بیلال سه‌عید ــــ هه‌ولێر
به‌رپرسێكی ناوه‌ندی ئاینده ڕه‌دی ئه‌كاته‌وه كه ناوه‌نده‌كه‌یان پاڵپشتی هیچ ولیست وحیزب وكیانێكی سیاسی كردبێت وڕای ئه‌گه‌یه‌نی هه‌ر كه‌سێك به‌ڵگه و دوكومینیتی لایه با بڵاویبكاته‌وه.
هه‌ڤاڵ نه‌ژاد، به‌رپرسی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كانی ناوه‌ندی ئاینده بۆ پرسه‌كانی گه‌نج به‌سایتی یه‌كگرتووی ڕاگه‌یاند تۆمه‌تی بێ بنه‌ما و بێ به‌ڵگه ده‌خه‌نه پاڵ ناوه‌ندی ئاینده و ستافه‌كه‌ی و هه‌ر جاره‌ی تۆمه‌تی لایه‌نێكی سیاسیمان ده‌خه‌نه پاڵ و رۆژێك به یه‌كێتی و رۆژێك به پاراستن و رۆژێك به گۆران.
هه‌ڤاڵ ده‌رباره‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق ووتی وه‌ك ناوه‌ندی ئاینده بۆ پرسه‌كانی گه‌نج ، له‌گه‌ڵ رێزی زۆرمان بۆ هه‌موو لیسته كوردستانیه‌كان ، وه‌ك رێكخراو پشتگیری له هیچ لیست و قه‌واره‌یه‌ك ناكه‌ین، داواش له خۆبه‌خشه‌كان و دۆستانی خۆمان و سه‌رجه‌م گه‌نجان ده‌كه‌ین ، بچن بۆ ده‌نگدان و به ویستی خۆیان لیست و كاندیده‌كان هه‌ڵبژێرن.
ناوه‌ندی ئاینده بۆ پرسه‌كانی گه‌نج ، ناوه‌ندێكی سه‌ربه‌خۆی گه‌نجانه‌یه و له پێناو پرسه‌كانی تایبه‌ت به‌گه‌نج كار ده‌كات ، تا ئێستا توانیویه‌تی چه‌ندین پرۆژه‌ی گه‌وره بۆ گه‌نجانی كوردستان ئه‌نجام بدات.
سه‌رچاوه : ماڵپه‌ری یه‌کگرتوو ... http://www.kurdiu.org/hawal/?pageid=22150
0 سەرنج:
Post a Comment