30 December 2010

رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ رۆژنامه‌نووسانی هه‌ولێر


سه‌باره‌ت به‌ وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی به‌رپرسانی حكومی و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌ هه‌ولێر

 هاونیشتیمانیانی ئازادیخواز
ئێمه‌ وه‌ك به‌شێك له‌رۆژنامه‌نووسانی هه‌ولێر، چه‌ند رۆژێك پێش چله‌ی شه‌هیدی رۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمان، داوامانكرد كه‌ له‌ رۆژی چله‌ی شه‌هید سه‌رده‌شتدا، ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان ئاشكرا بكرێت، یان هۆكاره‌كه‌ی بخرێته‌ روو، هاوكات له‌سه‌ر هه‌وڵه‌ مه‌ده‌نییه‌كانیشمان به‌رده‌وام بووین و داوای دیداری راسته‌وخۆی به‌رپرسانی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێ‌ كردنمان كرد، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ نزیكه‌وه‌ داوای روونكردنه‌وه‌ی پێویستییان لێبكه‌ین وگوێبیستی وه‌ڵام و روونكردنه‌وه‌كانییان بین، بۆیه‌ به‌پێویستمان زانی له‌ رێگه‌ی راوێژكاری سیاسی دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵحه‌وه‌ داوای دیداری سه‌رۆكی حكومه‌تمان كرد، له‌ رێگه‌ی په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ كه‌ریم سنجاری وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوای دیدارمان كردووه‌، هه‌روه‌ها له‌ رێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی ئاسایشی گشتی هه‌رێم (هه‌ولێر) داوای دیداری به‌رپرسی ئاسایشی گشتیمان كردووه‌، به‌ڵام هیچ كام له‌و به‌ڕێزانه‌ ئاماده‌ نه‌بوون رۆژنامه‌نووسانی هه‌ولێر ببینن و به‌بێ‌ دیاریكردنی هیچ هۆكارێك وه‌ڵامییان نه‌داینه‌وه‌. بۆیه‌ لێره‌دا به‌ رایگشتی راده‌گه‌یه‌نین، وه‌ك رۆژنامه‌نووسانی هه‌ولێر، له‌وه‌ بێئومێد بووین كه‌ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌ كوردستاندا وه‌ڵامێكی ته‌واوی پێبێت بۆ داوای ئێمه‌، كه‌ خستنه‌ رووی راستی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی بكوژانی رۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمان، لێره‌وه‌ به‌پێویستی ده‌زانین داوا له‌ رای گشتی خه‌ڵكی كوردستان و سه‌رجه‌م رۆژنامه‌نووسان و هێزه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كانی كوردستان بكه‌ین، كه‌ له‌ پێناو ئاشكراكردنی بكوژانی سه‌رده‌شت و رێگه‌ گرتن له‌و جۆره‌ مه‌ترسییانه‌ی كه‌ بۆ سه‌ر ژیانی رۆژنامه‌نووسان درووست ده‌بێت، فشاره‌كانییان زیاتر بكه‌ن، بۆ ناچاركردنی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و حكومه‌ت، تا ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان ئاشكرا بكه‌ن و چیتر ئه‌و كه‌یسه‌ له‌ نێوان ئه‌و لێژنانه‌ی كه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ درووستكراون، ده‌ستاو ده‌ستی پێنه‌كرێت و ته‌مومژاوی نه‌كرێت.

رۆژنامه‌نووسانی هه‌ولێر
1-              شوان سدیق.                                   رۆژنامه‌نووس
2-              به‌همه‌ن عومه‌ر.                               رۆژنامه‌نووس
3-              بیلال سه‌عید.                                  رۆژنامه‌نووس
4-              رێبوار ره‌زا چوچانی.                        رۆژنامه‌نووس
5-              عیسا خدر.                                     رۆژنامه‌نووس
6-              نزار گزالی                                     رۆژنامه‌نووس
7-              سه‌لمان كۆچه‌ری                              رۆژنامه‌نووس
8-              هه‌ڵگورد سه‌مه‌د.                              رۆژنامه‌نووس
9-              ئیبراهیم عه‌لی.                                رۆژنامه‌نووس
10-            كه‌مال چۆمانی.                                رۆژنامه‌نووس
11-     مه‌ولود ئافه‌ند                                  رۆژنامه‌نووس
12-     ئاواره‌ حه‌مید                                   رۆژنامه‌نووس
13_ -   هه‌ژار ئه‌نوه‌ر                                 رۆژنامه‌نووس
14-            سالار بابه‌ شێخ.                               رۆژنامه‌نووس
15-            سۆران عه‌زیز.                                رۆژنامه‌نووس
16-            دڵدار عه‌بدوڵڵا.                                رۆژنامه‌نووس
17-            ئیبراهیم عه‌باس.                              رۆژنامه‌نووس
18-               ئاودێر نه‌سره‌دین.                             رۆژنامه‌نووس
19-            كامه‌ران محه‌مه‌د.                             رۆژنامه‌نووس
20-            نیاز عه‌بدوڵڵا.                                رۆژنامه‌نووس
21-            ئیبراهیم به‌هله‌وی .                          رۆژنامه‌نووس
22-            بۆكان هیوا ئه‌حمه‌د .                         رۆژنامه‌نووس
23-            ئاڤان فارس جاف.                            رۆژنامه‌نووس
24-            عه‌لی سدیق.                                  رۆژنامه‌نووس
25-            سامان به‌شاره‌تی.                             رۆژنامه‌نووس
26-            كۆشان عه‌لی زه‌ما‌نی.                        رۆژنامه‌نووس
27-            هۆگر غه‌ریب.                                رۆژنامه‌نووس
28-            مه‌حمود یاسین كوردی .                     رۆژنامه‌نووس
29-            هه‌ڤاڵ نه‌ژاد.                                  رۆژنامه‌نووس
30-            شه‌وقی كانه‌بی.                               رۆژنامه‌نووس
31-            حه‌یده‌ر جه‌میل جاف.                        رۆژنامه‌نووس
32-            عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح.                           رۆژنامه‌نووس
33-   دلشاد هه‌رتلی .                                 رۆژنامه‌نووس
34.   مه‌ریوان مه‌لا حه‌سه‌ن                         رۆژنامه‌نووس
35-  بارزان حه‌سه‌ن                                  رۆژنامه‌نووس


campintop@yahoo.com

0 سەرنج:

Post a Comment