Showing posts with label کورتە پەیڤ. Show all posts
Showing posts with label کورتە پەیڤ. Show all posts

19 April 2020

نەگبەتین شەڕی ناوخۆشمان لە هی وڵاتان نەچوو!


هەڤاڵ نەژاد
شەڕی ناوخۆی باشووری کوردستان زۆر خراپ بوو، لەو خراپتر ئەوەبوو کە لایەکیان (جا هەرکامێکیان بێ) بەتەواوی سەرنەکەوت و لاکەی تری نەسڕییەوە.
زۆر نەتەوە بە قۆناغی شەڕی ناوخۆ تێپەڕیون و لایەک سەرکەوتنی بەدەست هێناوە و کۆتایی بە هێزی لایەکەی تر هێناوە و بەتەنها بۆتە فەرمانڕەوای تەواوی وڵات و نەخشەی سیاسەتی وڵاتی داڕشتووە، بۆ نمونە ئەمریکا و فینلاند کە دوو وڵاتی پێشکەوتوو و خۆشگوزەرانن، ڕەنگە چەند وڵاتێکی تریش هەبن ئەگەر بەدوایا بڕۆین.

26 January 2015

گرەوی بەختی هەڵاڵە


هەڵاڵە، کچی بنەماڵەیەکی شۆرشگێڕی یەکێک لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتە، منداڵێک بە پەروەردە و حەزکردن لە ژیانی کوڕانە گەورە دەبێت. بە هەرزەکاری و لە ئاوارەیدا، لە یەکێک لە ئاوایییەکانی ژێر دەستی پێشمەرگە لەگەڵ برایمۆکی ڕۆشنبیر و بێژەری ڕادیۆی شۆرش عاشقی یەک دەبن، عەشقێک کە باوکی هەڵاڵە پەسەندی ناکات و پێی وایە ئەو کوڕە چەکدار نییە و تەنیا دەتوانێ قسەی زل بکا و ڕەنگە سبەی شۆرش جێ بێڵێ! هەڵاڵە ناچار دەکا گرەوی لەگەڵ بکا، برایمۆک تاقی بکاتەوە بەوەی چەند ڕۆژێ پشتی تێ بکا!

23 October 2014

هەر بە ڕێکەوت

هەڤاڵ نەژاد

مانگی پێشوو، شەوێک (٢٥-٩ پێنجشەممە) ئۆتۆمبێلێک شوێنم کەوت. هەوڵمدا خۆمی لێ لادەم و لە کاتی سوڕانەوەم بۆ سایدی بەرامبەر، لە دواوە کێشای بە ئۆتۆمبێلەکەمدا و هەڵات!... هیوادارم کابرا سەرخۆش بووبێ و ئەنقەست نەبووبێ!

04 September 2014

کورتە سەرنجێک لەسەر کچە ڕفێنراوەکانمان

هەڤاڵ نەژاد 
ئەم ڕۆژانە زۆر شتم سەبارەت بە کچە ڕفێنراوەکانمان خوێندۆتەوە، زۆر پێشنیاری بەجێ و گونجاوم بینی. شتێک کە نەنووسراوە یا من بەرچاوم نەکەوتووە، ئەوەیە کاتێک بەهەر شێوەیەک ئەو کچانە ئازاد دەکرێن و دەگەڕێنەوە ناو خێزان و کۆمەڵگە، لانی کەم دوور بن لە دەستدرێژی و دووبارە کردنەوەیان بە قوربانی لە لایەن خۆمانەوە!

31 December 2013

من و ٢٠١٣

هەڤاڵ نەژاد 
ئەگەرچی ژمارەی ١٣ بە ژمارەیەکی شووم دەناسرێ، بەڵام ساڵی ٢٠١٣ بەگشتی ساڵێکی باش و پڕ بەرهەم دادەنێم بۆ خۆم. سەرەڕای ناخۆشی و ئاستەنگییەکانی ساڵەکە، چالاکییەکانم لەو ساڵەدا بە کورتی بریتی بوون لە:

03 September 2012

سەبارەت بە خیانەتی نیشتمانی


هەڤاڵ نەژاد
تا ئێستەش ئاستی هۆشیاری خەڵکی ئێمە ئەوەندەیە کە تەنها رۆژێکی پێ خیانەتی نیشتمانییە، نەک دەیان ساڵ شەڕی ناوخۆ!
لای من، زۆرینەی حیزبە کوردییەکان بەهی هەر چوارپارچەی کوردستانەوە، کە بەشداربوون لە شەڕی ناخۆ و کوردکوژی خیانەتی نیشتمانییان کردووە. لە زۆر حاڵەتدا وەک مەقاشی دەستی دەوڵەتە بێگانەکان کاریان پێ کراوە.

