Showing posts with label یاسایی. Show all posts
Showing posts with label یاسایی. Show all posts

12 February 2019

بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر



بەرواری  ١١/١/٢٠١٩ لە زانکۆی بینگۆل لە باکووری کوردستان (تورکیا) بڕوانامەی ماستەرم بە دەستهێنا لە کارگێڕی کار و یاسای بازرگانیی عێراقی و نێودەوڵەتیی، لە کۆلیژی زانستە کۆمەڵایەتییەکان، بەشی کارگێڕی کار. توێژینەوەکەم تایبەت بوو بە گرێبەستی بازرگانی لە ژێڕ سەردێڕی (گرێبەستی بازرگانی لە نێوان یاسا عێراقیی و نیودەڵەتییەکان) و بە سەرکەوتوویی لە لایەن لیژنەی گفتوگۆوە پەسەند کرا

25 November 2017

بەشداریم لە خولێکی تایبەت بە چاکسازی دادوەریی نەوجەوانان

هەڤاڵ نەژاد 
لە نێوان ١٢ بۆ ١٥ مانگی نۆڤەمبەری ٢٠١٧ بەشداریم کرد لە خولێکی ڕاهێنانی ڕاهێنەران لە بواری چاکسازی دادوەریی نەوجەوانان، کە لە لایەن ڕێکخراوی هارتلاند و بەهاوکاری سەندیکای پارێزەران بۆ بیست پارێزەری سەرجەم لقەکانی سەندیکا ڕێک خرا بوو. خولەکە لە هوتیلی دیدەمان لە هەولێر بەڕێوەچوو. دوای چوار ڕۆژ ڕاهێنانی چڕ و پڕ، بڕوانامەی ڕاهێنەرمان لەو بوارە وەرگرت. هیوادارم لە داهاتوو بتوانم وەک ڕاهێنەر لەو بوارە خزمەت بکەم.
سپاس بۆ ڕێکخراوی هارتلاند و سەندیکای پارێزەران و مامۆستاکانی خولەکە.

04 November 2017

سەبارەت بە لێدوانی دادگای باڵای ئیتیحادی عێراقی

لە لاپەڕەی فەیسبووکەکەمەوە 
سەبارەت بە لێدوانی دادگای باڵای ئیتیحادی عێراقی کە دەڵێت " ناتوانێت بڕیار لەسەر دەستوری یان نادەستوری ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان بدات بۆ سەربەخۆیی، هەتا گوێ لە بەرپرسانی هەرێم نەگرێت"
لایەنە یاسایییەکەی بە کورتی؛ 
لە دادگا هەتا لایەنی داوالێکراو بە فەرمی و یاسایی ئاگادارنەکرێتەوە، نابێ بچنە ناو ناوەڕۆکی داوا. ئەگەر دوای ئاگادارکردنەوە داوالێکراو نەچوو، دادگا بە غیابی بەڕێوە دەڕوات و دەکرێ حوکم بدات. سەبارەت بەوەش کە ڕای خۆیان ناڵێن ئێستا، هی ئەوەیە کە بەگوێرەی یاسا، دادگا نابێ پێش ئەوەی بچیتە ناو دۆسیەکە، بۆچوونی خۆی بڵێت.

22 October 2017

ئەوەی لە خورماتو ڕوودەدات جینۆساید و تاوانی جەنگە؟!

هەڤاڵ نەژاد* 


تاوانی جینۆساید، شتێکی نوێ نییە بۆ ئێمە، ئەزموونێکی درێژ و پڕ قوربانیمان هەیە لەگەڵ ئەو تاوانە. بە درێژایی حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق لە دژمان ئەنجام دراوە. ئێستاش ئەوەی لە ناوچەداگیرکراوەکاندا و بەتایبەت لە خورماتو دژی خەڵکی مەدەنی کورد ئەنجام دەدرێت، لە دوای تەسلیم کردنی بە حەشدی شەعبی و سوپای عێراق لە لایەن بەشێکی یەکێتی نیشتمانییەوە لە ١٦/١٠/٢٠١٧، دەکرێ وەک جینۆساید سەیری بکەین و کاری بۆ بکەین لە داهاتوودا بە جینۆساید و تاوانی جەنگ بناسرێت.

07 October 2017

دوو سەرنج سەبارەت بە دوو کێشەی دەستووریی نیوان هەولێر و بەغدا


هەڤاڵ نەژاد

یەک/ دەروازە سنوورییەکان 

فشاری بەغدا بۆ ورگرتنەوەی فڕۆکەخانە و دەروازە سنوورییەکان لە کوردستان، شتێکی تازە نەبوو و هۆکارەکەشی ڕیفراندۆم نەبوو، وەک ئێستا وا دەبینرێ کە ئەوە هۆکار بێت. لە ڕابردوودا چەندین جار بەرپرسانی بەغدا ئاماژەیان بە وەرگرتنەوەی دەروازە سنوورییەکان کردووە و گوتویانە کە ئەو داهاتەی لەو سنوورانە هەیە، ناگەڕێنەوە نێو بودجەی عێراق. واتە ئەگەر ڕیفراندۆمیش نەکرایە، بەغدا هەرکاتێک بەهێز ببوایەتەوە ئەو کارەی دەکرد، چونکە ئەوان بە مافی خۆیانی دەزانن بەگوێرەی دەستوور!

