پێنج شەممە و هەینی چووین بۆ دەڤەری هەورامان ( ئەحمەد ئاوا "ئەحماوا" و زەڵم )، یەکەم جارم بوو بچمە ئەو دەڤەرە ، شوێنێکی زۆر خۆش و سەرنجراکێشە.
ئەمەم لەسەر لاپەرەی فەیس بووکەکەم دانا ، هاوڕێیەکم بۆی نوسیبووم (بەخۆشی بێت ، ئەی رەخنەکانت کوا ، هەر بینین بوو) ؟
منیش بۆم نوسیه‌وه، وەک هەموو شوێنەکانی تر خزمەتگوزاری کەم و رێگەوبانی ناخۆش و نەبوونی پارکی ئۆتۆمبێل کە بەهۆی ئەوەی ئۆتۆمبێلەکەمان لە سەرەوە راگرتبوو تا ئێوارە نەمان توانی دەرچین ، بۆیە ئەوانەم نەنوسی چونکە ئەوەی چوبێتە سەیرانگاکان دەزانێت چەند حاڵیان شڕە.
ئێمه وامان لێهاتووه بچینه هه‌رشوێنێک ته‌نانه‌ت سه‌یرانیش ره‌خنه‌کانمان بیر نه‌چێ ، ئاخر سه‌رباری جوانی سروشتی ده‌ڤه‌ره‌کانی کوردستان ، چاوت به ده‌یان که‌م و کوڕی ده‌که‌وێ له‌و ناوچه گه‌شتیاریانه له‌به‌ر بێ خزمه‌تی مرۆڤ ناچار ده‌بێت له سه‌یرانیش چاوی له گه‌نده‌ڵی حکومه‌ت بێت و ده‌یان کێماسی له سه‌یرانگایه‌کدا ببینێت.
وه‌ک له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێداوه ، پێنج شه‌ممه و هه‌ینی له‌گه‌ڵ هه‌ندێ هاوپۆلی زانکۆم له هه‌ولێره‌وه چووین بۆ ده‌ڤه‌ری هه‌ورامان ، وێرای دووری و ناخۆشی رێگاکان به‌ڵام چونکه یه‌که‌م جارمان بوو ئه‌و ناوچه‌یه ببینین گه‌لێک خۆشحاڵ بووین. خودانی سروشتێکی زۆر جوان و دڵرفێنه ، ئاوێکی ته‌زیوو سازگار و هه‌وایه‌کی زۆر خۆش بۆ ئه‌م کاته.
ئه‌و ناوچه‌یه تا ساڵی 2003 له‌ده‌ستی هێزه توندره‌وه ئیسلامیه‌کان بوو ، وه‌ک باس ده‌کرێ ژیان له‌و ناوچه‌یه سه‌ت خۆزگه به تاڵیبان بووه!
به‌ڵام له 2003 به‌دواوه به‌ده‌ست حکومه‌تی کوردستانه و ئه‌و هێزانه ده‌رپه‌ڕێندراون ، دوای حه‌وت ساڵ هێشتا ئه‌و ده‌ڤه‌ره ته‌ژیه له کێماسی و ته‌نانه‌ت خزمه‌تگوزاری سه‌ره‌تایی وه‌ک پارکی ئۆتۆمبێلی رێک و پێک نیه ، ئێمه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌که‌مان که‌مێک له‌سه‌ره‌وه پارک کردبوو و رێگه‌ی رۆشتنمان لێ‌گیرا و ، نزیکه‌ی 6 کاژێر دره‌نگ که‌وتین و به‌هۆی ئه‌وه‌وه کاژێر 11 گه‌یشتینه‌وه هه‌ولێری پایته‌خت.
له ژێر که‌پره‌کان یان راستر دارگوێزه‌کان که شه‌وی پتر له 20 هه‌زار دینار وه‌رده‌گرن ، ته‌زووی ئه‌لیکتریکی نیه و ده‌بێت خۆت به‌رهه‌مهێنه‌ری ئه‌لیکتریک له‌گه‌ڵ خۆت ببه‌ی ، ئێمه که شه‌و له‌وێ ماینه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌مان نه‌زانیبوو ناچار به‌هۆی رووناکی سه‌یرانکه‌ره‌کانی ته‌نیشتمانه‌وه کاره‌کانمان رایی ده‌کرد و خواردنمان دروست ده‌کرد ، ئه‌و شوێنه گه‌شتیاریه خۆشه ئاوده‌ستی یان نیه یان بۆ چه‌ند که‌پرێکی زۆر دانه‌یه‌ک هه‌یه ، ئه‌ویش بێ خزمه‌تگوزاری و پیس ! ، زبڵدانی هه‌رلێ نه‌بوو نه‌مان ده‌زانی زبڵه‌که فڕێ بده‌ینه کوێ .
به‌یانیه‌که‌ی له ئه‌حمه‌دئاواوه چوین بۆ سه‌رچاوه‌ی ئاوه‌که‌ی زه‌ڵم به‌ڵام به‌هۆی رێگه گیرانی ئۆتۆمبێله‌که‌مان و خراپی رێگاکه‌ی که ئۆتۆمبێلی بچووک به ئاسته‌م ده‌توانێ بروا به ئۆتۆمبێلی کرێ چووین بۆ زه‌ڵم و له‌وێش هه‌مان شێوه بێ خزمه‌تگوزاری ته‌ژی له کێماسی.
به‌گشتی بارودۆخی شوێنه گه‌شتیاریه‌کانی کوردستان زۆر خراپ و بێ خزمه‌تگوزاریه و زۆرجار مرۆڤ له چونیان په‌شیمان ده‌بێته‌وه چونکه هیچ شتێکی وه‌ک پێویست نیه ، ئه‌گه‌ر خودانیان لێ بکرێ و خزمه‌تگوزاری باشیان بۆ دابین بکرێ ، دڵنیام گه‌شتیاری زیاتر روویان تێده‌کات و داهاتی زۆر باشیان ده‌بێت و ده‌بنه سه‌رچاوه‌یه‌کی باشی داهاتی نه‌ته‌وه‌یی.
0 سەرنج:
Post a Comment