29 December 2010

ناوه‌ندی ئاینده‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له‌باره‌ی پرۆژه‌ یاسای کاری رێکخراوه‌یی بۆ رێکخراوه‌کانی سلێمانی ساز ده‌کات



به‌ مه‌به‌ستی گفتوگۆکردن له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاسای کاری رێکخراوه‌یی له‌ هه‌رێمی کوردستان ، که‌ له‌لایه‌ن تۆڕی مافه‌وه‌ ئاماده‌ کراوه‌ ،  ناوه‌ندی ئاینده‌ بۆ پرسه‌کانی گه‌نج کۆبوونه‌وه‌یه‌کی فراوانی بۆ زیاتر له‌ 20 رێکخراوی شاری سلێمانی ساز کرد.
کۆبوونه‌وه‌که‌ ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه‌ 9-4-2010 له‌ هۆڵی رێکخراوی (CDO) ، له‌ شاری سلێمانی به‌رێوه‌چوو ، سه‌ره‌تا له‌ لایه‌ن سیروان عه‌باس سه‌رپه‌رشتیاری ناوه‌نده‌وه‌ تیشک خرایه‌ سه‌ر ئامانجی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌ و باسی گرنگی دانانی یاسایه‌کی پێشکه‌وتوو بۆ رێکخستنی کاری رێکخراوه‌کانی مه‌ده‌نی کرد.

دواتر له‌ لایه‌ن هه‌ڤاڵ نه‌ژاد ، به‌رپرسی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌کانی ناوه‌ندی ئاینده‌ ، ماده‌ به‌ ماده‌ی پرۆژه‌ یاساکه‌ خرایه‌ روو له‌ هه‌مان کاتیشدا ماده‌ به‌ ماده‌ له‌ لایه‌ن نوێنه‌ری رێکخراوه‌کانی سلێمانیه‌وه‌ پێشنیار و راو سه‌رنجه‌کانیان ده‌خسته‌‌  روو.
شیاوی گوتنه‌ هه‌موو راو سه‌رنج و پێشنیاره‌کانی نوێنه‌رانی رێکخراوه‌کانی سلێمانی وه‌ک یاداشتێک نوسرایه‌وه‌و کاری له‌سه‌ر ده‌کرێت.
هاوکات له‌ ئاینده‌یه‌کی نزیکدا به‌هه‌مان شێوه‌ کۆبوونه‌وه‌ بۆ رێکخراوه‌کانی شاری دهۆک و هه‌ولێر ساز ده‌کرێت و له‌ داهاتوشدا کۆنفرانسێکی هه‌رێمایه‌تی دوو رۆژه‌ بۆ رێکخراوه‌کانی هه‌ر سێ پارێزگا به‌هه‌مان مه‌به‌ست و دارشتنه‌وه‌ی کۆتایی پرۆژه‌ یاساکه‌ ساز ده‌کات

0 سەرنج:

Post a Comment