خوێندنەوەیەك بۆ مەترسی بڵاو بوونەوەی مادە بێهۆشكەرەكان لە كوردستان
وێنە: وەرگیراو |
*مادەهۆشبەرەكان چین
مادە هۆشبەرەكان بریتین لەو مادانەی كە كار لە بێداری مرۆڤ دەكات و وای لێدەكات ئاگایی خۆی لە دەست بدات و بكەویتەوە دنیایەكی خەیالاوی و بێهۆشی لەكاتی بەكارهێنانیدا. مادە هۆشبەرەكانیش زۆرن و هەریەكە و تایبەتمەندی خۆی هەیە لە رووی وزەی بیهۆشكەری و چۆنیەتی بەكارهینانی، وە مادە هۆشبەرەكانیش بەپێی قورس و سوك پۆڵین دەكرێ، سوكەكان وەك خواردنەوە كهولیەكان و هەندێ شروبی پزیشكی و هەندێ مادەی تر، قورسەكانیش بریتین لە تریاك و هێرۆین و كۆكاین و كراك و حەشیش و هەندێ جۆرە حەبی تایبەت و لەنێویشیاندا كراك وهیرۆیین قورسترینیانەو تریاك و حەشیش زۆرترین بەكارهینەرانیان هەیە.
لە رووی پزیشكی و بەكارهینانەوە مادە قورسەكان مەترسیدارترە لە مادە سوكەكان و وا لەمرۆڤ دەكەن بیهۆش بێت و برسی و تونی بیت و لەشی سڕ بێت و هەست بە ئازار نەكات و بكەویتە دونیایەكی خەیالاوی، دوای ماوەیەكیش لە بەردەوامی بەكارهینان دەبیتە هۆی بیهیز بوون و تیكچونی ئاستی بیركەوتنەوەو داخورانی ئیسكی لەش، لەهەمووشی مەترسیدارتر ئەومادانە مرۆڤ ئالودە دەكەن بە بەكارهینانی و تەرك كردنیشی تارادەیەكی زۆر زەحمەت دەبێ.
هەر بەوهۆیەوە بەكارهینان و بازرگانی پێوەكردنی لە زۆربەی ولاتانی جیهان قەدەغەكراوەو سزای قورس دانراوە بۆ بەكارهێنەران و بازرگانەكانی، تەنها لەولاتی هۆلەندا نەبێت كەتارادەیەك بەكارهێنانی ڕیگەپیدراوە ئەمیش بەپێی یاسایەكی تایبەت كەخۆی چۆنیەتی بەكارهێنان و بازرگانی پێوەكردنی دیاریكردووەو ئەتوانین بڵێین تاكە ولاتی جیهان و ئەوروپایە لەو ڕووەوە كۆمەڵیك ڕێ و شوێنی تایبەتی بۆ داناوەو كۆمەڵێك دەزگای پزیشكی و چاكسازی بۆ ئەو مەبەستە تەرخان كردوە . لێرەدا پێویستە ئەوەش بڵێین كە بهگوێرهی ئامارهکان ئەفغانستان و ئێران بەرهەمهینەر و بەكاربەری سەرەكی و بڵاوكەرەوەی سەرەكی ئەو مادانەن لە جیهاندا، سالانە لە ئێران 200 تەن لەمادە بیهۆشكەرەكان بەكاردەبرێ و هاوشانی ئەفعانستان شوێنی سەرەكی بڵاوبونەوەی ئەو مادانەیە بەجیهاندا كە ئەمرۆكە بۆتە كێشەیەكی گەورەی جیهان و زۆرێك لەوڵاتان گیرۆدەبوون پێوەیی و بۆتە هۆكاری جۆرەها لادان و كیشەی كۆمەلایەتی و تەندروستی و بەهۆی ئەمەشەوە رۆژی 26\6 هەموو ساڵێك كراوە بەرۆژی قەلاچۆكردنی مادەبێهۆشكەرەكان لەجیهاندا.

