خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆكورته‌نامه(sms)ی شریتی ته‌له‌ڤزیۆنه‌كوردیه‌كان
ته‌كنه‌لۆژیا وه‌ك یه‌كێك له‌ڕه‌گه‌زه‌كانی پێشخستنی ژیانی مرۆڤ وبه‌شێكیش له گلۆبالیزم له‌گه‌ڵ هه‌ر داهێنانێكیدا گۆڕانكاری گه‌وره له‌ژیانی مرۆڤ ده‌خولقێنێ‌و به‌شێك له ئه‌رك‌و كاته‌كانی بۆ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.له‌هه‌مانكاتیشدا خراپ به‌كارهێنانی كۆمه‌ڵێ كێشه دروست ده‌كات كه‌له‌وانه‌یه دواجار كۆتایی به‌ژیانی تاكێك یان كۆمه‌ڵێك مرۆڤ بهێنێ.
مۆبایل یه‌كێكه له‌و داهێنانه مه‌زنانه‌ی كه‌په‌یوه‌ندی یه‌كانی مرۆڤی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر ئاسان كردووه له‌ڕێگه‌ی ده‌نگ‌وكورته‌نامه(sms)وته‌نانه‌ت ڕه‌نگیش كه‌په‌یوه‌ندی ڤیدیۆیی راسته‌وخۆیه له‌گه‌ڵ كۆمه‌لێ ئاسانكاری تر كه‌ئه‌ركی مرۆڤی زۆر ئاسان كردووه‌و ڕێگه‌ی دووری بۆ كورت ده‌كاته‌وه به‌جۆرێك ئه‌گه‌ینه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی جیهانی بچووك كردۆته‌وه.بێگومان موبایلیش وه‌ك به‌شێك له‌ته‌كنه‌لۆژیا جگه له‌و سودانه‌ی كه‌باسمان كرد,خراپ به‌كارهێنانی كۆمه‌ڵێ كێشه‌ی ئابووری‌و كۆمه‌لایه‌تی‌وته‌نانه‌ت هه‌ندێ جار سیاسیشی لێده‌كه‌وێته‌وه كه‌زۆر جار كۆتایی به‌ژیانی مرۆڤ ده‌هێنێ. ئه‌وه‌ی له‌م ووتاره‌دا ده‌مه‌وێ خوێندنه‌وه‌یه‌كی بۆبكه‌م جۆرێكه له‌خراپ به‌كارهێنانی موبایل كه كورته‌نامه(sms)ی شریتی ته‌له‌ڤزیۆنه‌كانه, كه‌به‌شێكی گه‌نجان خوویان پێوه گرتووه‌و خه‌ریكه جۆره‌ها كێشه‌ی كۆمه‌لایه‌تی لێده‌كه‌وێته‌وه, هه‌وڵ ده‌ده‌م به‌پێی تێگه‌یشتنی خۆم‌و به‌شێوه‌یه‌كی بابه‌تیانه هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆبكه‌م‌و هۆكارو ده‌رئه‌نجامه‌كانی بێ لایه‌نانه شی بكه‌مه‌وه.
لاوبونه‌وه‌ی ئه‌م جۆره له(sms)كه‌له‌شاشه‌ی (t.v)یه‌كان له‌خواره‌وه له‌رێگه‌ی شریتێكی نوسراوه‌وه ده‌ڕوات, شتێكی تایبه‌ت نیه به(t.v)یه كوردیه‌كان ,به‌لكو مۆدیلێكی سه‌قه‌تی وه‌رگیراوی (t.v)یه ته‌رفیهیه عه‌ره‌بی یه‌كانه‌و به‌شێكه له‌و گۆرانكاری‌و وه‌رگرتنی كولتوری بیانیه‌ی كه‌بۆته كارێكی باو له‌نێو كورد دا‌و ئه‌توانین بڵێین به‌شێكه له‌و بابه‌ته‌ی كه پێی ئه‌ڵێن گڵۆبالیزم(به‌جیهانی بوون) كه وه‌رگرتنی نێگه‌تیڤی یه‌كانی له‌نێو گه‌نجانی كوردا خێراتر بلاوده‌بێته‌وه.