جێگری سه‌رۆکی پارتی ئازادی کوردستان، حسه‌ین یه‌زدان په‌نا له‌م دیداره‌ی ستانده‌ر تیشک ده‌خاته سه‌ر هۆکاری گۆڕینی ناوی پارته‌که‌یان و چۆنیه‌تی کار‌و چالاکیان، هاوکات باس له‌چالاکی مه‌ده‌نی له‌ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و په‌یوه‌ندیان به‌پارته‌کانی دیکه‌و هۆکاری ئه‌و جیابوونه‌وانه‌ی له ناو پارته‌کانی‌ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌کات.
گفتوگۆی هه‌ڤاڵ نه‌ژاد
هه‌ڤاڵ- ده‌کرێ بزانین هۆی گۆڕانی ناوی یه‌کیه‌تی شۆرش گێران بۆ پارتی ئازادی کوردستان چیه؟ ئایا هه‌ر ته‌نها ناو گۆڕاوه یان شێوازی کار‌و سیاسه‌تیش له‌گه‌ڵیدا گۆڕاوه؟
حسه‌ین یه‌زدانپه‌نا: گونجاوی ناو و ناوه‌رۆك و قه‌واره پێکه‌وه شتێکی جوانیان لێ ده‌رده‌چێ. ئه‌و گۆڕانکارییه له کۆنگره‌ی یه‌که‌م دا و به تێکڕای ده‌نگ په‌سندکرا. به‌ڕاده‌ی پێویست له‌و باره‌وه قسه کرا. فیلمی سات به ساتی کۆنگره له به‌ر ده‌ستمان دا هه‌یه و ئێوه‌ش ده‌توانن بیبینن. ئه‌و گۆرانه هۆکارێکی سه‌ره‌کیی و چه‌ند ورده هۆکاری هه‌بوو. هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌وه بوو که ئێمه له رووی چۆنایه‌تی و چه‌ندایه‌تییه‌وه گه‌یشتبووینه ئاست و قۆناخێکی به‌رزتر و یه‌کێتی بیر و ئامانج لامان دروست ببوو. بۆیه ئیتر پێویستمان به قه‌واره‌ی حیزبی هه‌بوو و پێویست بوو له قه‌واره‌ی " یه‌کێتی" یان" بزووتنه‌وه"وه بپه‌ڕینه‌وه ئاستی به حیزب بوون و به‌رنامه‌و پڕۆگرامی دیاری کراومان هه‌بێ. وه‌رده هۆکاره‌کانیش بریتی بوون له‌وه‌ی: له‌گه‌ڵ لایه‌نێکی دیکه‌ی رۆژهه‌ڵات نزیکی ناومان هه‌بوو. ئه‌وه هێندیك جار شتی تێکه‌ڵ ده‌کرد. هه‌روه‌ها وشه‌ی " شۆڕشگێڕ" له وه‌رگێڕانی بۆ زمانه‌کانی دیکه دا نه‌یده‌توانی ناسێنه‌رێکی باش بێ بۆمان. له زار خۆشی و سه‌رده‌میانه بوونی ناوه‌که‌ش یه‌ک له‌و هۆکارانه بوو. ناوی ئێستامان له ناوی پیشوو خۆشتر و مانادارتره.
گۆرانکاڕییهکانی کۆنگره‌ی یه‌که‌ممان، گۆڕانکاریی ته‌کامولی بوون. هه‌ڵکشان بوو بۆ ئاستێکی به‌رزتر. بۆیه گۆرانکاریی ته‌کامولی له زۆر بواره‌وه پێکهات. ئه‌و گۆرانکارییانه خۆ تازه کردنه‌وه بوو. به‌ڵام نه‌ك به‌مانای هاتنه مه‌یدانی حیزبێکی تازه. PAK هه‌ر ئه‌و رێکخستنهیه که له 30 گوڵانی 1991دا له لایان شه‌هید سه‌عید یه‌زدانپه‌نا و ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ره‌وه راگه‌یاندرا و پاش تێرۆری کاك سه‌عیدیش من له 1991ه وه تا 2006 سکرتێری گشتیی بووم.
هه‌ڤاڵ - کار‌و چالاکیتان له‌ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان چۆنه؟ زیاتر گرنگی به‌چ جۆره چالاکیه‌ک ده‌ده‌ن؟
حسه‌ین یه‌زدانپه‌نا: پارتی ئازادیی کوردستان، به پێچه‌وانه‌ی حیزب و لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، قه‌ت ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی بۆ ههڵنهکهوتووهله که‌شووهه‌وایه‌کی ئازادی سیاسیی دا، له نێو خه‌ڵکی وڵاته‌که‌ماندا بێ.PAK به خه‌باتی پارتیزانی و نهێنی خۆی و ئامانجه‌کانی به خه‌ڵك ناساند. به له‌به‌ر چاوگرتنی ئه‌م فاکته‌ره، ده‌توانم بڵێم کار و چالاکیمان خراپ نییه، به‌ڵام له ئاستی دڵخوازیشماندانییه. تێکۆشه‌رانیPAK ده‌بێ پتر خۆ ماندوو بکه‌ن و زیاتر گه‌شه به حیزبه‌که‌یان بده‌ن.