18 July 2017

بەشداریکردن لە کۆنفڕانسی ساڵانەی بەهێزکردنی لێپرسینەوە و دەسەڵاتی یاسا لە هەرێمی کوردستان

دوێنێ ١٧/٧/٢٠١٧ بەشداریم کرد لە کۆنفڕانسی ساڵانەی بەهێزکردنی لێپرسینەوە و دەسەڵاتی یاسا لە هەرێمی کوردستان. کۆنفڕانسەکە لەلایەن ڕێکخراوی ستۆپ بۆ دژە گەندەڵی و بە هاوکاری دامەزراوەی بەخشینی نیشتمانی (NED) ی ئەمریکی، بەڕێوەچوو
لە کۆنفڕانسەکەدا دوو پانێڵ بەڕێوەچوون لەبارەی دژایەتی گەندەڵی و لیژنەی چاکسازی و کارەکانی ئەو لیژنەیە. من بەشدارییەکی دوو سێ خولەکیم هەبوو، وەک پارەزەرێک ئەو چەند خاڵەم خستەڕوو؛

11 January 2016

کتێب... دەروازەیەک بۆ دیپلۆماسی

کتێبێکی خۆم 

ئەم کتێبەم نزیکەی چوار ساڵە لە چاپخانەی حکومەت کەوتووە و تۆزی لێ نیشتووە، خۆم بیرم چۆتەوە باسی چی تێدا کراوە!
بۆیە بڕیارم دا بە شێوەی پی دی ئێف، لە کتێبخانەی کوردیپێدیا بڵاوی بکەمەوە.

14 December 2015

لە هەڵەبجە ڕێزیان لێ ناین

لەگەڵ پارێزگاری هەڵەبجە و هاوڕێیانم

ئەمڕۆ ١٣-١٢-٢٠١٥ لەگەڵ کۆمەڵێک هاوڕێی پارێزەر و دادنووس، لە هەڵەبجە بووین. ڕێکخراوی هەڵەبجە بۆ پەرەپێدانی ڕۆشنگەری کلتوری و مرۆیی بە هاوکاری پارێزگاری هەڵەبجە، لە نێو دیوانی پارێزگا ڕێزیان لێ ناین و خەڵاتی ڕێزلێانیان پێشکەش کردین، بەهۆی ئەوەی لە ڕابردوو کارمان کردووە بۆ پرسی جینۆساید بە گشتی و هەڵەبجەش بە تایبەتی.

09 September 2015

خانمی دادپەروەریی و بارودۆخەکەی لە وڵاتانی جیهاندا

پارێزەر/ هەڤاڵ نەژاد 
خانمی دادپەروەری کێیە؟
خانمی دادپەروەری (Lady Justice)، ئەو پەیکەرەیە کە خانمێک چاوی بەستراوەوە و دەستێکی شمشێرە وەک نیشانەی دەسەڵات و هێز و دەستێکی دیکەشی تەرازوویەکە، وەک نیشانەی هەڵسەنگاندنی هەردوولایەنی دادبینی و قورسایی حەق کە بەلای کامیاندا زۆرتر دەکەوێت. ئەو پەیکەرە لە زۆربەی دەزگا دادوەرییەکانی وڵاتاندا بوونی هەیە و وەک ئاکار و سیمبولی دادپەروەریی لێی دەڕوانرێت.

13 July 2015

مەلاش هەڵە دەکات!

هەڤاڵ نەژاد 
ئەم پەندە کوردییە، ئەگەر لە مانا سادە زمانەوانییەکەیدا ئەوە بێ کە هەموو کەس شیاوە بۆ ئەوەی هەڵە بکات، لە مانا قوڵەکەیدا ئەوەیە کە ئەوەی مەلا دەیڵێ و دەیکا، ڕاستە، بەڵام جاروبار یا بە دەگمەن هەڵە دەکات. زۆربەی جاریش لە لایەن خەڵکەوە بۆ ئەو مەبەستە بەکاردێ، کەسێک قسە دەکات و هەڵەیەکی لێ دەگرن، دەڵێ؛ مەلاش هەڵە دەکات، واتە قسەکانی من ڕاستە و ئەمەیانم لێ تێکچوو هەڵەم تێدا کرد.