* سەرەتاو چۆنیەتی هاتنی بۆ كوردستان
بەشێوەیەكی گشتی عێراق تاساڵانی پێش دوو هەزار یەكێ بوو لە وڵاتە پاكەكان لە رووی بەكارهێنانی مادە بیهۆشكەرەكان و سزای زۆر قورسی دانابوو بۆ بەكارهێنەرو بازرگانەكانی و كوردستانیش بەهەمان شێوە پاك بوو لەو رووەوە، سەرەتای هاتنی ئەومادانە بۆ كوردستانیش دەگەریتەوە بۆ دوای ئاوارەبونی بەشیك لەمیللەتی كورد بۆ ئیران و ئاشنابونیان بەو مادانەو فیربونی چۆنیەتی بەكارهینانی و دواتر هاتنەوەیان بۆكوردستان و كۆچكردنی لاوان لەسالانی نەوەدەكان بۆ ئیران بەمەبەستی كاركردنو دواتر فیربوونی بەكارهێنانی ئەو مادانە لەوێ و دواتر گەرانەوەیان بۆ كوردستان، لە كاتی ئەمرۆشدا بەهۆی هەندێ بازرگانی كوردی رۆژهەڵات و هاتنی قوتابیانی رۆژهەلات بە مەبەستی خوێندن لە زانكۆكانی كوردستان ئەم مادانە دێنە كوردستانو بلاو دەبنەوە، بەپێی ئاماریكی بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە بێ هۆشكەرەكان ئیستا لە كوردسان نزیكەی هەزار بەكاربەری مادە هۆشبەرەكان هەیە كەزۆربەیان لە سۆران و كۆمەلگای تەناهی و سلێمانی و خورماڵن، كە هەموویان نزیكی سنوری كۆماری ئیسلامی ئیرانن، لە كاتیكدا لە وانەیە ژمارەی بەكاربەرەكان زۆرتربێ لەوەی ئەو بەرێوەبەرایەتیە دیاریكردووە، لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەیان هەر چەند بێت زەنگیكی خەتەرناكە بۆ حكومەت و كۆمەلگە و ئەگەری تەشەنەكردنی زۆرە چونكە سروشتی بەكاربردنی ئەومادانە وایە كە زوو بەكۆمەلگادا بڵاودەبنەوەو زۆرترین تویژیش كە بەكاری دەهێنن گەنجانن كە بێگومان لەناو ئەم تویژەدا بەهۆی كەمی هۆشیاری لەمەڕ ئەو مادانەو بێكاری و كیشەی كۆمەڵایەتی و هاورێیەتی یەوە خێراتر بڵاودەبێتەوە لە چاو توێژەكانی تری كۆمەلگادا.
***سەرچاوەی هاتنی بۆ كوردستان
بێگومان سەرچاوەی سەرەكی هاتنی ئەو ماددانە بۆ كوردستان لە كاتی پێشترو ئەمرۆشدا كۆماری ئیسلامی ئێرانە ئەویش بەهۆی هاوسنووری و شوێنی ستراتیژی كوردستان كەوەك رێگایەك وایە بە تایبەت بەسەر توركیاوە و خاڵیكی گرنگتریش لەوبارەیەوە، بلاوكردنەوەی ئەو مادانەیە لەرووی سیاسیەوە كە كۆماری ئیسلامی ئیران بەشێوەیەكی سیستەماتیزەو بە پلانێكی هەواڵگری ئەو مادانە داخیلی باشوری كوردستان دەكات و ئەمەش خاڵیكی ئاشكرایە و تەنانەت پێش یەك دووساڵ لە كاتی كۆبوونەوەیەكی بەرپرسانی كوردستان و ئیران، بەرپرسانی ئیران ڕاستەوخۆ بە شاندی كوردستانیان وتبوو هەتا ئێوە مەشروب و (پژاك)مان بۆ بنیرن، ئیمەش (ئەنسار)و تریاك تان بۆدەنێرین، ئەم قسانەم پێش یەك دووساڵ لە رۆژنامەی ئاوێنە لە زاری یەكێك لە بەشداربووانی كۆبوونەوەكە خوێندەوە. دیارە ئەو سیاسەتەی ئیران هەر بۆ باشووری كوردسان بەتەنها نیە و بەڵكو لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان زۆر دەمێكە پەیرەو كراوەو سەركەوتنی باشیشی بەدەست هێناوەو حكومەت خۆی بڵاوی دەكاتەوە و فرۆشیارەكانی زۆر بەئاشكرا دەیفرۆشن و بڵاوی دەكەنەوەو ئەتوانین بڵێین نزیكەی نیوەی لاوانی ئەوبەشەی كوردسان گیرۆدەی بوون و موعتاد بوون بە بەكارهێنانیەوەو جۆرەها كێشەی كۆمەلایەتی گەورەی لیكەوتۆتەوەو بەهۆیەوە سەدان خیزان توشی هەڵوەشان بوون.
