فۆتۆ: هەڤاڵ نەژاد |
ڕاپۆرتی : هه‌ڤاڵ نه‌ژاد- سۆران
شاری سۆران که‌وتۆته نزیک سنوری کۆماری ئیسلامی ئێران، زۆربه‌ی ئه‌و ئاوارانه‌ی که‌ساڵانی حه‌فتاو چوار‌و ساڵانی نه‌وه‌ده‌کان ئاواره‌ی ئێران بوون، له‌کاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ باشوری کوردستان له‌سۆران گیرساونه‌ته‌وه، به‌مه‌ش سۆران بۆته شارێک که‌فره جۆر‌و فره کولتور بێت وه‌ک نیشته‌جێکانی سۆران خۆیان ده‌ڵێن ئێستا سۆران ( سۆرانی و بارزانی و مێرگه‌سۆری و سلێمانی وهه‌ولێری و دهۆکی وکه‌رکوکی و خانه‌قینی وگه‌رمیانی ، ڕۆژهه‌ڵاتی و ،،هتد) تێدایه جگه له‌خه‌ڵکی گونده‌کانی ده‌وروبه‌ری سۆران خۆی که‌ئێستا زۆربه‌یان ڕوویان له‌وێ کردووه.
بۆیه ده‌توانین بڵێین ئێستا سۆران شارێکی فره ڕه‌نگه‌و له‌خه‌ڵکی هه‌موو شار‌و ناوچه‌کانی کوردستانی تێدایه‌و بۆخۆی کوردستانێکی بچووکه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌م فره ڕه‌نگی و فره ناوچه‌ییه‌ی که‌له‌سۆران هه‌یه دوو کولتوری جیاواز بوونی هه‌یه ئه‌ویش کولتوری کوردستان و کولتوری وڵاتی ئێرانه که‌دوو کولتوری لێک جیاواز‌و له‌زۆر ڕووه‌وه ناته‌بان، ئه‌مه‌ش وای کردووه که‌ئه‌وانه‌ی له‌سۆران په‌روه‌رده بوون له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی په‌روه‌رده‌ی وڵاتی ئێرانن جیاوازیان هه‌بێ له‌زۆر ڕووه‌وه وه‌ک قسه‌کردن که‌ئاواره گه‌ڕاوه‌کان به‌فارسی قسه‌ده‌که‌ن و شێوازی جلوبه‌رگ وهه‌ڵسوکه‌وت و زۆر لایه‌نی دیکه،به‌شێوه‌یه‌ک ئه‌وانه‌ی که‌گه‌ڕاوه‌ی ئێرانن کولتوری ئه‌و وڵاته زۆر زاڵه به‌سه‌ر کۆی ژیانیانه‌وه، به‌هۆی ئه‌م دوو کولتوریه‌شه‌وه زۆرجار ده‌بینرێ که‌تێکه‌ڵاو بوونی ئه‌و دوو کولتوره هه‌روا ئاسان نیه‌و په‌روه‌رده‌بووه‌کانی ئه‌م دوو کولتوره له‌زۆر ڕووه‌وه هه‌وڵی لێک دوورکه‌وتنه‌وه ئه‌ده‌ن تا لێک نزیکبوونه‌وه‌و تێکه‌ڵاو بوون، ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕه‌وشه‌ش هه‌روا به‌رده‌وام بێت ڕه‌نگه له‌داهاتوودا کاریگه‌ری خراپی لێبکه‌وێته‌وه‌و ببێته هۆی کێشه بۆ کۆمه‌ڵگای سۆران به‌تایبه‌تی وکۆمه‌ڵگای کوردستان به‌گشتی، له‌م ڕووه‌شه‌وه ناوه‌ندی ئاینده بۆ پرسه‌کانی گه‌نج که‌ناوه‌ندێکی ناحکومی گه‌نجانه‌یه‌و ئۆفیسی سه‌ره‌کی له‌هه‌ولێره، به‌هاوکاری ڕێخراوی (RI) (پێکه‌وه ژیانی نێوده‌وڵه‌تی) هه‌ستاوه به‌ئه‌نجامدانی کۆمه‌ڵێ خول وۆرک شۆپ بۆژماره‌یه‌کی زۆر له‌گه‌نجانی سۆران له‌مه‌ڕ پێکه‌وه ژیان وقبوڵ کردنی یه‌کتریه‌وه، ئه‌کره‌م حمه ڕشید که‌یاریده‌ده‌ری په‌یمانگای مه‌ڵبه‌ندی مامۆستایانی سۆرانه‌و هاوکات ڕێخه‌ری ناوه‌ندی ئاینده‌یه بۆئه‌وه پرۆژه‌یه له‌شاری سۆران، پێی وایه ئه‌م جۆره خول ۆرکشۆپانه کاریگه‌ری خۆی ده‌بێ هه‌رچه‌نده به‌پێی پێویستیش نه‌بێ، ئه‌و ده‌ڵێ" هه‌رچه‌نده تائێستا هیچ شتێکی واله‌دادگا تۆمار نه‌کراوه که‌هۆکه‌ی ئه‌م فره کولتوریه بێت به‌ڵام سازدانی وه‌ها کارێک ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که‌ئێمه پێش له‌ڕوودانی هه‌ر کارێک بگرین"، هه‌روه‌ها مامۆستا ئه‌کره‌م ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه که‌ئه‌و دیارده‌یه تاڕاده‌یک به‌رچاو ده‌که‌وێت و ئه‌وه‌شی گوت که‌حکومه‌ت وڕێخراوه‌کان له‌م ڕووه‌وه که‌مته‌رخه‌م بوون وئه‌مه یه‌که‌م جاره که‌کاری له‌و شێوه‌یه له‌سۆران بکرێت و سۆران پێویستی به‌کاری له‌وه زیاتره‌و ده‌توانرێ نه‌ک هه‌ر به‌سازدانی خول وۆرکشۆپ به‌ڵکو به‌هۆی ده‌زگای تر‌و مامۆستای ئاینیه‌وه ده‌توانرێت هه‌وڵی پێکه‌وه‌ژیانی گه‌نجان بدرێت وکاری باشتری بۆبکرێت. بێهروز سوبحی گه‌نجێکه که‌له‌وڵاتی ئێران په‌روه‌رده بووه پێی وایه که‌له‌زۆر ڕووه‌وه له‌گه‌نجانی سۆران جیاوازیان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌نجامدانی خولی له‌م چه‌شنه ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌گیانی پێکه‌وه ژیانیان تێدا زیاتر بێت.