(ئه‌مه‌وێت كه‌سێك ببێته دڵم ......تاقانه؛ ؛ حه‌ز له‌كچێك ئه‌كه‌م چاوی ره‌ش بێت بالای به‌رز بێت له‌عه‌شیره‌تی ......بێت ئه‌وه ژماره‌كه‌مه؛ ؛ من...... چاوكاڵ له‌كوڕێكی به‌وه‌فا ده‌كه‌م به‌شی یه‌كه‌می ژماره‌كه‌م.....) ئه‌مه نموونه‌یه‌كی زۆر بچووكی ئه‌و (sms)انه‌یه كه‌گه‌نجان ده‌ینێرن بۆ(t.v)یه‌كان‌و بلاوی ده‌كه‌نه‌وه به‌بێ ڕه‌چاوگرتنی هیچ پره‌نسیپێك. له‌راستیدا ئه‌م جۆره خۆخه‌ریك كردنانه‌ی گه‌نجان به(sms)ناردن‌و به‌فیرۆدانی كات‌و له‌ده‌ست دانی به‌شێك له‌ئابووری خۆی, هه‌روا شتێكی ساده‌و بێ بایه‌خ نیه‌و كۆمه‌ڵێ پرسیار‌و گومان دروست ده‌كات كه‌پێویسته به‌دوای وه‌لامه‌كانیان بگه‌ڕێین‌و ده‌رئه‌نجامه‌كانیان روون بێت لامان. هۆكار چیه گه‌نجان كات‌و داهاتی خۆیان به‌م (sms)ناردنه‌وه به‌فیرۆ ده‌ده‌ن؟كێ قازانج ده‌كات ؟ كێ له‌پشتیه‌وه‌یه‌تی ؟ ئایا له‌بێبه‌رنامه‌یی‌و ناكامڵی ته‌له‌ڤزیۆنه‌كانه‌وه نیه ؟ ئه‌مانه‌و كۆمه‌لێ پرسیاری تر كه‌ناچارمان ده‌كات به‌دوای وه‌لامه‌كانیان بگه‌ڕێین.له‌ڕاستیدا خۆخه‌ریك كردنی گه‌نجان به‌م دیارده‌وه هه‌رچیه‌ك بێت جگه له‌بێبه‌رنامه‌یی‌وبێ پرۆژه‌یی گه‌نجانه نه‌بێت چی دیكه نیه, ده‌پرسم ده‌بێ ئه‌و گه‌نجانه چۆن بیربكه‌نه‌وه‌و چۆن بروانن بۆ ژیان, گومانم هه‌یه ئه‌و گه‌نجانه‌ئامانجێكیان هه‌بی بۆ دوارۆژیان جگه له‌و ڕابواردنه هه‌نوكوییه, ئه‌گه‌ر وانیه چۆن هه‌روا به‌ئاسانی به‌شێكی زۆر له‌داراییان به‌فیرۆ ده‌ده‌ن له‌پێناو هیچدا,یاخود ئه‌وكاته زێڕینه‌یان به‌سه‌ر ده‌به‌ن له‌پیناو ڕابواردن‌و سوكایه‌تی‌و خه‌یاڵ پلاویه‌كی له‌ئه‌ندازه به‌ده‌ر كه ڕه‌جه‌ب ئاسا ده‌یانه‌وێت له‌ماڵه‌وه‌و له‌رێگه‌ی (sms)ێكه‌وه كچێكی خاوه‌ن كۆمه‌ڵێ مواسه‌فات یان كوڕێكی به‌هه‌مان شێوه‌یان ده‌ستبكه‌وێ, ته‌نانه‌ت زورجار سنوری ئادابی كۆمه‌لایه‌تی‌و ڕه‌وشت ده‌به‌زێنن‌و هه‌ندێ جار سوكایه‌تی به‌یه‌كدی ده‌كه‌ن به‌بیانوی دڵداری‌و زۆر شتی تر, به‌بێ ئه‌وه‌ی بیرله‌كۆتاییه‌كه‌ی بكه‌نه‌وه كه‌ره‌نگه توشی جۆره‌ها كێشه‌ی كۆمه‌لایه‌تیان بكات‌وهیچ دوورنیه به‌هۆی یه‌ك (sms)ه‌وه شیرازه‌ی خێزانێك تیك بدرێت‌و كاره‌ساتێكی لی په‌یدا ببێت‌و كه‌سیك یان زیاتری تێدا ببێته قوربانی كه‌زۆربه‌ی جار كچان‌و ژنانن.
