رێکخراوی په‌ره‌پێدانی دیموکراسیه‌ت ۆرکشۆپێک ده‌رباره‌ی کاری دروستکردنی تۆری هه‌ماهه‌نگی له نێوان رێکخراوه‌کان بۆ ژماره‌یه‌ک نوێنه‌ری رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ده‌کاته‌وه.
ۆرکشۆپه‌که ئێواره‌ی ئه‌مرۆ 7-7-2010 له هۆڵی ئۆفیسی رێکخراوی په‌ره‌پێدانی دیموکراسیه‌ت له لایه‌ن راهێنه‌ر نه‌زار جه‌میل به‌رێوه‌چوو.
له‌و ۆرکشۆپه‌دا باسی چۆنیه‌تی دروستکردنی تۆربه‌ندی کرا و تێیدا بنه‌ماکانی کاری تۆربه‌ندی و جۆره‌کانی تۆربه‌ندی شیکرایه‌وه ، هه‌روه‌ها باسی کارکردن به‌شێوه‌ی تۆربه‌ندی کرا و سوده‌کانی خرایه روو ، دواتر رێستێک وه‌رگیرا.
پاشان له درێژه‌ی ۆرکشۆپه‌که‌دا باسی تۆربهندیه سه‌رکه‌وتووه‌کان کراو هه‌روه‌ها له لایه‌ن هه‌ڤاڵ نه‌ژاد نوێنه‌ری ناوه‌ندی ئاینده‌وه باسی تۆربهندیهکانی ناوه‌ندی ئاینده کرا که پێکهاتبوون له 1- هه‌ڵمه‌تی گه‌نجانی 25 ساڵ 2- لیژنه‌ی پاڵپشتی کاندیدی گه‌نج بۆ په‌رله‌مان 3- سندوقی هاوکاری گه‌نجان 4- که‌مپینی کۆمه‌ک ، که ناوه‌ندی ئاینده به شیوه‌ی تۆربه‌ندی و به‌شداری پێکردنی رێکخراوه‌کانی دیکه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ئه‌نجامی داوه‌و خۆشبه‌ختانه تێیاندا سه‌رکه‌توو بووه.
0 سەرنج:
Post a Comment