PAK گرینگی و بایه‌خ به هه‌موو شێوه‌کانی خه‌بات ده‌دا، به‌و مه‌رجه‌ی به‌ده‌ربێ له کاری نامرۆڤانه و ناجوامێرانه. هیچکام له شێوازه‌کانیش به‌ره‌هایی هه‌ڵنابژێرین و هیچکامیان به ره‌هایی ره‌ت ناکه‌ینه‌وه. خه‌باتی ئێمه خه‌باتێکی فره‌چه‌شن و فره بواره.
هه‌ڤاڵ - وه‌ک پارتی ئازادی هێزی پێشمه‌رگه‌تان هه‌یه، به‌ڵام چالاکی پێشمه‌رگانه‌تان نیه،به‌نیاز نین له‌و بواره‌وه‌ش ده‌ستبکه‌نه‌وه به‌چالاکی؟
حسه‌ین یه‌زدانپه‌نا: PAK ڕوانینی عهسکهرتاریانهی ( نیزامی گه‌ری) نییه بۆ خه‌باتی ئازادیبه‌خشی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان. چالاکیی پێشمه‌رگه‌کانی PAK به‌نده به بارودۆخی سیاسیی و پێویستیی سیاسیی. که‌ی پێویست بێ ئه‌و شێوه‌یه له خه‌بات هه‌ڵده‌کشێ و که‌ی پێویست نه‌بێ، داده‌کشێ. PAK چاڵاکی پێشمه‌رگانه‌ی وه‌لا نه‌ناوه. هه‌رکات به پێویستمان زانیبێ، پێشمه‌رگه که‌وتووه‌ته کار. به‌ڵام ئه‌گه‌ر تێگه‌یشتن له پێشمه‌رگه و چالاکی پێشمه‌رگه ئه‌وه بێ که له دیوی، باشووره‌وه پێشمه‌رگه‌ی ئێمه بڕواته رۆژهه‌ڵات ، چالاکی بکا و بگه‌رێته‌وه، ئه‌وه له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵك و حکومه‌تی باشووری کوردستان کاری وا ناکه‌ین. به‌ڵکوو چالاکیی پێشمه‌رگانه‌ی ئێمه له لایان پێشمه‌رگه‌کانی ناوخۆی وڵاته‌وه به‌رێوه ده‌چێ. وه‌ك ئه‌و دو چالاکییه‌ی چه‌ند حه‌وتووی رابردوو له سه‌قز و مه‌هاباد به‌رێوه چوون و پێشتریش چالاکییه‌ک له جه‌رگه‌ی یه‌کێک له شاره‌کان به‌ڕێوه چوو بوو.
هه‌ڤاڵ - پێتان وایه ده‌سه‌ڵاتی باشوری کوردستان له‌و بواره‌وه ڕێگر بێت بۆ خه‌باتی چه‌کداری پارته‌کانی ڕۆژهه‌ڵات؟
حسه‌ین یه‌زدانپه‌نا: ده‌سه‌ڵاتی باشووری کوردستان به‌رپرس نییه له‌وه‌ی له ئیلام و مه‌هاباد و ورمێ روو ده‌ده‌ن. به‌ڵام مافی خۆیه‌تی رێگه بدا یان نه‌یدا هێزه سیاسییه‌کانی پارچه‌کانیتر که‌ڵک له خاکی باشور وه‌ربگرن بۆ چالاکییه سه‌ربازییه‌کانیان.
ئێمه له حاڵی حازردا پێمانباشه نێوانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و دراوسێکانی هێمن و باش بێ. بۆیه نابینه فاکته‌ری ئاڵۆزیی له پێوهندییهکانیدا و چالاکییه‌کانمان وا رێکده‌خه‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌و فاکته‌ره گونجاو بێ و خاکی باشوری کوردستان بۆ چالاکی سه‌ربازیی دژ به ئێران به کار ناهێنین.