میدیا محه‌مه‌دیش کچه فه‌رمانبه‌رێکه که‌له‌سۆران په‌روه‌رده بووه، ده‌ڵێ ئێمه جیاوازیمان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی که‌له‌ئێران گه‌ڕاونه‌ته‌وه له‌ڕووی شێوازی جل وبه‌رگ و ئاخاوتنه‌وه که‌ئه‌وان به‌فارسی قسه‌ده‌که‌ن وکه‌متر به‌کوردی قسه‌ده‌که‌ن ئه‌مه‌ش زۆر جار ده‌بێته کێشه بۆمان بۆله‌یه‌ک نزیکبوونه‌وه،له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا سازدانی ۆرکشۆپ و خول بۆپێکه‌وه ژیان ویه‌کتر قبوڵکردن سودێکی ده‌بی بۆگه‌نجانی سۆران؟، دڵدار ته‌مۆ که‌قوتابیه‌کی گه‌نجه‌و خۆی له‌ئێران گه‌ڕآوه‌ته‌وه‌و به‌شدار بووه له‌و خولانه ده‌ڵێ" ئه‌م جۆره خولانه کاریگه‌ری باش به‌جێ ده‌هێڵن له‌سه‌ر هزری ئه‌و گه‌نجانه‌ی که‌هه‌ڵگری دوو کولتوری جیاوازن و هه‌وڵێکه بۆپێکه‌وه ژیان و من خۆم سودی باشم لێوه‌رگرتووه"،به‌درخان زوبێریش که‌له‌ئێران گه‌ڕاوه‌ته‌وه به‌هه‌مان شێوه‌ی دڵداری هاوڕێی پێی وایه به‌هۆی ئه‌و جیاوازیه‌ی له‌گه‌ڵ گه‌نجانی سۆران هه‌یانه زۆرجار له‌یه‌ک دوورکه‌وتنه‌وه له‌نێوانمان ڕووده‌دات، به‌ڵام سازدانی ئه‌م جۆره کارانه هه‌وڵێکی باشه بۆ نزیکبوونه‌وه‌مان ولێک تێگه‌یشتنمان، به‌ڵام پێویسته ئه‌وه‌ش بڵێن که‌ته‌نها ئه‌وه‌نده به‌س نیه‌و سۆران پێویستی به‌کاری زیاتره.