16 June 2015

بەڵێ بۆ دەستوورێکی سیکۆلاری دوور لە دین

هەڤاڵ نەژاد 
پێویستە دەستووری کوردستان، بە شێوەیەک بنووسرێتەوە، کە بۆ دەوڵەتێک بگونجێ، نەک تەنها هەرێمێک لە چوارچێوەی عێراق. بۆ ئەوەش باشترین جیاوازی لەگەڵ دەستووری عێراق، خۆ ڕزگارکردنە لە کۆت و بەندی مادەی ٢ی دەستووری عێراق*، کە تێیدا دین دەکاتە سەرچاوەی سەرەکی یاسادانان و دواتریش ئاماژە بەوەی نابێ پێچەوانەی بنەما دیموکراتییەکان یاسا دابنرێن، کە ئەمە دژبەیەک (تناقض)ی بە ئاشکرا پێوە دیارە.

28 April 2015

دەستخۆش ئەنجومەنی دادوەری!

پارێزەر/ هەڤاڵ نەژاد
ئەمڕۆ ئەنجومەنی دادوەری و، یەکێتی دادوەرانی کوردستان، مانگرتنیان ڕاگەیاند هەتا کاتێکی نادیار، بە پاساوی ئەوەی هێرش کراوەتە سەر کۆشکی دادگەری شاری کفری. بەر لە هەموو شت، وەک پارێزەرێک دژی هەرجۆرە هێرشێکی فیزیکیم بۆ سەر دادوەران، پارێزەران و، هەموو پێکهاتەکانی دیکەی نێو دەسەڵاتی دادوەری، تەنانەت تەلار و کەلوپەلەکانیشی و هەر شتێک کە شکۆی ئەو دەسەڵاتەی پێوەبێ.

07 April 2014

کام لێبوردنی گشتی؟!

ڕاستییەکەی دادگای خراپە
هەڤاڵ نەژاد* 
پێمخۆشە یاساناسێکی شارەزاتر لە من بێت و بۆمان ڕوون بکاتەوە چۆن (دانا ئەحمەد مەجید) بەر ئەو یاسای لێبوردنە گشتییەی ساڵی ٢٠١٢ی  سەرۆکایەتی هەرێم کەوتووە؟!

لە کاتێکدا، هەرچی سەرنجی ئەو یاسایە دەدەم و لێی دەڕوانم، ئەو بە هیچ شێوەیەک ئەو یاسایەی لێبوردنی گشتیی (یاسای ژمارە دووی ساڵی ٢٠١٢) نایگرێتەوە، کە پێی ئازاد کراوە و دۆسییەکەی داخراوە. ئەویش بەم هۆکارانە:

14 January 2014

لە رێگەی داواکاری گشتییە داوا لەسەر وەزارەتی تەندروستی تۆمار دەکرێت

هەڤاڵ نەژاد 
ئەمڕۆ ١٤-١-٢٠١٤، وەک (کەمپینی چاو هەر چاوە) کە لەسەر رووداوی کوێرکردنی ژمارەیەک هاوڵاتی لە شاری هەولێر، لە لایەن ژمارەیەک چالاکی مەدەنی دەرەوە و ناوخۆی کوردستان دروست بووە.
لەسەر بنەمای یاسای مافی بەدەستهێنانی زانیاری، داوامان ئاراستەی دەستەی مافی گشتی لە داواکاری گشتی کرد کە داوا دژی وەزارەتی تەندروستی بجوڵێنێ. هاوپێچ لەگەڵ داواکەماندا کۆمەڵێک زانیاری و بەڵگەنامە کە نزیکەی ٧٠ لاپەرە دەبوون پێشکەش کرد.

29 November 2013

په‌یامی‌ كورد له‌لاهای‌ پێشكه‌ش ده‌كرێت

لێدوان بۆ رادیۆی ناوخۆ 
وه‌فدی‌ نوێنه‌ری‌ تۆڕی‌ هاوپه‌یمانی ڕێكخراوه‌ كوردستانییه‌كان له‌پێناو دادگای‌ نێوده‌وڵه‌تی تاوان ڕایگه‌یاند، له‌دوانزده‌هه‌مین كۆنفرانسی ساڵانه‌ی وڵاتانی ئه‌ندامی‌ دادگای نێوده‌وڵه‌تیی تاوان (ICC)دا، كه‌ به‌به‌شداری 100 وڵات له‌شاری ده‌نهاخ (لاهای) له‌هۆڵه‌ندا به‌ڕێوه‌چوو، په‌یامی‌ كوردیان پێشكه‌ش به‌جیهان كردووه‌.

