وێنە وەرگیراو |
بێگومان زوربه‌مان ڕۆژانه له‌سه‌ر شهقامو شوێنه گشتی یه‌كان كرێكاری بیانی ده‌بینین, كه‌سه‌رقاڵی خزمه‌تكردن‌و خاوێن كردنه‌وه‌ی شهقامو شوێنه گشتی یه‌كانن, كه‌له وڵاتانی جیاجیاوه له‌ڕێگه‌ی كۆمپانیای دۆزینه‌وه‌ی كاره‌وه هاتوون بۆ كاركردن له‌كوردستان‌و له نێر‌و مێ (كچ‌و كوڕ) پێك هاتوون, نێره‌كان (كوڕه‌كان) كاری خاوێن كردنه‌وه‌ی شهقامو شوێنه گشتی یه‌كان دهكهنو به‌زۆریش مێ كان(كچه‌كان) له‌ماڵه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان كاری خزمه‌تكاری ده‌كه‌ن. تائێره وه‌ك پێشه‌كیه‌ك به‌سه بۆ ده‌ستپێكی ئه‌م نوسینه كهههوڵا ده‌ده‌م خوێندنه‌وه‌یه‌كی ئابووریانه بكه‌م بۆ ناونیشانی ئه‌م نووسینه‌و سودو زیانی كرێكاری بیانی له‌كوردستان و گاریگه‌ری له‌سه‌ر ئابووری كوردستان دیاری بكه‌م‌و به‌شێوه‌یه‌كی ئابووریانه لێی بدوێم.فریدریك باستیا(1801-1850)ی فه‌ڕه‌نسی كهبیرمهندێكی به‌ناوبانگی هزری ئابوری سیاسیه, ئه‌وه ڕوون ده‌كاته‌وه له‌بواری ئابوری‌دا كردارێك, نه‌ریتێك, یاسایه‌ك نیه كه‌ته‌نها یه‌ك ده‌رئه‌نجامی
هه‌بێت, به‌ڵكو زنجیره‌یه‌ك ده‌رئه‌نجامی لێده‌كه‌وێته‌وه, به‌شێوه‌یه‌كی باشتر ئه‌توانین ئه‌وه بڵێین كه له‌كرداری ئابوری ته‌نها یه‌ك ڕوو نیه به‌ڵكو چه‌ند ڕوویه‌ك هه‌یه, له كرداری ئابووریدا هاو كێشه‌یه‌ك هه‌یه تایبه‌ت به‌و ڕووانه, ئه‌ویش ( ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت ئه‌وه‌ی كه‌نابینرێت).
منیش له‌ڕووی ئه‌و هاوكێشه‌یه‌ی فریدریك باستیاوه له بوونی كرێكاری بیانی له‌كوردستان به‌هه‌ردوو رووه‌كه‌ی ,ئه‌وه‌ی دهبینرێتو ئه‌وه‌ی نابینرێت , دهدوێمو هه‌وڵ ده‌ده‌م به‌شێوه‌یه‌كی ئابووریانه سودو زیانه‌كانی شی بكه‌مه‌وه. بێگومان ئه‌و كرێكارانه كه‌هاتوون له‌كوردستان كار ده‌كه‌ن, خزمه‌ت دهكهنو شهقامهكانو شوێنه گشتی یه‌كان خاوێن ده‌كه‌نه‌وه‌و له‌ماڵه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان كار ده‌كه‌ن و خزمه‌تی كوردستان دهكهنو شاره‌كانمان له خهوشو خۆڵا پاك ده‌كه‌نه‌وه‌و ناهێڵن پیس بێت, واته شاره‌كانمان جوان دهكهنو به‌پاكردنه‌وه‌ی شهقامو شوێنه گشتی یه‌كان دیمه‌نێكی جوانتر ده‌به‌خشن به‌شارو تاڕاده‌یه‌ك ژینگه‌ی ده‌وروبه‌رمان له پاشه‌ڕۆی بهكارهێنراوهكانمانو زیانه‌كانیان پاك ده‌كه‌نه‌وه‌و ده‌مانپارێزن له ڕووی ته‌ندروستیه‌وه, تائێره