ئەم كارەی ئیرانیش تێكدانی شیرازەی كۆمەڵایەتی كۆمەلگەی كوردی رۆژهەڵاتەو بەشێوەیەكی تایبەتی موعتاد كردنی گەنجانەو كوشتنی هەستی نەتەوەییانە و دوورخستنەوەیانە لەحیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستانو تەنانەت ئەو كەسانەی جێی مەترسی بوون بۆیان هەوڵیانداوە بەهەرشێوەیەك بێت موعتادیان بكەن و تارادەیەكیش سەركەوتووبوون لەو كارەیاندا.

ئیستاش ئێران دەیەوێ هەمان مۆدیل بگوازیتەوە بۆ باشووری كوردستان لە رێگەی چەند بازرگانێكی كوردی رۆژهەڵاتەوەو بەشێوەیەكی پلان بۆدارێژراو كە مەترسیەكی مەزنەو تیرۆرێكی شاراوەی كۆمەلگای كوردی و بەتایبەت تویژی لاوانە، بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە بیهۆشكەرەكان خۆی ئەمەی راگەیاندوەو مەترسیەكانی بەحكومەت گەیاندووە، لە لایەكی تریشەوە بەپێی هەمان بەریوەبەرایەتی ئیستا جگەلە سنورەكانی كوردستان لەگەڵ ئیران، لە باشوری عیراقیشەوە هەوڵ دەدرێ بهێنریتە كوردستان و ساڵی رابردوودا لەسلێمانی 13 كیلۆ حەشیشە گیراوە كە لە ناوەراست و باشووری عیراقەوە هاتووەو بیگومان سەرچاوەی ئەویش هەر ئیرانەو جگە لەوەش دەیانەوێ كوردستان وەك رێگایەك بەكار بهێنن بۆگەیاندنی ئەو ماددانە بۆ توركیاو لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا 5 كیلۆ هێرۆین گیراوە كە بەڕێگاوەبووە بۆتوركیا. بڵاوبوونەوەی ئەم ئامارانە لەكاتێكدایە كە لەوانەیە لەوەش زیاتر هاتبێتە كوردستانو ئاشكرا نەبووبێت.