ئه‌وه‌ی سه‌یره‌و جیگای گومانه بێ سانسۆری ئه‌و (sms)انه‌یه كه(t.v)یه‌كان بلاوی ده‌كه‌نه‌وه به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی هیچ پره‌نسیپێك وته‌نها له‌پیناو بینه‌ری زیاتری بێبه‌رنامه‌یی كه‌ناڵه‌كه‌یان‌وده‌ست خستنی سودێكی مادی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵا كۆمپانیای مۆبایل له‌سه‌ر شانی ئه‌و گه‌نجه سه‌رلێشێواوانه.لێره‌دا گرنگه شتێك فه‌رامۆش نه‌كه‌ین, ئه‌ویش بانگه‌شه‌ی ئه‌و رێخراوانه‌یه كه‌خۆیان به‌داكۆكیكار‌و خه‌مخۆر‌و پێشڕه‌وی گه‌نجان ده‌زانن له پێشڤه‌چون‌و داهێنان,پێوسته ئه‌وه بڵێین‌و بپرسین , تائێستا هه‌ڵوه‌سته‌یه‌كیان له‌سه‌ر ئه‌و ئاریشه‌یه كردووه؟ تائێستا ۆرك شۆپێكیان له‌مه‌ر ئه‌و باسه ئه‌نجام داوه؟ بێگومان وه‌لامه‌كه‌ی وه‌ك زۆر ئاریشه‌ی تر به‌نه‌خێره, یان حكومه‌ت‌و وردتر وه‌زاره‌تی رۆشنبیری تائێستا به‌دواداچونیان بۆ ئه‌وباسه كردووه له‌ڕێگه‌ی ئه‌و(t.v)یانه‌ی كه‌ئه‌و مۆڵه‌تی په‌خشی پێداون؟ یاخود حكومه‌ت به‌ئه‌ركی خۆی نازانێ كه‌جۆرێك له‌سانسۆر بخاته سه‌رئه‌و(t.v)و كۆمپانیایانه‌ی كه‌له‌ڕێگه‌ی هێله‌كه‌یه‌وه(sms)ی پێ ڕه‌وانه ده‌كرێ. زۆرجار گومانی ئه‌وه دروست ده‌بێ له‌هزرماندا كه ده‌سه‌لات خۆی له‌پشت ئه‌و جۆره كارانه‌وه بێت كه‌گه‌نجان سه‌رقاڵا ده‌كات به‌كاری لاوه‌كیه‌وه‌و دووری ده‌خاته‌وه له‌كێشه جه‌وهه‌ری‌و هه‌نوكه‌ییه‌كانی كوردستان به‌گشتی‌و كێشه‌كانی گه‌نج‌و به‌تایبه‌تی, كه‌ئه‌مرۆ خۆی له‌سیسته‌می په‌روه‌رده‌و بێ كاری‌و نه‌بوونی یه‌كه‌ی نیشته‌جێ بون‌و كۆمه‌ڵێك گرفتی تر ده‌بینێته‌وه, ئه‌گه‌رنا حكومه‌ت چۆن ڕێگه ده‌دات به‌وجۆره كاره كه‌چه‌ند(t.v)و كۆمپانیای مۆبایل به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی تایبه‌تیان تێدا هه‌یه‌و سامان كۆده‌كه‌نه‌وه له‌ڕێگه‌ی نه‌زانینی ئه‌و گه‌نجانه‌وه, پێویسته حكومه‌ت ئه‌وه باش بزانێ كه‌دواجار ئه‌وكێشانه‌ی له‌ڕێگه‌ی ئه‌و(sms)انه‌وه ڕووده‌ده‌ن به‌رده‌رگای خۆی ده‌گرێ, كاتێ به‌هۆی (sms)و ڕابواردن‌و سوكایه‌تی كردن به‌یه‌كتر كێشه دروست ده‌بێ له‌نێوان دووكه‌س یان دووخانه‌واده له‌وانه‌یه ببێته هۆی كوشتنی كه‌سێك یان زیاتر كه‌زۆربه‌ی جار كچان‌و ژنانن‌و زۆرنمونه‌ی وا له‌به‌رچاوهه‌ن.ئه‌وده‌م حكومه‌ت به‌ناچاری سه‌رقاڵی كێشه‌كه ده‌بێ‌و چه‌ندان ده‌زگای گرنگی پێوه سه‌رقاڵا ده‌كات به‌نمونه پۆلیس‌و دادگا. بۆیه پێویسته به‌شێوه‌یه‌كی ڕێك‌و زانستیانه بیر له‌وبابه‌ته بكاته‌وه‌و سنورێك دابنێ بۆ ئه‌و كۆمپانیا‌و (t.v)انه‌و له‌هه‌مانكاتیشدا كۆمه‌ڵێ پرۆژه‌ی جه‌وهه‌ری بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌و ڕۆشنبیركردنی گه‌نجان جێ به‌جێ بكات كه‌ئاستی بیركردنه‌وه‌و ژیانیان به‌ره‌و باشتر به‌رێ. له‌به‌رامبه‌ریشدا فه‌رامۆشكردنی كۆمه‌ڵێ دیارده‌و گیروگرفتی كۆمه‌لایه‌تی لێده‌كه‌وێته‌وه كه‌سه‌ره‌تاكانی ئێستا ده‌بینرێن‌و پێم جۆرێك لادان‌و دیارده‌ی نامۆی به‌كولتوری ئێمه‌ی لێ سه‌رهه‌ڵده‌دات كه‌دواتر توشی پێكدادان ده‌بن‌و كاره‌ساتی له‌شێوه‌ی كوشتنی ناموسپه‌رستی لێده‌كه‌وێته‌وه.
بلاوكراوه‌ته‌وه له‌رۆژنامه‌ی ستانده‌ر ژماره 28 12-5-2009
0 سەرنج:
Post a Comment