21 January 2012

بیرەوەری دووی رێبەندان دەمخاتە سەر بەستەو بەندان

دووی رێبەندان 66 هەمین ساڵرۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان ( 22-1-1946) لە مەهاباد، لە هەموو کوردستانییەک پیرۆز بێت.
 لەم رۆژەدا سەری رێز دادەنەوێنین بۆ سەرۆک کۆماری نەمر ( پێشەوا قازی محەمەد) و تێکۆشەرانی دیکەی کۆمار، هیوام وایە بە هەموومان دەست لە ناو دەست، تێ بکۆشین بۆ دروستکردنەوەی کۆماری کوردستان و ئێمەش وەک هەموو گەلانی دونیا بەو مافە سەرەتایییەمان بگەین.

23 April 2011

یادی بۆردومانی قەڵادزێ لە ٢٤-٤-١٩٧٤

هەڤاڵ نەژاد 
بەیانی یادی تۆپبارانی شاری قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانییە لە 24-4-1974, ئەو دەم قەڵادزێ بەدەست شۆرشەوە بوو، بەهۆی ئەوەشەوە مامۆستا و خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی روویان کردبووە شۆرش و لەوێ درێژەیان بە خوێندن و زانکۆ دەدا.
رژێمی عارەبی عێراقی وەک پیشەی هەمیشەیی، لەو رۆژەدا بە خەستی بۆمبابارانی شاری قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی کرد. لە ئەنجامدا ١٦٣ هاونیشتمانی شەهیدبوون و نزیکەی ٢٠٠ هاونیشتمانیش برینداربوون، کە جگە لە خەڵکی قەڵادزێ، خەڵکی شارەکانی دیکەشی تێدابووە.

21 April 2011

١١٣ ساڵەی رۆژنامەگەری کوردی پیرۆزبێت

هەڤاڵ نەژاد 
٢٢-٤-١٨٩٨، ١١٣ ساڵ لەمەوبەر و لە قاهیرەی پێتەختی وڵاتی میسر، یەکەمین رۆژنامەی کوردی لە مێژوودا چاپ و بڵاوکرایەوە. ئەو رۆژنامەیە ناوی کوردستان بوو، دامه‌زرێنه‌رەکەی "میقداد مه‌دحه‌ت به‌درخان" ـە، کە بەهۆی سیاسەتی دژە کوردانەی دەوڵەتی عوسمانی ناچاربوو روو بکاتە وڵاتی میسر و، لەوێ رۆژنامەی کوردستان چاپ و بڵاوبکاتەوە.

29 March 2011

کاتێک هەولێر دەبێتە شەقامێکی تورکیا

ئەمرۆ بەهۆی سەردانی میری رەگەزپەرست و کوردکوژان، زۆرێک لە شەقامەکانی پایتەخت وێڕای ئاڵای رەگەزپەرستانەی تورکیا، پڕبوون لە هێزی چەکدار بۆ پاسەوانی مەلا ئەردۆگان. مەلاش چ مەلا، شێخ رەزا گوتەنی
بەتەحریکی تاڵێکی سەد هەزار نەفس بە کوشتن دەدا 
رەئیسی حیلەکارانە شای قومار بازانە ئەم ریشە.
 ئاخر سەردانی دیپلۆماسیش رەوشتی هەیەو لەسەر بنەمای بەرژوەندی و ریزگرتنی هاوبەشە، نەک وەک ئێمە هێندە خۆمان بچووک ببینین و شار پڕکەین لە ئاڵای تورکان و بەشەرمەوە ئاڵایەکی خۆمان لە تەنیشتییەوە هەڵدەین.

18 March 2011

نەورۆزتان پیرۆزبێت

نەورۆز هێمای سەرکەوتن و نوێبوونەوە 
نەورۆز و ساڵی نوێی کوردی لە هەموو کوردان پیرۆزدەکەم و هیوادارم بەهارێکی خۆش و ساڵێکی پڕ سەرکەوتن بێت بۆ گەلی کورد. هیوادارم نەورۆزەکانی داهاتوو لە کوردستانی سەربەخۆ لەژێر ئاڵای کوردستاندا ئاگری نەورۆز بکرێتەوە و چیتر ئاڵای داگیرکەران نەبینین.

دووبارە نەورۆز و ساڵی نوێی کوردی لە هەموو گەلی کورد پیرۆزبێت.

