29 December 2010

هه‌ڤاڵ نه‌ژاد بۆ رۆژنامه‌ی رووماڵ نیوز: ناوه‌ندی ئاینده‌ پرۆژه‌یه‌ک بۆ دانی قه‌رز بۆ گه‌نجان ده‌داته‌ په‌رله‌مانی کوردستان



ناوه‌ندی ئاینده‌ بۆ پرسه‌کانی گه‌نج ، به‌مه‌به‌ستی هاوکاریکردنی گه‌نجه‌ خاوه‌ن پرۆژه‌کان ، پرۆژه‌یه‌ک ده‌داته‌ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ ئه‌وه‌ی سندوقێک دابمه‌زرێ به‌و مبه‌سته‌و به‌ قه‌رز پاره‌ بداته‌ گه‌نجان و دواتر به‌شێوه‌ی قیست لییان وه‌رگرێته‌وه‌.

له‌ لێدوانێکی تایبه‌ت به‌ رووماڵ نیوز هه‌ڤاڵ نه‌ژاد به‌رپرسی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌کانی ناوه‌ندی ئاینده‌ بۆ پرسه‌کانی گه‌نج ، که‌ ڕێکخراوێکی ناحکومیه‌ و ئۆفیسی سه‌ره‌کی له‌هه‌ولێری پایته‌خته‌ ده‌رباره‌ی پرۆژه‌که‌یان گوتی " پرۆژه‌ی سندوقی هاوکاری گه‌نجان یه‌کێکه‌ له‌ پرۆژه‌کانی ناوه‌ندی ئاینده‌ بۆ کاراتر کردنی تواناکانی گه‌نجان و هاوکاریکردنیان له‌ جێ به‌جێکردنی پرۆژه‌کانیان له‌ ڕێگه‌ی دانی قه‌رز پێیان و دواتر وه‌رگرتنه‌وه‌ی به‌شیوه‌ی قیست که‌ چه‌ند ساڵیک ده‌خایه‌نێت "
ده‌رباره‌ی ئه‌و هه‌وڵ و کۆششانه‌ی بۆ ئه‌م پرۆژه‌یه‌ کراوه‌ هه‌ڤاڵ نه‌ژاد ده‌ڵێت " ئێمه‌ له‌مانگی ئه‌یلولی ساڵی 2009 فیستیڤاڵێکی گه‌وره‌مان له‌ هه‌ولێر بۆ پشتیوانی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ به‌ڕێوه‌برد و تێیدا هه‌زاران ئیمزامان کۆکرده‌وه‌ بۆ پشتگیری ئه‌م پرۆژه‌یه‌ ، ئێستاش پرۆژه‌که‌مان داوه‌ به‌ پسپۆڕیکی قانونی تا له‌رووی قانونیه‌وه‌ پرۆژه‌که‌ هه‌ڵبسه‌نگێنێ و دواتر له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارانی گه‌نج تاوتوێی ده‌که‌ین و پێشکه‌شی سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان و حکومه‌تی ده‌که‌ین و به‌نیازیشین چه‌ندین چالاکی جۆراو جۆر بۆ پشتیوانی زیاتری ئه‌و پرۆژه‌یه‌ ئه‌نجام بده‌ین"

0 سەرنج:

Post a Comment