ئاماژه : ئه‌م دیداره پێشتر له رێگه‌ی دانانی لینکی سه‌رچاوه‌که سه‌ره‌کیه‌که‌ی و به فایلی (PDF) بڵاوم کردبووه‌وه ئیستاش به شیوه‌ی ۆرد بڵاوی ده‌که‌مه‌وه
هه‌ڵسوراو و چالاکی بواری لاوان هه‌ڤاڵ نه‌ژاد 1989 له له‌دایک بووه ، له‌ته‌مه‌نی 13 ساڵیه‌وه ده‌ستی به‌نووسین کردووه ، له چه‌ندین ڕۆژنامه‌و گۆڤار و ماڵپه‌ر وه‌ک سه‌رنوسه‌ر و ده‌سته‌ی نوسه‌ران و ڕۆژنامه‌وان کاری کردووه ، ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر و ده‌سته‌ی کارگێری ناوه‌ندی ئاینده بۆ پرسه‌کانی گه‌نجه ، و به‌رپرسی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌کانی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه, هه‌روه‌ها خوێندکاری کۆلیژی یاسایه ( قانون).
ئاڵای ئازادی: گرنگی درووستبوونی رێكخراوه‌كه‌تان چی‌بوو، له‌كاتێكدا له‌م وڵاته‌دا چه‌ندین رێكخراوی گه‌نجان‌و لاوانه هه‌ن؟
ئێمه له روانگه‌ی هه‌ست کردن به به‌رپرسیارێتی و بوونی بۆشاییه‌کی زۆر له‌نێو توێژی گه‌نجان و ئه‌کتیڤ نه‌بوونی به‌شێکی زۆر له‌و ریکخراوانه‌ی خۆیان به‌داکۆکیکه‌ر له مافه‌کانی گه‌نجان ده‌زانن و نه‌بوونی پلان و کاری ستراتیژی بۆ هۆشیار کردنه‌وه ده‌سته‌به‌ر کردنی مافه‌کانی گه‌نجان، له ساڵی 2007 به دروشمی (هۆشیاری، به‌شداری، گۆران) ناوەندی ئایندە بۆ پرسەكانی گه‌نج (FCYI)مان دامه‌زراند که ناوەندێكی سەربەخۆی "ناحكومی و ناحیزبی"یە بەشێوەیەكی خۆبەخشانە و بەبێ لەبەرچاوگرتنی سود و بەرژەوەندی تایبەت، لەپێناو پرسەكانی تایبەت بەتۆێژی گەنجان كاردەكات.
له‌راستیدا گرنگ ئه‌وه نیه که چه‌ندین ڕێکخراو به ژماره هه‌ن ، گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌و رێکخراوانه چۆن کار ده‌که‌ن و چ کارێک ده‌که‌ن ، دیاره ئێمه له ناوه‌ندی ئاینده بۆ پرسه‌کانی گه‌نج ، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروست بوونمانه‌وه ئامانج و پلانی کارکردنمان بریتی بووه له‌وه‌ی چۆن کار ده‌که‌ین و چ جۆره کارێک ده‌که‌ین ، هه‌ر بۆیه نه‌مان ویست ئێمه‌ش ژماره‌یه‌کی تر رێکخراوی بێ به‌رهه‌م زیاد بکه‌ین و له چوارچیوه‌ی گه‌ره‌کێکی شاری هه‌ولێر قه‌تیس ببین، خۆشبه‌ختانه ناوه‌نده‌که‌ی ئێمه له رۆژی دروست بوونیه‌وه ئاراسته‌ی کاره‌کانمان به‌و شێوه‌یه بووه که کاری ستراتیژی و گشتگیر ئه‌نجام بده‌ین به‌شێوه‌یه‌ک که گه‌نجانی هه‌موو کوردستان سوودی لێوه‌رگرن، پرۆژه‌ی هه‌ڵمه‌تی 25ساڵ به‌ڵگه‌ی قسه‌کانمه که توانیمان وه‌ک یه‌که‌م ڕێکخراوی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی بڕگه یاسایه‌کی په‌رله‌مانی کوردستان بگۆڕین و ته‌مه‌نی خۆکاندید کردنی پارله‌مانی له 30 ساڵ بکه‌م بکه‌ینه‌وه بۆ 25ساڵ، که له ڕێگه‌یه‌وه هه‌موو گه‌نجان سودی لێوه‌رگرن و خۆشه‌به‌ختانه‌ش چه‌ند گه‌نجێک به‌هۆی ئه‌و کاره‌ی ئێمه ئێستا په‌رله‌مانتارن، هه‌روه‌ها کۆی پرۆژه‌کانی تر شایه‌دی ئه‌وه‌مان بۆ ده‌ده‌ن ، له ئێستاشدا پرۆژه‌ی سندوقی هاوکاری گه‌نجانمان هه‌یه که گه‌نجانی هه‌موو کوردستان به شار و گونده‌وه سودی لێ وه‌رده‌گرن و ده‌توانن پرۆژه‌کانیان جێ به‌جی بکه‌ن.