دیمانەی هەڤاڵ لەگەڵ رۆژنامەی خەبات سەبارەت بە بەشداری شاندی تۆڕی رێکخراوە کوردستانییەکان لە ١٢هەمین کۆنفرانسی ساڵانەی وڵاتانی لایەنی دادگای نێودەوڵەتی تاوان

دیمانە لەگەڵ هەڤاڵ  
دیمانەی لەگەڵ رۆژنامەی خەبات لەگەڵ هەڤاڵ سەبارەت بە بەشداری شاندی تۆڕی هاوپەیمانێتی رێکخراوە کوردستانییەکان لە پێناو دادگای نێودەوڵەتیی تاوان، لە ١٢هەمین کۆنفڕانسی ساڵانەی وڵاتانی لایەنی پەیماننامەی رۆما و دادگای نێودەوڵەتیی تاوان، کە لە شاری دەنهاخ (لاگای) لە هۆڵەندا بەڕێوەچوو.
ئەو دیمانەیە لە ٢٤-١١-٢٠١٣ لە ژمارە ٤٤٤٦ رۆژنامەی خەبات لە لاپەرەی حەوت بڵاوبۆتەوە.

20 November 2013

بەشداریکردنمان لە ١٢هەمین کۆنفڕانسی ساڵانەی وڵاتانی لایەنی دادگای نێودەوڵەتیی تاوان

هەڤاڵ نەژاد 
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠-١١-٢٠١٣ لە شاری دەنهاخ (لاهای) لە هۆڵەندا، دوازدەمین کۆنفرانسی ساڵانەی وڵاتانی لایەنی دادگای نێودەوڵەتیی تاوان (ICC)، دەستی بەکارەکانی کرد. ئێمەش وەک شاندی تۆڕی هاوپەیمانی ڕێکخراوە کوردستانییەکان لە پێناو دادگای نێودەوڵەتیی تاوان، بەشداریمان کردووە.

29 October 2013

تێگەیشتن لە دادگای نێودەوڵەتی تاوان

هەڤاڵ نەژاد 
ئەمڕۆ ٢٩-١٠-٢٠١٣ کۆنفراسی هەرێمایەتی سەبارەت بە کورد و دادگای نێودەوڵەتیی تاوان بەرێوەچوو.
کۆنفرانسەکە لە لایەن رێکخراوی کوردستان بێجینۆساید، بە بەشداری رێکخراوی رەنگەکان بۆ ئازادی و، ئەتاج بۆ مافە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان و تۆڕی هاوپەیمانێتی رێکخراوە کوردستانییەکان لە پێناو دادگای نێودەوڵەتیی تاوان (دادگای تاوانی نێودەوڵەتی)، بە پشتیوانی فەرمانگەی رێخکراوە ناحکومییەکان، لە هوتێلی چوارچرای شاری هەولێر بەرێوەچوو.

07 August 2013

ئەو تاوانانەی دژی خەڵکی رۆژئاوای کوردستان بەڕێوەدەچن، جینۆساید و تاوانی جەنگن؟

هەڤاڵ نەژاد *  

رۆژانە، هەواڵی هێرشی چەتە و گرووپە توندڕەوەکان و بەناو ئازادیخوازانی سووری، بۆ سەر کوردانی رۆژئاوای کوردستان، راماندەچڵەکێنن. بەتایبەت هەواڵی کوشتوبڕی خەڵکی بێچەک و مەدەنی و، تایبەتیتر منداڵ و ژن. یاخود فڕاندن و بە بارمتەگرتنی کچان و ژنان. ئایا ئەو هێرشانە لە ڕووی یاسای نێودەوڵەتییەوە بە جینۆساید، یاخود بە تاوانی جەنگ هەژمار دەکرێن؟ ئایا دەکرێ وەک کەیسێک ببرێتە بەردەمی دادگای نێودەوڵەتیی تاوان لە لاهای؟

17 July 2013

داوا دەکەین عێراق رێکەوتننامەی رۆما واژوو بکات و پەیوەست بێ بە دادگای تاوانی نێونەتەوەیی

 هەڤاڵ نەژاد * 
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ١٧-٧-٢٠١٣ کە هاوکات رۆژی دامەزراندنی دادگای تاوانی نێونەتەوەیی (ICC) یە، تۆڕی هاوپەیمانیەتی رێكخراوە كوردستانییەكان لە پێناو دادگای تاوانی نێو دەوڵەتی ( KONCICC)، لەبەردەمی پەرلەمانی کوردستان گردبوونەوەکمان ئەنجام داو لە رێگەی ناردنی چەند یاداشت نامەیەکەوە بۆ سەرۆکایەتی کۆماری عێراق و هەرێمی کوردستان و حکومەت و پەرلەمانی ناوەند و کوردستان، داوامان لە دەوڵەتی عێراق کرد پەیوەست بێ بەو دادگایەوە و واژووی رێکەوتننامەی رۆما بکات. ئەوەش لە پێناو دووبارە نەبوونەوەی تاوانەکانی رابردوو، هاوشێوەی ئەنفال و هەڵەبجە و چەندین تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی دیکە.