هێشتا خوێنی سەردەشت وشک نەبۆتەوە هەرەشەی کوشتن لە دوو رۆژنامەوانی دیکە (هەڵگورد سەمەد و رێبین فەتاح) دەکەن ، بۆ بێدەنگ نەبوون لە خوێنی شەهید سەردەشت و شەهیدە زیندووەکانی دیکە، ئەم دوانیوەڕۆیە لە هەولێر ژمارەیەک رۆژنامەوان و چالاکانی کۆمەڵی مەدەنی و چەند پەرلەمانتارێک لە شەقامی ئیسکان کۆبوینەوە بۆ پرۆستۆکردنی ئەو تاوانە قێزەونە و نوسینی یاداشتێکی نارەزایی و دروستکردنی لیژنەیەک بۆ بەدواداچوونی ئەو تاوانە ، هەروەها بریارماندا رۆژی دووشەممە لەبەردەم کۆلیژی ئەدەبیات ، ئەو شوێنەی سەردەشتی لێ رفێنرا خۆپیشاندانێک بکەین تا بەردەم پەرلەمان و هەموومان (رۆژانامەوانەکان) بە لەزگەی رەش دەممان دابخەین.
0 سەرنج:
Post a Comment