ئاڵای ئازادی: هه‌ر رێكخراوێك حكومه‌ت‌و حزب نه‌بنه پشت‌و په‌نا‌و هاوكارییان نه‌كه‌ن كاره‌كانیان زه‌حمه‌ت ده‌چێته پێشه‌وه، ئێوه چۆن ده‌توانن به‌بێ لا‌یه‌نی كار‌و پڕۆژه ئه‌نجام بده‌ن؟
به‌داخه‌وه ده‌بێت بڵێین بارودۆخی کارکردنی به‌شێکی زۆر له رێکخراو و سه‌نته‌ره‌کان به‌م شیوه‌یه و وه‌ک پاشکۆیه‌ک سه‌ربه پارته‌کانن و بێ بریاری پارته‌کانیان ناتوانن هه‌نگاوێکی بوێرانه هه‌ڵێنن ، دیاره ئه‌مه‌ش به‌شێکی زۆری ده‌که‌وێته سه‌ر لاوازی ئیراده‌ی ئه‌و گه‌نجانه‌ی له‌و ڕیکخراوانه کار ده‌که‌ن و ناکارامه‌ییان ، ده‌نا ده‌توانن له ڕیگه‌ی جۆراو جۆره‌وه پشتگیری ماددی و مه‌عنه‌وی به‌ده‌ست بێنن ، ئێمه له‌سه‌ره‌تای دروست بوونمانه‌وه توانیومانه سه‌ربه‌خۆیی خۆمان بپارێزین به‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ڕێکخراوه ئه‌نته‌رناشناڵه‌کان کار ده‌که‌ین و پرۆژه‌یان لێوه‌رده‌گرین ، هه‌روه‌ها توانیومانه قه‌ناعه‌ت به‌چه‌ند کۆمپانیایه‌ک بێینین که ببنه سپۆنسه‌ری پرۆژه‌کانمان ، ئه‌وه‌شی مایه‌ی خۆشحاڵی ئێمه‌یه جگه له‌وه‌ی توانیومانه بێلانانه کار بکه‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ هه‌موو پارت و لایه‌نه سیاسیه‌کانی کوردستان هه‌یه و ڕیز له کاره‌کانمان ده‌گرن.
ئاڵای ئازادی: رات چییه له‌سه‌ر ئه‌و رێكخراوانه‌ی به‌ده‌ستی حزب درووستبوون ئایا ئه‌وان توانیویانه ببنه جێگه‌ی ئومێدی لاوان بۆ به‌دیهێنانی مافه‌كانیان؟
بێگومان هه‌ندێکیان خزمه‌تی گه‌نجانیان کردووه و ناتوانرێ نکۆڵی لێبکرێ، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کی گشتی ئه‌توانین بڵێین به‌داخه‌وه ڕیکخراوه‌کانی پاشکۆی پارته‌کان به‌گوێره‌ی خواستی گه‌نجان کاریان نه‌کردووه و له ئاستی به‌رپرسیارێتی نین ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رێکخراوی پاشکۆ و سێبه‌ری پارته‌کان جۆرێک له‌مۆدێلی وه‌رگرتووه و ته‌نانه‌ت شۆربۆته‌وه بۆ ئاستی به‌رپرسه‌کانیان و هه‌ر به‌رپرسه‌و ڕیکخراوێکی هه‌یه و پشتگیریان ده‌کات ، له‌هه‌مووشی سه‌یرتر ئه‌وه‌یه ئه‌و ڕێکخراوانه‌ش شه‌ری باڵه‌کانی حیزبه‌که ده‌که‌ن و ئه‌وانیش به‌شدارن له‌گه‌مه‌ی به‌رپرسه‌کانیان ، ئه‌مه له‌کاتێکدا هه‌موویان سه‌ربه پارتێکن!