هەڤاڵ نەژاد

12 March 2011

١٢ی ئازار ساڵیادی سەرهەڵدان و کۆمەڵکوژی کوردانی رۆژئاوای کوردستان


ئەمرۆ ساڵیادی سەرهەڵدانی کوردانی رۆژئاوای کوردستانە لە شاری قامیشلۆ، کە لە لایەن رژێمی بەعسی سووریاوە بەشێوەیەکی هۆڤانە بەرپەرچی کوردانیان دایەوەو دەیان و سەدانیان لێ شەهید و بریندار و قۆڵبەست کردن.
ئەم سەرهەڵدانەی کوردان لە ١٢-٣-٢٠٠٤ لە ئەنجامی یارییەکدا لە نێوان دوو تیمی وەرزشی، کە یەکیان عەرەبی و ئەوی دیکە هی کوردانی قامیشلۆ بوو، روویدا. ئەویش بەهۆی ئەوەی دوای یاریەکە عەرەبەکان بە هاوکاری دەسەڵاتی سوریا هێرشیانکردە سەر کوردان و ژمارەیەکیان شەهید کرد و ئەمەش وایکرد کوردان لە شارەکانی رۆژئاوای کوردستان راپەڕن، بەڵام دەسەڵاتی سووری دڕاندانە کەوتنە گیانی لاوانی کورد و کۆمەڵکوژیان کردن و لە ئەنجامدا ٣٥ کەسیان شەهید کرد، وێڕای بریندارکردنی دەیان و سەدانی دیکە.
جێگەی وەبیرهێنانەوەیە لە ئێستادا رژێمی سووریا بەشێوەیەکی زۆر سیستەماتیک جینۆسایدی کوردان بەرێوەدەبات و هەموو قۆناغەکانی تێپەڕاندووە و دەیەوێ وێڕای داگیرکردنی خاکی کوردان، رەگەزی کوردانیش نەهێڵێ.

11 March 2011

یادی راپەڕین یان خۆنمایشکردنی حیزبەکان

١١ی ئازاری ٢٠١١- هەولێر- فۆتۆ: هەڤاڵ
هەڤاڵ نەژاد
ئەمڕۆ ساڵیادی رێککەوتنامەی ١١ی ئازاری ١٩٧٠ و هاوکات یادی راپەڕینی شاری هەولێری پایتەخت بوو. لە بەردەم بازاری نیشتمان گوایە یادی ئەو رۆژە دەکەنەوە و هەزاران هاوڵاتی کۆببوونەوە، لێ لە راستیدا هێندەی نمایشکردنی حیزبیانەی پارتی و یەکێتی بوو، نیو هێندە مەبەست لەو یادە نەبوو.
ئەتگوت نەوەتەکانە پارتی و یەکێتی شەڕە پەرۆیان دەکرد، لەم لاوە دەیانگوت کاکە نەبێت نامانەوێ، لەولاش دەیانگوت شێری ئیمامی عەلی - کۆسرەت رەسوڵ عەلی, دەیان دروشمی حیزبی دیکە.
ئەم ساڵیادە نەتەوەیی بوو نەک حیزبی، بەڵام یەک لە سەتی رەمزی نەتەوەیی ئێمە کە ئاڵای کوردستانە، لە بەرامبەری ئاڵای پارتی و یەکێتی نەدەبینرا لەو گردبوونەوەیەدا.

02 February 2011

دەسیگیرکردنی عەلی مەحمود شەرمەزار دەکەین

هەڤاڵ نەژاد 
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢-٢-٢٠١١ ئەندامی رێکخراوی چاودێری کوردۆساید و چالاکی مەدەنی، عەلی مەحمود، ناسراو بە عەلی سیاسی، لە لایەن پۆلیسی هەولێرەوە دەستگیرکرا.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئێمە دەستگیرکردنی عەلی مەحمود ، پەیوەندی بە خۆپیشاندانی بەردەم کونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە هەیە، کە رۆژی ٢٩-١-٢٠١١ لە لایەن چەند چالاکێکی مەدەنییەوە ئەنجام دراو عەلی مەحمودیش یەکێک بوو لە رێکخەرانی خۆپیشانداکە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئێمە، ئێستا عەلی مەحمود لە بنکەی پۆلیسی خانەقا لە هەولێر زیندانیکراوە. ئێمە وێرای شەرمەزارکردنی ئەو کارە نا یاساییەی پۆلیسی هەولێر، داواکارین هەرچی زووترە هاوکارمان عەلی مەحمود ئازادبکرێت.

22 January 2011

بیرەوەری دووی رێبەندان دەمخاتە سەر بەستەو بەندان




که‌سێک ، 
جارێک خۆری دیبێ ،
تیشكی ئه‌ستێره‌ی لا که‌مه‌ !

که‌سێک ،
ئازادی چێژتبێ
خودموختاری
پێ سته‌مه‌ !

