هه‌ولێر ، له سێداره‌دانی کوردانی رۆژهه‌ڵات ئیدانه کرا
دوانیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ له پارکی شاناده‌ری هه‌ولێر سه‌دان که‌س بۆ شه‌رمه‌زارکردنی له سێداره‌دانی پێنج که‌س له چالاکانی مه‌ده‌نی و سیاسی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ناره‌زایه‌تیان ئه‌نجامدا و داوایان له خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵات کرد رۆژی 11 مانگ بکه‌نه رۆژی ماته‌مینی و نه‌چنه سه‌ر کار و دوکانه‌کانیان دابخه‌ن.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا ژماره‌یه‌کی زۆر له چالاکانی سیاسی و مه‌ده‌نی رۆژهه‌ڵات و باشوری کوردستان و ژماره‌یه‌ک رۆژنامه‌وان و مامۆستای زانکۆ و رۆشنبیر به‌شداریان کرد .
سه‌ره‌تا سروودی ئه‌ی شه‌هیدان له لایه‌ن لالۆ ره‌نجده‌ر و به‌شداربووانی کۆبوونه‌وه‌که گوترایه‌وه پاشان رێکخه‌رانی کۆبوونه‌وه‌که وتارێکیان خوێنده‌وه‌و تێیدا له سێداره‌دانی ئه‌و پێنج چالاکه سیاسی و مه‌ده‌نیه‌یان شه‌رمه‌زار کرد و داوای راگرتنی سزای له سێداره‌دانی ئه‌و که‌سانه کرد که حوکمی سێداره‌یان به‌سه‌ردا سه‌پاوه.
شیاوی گوتنه دوێنێ یه‌کشه‌ممه کۆماری ئیسلامی ئێران پێنج چالاکی سیاسی و مه‌ده‌نی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له سێداره‌دا به ناوه‌کانی ( فه‌رزاد که‌مانگه‌ر ، شیرین عه‌له‌م هولی ، فه‌رهاد وه‌کیلی ، مه‌هدی ئیسلامیان ، عه‌لی حه‌یده‌ریان).
تێبینی : ئه‌م هه‌واڵه‌م بۆ ماڵپه‌ری لڤین پرێس ئاماده‌کردووه ..... فۆتۆ : هه‌ڤاڵ
0 سەرنج:
Post a Comment