تێبینی : ئه‌مه وتارێکی کۆنه ، به‌ڵام ئێستاش که‌ڵکی بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌یه
كاتێك ئه‌و هه‌واڵه‌ی ژماره‌ی (11) ڕووداوم خوێنده‌وه, كه‌باس له‌قه‌ره‌بوو وه‌رگرتنه‌وه‌ی یاریزانی ئه‌رژه‌نتینی مارادۆنا له‌عێراق ده‌كات توشی شۆك بووم, له‌كاتێكدا گه‌لی كورد له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو تاوانه نامرۆڤانانه‌ی له‌لایه‌ن عێراقه‌وه لێیكراوه, نه‌ك هه‌رباسی قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی نه‌كراوه تائێستا به‌ڵكو زۆرجار نكۆڵیشی لێده‌كه‌ن‌و خۆم چه‌ندجار خوێندومه‌ته‌وه كه وتویانه هه‌ڵه‌بجه ئیران گازبارانی كردووه.
له‌ڕاستیدا دوای خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه ئه‌و پرسیارانه‌م له‌مێشكدا درووست بوو, ئایا سه‌ركرده‌كانی كورد هێنده‌ی مارادۆنا توانایان نه‌بووه مافی میلله‌تێك وه‌رگرنه‌وه؟ ئایا حكومه‌تی عێراق مافی میلله‌تێكی به‌ئه‌ندازه‌ی فوتبالیستێك به‌لاوه گرنگ نیه؟ ئایا un مافی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی میلله‌تێكی جینۆساید كراوی به‌قه‌د مارادۆنا به‌لاوه گرنگ نیه؟. گومان له‌وه‌دانیه كه سه‌ركردایه‌تی كورد هه‌میشه كه‌مته‌رخه‌م‌و دره‌نگ به‌ده‌نگ هاتوو بووه له‌ئاست داواكردن‌و سه‌ندنه‌وه‌ی مافه‌كانی كورد, ئاخر عه‌بدولره‌حمان زێباری ووته‌نی مرۆڤ سه‌ری ده‌سوڕمێ یاریزانێك قه‌ربووكردنه‌وه وه‌رگرێ له‌به‌رئه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر ئاماده‌ی یاریه‌كه‌ی نه‌بووه, به‌ڵام میلله‌تێكی چه‌ند ملیۆنی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ئه‌و هه‌موو هه‌تك كردن‌و كۆمه‌ڵكوژیه‌كه‌ی به‌رامبه‌ری كراوه, هێشتا نه‌ك هه‌ر قه‌ره‌بووی وه‌رنه‌گرتۆته‌وه به‌ڵكو تائێستا نه‌یتوانیوه داوای لێبوردنیش وه‌رگرێ, ئه‌رێ به‌راست ده‌بێ كاری سه‌ركرده‌كانی كورد چی بێت؟!!
هه‌میشه پێم وابووه ئه‌و رێخراوه جیهانیانه‌ی بانگه‌شه‌ی داكۆكیكردنی مافی مرۆڤ ده‌كه‌ن‌و خۆیان به‌پاڵپشتی گه‌لانی چه‌وساوه ده‌زانن, جگه له‌درۆزنێكی گه‌وره‌و كارتێكی فشاری ده‌ستی زلهێزه‌كان بۆ نه‌یارانیان هیچیتر نه‌بووه, له‌نێویشیاندا un كه‌بانگه‌شه‌ی دابینكردنی مافی گه‌لانی چه‌وساوه ده‌كات, تائێستا نه‌م بینیوه مافی گه‌لێكی كه‌ڕاندبێته‌وه بۆی, نمونه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گریشم مافی كورده,كه‌نه‌ك مافی بۆ نه‌گه‌راندۆته‌وه ته‌نانه‌ت زۆر جار بۆته هۆی پێشێلكردنیشی, ئاخرئه‌و مافی مارادۆنا وه‌رده‌گرێته‌وه له‌عێراق بۆی كه‌چی بۆ كوردی چه‌ند ملیۆن كه‌س تائیستا نقه‌ی لێوه نه‌هاتوه.
ره‌نگه هه‌ندیك بڵین un به‌بریارێك له‌ساڵی 1991 هێلی دژه فرینی بۆبه‌شێكی باشوری كوردستان دابینكرد, به‌لام به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر میدیای ئه‌وده‌می جیهان نه‌بووایه‌و, ئه‌و بریاره له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریكا نه‌بووایه ئه‌ویش وه‌ك هه‌موو تاوانه‌كانی تر به‌بێده‌نگی به‌ڕێ ده‌كرا.خۆ هه‌نوكه له‌به‌شه‌كانی تری كوردستان مافی كورد ڕۆژانه هه‌تك ده‌كرێت كه‌چی تائیستا ره‌خنه‌یه‌كی شه‌رمنانه‌ی unمان نه‌بینیوه, ده‌سه‌لاتدارانی باشوری كوردستانیش دوای ئه‌و ڕابردووه پربێ ده‌نگیه‌ی un تازه به‌تازه خاكی خۆی داوه‌تێ تابه‌برایانه دابه‌شی بكا به‌سه‌ر گه‌لانی عێراقدا !!.
0 سەرنج:
Post a Comment