سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 13-12-2010 شاندێکی ناوه‌ندی ئاینده بۆ پرسه‌كانی گه‌نج، به‌مه‌به‌ستی پاڵپشتی وه‌رگرتن بۆ هه‌ر دوو پرۆژه یاسای سندوقی پاڵپشتی گه‌نجان و یاسای كاری ڕێكخراوه‌كان كه هه‌ردوو پرۆژه‌یاساكه له‌لایه‌ن ناوه‌ندی ئاینده كاری له‌سه‌ر كراوه، سەردانی فراکسیۆنی گۆڕانی کرد لە پەرلەمانی کوردستان.
لەو دانیشتنەدا تیشک خرایە سەر گرنگی پڕۆژه‌کان و پێویستی كار كردن بۆ گه‌نجان ، هەروەها له لایه‌نی ئابوری ته‌وه‌ره‌یه‌كی گرنگی گفتوگۆكه‌بوو .
ئه‌وه‌ی لای ناوه‌ندی ئاینده گرنگ و حاڵی جه‌وهه‌ری بوو لەو دانیشتنەدا، پڕۆژه‌یاسای سندوقی پاڵپشتی گه‌نجان تێكه‌ڵ به هیچ پرۆژه‌یه‌كی تر نه‌كرێت, چونكه به تێكه‌ڵ كردنی هه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی تر ناوه‌ڕۆكی پڕۆژه‌كه‌ی ئێمه واتای نامێنێت و تێك ده‌چێت , به‌ڵام ئه‌وه‌ش دوپات كرایه‌وه كه ده‌توانرێت بۆ زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ند كردنی پڕۆژه‌كه ده‌ست كراوه‌بن به مه‌رجێت له به‌ر ژه‌وه‌ندی پرۆژه‌كه‌و گه‌نجاندا بێت. هەروەها جه‌خت له‌وه كرایه‌وه كه پرۆژه‌كه‌ی ناوەندی ئایندە كه بۆ گه‌نجانه تێكه‌ڵ به ململانێی سیاسی نه‌كرێت، بەبڕوای ناوەندی ئایندە گه‌نجان له‌وه گه‌وره‌ترن كه په‌لكێشی ناو ئه‌و هاوكێشه‌یه‌ی بكه‌ن، چونكه گه‌نجان هی هه‌موو كۆمه‌ڵگان و موڵكی هیچ لایه‌نێك نین بۆیه ده‌بێت به چاوێكی بێلایه‌نانه كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی تواناكانی گه‌نجان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دواتر وڵات له توانا‌و وزه‌ی گه‌نجان سودمه‌ندبێت .
فڕاكسێۆنی گۆڕانیش له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه وێڕای دەربڕینی دەستخۆشی خۆیان بۆ ناوه‌ندی ئاینده كه ناوه‌ندی ئاینده ڕێكخراوێكی كارایه و خوازیاری خزمه‌تكردنه به گه‌وره‌ترین توێژی كۆمه‌ڵگا كه گه‌نجان و لاوانن، به‌لێنیان به گه‌نجاندا كه ئه‌وه‌ی پێیان بكرێت بۆ سه‌رخستنی ئه‌و پڕۆژه‌یه درێغی نه‌كه‌ن.
هەر لەو دانیشتنەدا باس له یاسای كاری ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی كرا و تیشك خرایه سه‌ر ئه‌و كۆنفرانسه‌ی كه له‌لایه‌ن ناوه‌ندی ئاینده بۆ ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ساز كرابوو له‌سه‌ر یاسای كاری ڕێكخراوه‌كان. تێیدا ئه‌وه دوپات كرایه‌وه كه ڕاو بێشنیارو ڕاسپارده‌كانی كۆنفڕانس به هه‌ندوه‌ر بگرن له كاتی راپۆرتی كۆتایی خۆیان و داكۆكی بكه‌ن له‌سه‌ر خواستی ڕێكخراوه‌كان له دانیشتنی په‌رله‌ماندا.
وه‌ك فراكسێۆنی گۆڕان دوپاتیان كرده‌وه كه ئێمه هاو بۆچونین له‌گه‌ڵ داواكاری و ڕاسپارده‌كانتان چونكه ئه‌وانه‌ی داواكراوه بێویستی كاری ڕێكخراوه‌ییه، بۆیه ئێمه وه‌ك فراكسیۆنی گۆڕان پشتگیریتان ده‌كه‌ین.
لە کۆتاییدا یاداشتی سندوقی پاڵپشتی گه‌نجان و یاداشتێك له‌سه‌ر یاسای كاری ڕێكخراوه‌كان پێشكه‌ش به فراكسێۆنی گۆڕان كرا.
شاندی ناوەندی ئایندە، پێکهاتبوون لە سیروان عەباس، بەرپرسی رێکخراو و هێمن فەرید، بەرپرسی پرۆگرام و هەڤاڵ نەژاد، بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندیەکان.
شیاوی گوتنە ناوەندی ئایندە بۆ پرسەکانی گەنج له‌به‌ر نامه‌یدایه له داهاتودا سه‌ردانی كۆی فراکسیۆنه‌كانی تری نێو په‌رله‌مان بكات بۆ مه‌به‌ستی داكۆكی كردن و پاڵپشی وه‌رگرتن له‌سه‌ر هه‌ر دوو پڕۆژه یاساكه.
0 سەرنج:
Post a Comment