی نەگەیشتۆتە ئەو ئەندازەیی بێژین هونەری مە دەتوانێ شان بەشانی هونەری وڵاتانی دیکە بەرەو پێش بچێ، دیارە بۆ ئەمەش چەندین هۆکاری بابەتی و تایبەت هەیە کە کاری کەسانی پسپۆر لەو بوارەیە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانین بڵێین کە هونەرمەندی کوردمان هەیە کە لەئاستی جیهانیدا ناسروان و دەتوانن شان بەشانی هونەرمەندانی ناسروای جیهان هەنگاو بنێن ، بۆ نمونە دەرهێنەری سینەمایی بەهمەنی قوبادی کە بە پێی ڕاگەیاندراوێک یەکێکە لەسەد دەرهێنەرە گەورەکانی جیهان ، هەروەها هەژار زەهاوی دەف ژەن ، کە ئەویش لەگەڵ گروپ و هونەرمەندە نێودارەکانی جیهان کار دەکات ، لەگەڵ چەند هونەرمەندێکی تر ، دیارە بوونی ئەم چەند هونەرمەندە نێودارە لەسەر ئاستی جیهان  هۆکارێکی زۆر باشە بۆ ئەوەی لە داهاتوودا هونەری کورد بگاتە ئەو ئاستە جیهانیەو شان بەشانی هونەری وڵاتانی بەهێز لەبواری هونەر بڕوات و من بۆ ئەمە گەشبینم.

له‌م لینکه‌وه‌ ده‌توانن گۆڤاره‌که‌ ببینن ، ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌و راپۆرته‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ بیرو بۆچوونی منی تێدا بڵاو کراوه‌ته‌وه‌ ده‌که‌وێته‌ لاپه‌ره‌ی  ٣٨ و ٣٩.

0 سەرنج:

Post a Comment