سوودی هاتنی ئه‌و كرێكاره بیانیانهمان بینی, واته ئه‌وه‌ی كه ده‌بینرێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كهنابینریت ئه‌وه‌یه ئه‌و كرێكارانه ساڵانه چه‌نده‌ها ملیۆن دۆلار له سه‌رمایه‌و داهاتی كۆمه‌ڵگای كوردستان ده‌به‌نه ده‌ره‌وه, ئه‌مه له‌كاتێكدا خۆمان هه‌زاران گه‌نجی بێكارمان هه‌یه‌و مانگانه ده‌كاته دووسه‌ت هه‌زار دۆلار‌و له ساڵێكدا ده‌كاته دووملیۆنو چوارسه‌ت هه‌زار دۆلار, ئه‌گه‌ر ئه‌و كرێكارانهئهوان هاتوون له‌جیاتی بێ كاره‌كانی خۆمان كاردهكهنو ساڵانه چه‌ندین ملیۆن دۆلار له‌داهاتو سه‌رمایه‌ی كوردستان ده‌به‌نه ده‌ره‌وه واته وڵاتانی خوۆیان, له‌كاتێكدا كوردستان خۆی زۆر پێویستی به‌وه‌یه كه‌ئه‌و سه‌رمایه له‌ناوخۆدا بمێنێته‌وه‌و مامه‌ڵه‌ی پێوه بكرێت‌و نه‌چێته ده‌ره‌وه,چۆن ؟زۆر ئاشكرایه ئه‌و كرێكاره بینیانه‌ی له‌كوردستان كار ده‌كه‌ن بۆئه‌وه نه‌هاتوون كه‌لێره بژین‌و ئه‌و پاره‌یه‌ی ده‌ستیان ده‌كه‌وێت لێره خه‌رجی بكه‌ن, به‌ڵكو هاتوون لێره كاردهكهنو ئه‌و پاره‌یه‌ی ده‌ستیان ده‌كه‌وێت ڕه‌وانه‌ی وڵاتانی خۆیان ده‌كه‌نه‌وه, بۆئه‌م راستیه‌ش به‌ڵگه‌ی ناوێ چونكه ئه‌و كرێكارانه مانگانه نزیكه‌ی دووسه‌ت دۆلار وه‌رده‌گرن, كه‌به‌دڵنیاییه‌وه به‌شیان ناكات ئه‌گه‌ر سه‌رفی بكه‌ن و ناتوانن دوو ژوری پێ به‌كرێ بگرن چ جای ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی پێی بژین, جگه له‌وه‌ش ئه‌و كرێكارانه شوێنی حهوانهوهیانو خواردنیان له‌لایه‌ن حكومهتو كۆمپانیاكانه‌وه بۆدابین كراوه, بۆیه به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌توانین ئه‌و ڕاستیه بێژین كه ئه‌و كرێكارانه هاتوون لێره پاره په‌یدا دهكهنو ئابووری وڵاتانی خۆیانی پێ دهبوژێننهوهو زیان به ئابوری كوردستان ده‌گه‌یه‌نن, چۆن ؟ بۆنمونه وای دابنێین هه‌زار كرێكاری بیانی له‌كوردستان كاردهكهنو مانگانه دووسه‌ت دۆلار وه‌رده‌گرن, كۆی هه‌مویان چه‌ند ساڵێك بمێننه‌وه ئه‌وا چه‌ند قات ئه‌و پاره‌یه زیاد ده‌كات, واته له‌ساڵیكدا دوو ملیۆن‌و چوارسه‌ت هه‌زار دۆلار پاره‌ی كوردستان ده‌چێته ده‌ره‌وه‌و ئابووری وڵاتانی ئه‌و كرێكارانه‌ی پێ ده‌بوژێته‌وه, كه‌له‌وێ دۆلار زۆر به‌قیمه‌ت تره لێره‌و زۆر كاریگه‌ری ده‌بێ له‌سه‌ر داهاتو جموجۆڵی ئابوریان, له‌كاتێكدا ئه‌و ژماره كرێكاره‌ی له‌و نمونه‌یه‌دا باسم كرد له‌ڕاستیدا