ڕاستی عوسمانیش که‌گه‌نجێکه له‌سۆران په‌روه‌رده بووه باس له‌جیاوازیه‌کانی خۆیان وئه‌وانه‌ی که‌له‌ئێران گه‌ڕاونه‌ته‌وه ده‌کات وده‌ڵێ" به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێمه له‌دوو شێوه په‌روه‌رده‌ی جیاوزین زۆرجار توشی گرفت له‌گه‌ڵ یه‌ک ده‌بین وتێکه‌ڵبوونمان که‌مه، هه‌ندێ جار ئه‌وان خۆیان به‌سه‌ر ئێمه فه‌رز ده‌که‌ن له‌باره‌ی بۆچونیکه‌وه، هه‌ندێ جاریش به‌پێچه‌وانه‌وه ئێمه خۆمان به‌سه‌ر ئه‌وان فه‌رز ده‌که‌ین پێمان وایه که‌ئێمه له‌سه‌ر حه‌قین که‌له‌هه‌ردوو حاڵ‌دا هه‌ڵه‌ین وپێویستیمان به‌یه‌کتر قبوڵکردن و له‌یه‌ک گه‌یشتن هه‌یه، هه‌روه‌ها ڕاستی سازدانی ئه‌م جۆره خولانه بۆشارێکی وه‌ک سۆران به‌گرنگ ده‌زانێ وپێی وایه کاریگه‌ری ئه‌رێنی ده‌بێ به‌سه‌ر ئه‌و گه‌نجانه‌ی که‌تێیدا به‌شدار بوون وده‌ڵێ من خۆم سودیکی باشم لێبینی. له‌گه‌ڵ بۆچوونی ئه‌و گه‌نجانه‌شدا هاوکات نه‌دا مێرگه‌سۆری که‌پارێزه‌رێکه له‌ناوچه‌ی سۆران کار ده‌کات وهاوکات وه‌ک ڕاهێنه‌ر له‌و خولانه وانه‌ی ده‌گوته‌وه باسی کۆمه‌ڵگه‌ی سۆران وپێویستی وه‌ها کارێکی کرد‌و گوتی"بێگومان کردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره ۆرکشۆپانه له‌ده‌ڤه‌ری سۆران کاریگه‌ری باشی لێئه‌که‌وێته‌وه که‌ده‌ڤه‌رێکه پره له‌فه‌رهه‌نگی جیاواز، له‌رووی پۆشینی جلوبه‌رگ،ده‌ربڕینی بیر‌و ڕاو هه‌ڵسوکه‌وت و زۆرشتی دیکه وای کردووه ده‌ڤه‌ری سۆران دووفه‌رهه‌نگی جیاوازی هه‌بێ، ئه‌وانه‌ی له‌ئێران گه‌ڕاونه‌ته‌وه له‌سۆران گیرساونه‌ته‌وه چونکه خه‌ڵکی دیکه‌ی تێدایه که‌له‌ئێران گه‌ڕاونه‌ته‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی زیاد له‌بیست ساڵ له‌ئێران ژیاون ناتوانن له‌هه‌موو شوێنێک بژین، بۆیه دێن له‌سۆران نیشته‌جێ ئه‌بن، ئه‌مه‌ش وای کردووه له‌سۆران فره کولتور بێت،کاتێک دچیته بازار ده‌بینی به‌شێوه زاری جیاواز قسه‌ده‌کرێ یاخود به‌فارسی قسه‌ده‌کرێ،ئه‌مه لای هه‌ندێ که‌س قبوڵ ناکرێ په‌ندێکی فارسی هه‌یه ئه‌ڵێ کۆتر له‌گه‌ڵ کۆترو بازله‌گه‌ڵ باز خه‌ڵک له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌نده ڕاهاتووه، ئێمه به‌م پرۆژه‌یه ئه‌مانه‌وێ بیگۆڕین و کۆتر له‌گه‌ڵ باز بێت، بۆیه سازدانی ۆرکشۆپی له‌م جۆره زه‌روریه‌ته بۆ سۆران و کوردستان تاوابکه‌ین ده‌نگ وڕه‌نگی جیاواز بتوانن پێکه‌وه هه‌ڵبکه‌ن"
یه‌کێکی دیکه له‌به‌شداربووانی ئه‌و خولانه کچه‌گه‌نجێک بوو به‌ناوی نه‌فیسه زوبێر، که‌ئه‌و پێی وایه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و له‌سۆران په‌روه‌رده بووه جیاوازی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی له‌ئێران گه‌وره بوون و ده‌ڵێ په‌یوه‌ندی وتێکه‌ڵیمان زۆرکه‌مه‌و که‌متر هه‌وڵی لێک نزیکبوونه‌وه ئه‌ده‌ین، به‌ڵام له‌م خولانه که‌هه‌ردوولامان پێکه‌وه به‌شدارین و باسی پێکه‌وه‌ژیان له‌خوله‌کان فێرده‌بین، ئه‌مه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که کاریگه‌ری هه‌بێ له‌سه‌ر هزری ئێمه‌و بۆپێکه‌وه ژیان وله‌مه‌و دوا باشتربین له‌په‌یوه‌ندیه‌کانماندا.
دواجار پارێزه‌ر نه‌دا مێرگه‌سۆری له‌باره‌ی پێشوازی گه‌نجان له‌م جۆره خولانه گوتی" له‌میانه‌ی ئه‌م ۆرکشۆپانه ئه‌وه‌ی تێبینیمان کردووه ئه‌وه‌یه گه‌نجان به‌گه‌رمو گوڕیه‌وه دێن وبه‌شدار ده‌بن و که‌ده‌ریش ده‌چن داوای ئه‌وه ده‌که‌ن که‌ۆرکشۆپی تری هاوشێوه‌یان بۆبکرێته‌وه له‌شاری سۆران، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی زیاتر ناوه‌ندو ڕێخراوه‌کان له‌شاره گه‌وره‌کانن وکه‌متر که‌نار ده‌که‌ون و ده‌که‌ونه شار‌و شارۆچکه‌کان، تینوێتی گه‌نجانی سۆران وایکرد که‌به‌حه‌ماسه‌وه بێن بۆ ۆرکشۆپه‌کان.
haval_zagros@yahoo.com
له‌ڕۆژنامه‌ی ستانده‌ر بڵاو کراوه‌ته‌وه
0 سەرنج:
Post a Comment