هه‌ڤاڵ - جگه له‌خه‌باتی چه‌کداری ئێستا هه‌ندێک ده‌نگ باس له‌خه‌باتی مه‌ده‌نی ده‌که‌ن له‌ناو ڕۆژهه‌ڵات و ئێران ،پێتان وایه زه‌مینه‌ی خه‌باتی مه‌ده‌نی له‌ئێراندا بوونی هه‌یه؟
ئه‌م پرسه له دوو ئاست دا جێی باسه. ئاستی خه‌ڵك و کۆمه‌ڵگا، ئاستی ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانڕه‌وا. له ئاستی خه‌ڵك و کۆمه‌ڵگادا عه‌قڵیه‌تی مه‌ده‌نیه‌ت له پله‌یه‌کی باش دایه و له هێندێک بواریشدا چالاکیی مه‌ده‌نیی رێکده‌خرێ. به‌ڵام له ئاستی ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانڕه‌وادا مه‌ده‌نییه‌ت جێگایه‌کی نییه. هه‌ر له بناخهڕا، له سیسته‌مه تووتالیتێرییهکاندا مه‌ده‌نییه‌ت و کۆمه‌لگای مه‌ده‌نی بوونیان نییه. گه‌لی ئێمه نه‌ك ئێستا، هه‌ر له کۆنه‌وه پێش ئه‌وه‌ی ده‌س بۆ چه‌ك به‌رێ، رووی له خه‌باتی مه‌ده‌نی کردووه. بۆ نموونه سه‌رکرده‌ی گه‌وره‌ی کورد سمکۆ، یه‌که‌م هه‌نگاوه‌کانی خه‌باتی، به داخوازه مه‌ده‌نییه‌کان له ورمێ ده‌ست پێکردوه. به‌ڵام رێژیمه داگیرکه‌ر و تووتالیتێرییهکانی ئێران، داخواز و جموجۆلی مه‌ده‌نیی کوردیان به زه‌بر و زه‌نگ وه‌ڵام داوه‌ته‌وه و کوردیان ناچار کردوه بۆ به‌رگری له خۆی په‌نا بۆ چه‌ك و شاخ به‌رێ.
هه‌ڤاڵ - دووله‌ت بوونی پارته‌که‌ی ئێوه‌و جیابوونه‌وه‌ی به‌شێک لێتان گه‌ڕانه‌وه بۆناوی یه‌کێتی شۆرشگێران هۆکارێکی بیروباوه‌ری یا سیاسی هه‌بوو؟ یان وه‌ک عه‌لی قازی له‌دیدارێکی ڕێنیسانس ده‌ڵێ جیابوونه‌وه‌که تاڕاده‌یه‌ک بنه‌ماڵه‌یی بوو؟
حسه‌ین یه‌زدانپه‌نا:جۆری پرسیاره‌که‌تان نیشانی ده‌دا که زانیارییه‌کانت دروست نین. من له ساڵی 1991ه‌وه، 3 مانگ پاش تێرۆری کاك سه‌عید یه‌زدانپه‌نا، تاساڵی 2006 و کۆنگره‌ی یه‌که‌م، سکرتیری گشتی یه‌کێتی شۆڕشگێرانی کوردستان بووم. له کۆنگره‌ی یه‌که‌مدا به ده‌نگی تێکڕای ئه‌ندامانی کۆنگره ناومان گۆڕی به PAK. له‌و کاتیشه‌وه جێگری سه‌رۆکی ئه‌م حیزبه‌م. له‌و 17ساڵه‌دا زۆر که‌س هاتوون و رۆیشتوون. زۆر هه‌وراز و نشێومان بڕیوه و کێشه و گێچه‌ڵی زۆرمان تووش بووه، به‌ڵام قه‌ت تووشی له‌تبوون و جیا بوونه‌وه‌ی سیاسی نه‌هاتووین. خۆ ئه‌گه‌ریش تووش بایهیهن شتێکی سه‌یر و سه‌مه‌ره نه‌ده‌بوو. ئه‌و کادرانه‌ی من له ماوه‌ی ئه‌و ساڵانه‌دا په‌روه‌رده‌م کردون، ئێستا پارتی ئازادیی کوردستان هه‌ڵده‌سووڕێنن.
یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان، به قانوون و له کۆنگره‌یه‌کی ئاشکرادا که ده‌نگ و ره‌نگی سات به ساتی تۆمار کراوه، به ده‌نگی ته‌واوی ئه‌ندامانی کۆنگره بووه‌ته حیزب و ناوی بووه به پارتی ئازادیی کوردستان. ئیتر ئه‌گه‌ر حه‌قیقه‌ت و ئه‌خلاق و پرێنسیپ بایه‌خێکی هه‌بێ ئه‌وه راستییه‌که‌یه‌تی. ئه‌گه‌ریش گۆڕه‌پانی سیاسه‌ت ببێته درۆ و کڕین و فرۆش، ئه‌وه من بۆ ئه‌م بازاڕه ده‌س ناده‌م و ممباره‌کی پێش سوارانی بێ! به‌و حاڵه‌شه‌وه هه‌رکه‌س چ ده‌کا، چ ده‌ڵێ، چ ناوێك له خۆی ده‌نێ و خه‌ڵکیتریش چۆن ده‌ڕوانن و چۆنی لێک ده‌ده‌نه‌وه ئه‌وه ئازاد و سه‌ربه‌ستن. هیچ ناو و قه‌واره‌یه‌ک بۆ ئێمه پیرۆز نیین. هه‌ر که‌س حه‌ز ده‌کا و به‌وه داده‌مرکێ با ناوی خۆی بنێ پارتی ئازادیی کوردستان،با ناوی خۆی بنێ یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان، با ناوی خۆی بنێ حسه‌ین یه‌زدانپه‌نا و عه‌ینی پێناسه‌که‌ی ئێمه بۆ خۆی ده‌ربێنێ. ئێمه گه‌یشتن به ده‌ریا لامان مه‌به‌سته نه‌ک خولخواردن له جۆگه‌له ئاوێکدا.
ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه پیرۆزه راماڵینی دوا سه‌ربازی داگیرکه‌ره له‌م نیشتمانه و ئه‌ستاندنی ئازادیی و سه‌ربه‌خۆیی و هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستان له هه‌موو وڵاته‌که‌مان و کۆتاییهاتنی نه‌هامه‌تییه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان و ئاسوده‌یی و به‌خته‌وه‌ر بوونی رۆڵه‌کانی کوردستانه.
هه‌ڤاڵ - سمکۆ یه‌زدان په‌نا ده‌ڵێ دوو جار هێرشم کراوه‌ته سه‌ر له‌نێوه‌نده‌دا په‌نجه‌ی ئیتیهام بۆ ئێوه درێژ ده‌کرێ له‌و باره‌یه‌وه چی ده‌ڵێن؟
حسه‌ین یه‌زدانپه‌نا: ئێمه خۆ تێکه‌ڵی ئه‌و جۆره کێشانه و ئه‌م جۆره قسانه ناکه‌ین.
هه‌ڤاڵ - پێتوانیه لێک ترازان و دووله‌ت و یان زیاتر بوونی پارته‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان جۆرێ له‌مۆدیلی وه‌رگرتووه؟
حسه‌ین یه‌زدانپه‌نا: ئه‌م دیاره‌ده‌یه به‌رهه‌می هه‌لومه‌رجێکه و له ئاکامی کۆمه‌ڵێك قه‌یراندا بوو. به‌ڵێ ڵێكترازان تاراده‌یه‌ك بووه‌ته مۆدێلی وه‌ڵام و چاره‌سه‌ر. به‌ڵام ده‌بێ چاوه‌ڕێ بین بزانین ئایا ئه‌و وه‌ڵام و رێگا چاره‌سه‌رییه دروست بووه؟ به بۆچوونی من خودی جیابوونه‌وه کێشه‌یه‌کی گه‌وره نییه. ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵێک نه‌توانن پێکه‌وه له چوارچێوه‌ی حیزبێکدا هه‌ڵبکه‌ن به له یه‌ک جیا بنه‌وه. به‌ڵام کێشه‌که له هۆکاری ناکۆکییه‌کان و چۆنییه‌تی جیابوونه‌وه‌کان و ئاکامه‌کانی دایه. نه‌ریتی جیا بوونه‌وه له حیزبه کوردستانییه‌کاندا تا ئێستا وا بووه که پاش جیابوونه‌وه‌کان ناکۆکییه‌کان توندتر بوون و شه‌ڕی لێکه‌وتووه‌ته‌وه. به داخه‌وه له زۆربه‌ی نموونه‌کاندا لایه‌نی جیا بووه‌وه هه‌موو ناو و ناوه‌رۆک و رابردووی به خۆی ره‌وا بینیوه و خه‌تێکی راست و چه‌پیشی به‌سه‌ر لایه‌نی به‌رانبه‌ریدا هێناوه. لایه‌نی به‌رانبه‌ریش ئه‌وه‌ی ته‌حه‌مول نه‌کردوه و به‌رگریی له خۆی کردوه. ئیتر لێره‌وه کێشه‌که به‌ره‌و توند و تیژی رۆیشتووه. پێویسته له فه‌رهه‌نگی سیاسی و حیزبییدا گۆڕانکاریی دروست بکرێ، له میتۆدی پێکه‌وه هه‌ڵکردن و ناکۆک بوون و جیابوونه‌وه و یه‌ککگرتن گۆڕانکاریی دروست بکرێ.