زۆر زیاتر له‌و ژماره‌یه له‌كوردستاندا كارده‌كه‌ن, واته سالانه زۆر زیاتر له دوو ملیۆن‌و چوارسه‌د هه‌زار دۆلار ده‌چێته ده‌ره‌وه‌ی كوردستان‌و به‌مه‌ش زیانێكی زۆر له‌ئابووری كوردستان ده‌كه‌وێ‌و ئه‌و پاره زۆره‌ی له‌كیس دهچێو به‌دڵنیاییه‌وه كاریگه‌ری ده‌بێ له‌سه‌ر جموجۆڵی بازرگانی‌و داهاتی تاكی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان, ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كه‌میش بێت, بۆسه‌لماندنی ئه‌م راستی یه‌ش پێچه‌وانه‌ی ئهونمونهیهی سه‌ره‌وه وه‌رده‌گرین.
ئه‌گه‌ر له‌جیاتی ئه‌و هه‌زار كرێكاره بیانی یه هه‌زار كرێكاری خۆماڵی دابمه‌زرێنین ئه‌وا ئه‌و دوو ملیۆن‌و چوارسه‌د هه‌زار دۆلاره هه‌ر له‌ناوخۆدا ده‌مێنێته‌وه‌و ده‌خرێته‌وه ناو جموجۆڵی ئابوری , بهشَوهیهكی ئاسانتر ئه‌توانین بێژین ئهوكرێكارانه مانگانه دووسه‌ت دۆلار وه‌رده‌گرن و ههرلهناوخۆ خه‌رجی ده‌كه‌ن, یان ڕوونتر بڵێن ئه‌و هه‌زار كرێكاره مانگانه یه‌كی دووسه‌ت دۆلار وه‌رده‌گرن, به‌مه‌ش ئابوری هه‌زار خێزان دهبوژێتهوهو ئه‌و هه‌زار خێزانه ئه‌و دووسه‌ت دۆلاره له‌بازار خه‌رج ده‌كه‌ن, به‌مه‌ش بازار دهبوژێتهوهو گڕو تینی پێ دهبهخشێو داهاتی هه‌زار دوكاندار, یان پێشكه‌ش كه‌ری ههرخزمهتگوزاریهكی تری پێ ده‌بوژێته‌وه, بێگومان ئه‌مه بۆ هه‌ره زۆرتریش له‌و ژماره‌یه‌ی لهنمونهكهدا ئاماژه‌مان پێداوه هه‌ر ڕاسته. واته سه‌ره‌نجام وه‌ك ئه‌ڵقه‌یه‌ك ئه‌و پاره‌یه ده‌گه‌رێته‌وه ناو داهاتو سه‌رمایه‌ی نیشتمانی‌و جارێكی تر به‌گه‌ڕ ده‌خرێ‌و جموجۆڵی ئابووری ناوخۆی پێ به‌هێز دهكرێتو ئابوری وڵاتی پێ ده‌بوژێنێته‌وه. تائێره ئه‌وه‌بوو كهنابینرێ واته ئه‌و زیانه‌ی له‌ئابووری كوردستان ده‌كه‌وێ به‌هۆی بوونی ئه‌و كرێكارانه‌وه له‌كوردستان دا. هه‌ربۆیه لێره‌دا پێویسته ئه‌وه بپرسین كامیان باشترن, ئه‌و پاره‌یه له‌ناو خۆی وڵات بمێنێته‌وه‌و ئابوری ناوخۆی پێ به‌هێز بكرێ یان بچێته ده‌ره‌وه‌و زیان له‌ئابوری ولات بدات؟؟ بۆوه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره, ئه‌توانین جیاوازی ئه‌وه‌ی دهبینرێتو ئه‌وه‌ی نابینرێت به‌ئاشكرا ببینین‌و بڕیاری دروستی له‌باره‌وه بده‌ین كه وابزانم پێوسیت ناكات من باشترهكهیان هه‌ڵبژێرم, چونكه جیاوازیه‌كه‌یان هێنده ئاشكرایه مرۆڤ زۆر به‌ئاسانی ده‌توانێت باشترهكهیان ببینێ‌و هه‌ڵی بژێرێ.
