29 December 2010

چه‌ندین ڕێکخراو پاڵپشتی خۆیان بۆ پرۆژه‌ی سندوقی هاوکاری گه‌نجان ده‌خه‌نه‌ ڕوو



سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ یه‌کشه‌ممه‌ 10-1-2010 شاندێکی ناوه‌ندی ئاینده‌ بۆ پرسه‌کانی گه‌نج سه‌ردانی سێ ڕیکخراوی گه‌نجانه‌و و کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نیان له‌شاری هه‌ولێر کرد و سه‌باره‌ت به‌ پرۆژه‌ی سندوقی هاوکاری گه‌نجان گفتوگۆیان له‌ گه‌ڵ کرا و ئه‌وانیش پشتگیری خۆیان بۆ ئه‌و پرۆژه‌یه‌ ده‌ربڕی.

سه‌ره‌تا شاندی ناوه‌ند سه‌ردانی کۆمه‌ڵه‌ی گه‌شه‌پێدانی خه‌ڵک (PDA) ، کردو له‌لایه‌ن به‌ڕیوه‌به‌ری کارگێری پێشوازی لێکرا ، دواتر له‌ لایه‌ن نوێنه‌رانی ناوه‌ندی ئاینده‌وه‌ پێناسه‌یه‌کی ناوه‌ند کرا و کارو چالاکیه‌کانی باسکرا ، دوای ئه‌وه‌ به‌ وردی پرۆژه‌که‌ شی کرایه‌وه‌ ، دواتر به‌شێوه‌ی فه‌رمی پرۆژه‌که‌ پێشکه‌ش رێکخراوی ناوبراو کرا به‌نامه‌یه‌کی ناوه‌ند داوای پاڵپشتی و پشتیگری له‌و ڕێکخراوه‌ کرا.
کۆمه‌ڵه‌ی خه‌ڵک بۆ گه‌شه‌پێدان ، پشتگیری خۆیان بۆ ئه‌و پرۆژه‌یه‌ ده‌ربڕی و به‌ڵێنی پاڵپشتی و هاوکاری ئه‌و پرۆژه‌یان‌ دا.

دواتر شاندی ناوه‌ند سه‌ردانی ڕێکخراوی رابوونی خویندکاران و لاوانی کوردستانی کرد  ، به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی دامه‌زراندنی ساڵیادی ڕێکخراوه‌که‌یان و هاوکات  داوای پشتگیری پرۆژه‌ی سندوقی هاوکاری گه‌نجانیان لێکرا.
دواتر له‌ لایه‌ن نوێنه‌رانی ناوه‌ندی ئاینده‌وه‌ پێناسه‌یه‌کی ناوه‌ند کرا و کارو چالاکیه‌کانی باسکرا ، دوای ئه‌وه‌ به‌ وردی پرۆژه‌که‌ شی کرایه‌وه‌ ، دواتر به‌شێوه‌ی فه‌رمی پرۆژه‌که‌ پێشکه‌ش رێکخراوی ناوبراو کرا به‌نامه‌یه‌کی ناوه‌ند داوای پاڵپشتی و پشتیگری له‌و ڕێکخراوه‌ کرا.
ڕیکخراوی رابوونی خوێندکاران و لاوانی کوردستان ، وێرای ده‌ستخۆشی بۆ کاره‌کانی ناوه‌ند، پشتگیری خۆیان بۆ ئه‌و پرۆژه‌یه‌ ده‌ربڕی و به‌ڵێنی پاڵپشتی و هاوکاری ئه‌و پرۆژه‌یان‌ دا.
دواتر  شاندی ناوه‌ند سه‌ردانی ئۆفیسی سه‌ره‌کی کۆمه‌ڵه‌ی په‌ره‌پێدانی تواناکانی لاوانی کرد ، سه‌باره‌ت به‌ پشتگیری پرۆژه‌ی سندوقی هاوکاری گه‌نجان .
سه‌ره‌تا له‌ لایه‌ن نوێنه‌رانی ناوه‌ندی ئاینده‌وه‌ پێناسه‌یه‌کی ناوه‌ند کرا و کارو چالاکیه‌کانی باسکرا ، دوای ئه‌وه‌ به‌ وردی پرۆژه‌که‌ شی کرایه‌وه‌ ، دواتر به‌شێوه‌ی فه‌رمی پرۆژه‌که‌ پێشکه‌ش رێکخراوی ناوبراو کرا به‌نامه‌یه‌کی ناوه‌ند داوای پاڵپشتی و پشتیگری له‌و ڕێکخراوه‌ کرا.
کۆمه‌ڵه‌ی په‌ره‌پێدانی تواناکانی لاوان ، پشتگیری خۆیان بۆ ئه‌و پرۆژه‌یه‌ ده‌ربڕی و به‌ڵێنی پاڵپشتی و هاوکاری ئه‌و پرۆژه‌یه‌ دا.
شاندی ناوه‌ند پێکهاتبوو له‌ هه‌ڤاڵ نه‌ژاد به‌رپرسی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌کان و زوبیڕ موحه‌مه‌د ڕێکخه‌ری پرۆژه‌کانی هه‌ولێر و سه‌روین ره‌سول ڕێکخه‌ری ئافره‌تان .
شیاوی ئاماژه‌ پێدانه‌ دوای ئه‌وه‌ی ناوه‌ندی ئاینده‌ پرۆژه‌ی سندوقی پاڵپشتی گه‌نجانی راگه‌یاند ، ژماره‌یه‌کی زۆر نامه‌ی ده‌ستخۆشی و پاڵپشتی پێگه‌یشتووه‌ و ژماره‌یه‌کی زۆر رێکخراو و کۆمه‌ڵه‌ و ده‌زگا پاڵپشتی خۆیان بۆ ئه‌و پرۆژه‌یه‌ ده‌ربڕیوه‌.

0 سەرنج:

Post a Comment