هه‌ڤاڵ - پێتان وایه ئه‌و لێکترازانانه ده‌ستی کۆماری ئیسلامی له‌پشته؟یاخود پارته‌کانی باشور پارتی ویه‌کێتی ڕۆڵیان هه‌یه له‌و پارچهبوونانهدا؟
حسه‌ین یه‌زدانپه‌نا: کۆماری ئیسلامی دڵی له‌گه‌ڵ گێره‌وکێشه و ناکۆکیی نێوان ریزه‌کانی تێکۆشه‌رانی کورده، جا چ ئه‌و تێکۆشه‌رانه پێکه‌وه له چوارچێوه‌ی حیزبێکدا بن و چ له ده‌ره‌وه‌ی حیزبێك. ئه‌و له یه‌کێتی و یه‌کبوونی کورد نیگه‌رانه له‌هه‌ر شکڵ و شێوازێکدا و دڵی به ناکۆکیی و ئاڵۆزییش خۆشه له هه‌ر قه‌واره و چوارچێوه‌یه‌کدا. به‌ڵام ئه‌وه که سووچی لێکترازانی ریزی حیزبه‌کان بنرێ به سه‌رکۆماری ئیسلامییدا ڕاست نییه. سه‌باره‌ت به رۆڵی پارتی و یه‌کێتی یش، ئه‌وان به‌رپرس نین له‌و لێکترازانانه،هه‌ر وه‌ک به‌رپرس نیین له راگرتنی یه‌کڕیزییان. به‌ڵام ده‌وری گرینگ‌یان گێڕاوه له دامرکاندنه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌کانی کاتی جیا بوونه‌وه‌کان له باره‌گاکانی ئه‌و حیزبانه‌دا. ئه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌بان شتی گه‌وره ده‌قه‌وما
هه‌ڤاڵ نه‌ژاد - په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ پارته‌کانی تری ڕۆژهه‌ڵات کوردستان له چ ئاستێکدایه؟
حسه‌ین یه‌زدانپه‌نا: یه‌کێتی و ته‌بایی و هاوکاریی نێوان هێزه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیی کوردستان، یه‌کێك له باوه‌ڕ و سیاسه‌ته نه‌گۆڕه‌کانی پارتی ئازادیی کوردستانه. بۆیه وه‌ك خۆمان حه‌ولمان داوه له عه‌ینی جیاوازییه‌کانماندا، باشترین پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ هێزه سیاسییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان دا هه‌بێ. پێوه‌ندییه‌کانمان له گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌کان باشه. به‌ڵام پێویسته پێوه‌ندیی باش له ئاستی هاتووچۆ و رێزی یه‌کتر گرتندا قه‌تیس نه‌مێنێ و بگاته ئاستی هاوکاریی و پرۆژه‌ی سیاسیی هاوبه‌ش. فره‌چه‌شنی و فره حیزبی بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی دێمۆکراسی پێویسته،به‌ڵا هه‌ر له‌و کاته‌شدا یه‌کێتی و یه‌کبوون له عه‌ینی جیاوازییدا له پێناو به‌ده‌سهێنانی سه‌روه‌ریی سیاسیی بۆ نه‌ته‌وه‌که‌مان پێویسته.
هه‌ڤاڵ- به‌شێک له‌پارته‌کانی ڕۆژهه‌ڵات له‌په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ په‌ژاک خۆبه‌دوور ده‌گرن و وه‌ک لقێک له په‌که‌که ده‌یناسێنن، ڕای ئێوه له‌وباره‌یه‌وه له‌سه‌ر په‌ژاک چۆنه؟
حسه‌ین یه‌زدانپه‌نا: ئێمه له‌گه‌ڵ دیالۆگی به‌رده‌وامی کورد- کورد داین و هیچ پێکهاته‌یه‌کی کوردی بۆ وتووێژ ته‌حریم ناکه‌ین. پژاك به‌ر له ئێستا نامه‌ی فه‌رمیی ناردوه بۆ ئیمه و ئێمه‌ش له‌گه‌ڵیان دانیشتووین و گفتوگۆمان کردوه. ئه‌وه که پژاك لقێکه له PKK، نابێته هۆی ئه‌وه‌ی پێوه‌ندییان له گه‌ڵ ته‌حریم بکه‌ین و وت‌ووێژیان له‌گه‌ڵ نه‌که‌ین. به‌ڵام کێشه‌که له هه‌ڵوێست و ره‌فتاری سیاسی و ئاخافتنه‌کانی ئه‌واندایه که که‌شوهه‌وای له بار بۆ لێك گه‌یشتن له‌گه‌ڵ حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ناخوڵقێنێ.
هه‌ڤاڵ - ده‌گوترێ له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا له‌سلێمانی هه‌ندێ پارتی ڕۆژهه‌ڵات کۆبوونه‌وه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ ئێران کردووه‌و په‌ژاکیش گوتی ئه‌وه په‌یوه‌ندیکردن بووه بهئیطڵاعاتهوه، ئێوه له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌شدار بوون؟
حسه‌ین یه‌زدانپه‌نا: ئێمه نه له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی وادا به‌شدار بووین و نه ئاگاشمان له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی وا هه‌یه و پێشموایه هیچ بناخه‌یه‌کی راستی نییه.
هه‌ڤاڵ - به‌کورتی خوێندنه‌وه‌تان بۆڕه‌وشی ئێستای ئێران به‌گشتی و کۆمه‌ڵگای رۆژهه‌ڵاتی کوردستان چۆنه؟
حسه‌ین یه‌زدانپه‌نا: ئێران گیرۆده‌ی چه‌ند قه‌یرانی قووڵه که به کورتی به‌مجۆره خاڵبه‌ندییان ده‌که‌م:
ا1- قه‌یرانی شه‌رعیه‌تی ده‌سه‌ڵات: ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی ده‌بێ شه‌رعیه‌تی له خه‌ڵك وه‌ربگیرێ. کۆماری ئیسلامی له‌سه‌ر بنه‌مای زه‌بروزه‌نگ و سه‌رکوت به پێوه‌ماوه.
2- قه‌یرانی ناسنامه: ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی ئێران، حه‌ولی داوه ئێران به خاوه‌نی یه‌ك ناسنامه بناسێنێ و یه‌ك ناسنامه‌ش بسه‌پێنێ. به‌ڵام ئێران نه بریتییه له یه‌ك نه‌ته‌وه، نه له یه‌ك کولتور و نه له‌یه‌ك ناسنامه. ئێران وڵاتێكی فره نه‌ته‌وه‌ی فره خاك و فره کولتوره.
