دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 1-2-2010 سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ، به‌رێز دکتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح ، له سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێشوازی کرد له شاندێکی ناوه‌ندی ئاینده بۆ پرسه‌کانی گه‌نج که پێکهاتبوون له سیروان عه‌باس و هێمن فه‌رید و هه‌ڤاڵ نه‌ژاد و نه‌وزاد پیرموسا ، له‌گه‌ڵ 20 گه‌نجی به‌هره‌دار که له بواره جۆراو جۆره‌کاندا له فیستیڤاڵێکدا له 28-12-2009 له لایه‌ن ناوه‌ندی ئاینده‌وه خه‌ڵات کرابوون.
سه‌ره‌تای دیداره‌که له لایه‌ن سیروان عه‌باس به‌رپرسی کارگێری ناوه‌ندی ئاینده بۆ پرسه‌کانی گه‌نج سوپاسی ئه‌و پێشوازیه‌ی به‌رێزیانی کرد و هه‌روه‌ها سوپاسی تایبه‌تی کرد بۆ خه‌ڵات کردنی ئه‌و گه‌نجانه له فیستیڤاڵی ئاینده بۆ گه‌نجی کارا ، و تیشکی خسته سه‌ر کاروپرۆژه‌کانی ناوه‌ندی ئاینده‌و پێناسه‌یه‌کی ناوه‌نده‌که کرد ، دواتر له لایه‌ن هێمن فه‌رید به‌رپرسی پرۆگرام ، باسی فیستیڤاڵی ئاینده بۆ گه‌نجی کارا کرا که تێیدا ئه‌و گه‌نجانه خه‌ڵات کرابوون.
دواتر له لایه‌ن به‌رێز دکتۆر به‌رهه‌م سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، ده‌ستخۆشی ئاراسته‌ی ناوه‌ندی ئاینده کرد بۆ کار‌و چالاکی و پرۆژه‌کانی و پشتگیری خۆی بۆ کاره‌کانی ناوه‌ند ده‌ربری ، هه‌روه‌ها پیرۆزبایی و ئارسته‌ی ئه‌و 20 گه‌نجه به‌هره‌مه‌نده کرد و داوای کار و به‌رهه‌می باشتری لێکردن.
له ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی دیداره‌که‌دا سیروان عه‌باس به‌رپرسی کارگێری ناوه‌ندی ئاینده تیشکی خسته پرۆژه‌ی سندوقی هاوکاری گه‌نجان و شیکرده‌وه ، له لایه‌ن خۆشیه‌وه سه‌رۆکی حکومه‌ت پشتگیری خۆی بۆ ئه‌و پرۆژه‌یه ده‌ربری و ئاماده‌یی خۆی بۆ هه‌موو پشتگیریه‌کی گه‌نجان ده‌ربڕی.
هه‌روه‌ها سه‌رۆکی حکومه‌ت تیشکی خسته سه‌ر پرۆژه‌کانی حکومه‌ت بۆ خزمه‌تی گه‌نجان و ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد که له‌به‌رنامه‌ی کاریاندا جه‌ندین پرۆژه‌ی ستراتیژیان بۆ خزمه‌تی گه‌نجان هه‌یه.
شیاوی گوتنه له‌و دیداره‌دا فازڵ عومه‌ر یاریده‌ده‌ر و راوێژکاری سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ کاروباری گه‌نجان و کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ئاماده بوو.
0 سەرنج:
Post a Comment