
هەڤاڵ نەژاد
شەڕی ناوخۆی باشووری کوردستان زۆر خراپ بوو، لەو خراپتر ئەوەبوو کە
لایەکیان (جا هەرکامێکیان بێ) بەتەواوی سەرنەکەوت و لاکەی تری نەسڕییەوە.
زۆر نەتەوە بە قۆناغی شەڕی ناوخۆ تێپەڕیون و لایەک سەرکەوتنی
بەدەست هێناوە و کۆتایی بە هێزی لایەکەی تر هێناوە و بەتەنها بۆتە فەرمانڕەوای
تەواوی وڵات و نەخشەی سیاسەتی وڵاتی داڕشتووە، بۆ نمونە ئەمریکا و فینلاند کە دوو
وڵاتی پێشکەوتوو و خۆشگوزەرانن، ڕەنگە چەند وڵاتێکی تریش هەبن ئەگەر بەدوایا بڕۆین.