3- قه‌یرانی به‌شداریی: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که ئێران وڵاتێکی فره نه‌ته‌وه و فره کولتوره، که چی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی و پۆسته حاکمییهتییهکان ( سیادی) و زمانی حوکمڕانی و زمانی فه‌رمیی ته‌نیا له پاوانی یه‌ك نه‌ته‌وه دایه که ئه‌ویش فارسه‌کانن و نه‌ته‌وه‌کانی دیکه به‌شدارنین له ده‌سه‌لاتی سیاسیی دا.
4- قه‌یرانی کۆمه‌ڵایه‌تی: رێژیمی کۆماری ئیسلامی کۆمه‌ڵگای ئێرانی تووشی قه‌یران کردوه. بێ‌کاری، راده‌ی تووشبووان به ماده سڕکه‌ره‌کان، رێژه‌ی ته‌ڵاق، رێژه‌ی تاوان و لادان، گه‌نده‌ڵی و دزی و به‌رتیل له به‌رزترین ئاستی مێژووی هاوچه‌رخی ئێراندان.
5- قه‌یرانی ئابووری: ئابووری ئێران ئابوورییه‌کی تاک بهرههمییه و به‌ستراوه به نهفهته، ئابوورییه‌کی داته‌پیوه،رێژه‌ی هه‌ڵاوسان به‌رزه،پاره‌ی ئێران بێ هێزه و گرانی ته‌نگی به ژیانی خه‌ڵک هه‌ڵچنیوه،داهاتی سه‌رانه‌ی تاک له چاو ستانداردهناسراوهکان زۆر له خوارێیه.
6- قه‌یران له گه‌ڵ کۆمه‌ڵه‌گای نێوده‌وڵه‌تیدا: ئێران به‌هۆی حه‌وڵدان بۆ به‌رهه‌مهێنانی چه‌کی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له قه‌یراندایه. له ئاکامی ئه‌م قه‌یرانه‌دا، ئه‌نجومه‌نی ئاسایس 4 بڕیارنامه‌ی له‌سه‌ر ئێران ده‌رکردووه و کۆمه‌ڵێك سزای به سه‌ردا سه‌پاندووه. درێژه‌ی ئه‌م قه‌یرانه زیاتری ته‌ریك ده‌کاته‌وه.
سه‌رجه‌می ئه‌م قه‌یرانانه، بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی له نێوان خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵاتدا که‌لێنێکی گه‌وره و به‌رین هه‌بێ و کۆماری ئیسلامی به زه‌بری سه‌رکوت و زه‌بر و زه‌نگ ده‌سه‌ڵاتی خۆی بسه‌پێنێ.
به‌م هۆیانه‌و چه‌ند هۆیهکیتریش کۆماری ئیسلامی ده‌وڵه‌تێکی شکستخواردوو( الدوله الفاشله)یه که بووه‌ته سه‌رچاوه‌ی مه‌ترسی بۆ ناوخۆ و ده‌ره‌وه.
کۆمه‌ڵگای رۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش له‌لایه‌ك به‌شێکه له‌م بارودۆخه و له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه.
پله‌ی هوشیاری سیاسیی و نه‌ته‌وه‌یی له نێو خه‌ڵكدا له چاو به‌شه‌کانی دیکه‌ی ئێران له‌سه‌ره‌وه‌تره. هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌م حاڵه‌ته کوردستان له زوڵم و زۆر و هه‌ڵاواردن و پێشێل کرانی مافه‌کانی مرۆڤ و زیندان و ئێعدام به‌شی شیری هه‌یه‌و کۆماری ئیسلامی سیاسه‌ت و ره‌فتاری داگیرکه‌رانه‌ی هه‌یه له کوردستان.
هه‌ڤاڵ - زۆربه‌ی پارته‌کانی ڕۆژهه‌ڵات باس له‌به‌ره‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی ده‌که‌ن ، به‌ڵام تائێستا هیچی وانهبینراوه،پێت وانیه ئه‌و قسه‌یه ته‌نێ بۆڕاگهیاندنهو له‌بواری جێبه‌جێکردندا جێگه‌یه‌کی بۆدانهنراوه؟ پارتی ئازادی له‌و بواره‌وه چی کردووه‌و چۆن بیرده‌کاته‌وه؟
حسه‌ین یه‌زدانپه‌نا: له‌م چه‌ندساڵه‌ی دواییدا پرسی به‌ره‌ی کوردستانی بووه جێی بایه‌خی خه‌ڵك و حیزبه سیاسییه‌کان. له‌م پێوندییه‌دا جموجۆڵ و کۆبوونه‌وه و هاتووچۆی زۆرمان له نێواندا هه‌بوو. به‌ڵام هه‌موو دوو قۆڵی بوون و نه‌گه‌یشتینه ئاستی چه‌ند قۆڵی. به داخه‌وه ئه‌و خوله له حه‌وله‌کان به ئاکامی پێویست نه‌گه‌یشتن. پاش ئه‌و جیابوونه‌وانه‌ی روویان داوه، به‌هۆی ئه‌و کێشانه‌وه له گۆڕێدان، پێکهێنانی به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتوو له حیزبه‌کان جارێ سه‌رناگرێ.
