29 December 2010

ئەمرۆ خۆپیشاندانێکمان ئەنجامدا بۆ بەردەم پەرلەمان دژی تیرۆرکردنی رۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان


ئەمرۆ خۆپیشاندانێکمان ئەنجامدا بۆ بەردەم پەرلەمان بەرامبەر تیرۆرکردنی رۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان، بریاربوو رۆژنامەوانەکان لەبەردەم کۆلیژی ئەدەبیاتەوە برۆین ، بەڵام ژمارەی ئەو رۆژنامەوانانەی لەوێ ئامادەبووین لە پەنجەکانی دەست تێپەری نەدەکرد و هەندیک رۆژنامەنووس خۆیان هاتبوونە پەرلەمان، دواتر لە بەردەم پەرلەمان و لە ناو هۆڵی پیشوازی پەرلەمان ، سوکایەتی و بێڕێزیەکی زۆرمان پێکرا لە لایەن کەسانی حیزبی و بەرپرسانی ئاسایشپارێزی پەرلەمان، تەنانەت کار گەیشتە ئەوەی جوێنی ناشرین بە خانەوادەی هاوکارێکمان گوترا ، بەو هۆیەوە پەرلەمانتار عەدنان عوسمان هەڵویستێکی جوانی نواند بۆ بەرگری لە رۆژنامەوانان و تەنانەت سوکایەتیشیان بەو کرد ، بەو هۆیەشەوە پەرلەمانتاران نارەزاییان دەربری داویان کرد ئەو بەرپرسە ئاسایشپارێزە دەربکرێ ، بەهەر حاڵ ئێمە وەک رۆژنامەنووسان یاداشتی خۆمان دایە سەرۆکی پەرلەمان

0 سەرنج:

Post a Comment