* ئەنجامو چارەسەر
تیرۆر تەنها بریتی نیە لە كوشتن و تۆقاندن و خۆتەقاندنەوە، بەڵكو هەر هەرەشەو مەترسیەك و كاریگەریەكی نێگەتیڤ لە سەر ژیانی ئاساییو سروشتی هەر تاكێك لە كۆمەلگا ئەوا بەهەمان شێوە تیرۆرە، بەو پێ یە ئەتوانین بڵێن مادە هۆشبەرەكان كە كار لە بێداری مرۆڤ دەكەنو دواجار موعتادی دەكەن و بەشیوەیەكی زۆر خراپ كاریگەری دروست دەكەن لەسەر ژیانی تەندروستیو ئابوریو كۆمەلایەتی كەسی بەكارهینەر و لە هەموولایەكەوە دەیروخێنێ ئەوا بیگومان تیرۆرە، نەگبەتی ئەو تیرۆرەش لەوە دایە كەسی بەكاربەری ئەو مادانە دوای ماوەیەك لەبەكارهێنان موعتاد( ئالودە) دەبێتو زۆر بەزەحمەت دەتوانێت تەركی بكات چونكە تێكەڵ بەخوێنی دەبێتو ئەگەر لەماوەی دیاریكراوی خۆی بەكاری نەهێنێ هیچ دوورنیە بمرێ( بیكوژێ)، بۆیە كەسی موعتاد هەموو سەروەتو دارایی خۆی لەو پێناوەدا دادەنێتو تەنانەت دواتر ئەوەندە لاوازو سستی دەكات كەناتوانێت كاربكات بۆ دابین كردنی بژێوی خۆی، جگە لەوەش دواتر كەسی موعتاد ئامادەیە لەبەرامبەر دەستكەوتنی چەند گرامێك لەو مادەیە بۆبەكارهێنانی جۆرەها كاری ناشرین ئەنجام بداتو دزی بكاتو تەنانەت ئەوەندە خراپە كەزۆر جار كەسی موعتاد ئامادەیه نامووسی خۆی بفرۆشێ لە پێناو دەست هێنانی چەند گرامێك لەو مادەیەو نمونەی لەو بابەتەش زۆر بەداخەوە لەرۆژهەلاتی كوردستان رووی داوە. لەلایەكی تریشەوە كەسی موعتاد توانای سێكسی سروشتی خۆی تارادەی نەمان لاواز دەبێتو ئەوانەی خێزانیان هەیە زۆر جار خێزانەكانیان توشی لادانی كۆمەڵایەتی دەبن، بەمەش دیاردەیەكی زۆر خراپ بەنێو كۆمەڵگەدا بڵاو دەبێتەوەو دەبێتە هۆی ئەوەی شیرازەی خێزان تێك بچێت، جگە لەوەش كەسی موعتاد دوای ماوەیەك لەموعتاد بوون ئەوەندە لاوازو سست دەبێت كە ناتوانێ بەشێوەیەكی باش بەسەر جوڵەی لەشی خۆیدا زاڵ بێت، بەمەش كەسی موعتاد لە كاتی قسەكردنو پیادە رۆشتن زۆر بەئاسانی دەناسرێتەوەو بەهۆی ئەوەشەوە كەسی موعتاد هەرچی رێزی كۆمەڵایەتی خۆی هەیە لەدەستی دەداتو لە لایەن كۆمەڵگاوە بەچاوێكی زۆر سووك سەیر دەكرێ.
دواهەمین شتیش ئەوەیە ئەگەر كەسی موعتاد تەركی بەكارهێنانی ئەومادانە نەكاتو خوێنی لەشی نەگۆرێ هەرچەندە ئەم كارە قورسەو بڕەپارەیەكی زۆری تێدەچێ ئەوا ریژەی موعتادییەكەی رۆژ بەرۆژ زیاد دەكات، چونكە لەئەنجامی بەردەوامی بەكارهێنان لەشی بەكاربەر سست دەبێتو پێویستی بەڕێژەی زۆرتری مادەكە دەبێتو بەمەش لەشیان رۆژ بەرۆژ لە داخوران بەردەوام دەبێتو سەرەنجام دەیكوژێ.

دوای ئەم هەموو خراپیەی لەبارەی مادە هۆشبەرەكان باسمان كردو ئەو هەموو كاریگەریە نێگەتیڤانەی بەسەر ژیانی تاكەكانو دواجار بەسەر كۆی كۆمەڵگاوە هەیەتی و بەواتایەكی تر ئەو تیرۆرە شاراوەیەی كۆمەڵگا لە چەقەوە هەڵئەوەشێنێ و بەرەو داڕمانی دەباتو ئاسۆی ترسناكی لێ چاوەروان دەكرێ . پێویستە هەموومان وەك تاكو دواجار كۆمەڵگاو حكومەت هۆشیارتر بین لە ئاست ئەو تیرۆرەدا كە سەرەتاكانی دەركەوتووەو ئەگەر وریانەبین و چارەسەری نەكەین، ئەو هەزار كەسەی كەئیستا ئەو مادانە بەكار دەهێنن لەوانەیە دوای چەند ساڵێك ببنە چەندین هەزاركەس، چونكە سروشتی بەكارهێنەری ئەومادانە وایە حەزناكات بە تەنیا بەكاری بهێنێتو هەوڵ دەدات هەمیشە لەگەڵ برادەرەكانی بەكاری بهێنێتو لەوەشدا سەركەوتوو دەبێت، ئەگەرنا چۆن ئاوا بەخێرایی بەنێو كۆمەلگادا بلاودەبێتەوە.