ئێمه وه‌ك پارتی ئازادیی کوردستان، گرینگییه‌کی زۆر به هه‌بوونی سه‌نته‌ری بڕیاری سیاسیی له بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیی کوردستان و یه‌کخستنی توانا و گوتاری سیاسیی ده‌ده‌ین. ئه‌م هه‌لومه‌رجه ناله باره نابێته هۆی ئه‌وه‌ی له حه‌وله‌کانمان کۆڵ بده‌ین و دهسههڵگرین. له حاڵی حازردا ئێمه پێمانوایه مادام حیزبه‌کان ناتوانن به‌ره یان ئیئتلافێك پێك‌بێنن، پێشنیاری ئه‌وه‌مان کردوه ئه‌نجومه‌نێکی هه‌ماهه‌نگی سیاسیی له که‌سایه‌تییه‌کان، سه‌ربه‌خۆ له حیزبه‌کان پێکبێ.
هه‌ڤاڵ - پارتی ئازادی وه‌ک پارتێکی نه‌ته‌وه‌یی ده‌یناسێنن، به‌ڵام ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه ده‌گیرێ که‌به‌م دواییانه له‌پارته ئێرانچیه‌کان نزیک که‌وتوونه‌ته‌وه؟
حسه‌ین یه‌زدانپه‌نا: پارتی ئازادیی کوردستان، پارتێکی نه‌ته‌وه‌یی کوردستانییه. مانیفێستی ئازادیی کوردستان، پرۆگرامی پارتی ئازادیی کوردستان، پرێنسیپ و ئامانج و رێبازی PAKی دیاری کردووه. له‌م ماوه‌یه‌شدا، دووری و نێزیکییهکی تایبه‌ت له که‌س رووی نه‌داوه که نیشانه‌ی گۆڕانێك له پێوهندییهسیاسییهکانی ئێمه بێ.
بۆ پارتی ئازادیی کوردستان نزیکی و هاوکاریی له‌گه‌ڵ حیزبه کوردستانییه‌کان له پله‌ی یه‌که‌می گرینگی دایه. پاش حیزبه کوردستانییه‌کان حیزب و رێکخراوه‌کانی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کانی ئێران دێ. پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ حیزبه کوردستانییه‌کان باشه و له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له حیزب و رێکخراوه‌کانی نهتهوهبندهستهکانیش له کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدراڵ‌دا هاوپه‌یمانیمان هه‌یه، که دیاره ئه‌وان حیزب و رێکخراو گه‌لی نه‌ته‌وه‌کانی خۆیانن و ئێرانچیش نیین. ئیتر نازانم ئه‌و حیزبه ئێرانچییانه کامانه‌ن که ئێوه ده‌فه‌رموون؟ هه‌ڵبه‌ت ئێمه پێوه‌ندییه سیاسییه‌کانمان له سه‌ربنه‌مای ئایدۆلۆژیک رێکناخهین. هه‌ر کات بزانیین پێوه‌ندییه‌ک له گه‌ڵ هێزێک به قازانجی کورد و بزوتنه‌وه‌که‌یه‌تی لێی ناسڵه‌مینه‌وه.
هه‌ڤاڵ - به‌م دواییه به‌رێزت سه‌ردانی ئه‌مریکات کرد، ئه‌و سه‌ردانه له‌سه‌ر داوای ئه‌مریکا بوو یان له‌چوارچێوه‌ی کاری پارته‌که‌تان بوو؟
حسه‌ین یه‌زدانپه‌نا: دۆستانی ئه‌مریکیمان بانگهێشتیان کرد بووین.
هه‌ڤاڵ- له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و ملیۆنان دۆلاره‌ی ئه‌مریکا بۆ ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی داناوه، پارتی ئازدی تێیدا پشکی هه‌یه؟ لێی سودمه‌ند بووه؟
حسه‌ین یه‌زدانپه‌نا: ئێمه له وڵاتانی ده‌ره‌وه عه‌وداڵی وه‌ده‌سهێنانی پشتگیریی سیاسیین بۆ نه‌ته‌وه‌که‌مان، نه‌ك پووڵ و پاره.