ک.د.ئازاد

15 January 2011

با کوردانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە سێدارەدانی حوسێن خزری، بکەنە چەکی وەدەرنانی داگیرکەر لە خاکی کوردستان


 جارێکی دیکە دوژمنان و داگیرکەران دەستی چەپەڵیان خستە گەردنی رۆڵەکانی نەتەوەی کورد و حوسێن خزری-یان لە سێدارەدا.
وێڕ‌ای ریسواکردنی ئەو کارە نامرۆڤانەیەی کۆماری ئیسلامی ئێران، بۆ ڕێزگرتن لە رۆحی هەڵۆی بەرزەفڕی رۆژهەڵاتی نیشتمانم، حوسێن خزری، وێنەی پرۆفایلەکەم لە فەیسبووک، دەگۆڕم بەوێنەی ئەو شەهیدە نەمرە.

30 December 2010

ئیرادەی گەل سەرکەوت

ئیرادەی گەل سەرکەوت
لە رۆڵەی خۆی خاوەن دەرکەوت
کاتێک دەستمان خستە ناو دەست
دوژمن لوتی بەزەوی کەوت

هەڤاڵ نەژاد

Photo: Sirwan Abbas

رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان


نا بۆ توندوتیژی دژی ژنان
نا بۆ بازرگانی هەندێک پیاو و ژنی گەندەڵ بەناوی فیمینیستی و مافی ژنانەوە !
نا بۆ دووبارەبوونەوەی چەند دەموچاوێک ( کە هەندێکیان ژنکوژ و لەشکڕی هەمیشەیین و
رۆژانە مافی ژنان بنپێ دەکەن )لە هەموو بۆنەیەکی تایبەت بەژنان !
بەڵێ بۆ مافی مرۆڤ
مێژووی یادی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژبه ئافره‌تان له چیه‌وه‌ هاتووه‌؟
له‌ساڵی 1960 حاكمی ویلایه‌تی دۆمنیكان كه‌ناوی رافائیل ترۆخیلۆ بوو، سێ‌ چالاكوانی ئافره‌تی به‌شێوه‌كی درندانه‌ كوشت به‌بیانوی تێكدانی ئاسایشی وڵات، كه‌ هه‌رسێكیان خوشك بوون.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ساڵی 1999 به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی بریاریدا رۆژی 25/11ی هه‌مووساڵیك له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا وه‌ك رۆژێك بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به ‌ئافره‌تان یادیان بكرێته‌وه‌.
سەرچاوەی مێژووی ئەو رۆژە: لاپەڕەی بەڕێز ئاری رەفیق لە فەیسبووک

29 December 2010

جۆره‌کانی دیموکراتی و دیموکراتی کوردی



لە کتێبی مافی مرۆڤ (قۆناغی دووەم بەشی یاسا) لە زانکۆ ، 10 جۆر سیستەمی دیموکراتی باس ئەکات کە زۆربەیان فریان بەسەر دیموکراتیەوە نیە و بەڵکو دوژمنی دیموکراتین ( لەوانە دیموکراتی تاکرەوی و دیموکراتی وێنه‌یی"صوری" و دیموکراتی ئاینی و دیموکراتی ‌تائیفی هتد...) ، ئەمرۆ تاقی کردنەوەمان هەبوو پرسیارێک هاتبووەوە کە داوای ژماردنی ئەم جۆرە دیموکراتیانەی ئەکرد ، منیش جگە لەو جۆرە بەناو دیموکراتیانە دانەیەکی دیکەشم بۆ زیاد کرد ، ئەویش (دیموکراتی کوردی) و لە تەنیشتیەوە نوسیم تایبەت بە کوردستان ، ئاخر ئەو دیموکراتیەی لەمەڕ خۆمان لە دیموکراتی هیچ شوێنێک ناچێ.

21-2-2010 رۆژی نێودەوڵەتی زمانی دایک



21-2-2010 
رۆژی نێودەوڵەتی زمانی دایکە .............پێویستە رێگە بە هەموو (مرۆڤێک) نەتەوەیەک بدرێت بە زمانی دایکی خۆیان بخوێنن و بنوسن و بدوێن ، چونکە ئەمە یەکێکە لە مافە سادەکانی هەر مرۆڤێک ....... لێرەوە داوا لە هەموو لایەک دەکەم ، تێبکۆشین بۆ ئەوەی زمانی کوردی لە هەرسێ پارچەکەی دیکەی نیشتمان بکرێتە زمانێکی فەرمی و هاونیشتمانیەکانمان لەو پارچانە ئەو مافە سادەیەی خۆیان بەکاربێنن کە تا ئێستا لێیان حەرام کراوە بە تایبەت لە باکور و رۆژئاوا.
بۆ زانیاری زیاتر له‌سه‌ر رۆژی نێوده‌وڵه‌تی زمانی دایک سه‌ردانی ئه‌م لینکه‌ بکه‌ :