ئەم ناونیشانە، لە ژووری حەوانەوەی زیندانییەکانی کۆمەڵگای
مەرگەساتی داخاو نووسراوە. داخاو ناوی ئەو کۆمەڵگەیە کە ساڵی ١٩٣٣ هیتلەر بۆ
زینداییە جوولەکەکان و رووس و چەند وڵاتێکی تری کردبووەوە.
ئەم کۆمەڵگەیە دەکەوێتە نزیکی شاری میونشنی ئەڵمانیا، بە
گوێرەی زانیارییەکان زیاتر لە ٣٠ هەزار مرۆڤ، لەو کۆمەڵگایەدا بە شێوەی نا مرۆڤانە
کوژراون. وێرای زیندانی چەند وڵاتێک، زیندانییەکان بەزۆری جوولەکە بوون و زیاتر بە
هی ئەوان ناسراوە.
ئەو کۆمەڵگەیە لە ساڵی ١٩٣٣ وە هەتا ساڵی ١٩٤٥ بەردەوام
بووە، بەشێوەیەکی زۆر بەهێز کۆنترۆڵ کراوە و پاسەوانی لێ کراوە. ساڵی ١٩٤٥ لە
لایەن سوپای ئەمریکا و هێزە نێونەتەوەیییەکانەوە دەرگاکانی دەشکێنرێت و کۆمەڵێکی
زۆر کە هێشتا نۆرەی مەرگیان نەهاتبوو، رزگار دەکرێن.
مرۆڤ کاتێک لەو کۆمەڵگەیە ورد دەبێتەوە، تەواو بڕوا بەو
ناونیشانەی سەرەوە دەهێنێ، ئاخر لەو کۆمەڵگایەدا هەموو شتێک هەبووە، لێبوردەیی
نەبێت! لەو شوێنە، مرۆڤ ئەشکەنجە دراوە، کوژراوە، بە گاز خنکێنراوە، لە فڕنی
تایبەتیدا سووتێنراوە. کاتێک پاشماوەی ئەو کەلوپەلانە دەبینی کە بۆ لەناوبردنی
مرۆڤ بەکارهاتوون، هەستێکی زۆر ناخۆش داگیرت دەکات، لەبەر ئەوەی مرۆڤ شایەنی
ژیانە، نەک ئەوەی بەو شێوە دڕندانەیە لەناو ببرێت.
ئەوەی بەلای منەوە جێی سەرنجە، ئەڵمانیا شەرم لەوە ناکات
کە ئەو راستیانە قبوڵ بکات، تەنانەت خۆشی کردوویەتی بە مۆزەخانە و رۆژانە خەڵک
سەردانی دەکات. هەروەها ئەوە دەسەلمێنێ کە جوولەکە و خەڵکی وڵاتانی تر چۆن و بە چ
شێوەیەک کۆمەڵکوژ کراون. جولەکە کاریان لە سەر دۆسیەی خۆیان کردووە و لە مافی
خۆیان خۆش نەبوون، ئێستا لە وڵاتی خۆیان و بە سەربەستی دەژین کە بەراستی شایەنی
ئەو سەربەستی ژیانەن.
پێویستە ئێمە لەوانە فێربین چۆن کارەساتەکانی خۆمان بە
جیهان بناسێنین، من دڵنیام مەرگەساتی ئەنفال و هەڵەبجە و دەرسیم بە تایبەتی و،
بەگشتی جینۆسایدی میللەتی کورد ئەگەر لەوە تراژیدی تر نەبێ، لانی کەم هاوشێوەی
ئەوەیە.
بۆ بینینی وێنەکان بە گەورەتری، کلیک لەسەر وێنەکان بکە.
بۆ بینینی وێنەکان بە گەورەتری، کلیک لەسەر وێنەکان بکە.
شێوازی پاراستن و پاسەوانی، چاڵێک و دوو دیواری لە تەل
(سیم) تەنراو و پاشتر دیوارێکی کۆنکرێتی. دەگوترێ ئەو تەلانە کارەبایان خراوەتە
سەر.
پەیکەرێک وەک ئاماژەیەک بۆ قوربانیانی ئەو زیندانە
وێنەیەک کە ئەو سەردەمەمان بۆ دەگێڕێتەوە
نەخشەکە ئەو شوێنانە پیشان دەدات کە زیندانی هاوشێوەی لێ
بووە لە ئەڵمانیادا
بەرێوەبەرایەتی ئەو زیندانە، ئێستا بۆتە مۆزەخانە!
چەند هۆڵێک کە شوێنی "حەوانەوە"ی زیندانییەکان
بووە!
ئاودەستی زیندانییەکان گشتی بووە.
شوێنی دەستشۆرین
شوێنی خەوتنی زیندانییەکان.
لەو بەشەدا زیندانییەکان سووتێنراون، خنکێنراون!
شوێنی سوتاندنی زیندانییەکان. لێرەدا زیندانییەکان
پاش مردن سووتێنراون، هەروەها چەندیشیان هەر بە زیندوویی خستۆتە ناو ئەو فڕن
(کورە)ـانەوە.
هۆڵی بەگاز خندکاندنی زیندانییەکان، ژوورێکی بێ
پەنجەرە و تەنگ و نزم، گازیان بەکارهێناوە بۆ کوشتنی زیندانییەکان.
0 سەرنج:
Post a Comment