هه‌ڤاڵ - ڕوانینتان بۆڕه‌وشی ئێستای باشوری کوردستان چۆنه؟ په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ پارتی ویه‌کێتی چۆنه؟
حسه‌ین یه‌زدانپه‌نا: ئه‌و ده‌سکه‌وتانه‌ی له باشووری کوردستان به ده‌ست هاتوون، به ده‌سکه‌وتی هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌زانین و پێمانوایه ده‌بێ له لایان هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی کورده‌وه پارێزگاری‌یان لێ بکرێ. ده‌سه‌ڵاتی باشوور بێجگه له‌وه‌ی به‌شێك له ده‌سه‌ڵاتی نه‌ته‌وه‌یی و ڕاده‌یه‌ك له سه‌روه‌ریی سیاسیی کورده، سیسته‌مێکی دێموکراتیکه و به هه‌موو که‌م و کووڕیهکانیهوه له هه‌موو ده‌وروپشتی له پێشتره. ئه‌وه له حالێکدایه که له گه‌مارۆی ژماره‌یه‌ك ده‌وڵه‌تی دوژمن به کورد و تووتالیتێردایه. ئه‌م قه‌واره‌یه له چاو ده‌وڵه‌تێکی سه‌قامگیری رۆژاوایی که نابێ پێکه‌وه به‌راورد بکرێن، زۆر که‌م و کووڕی هه‌یه. به‌ڵام له چاو دراوسێکانی و له چاو سه‌رده‌مانی ئه‌نفال و کیمیاباران و کورد قڕان له ئاستی زۆر جیاوازدایه.
ئه‌وه‌ی ئێمه ڵێی نیگه‌رانیین ئه‌وه‌یه که که‌م و کووڕییه‌کانی ژیان و پێداویستییه‌کانی رۆژانه مه‌سه‌له سه‌ره‌کییه‌که که تا ئێستاش نه‌بڕاوه‌ته‌وه، واتا چاره‌نووسی سیاسیی بخاته په‌راوێزه‌وه. هه‌روه‌ها په‌روه‌رده‌ی نه‌ته‌وه‌یی لاوازه و نه‌وه‌ی نوێ هه‌ست و بیری نه‌ته‌وه‌یی به هێزنییه و ئه‌وه‌نده‌ی خۆشگوزه‌رانی شه‌خسیی و سه‌روه‌ت و سامان و گه‌یشتنه ئوروپای بۆ گرینگه ئه‌وه‌نده به ته‌نگ بایه‌خ و ئامانج و هێما نه‌ته‌وه‌ییه‌کانه‌وه نییه. من سه‌رۆکایه‌تی سیاسیی کوردستان به ئه‌مین و جێ متمانه ده‌زانم، به‌ڵام ره‌فتاری ژماره‌یه‌ك کار به‌ده‌ست به زیان ده‌بینم بۆ سه‌لامه‌تی کۆمه‌ڵگای سیاسی. ئه‌وانه ئه‌و پێناسه پڕ بایه‌خه‌ی ئهرستوویان له بیر کردوه که ده‌ڵێ: سیاسه‌ت واتا پارێزگاری له کۆمه‌ڵگای سیاسی و دابینکردنی به‌خته‌وه‌ریی و ئاسایش بۆ خه‌ڵک.
تێبینیه‌کی دیکه‌م ئه‌وه‌یه که، کۆمه‌ڵگاکه له به‌رهه‌م که‌وتووه و بووه‌ته به‌کاربه‌ر. ئه‌و پاره و داهاته‌ی که له کوردستان هه‌یه له جیاتی به هێز کردنی مێشك و بازوی دانیشتوان، ورگی زل کردوون . کۆمه‌ڵگایه‌کی وه‌هاش له پێشکه‌وتن دواده‌که‌وێ.
یه‌کێتی و پارتی دوو سه‌رمایه‌ی سیاسی کوردن و سه‌رکردایه‌تی پرۆسه‌ی سیاسی له باشووری کوردستان ده‌که‌ن و چاره‌نوسی کورد له‌م پارچه‌یه به بڕیاری ئه‌وانه‌وه به‌نده. هه‌روه‌ها له رابردوودا سه‌رکردایه‌تی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی کوردقڕانیان کردوه له باشوری کوردستان. مێژوویان پڕه له فیداکاری و قوربانییدان. ئه‌وان هه‌ڵه ده‌که‌ن،لاواز ده‌بن،تووشی قه‌یران ده‌بن،به‌ڵام ریشه‌یان به قووڵی به کۆمه‌ڵگای کوردستاندا رۆ چوه. ئه‌گه‌ریش کوردی باشور جارێکی‌تر به هه‌ر هۆیه‌ک لێی بقهومێتهوه هه‌ر ئه‌وان ده‌بێ باره‌که راست بکه‌نه‌وه. به‌م هۆیانه پێوه‌ندیمان له گه‌ڵ هه‌ر دوو لا برایانه‌یه و ده‌مانه‌وێ هاوکاریان بین بۆ سه‌رخستنی ئه‌رکه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانیان. هه‌ر له‌و کاته‌شدا ده‌س له کار وباری تایبه‌تی یه‌کتر وه‌رناده‌ین. رێز له مافی حوکمرانییان ده‌گرین و سه‌ربه‌خۆیی بڕیاری سیاسی و ژیانی رێکخراوه‌یی خۆشمان دهیپارێزیین. چ کاتێکیش به پێویستی بزانین ره‌خنه له سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستیان ده‌گرین.
تێبینی : ئه‌م دیداره به دوو به‌ش له رۆژنامه‌ی ستانده‌ر بڵاوکراوه‌ته‌وه
0 سەرنج:
Post a Comment