ئاڵای ئازادی: بێكاری یه‌كێكه له گرفته گه‌وره‌كانی گه‌نجان، ئێوه چ پلاتفۆڕم‌و به‌رنامه‌یه‌كتان هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌م كێشه‌یه؟
بێ‌کاری هه‌رچه‌نده دیارده‌یه‌کی جیهانیه ، به‌ڵام له کوردستان له ئاستێکی فراوان دایه و بێ گومان پێویستی به لێکۆڵینه‌وه‌و هه‌وڵ دان و کارکردنێکی زۆر هه‌یه ، چونکه بێ‌کاری ده‌بێته هۆی دروست بوونی چه‌ندین کیشه‌ی سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و به‌گشتی مه‌ترسیه بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ، ئێمه له‌روانگه‌ی هه‌ست کردنمان به بوونی بێکاریه‌کی فراوان له کوردستان پرۆژه‌یه‌کمان ئاماده کردووه به‌ناوی (سندوقی هاوکاری گه‌نجان) و ماوه‌یه‌که کاری له‌سه‌ر ده‌که‌ین و به‌م زووانه ده‌یده‌ینه سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان ، که تێیدا گه‌نجانی بێکار و ئه‌وانه‌ی فه‌رمانبه‌ر نین و سودمه‌ند نه‌بوون له حکومه‌ت ده‌توانن بۆ جێبه‌جێ کردنی پرۆژه‌کانیان قه‌رز له‌و سندوقه وه‌رگرن به‌بی زیاده خستنه سه‌ر و دواتر به‌شێوه‌ی قست له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵێک بیده‌نه‌وه ، که ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێکی زۆر باشه بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی بێ‌کاری.
ئاڵای ئازادی: زۆرێك له‌گه‌نجانی ئێمه‌تووشی بێهیوایی‌و ره‌شبینی بوون، به‌رای تۆ چیبكرێت بۆ ئه‌وه‌ی هیواو ئومێد بگه‌ڕێته‌وه بۆ گه‌نجان؟
له راستیدا ره‌شبینی گه‌نجان چه‌ند هۆکارێکی هه‌یه و مه‌رج نیه هه‌موو ره‌شبینیه‌کان له‌جێی خۆیدا نین ، راسته ده‌سه‌ڵات زۆر که‌مته‌رخه‌م بووه له رابردوودا له ئاست کێشه‌کانی گه‌نجان و به‌رپرسیاری سه‌ره‌کیه ، به‌ڵام به‌داخه‌وه گه‌نجیش بۆخۆی پرۆژه‌ی ورد و رژد (جدی) نه‌بووه یاخود ئه‌گه‌ر هه‌شیبوبێ زوو کۆڵی لێداوه‌و سارد بۆته‌وه ، باشترین کاریش بۆ ئه‌وه‌ی هیواو ئومێد بۆ گه‌نجان بگه‌رێته‌وه پێویسته حکومه‌ت خواست و مافه‌کانی گه‌نجان ده‌ستبه‌ر بکات و کێشه‌کانیان به‌ره‌و نه‌مان به‌رێ ، هه‌روه‌ها گه‌نجانیش ده‌بێت پرۆژه‌یان هه‌بێت و کۆڵ نه‌ده‌ن له جێبه‌جێ کردنی و له هه‌موو ده‌رگاکان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی گوێیان لێ‌بگرن و پرۆژه‌کانیان جێ به‌جی بکه‌ن.
ئاڵای ئازادی: ئه‌دای كاری حكومه‌ت چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن بۆ مافه‌كانی لاوان؟
له راستیدا وه‌ک گوتمان هێنده‌ی پێوستی گه‌نجان پرۆژه ئه‌نجام نه‌دراوه بۆ ده‌سته‌به‌ر کردنی خواست و مافه‌کانی گه‌نجان ، به‌ڵام کارنامه‌ی کابینه‌ی شه‌شه‌می حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پرۆژه‌ی زۆر باشی تێیدایه بۆ گه‌نجان که له‌سه‌رو به‌ندی هه‌ڵبژاردن به‌ڵێنی جێ به‌جێکردنی دراوه ، خۆشبه‌ختانه دوای ده‌ستبه‌کاربوونی کابینه‌ی شه‌شه‌م له‌چه‌ند بۆنه‌یه‌ک به‌ڵێنه‌کانیان دوپات کردۆته‌وه‌و چه‌ند هه‌نگاوێکی باشیشیان ناوه له‌وانه دابین کردنی 300 ملیۆن دۆلاری ساڵانه بۆ دروست کردنی خانوو بۆ خه‌ڵک که بێگومان به‌شێکی زۆری به‌رگه‌نجان ده‌که‌وێت ، هه‌ر بۆیه ئێمه بۆ ئه‌وه گه‌شبینین و چاوه‌رێی جێ به‌جێکردنی هه‌موو به‌ڵێنه‌کان ده‌که‌ین.
ئاڵای ئازادی : دووباره سوپاس بۆ به‌ڕێزت.
زۆر سوپاس بۆ ماندوو بوونی ئێوه‌ی به‌رێز و هیوای به‌رده‌وامی و پێشڤه‌چوونتان بۆ ده‌خوازین.
سه‌رچاوه : http://www.hetaw.net/Web/Kur/App_Othere/Upload/Pdf/840/5.pdf
0 سەرنج:
Post a Comment