بەبروای من مادە بێهۆشكەرەكان زۆر مەترسیدار ترو كارەساتبارترن لە كردەوەی تیرۆریستیو خۆتەقاندنەوە، چونكە كردەوەی تیرۆریستی لەوانەیە ئەگەر زۆر بەهێز بێت سەدان كەس بكوژێو یەكجارەو دەتوانرێت بنبڕ بكرێت بەلام مادە هۆشبەرەكان ئەگەر بلاوببنەوە، نەك بەسەدان بەڵكو كۆمەڵگەیەك كاولو وێران دەكەنو دواجار چارەسەر كردنیشی زور ئەستەم دەبێت. بەواتایەكی تر كیلۆیەك (تی ئێن تی) رەنگە چەند خانەوادەیەك كۆستبار بكاتو یەكجار كۆتایی دێت، بەلام كیلۆیەك تریاك سەدان گەنج بەدبەخت دەكاتو دواتر سەدان خانەوادە گیرۆدە دەكات بۆ هەمیشە، جگە لەوەی ئەو سەدان گەنجە لەوانەیە سەدان گەنجی تر فیربكەن بەمەش دواجار كۆی كۆمەڵگە گیرۆدەبكەنو كۆمەڵگەیەك توشی كارەسات بكەن . بۆیە ئەوەی پێویستە لەسەر هەموومانو دواتریش لەسەر حكومەت ئەوەیە كە بەوپەری توانامانەوە پێش بگرین لەبڵاو بوونەوەی زیاتری مادە هۆشبەرەكانو چارەسەر كردنی ئەوانەی موعتادن و كردنەوەی دەزگای پزیشكی بۆ گۆرینی خوێنیان و چارەسەركردنیانو كردنەوەی دەزگای چاكسازی بۆیان. كەڕەنگە ئەمانە پارەیەكی زۆری تیبچێو گرانبێ لەسەر شانی حكومەتو كۆمەڵگا بەلام ئەوەمان لە پێش چاوبێ كە چەند ملیۆن دۆلارێك خەرج بكرێت باشترە لەكاتی ئێستادا، نەك لەوەی لەداهاتوودا بلاوبەنەوەكەی فراوانتربێتو بەسەدان ملیۆن دولار چارەسەر نەكرێت و كۆمەڵگە بەئاقارێكی مەترسیداردا ببات.

ئەوەی لەكۆتایدا پێویستە ئاماژەی پێبكەم ئەوەیە كەدابین كردنی هەلی كار بۆگەنجان بەشێكە لەهەڵمەتی پێش گرتن لەبلاوبونەوەی ئەومادانە. چونكە زۆرجار بێكاری دەبێتە هۆی ئەوەی تاكەكانی كۆمەڵگە بەگشتیو گەنجان بەتایبەتی ڕیگای هەلە هەڵبژیرن كەهەم خۆیانو هەم كۆمەڵگە توشی گرفت بكەن، مادەهۆشبەرەكانیش بەتایبەتی لەو وڵاتانە بلاو دەبێتەوە كەئاستی رۆشنبیری نزمەو ڕیژەی بێكاری زۆرە. بۆیە پێویستە هەموومان بەڕاستی خەمێك بخۆین لەو تیرۆرە شاراوەو مەترسیدارە.
تێبینی :لە ژمارە 34 ستاندەر بڵاو بۆتەوە
0 سەرنج:
Post a Comment