پێش ئه‌وه‌ی كۆتایش به‌م نوسینه بێنم, ئه‌مه‌وێت وه‌ڵامی دووپرسیار بده‌مه‌وه كه‌به‌دڵنیاییه‌وه هه‌ندێك كه‌س دوای خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و دێڕانه‌ی سه‌ره‌وه لایان دروست ده‌بێ, یه‌كه‌م, ئه‌گه‌ر كرێكاری بیانی خراپه چۆن ولاتانی ڕۆژئاوا ئه‌و هه‌موو په‌ناهه‌نده‌و كرێكاره وه‌رده‌گرن؟ ئه‌وی تریش ڕه‌نگه زۆر كه‌س بڵێن له‌كوردستان كه‌س به‌و پاره كه‌مه واته دووسه‌ت دۆلار كارناكاتو پێی ناژی؟. بۆ وه‌ڵامی یه‌كه‌میان پێویسته ئه‌و ڕاستی یه له‌به‌ر چاو بگرین كه له‌وڵاتانی ڕۆژئاوا داهاتی تاك زۆر به‌رزه‌و هاولاتیانی خۆشیان نزیكه‌ی هه‌مووی كارده‌كات واته بێ كاریان نیه‌و پێویستیان به‌كرێكاره, به‌پێچه‌وانه‌ی كوردستان كه هه‌زاران بێ كارمان هه‌یه‌و چووین كرێكاری بیانیمان هێناوه. بۆوه‌ڵامی دووه‌میش, منیش ئه‌وه ده‌ڵێم له‌مڕودا مانگانه دووسه‌ت دۆلار كه‌مه بۆ كرێكارێك له‌كوردستان‌و پێم وایه ئه‌گه‌رئه‌و پاره‌یه دووقات بكرێت زۆر باشتره له‌وه‌ی كرێكاری بیانی بهێنرێت به‌پاره‌ی كه‌متر كاربكات له‌جیاتی كرێكاری خۆماڵی, چونكه هه‌روه‌ك باسمان كرد ئه‌و كرێكاره بیانیه پاره‌كه ده‌باته ده‌ره‌وه‌ی كوردستان,به‌ڵام كرێكاری خۆماڵی پاره‌كه له‌ناوخۆ به‌كارده‌هێنێته‌وه. واته هه‌ر به‌پێی ئه‌و نمونه‌یه‌ی سه‌ره‌وه ئهوههزار كرێكاره بینانیه ساڵانه ئه‌و دووملیۆنو چوارسه‌ت هه‌زار دۆلاره ده‌به‌نه ده‌ره‌وه,به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆ هه‌زار كرێكاری خۆماڵی ئه‌و پاره‌یه بكرێته دووقات واته ساڵانهچوار ملیۆن‌و هه‌شت سه‌ت هه‌زار دۆلار ئه‌وا هێشتا باشتره, چونكه دواجار ئه‌و پاره‌یه له‌ناوخۆ بهكاردێتهوهو ئابوری وڵات به‌هێز تر ده‌كات.
0 سەرنج:
Post a Comment