جه‌عفه‌ر حامیدی له‌کۆنگره‌ی پێنجه‌م تا نۆیه‌می حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، ئه‌ندامی ڕێبه‌ری ئه‌و پارته بووه، له‌م دیداره‌ی ستانده‌ر ڕه‌خنه له‌سیاسه‌ته‌کانی حیزبی دیموکرات ده‌گرێت و باس له‌هۆکاری دووله‌ت بوونی حیزبی دیموکرات ده‌کات و پێیوایه نائومێدبوون لهپیکهوه ژیان و دژایه‌تی له‌گه‌ڵ نارازیه‌کان و ته‌نانه‌ت تیرۆری که‌سایه‌تی به‌سیک بوون له‌هۆکاری دووله‌ت بوون، هاوکات باس له‌کۆنگره‌ی چواردهدهکات و ده‌ڵێ کۆنگره‌یه‌کی نهێنی و ته‌ڕده‌ستانه بوو.
گفتوگۆی: هه‌ڤاڵ نه‌ژاد
هه‌ڤاڵ- دووله‌ت بوونی حیزبی دیموکرات هۆی چی بوو ؟ئایا هۆیه‌کی فکری هه‌بوو یان وه‌ک ده‌ڵێن له‌سه‌ر بودجه‌و به‌رپرسیاریه‌تی حیزب بوو؟کام لا له‌وه به‌رپرسن؟
جه‌عفه‌ر حامیدی: هۆی سه‌ره‌کی دووله‌تبوونی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران نائومێدبوون له پێکه‌وه ژیان له ژێر چه‌تری یه‌ک ته‌شکیلات دابوو. دژایه‌تی له گه‌ڵ ناڕازیان، فشار ووهلاخستنی خه‌ڵکی جیابیر وته‌نانه‌ت تێرۆری که‌سایه‌تیش ریزه ده‌ردێکی گران بوون که هه‌وڵ بۆ چاره‌سه‌رکردنیان نه‌درا.
جیا له‌وانه‌ش هێندێک پرس یان باشتر بڵێم لادانی سیاسی بۆ حیزب هاتنه پێش که بۆ هێندێک که‌س قه‌بووڵ نه‌ده‌کرا بۆ وێنه نووسینی نامه بۆ نه‌زمی ئه‌فشار، که کابرایه‌کی تورکی موده‌عی خاکی کوردستانه. یان پێوه‌ندی له گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک هێز ولایه‌نی سیاسی ئێرانی که نه ئه‌و کات ونه ئێستا باوه‌ڕیان به مافی گه‌لی کورد نه‌بووه‌و، نیه.
سه‌باره‌ت به هۆی دوویه‌م واته لادانی سیاسی، من شه‌خسه‌ن زۆر هه‌وڵم دا که ئه‌م هۆیه ببێته به‌ندێک له به‌نده‌کانی، ناره‌زایه‌تی ئۆپۆزیسیۆنی کاتی خۆی وخه‌ڵکیشی لێ ئاگادار بکرێته‌وه. به‌ڵام به قسه‌م نه‌کرا، به تایبه‌ت شه‌خسی مامۆستا عهبدوڵاحهسهنزاده، که زیاترین باسه‌کانم له گه‌ڵ ئه‌و بوو، ره‌زامه‌ندی بۆ به سیاسی کردنی هه‌ڵوێستی ئۆپۆزیسیۆن، ده‌رنه‌بری.
سه‌باره‌ت به هۆی دوویه‌م واته لادانی سیاسی، من شه‌خسه‌ن زۆر هه‌وڵم دا که ئه‌م هۆیه ببێته به‌ندێک له به‌نده‌کانی، ناره‌زایه‌تی ئۆپۆزیسیۆنی کاتی خۆی وخه‌ڵکیشی لێ ئاگادار بکرێته‌وه. به‌ڵام به قسه‌م نه‌کرا، به تایبه‌ت شه‌خسی مامۆستا عهبدوڵاحهسهنزاده، که زیاترین باسه‌کانم له گه‌ڵ ئه‌و بوو، ره‌زامه‌ندی بۆ به سیاسی کردنی هه‌ڵوێستی ئۆپۆزیسیۆن، ده‌رنه‌بری.
به‌لام له جێی هێنانه‌گۆڕی پرسی سیاسی، ده‌توانم بڵێم هۆی سه‌ره‌کی که ڕێبه‌ری ئۆپۆزیسیۆن به دوای دا وێڵ بوو، ئه‌وه بوو که با حیزب هی هه‌موان بێ، که‌س بۆی نییه حیزب یه‌کده‌ست بکا و، وه‌رن به هه‌موومان ئه‌و حیزبه به‌ڕێوه‌به‌رین، یان حیزب جێگای هه‌موومانی تێداده‌بێته‌وه. ئه‌و داوا کارییانهش که پاشان بوون به ده‌سته‌چیله‌ی جیابوونه‌وه باش بوون به‌ڵام، ره‌نگده‌ره‌وه‌ی هه‌موو کێشه‌کان نه‌بوون، له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا هه‌ر هه‌مووی ئه‌و باسانه ده‌چنه قالبی وه‌ده‌ست هێنانی ده‌سه‌ڵات وپۆست وه‌رگرتنه‌وه.
هه‌ڤاڵ- تۆ بۆخۆت لایه‌نی (حدک)ت هه‌ڵبژارد و له‌جێگه‌یه‌ک ده‌ڵێی من له‌گه‌ڵ جیابوونه‌وه بووم؟هۆکاری ئه‌وه چی بوو؟
جه‌عفه‌ر حامیدی: به‌ڵێ، هه‌ر له‌مێژ بوو، دژایه‌تی تاقمگه‌رایی وباندبازیم ده‌کرد. موخاله‌فه‌تی من ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆپێش موخاله‌فه‌تی زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که پاشان به ناوی ئۆپۆزیسیۆن بوون به موخالیف. بۆ وێنه شه‌خسی مامۆستاعهبدوڵا حه‌سه‌نزاده، ده‌توانم به زۆر به‌ڵگه ودێکومێنت، که باسکردنیان ته‌نیا له ناو حیزب‌دا به جایز ده‌زانم. بسه‌لمێنم، که ئه‌گه‌ر به قسه‌ی من و هاوبیرانم کرابایه ئه‌وه ئه‌و حیزبه له‌ت نه‌ده‌بوو. به‌ڵام نه‌یان کرد. ئه‌وان، مامۆستا وهاوڕێیانی دیکه، کاتێک بوون به موعاریز و به‌رهه‌ڵستکار که ئیدی کار له کار ترازابوو، یان ده‌بوو قه‌بوولی بکه‌ی چت به‌سه‌ر دێنن بێنن وته‌سلیمی زوڵمی زۆرایه‌تی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی ببین، یان ده‌بوو به‌ربه‌ره‌کانی بکه‌ین. من بۆخۆم له پڕۆسه‌ی موخاله‌فه‌تی ئۆپۆزیسیۆن دا له حیزب ده‌رکرام. هۆی دهرکردنهکهشم ئه‌وه بوو که من بێ ئیزنی ده‌فته‌ری سیاسی کۆنفڕانسی یه‌کیه‌تی لاوانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانم له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان به ڕه‌سمی کرده‌وه، ئیفتیتاح کرد،. ئه‌و کات یه‌کیه‌تی لاوان ئۆرگانی هه‌ره پێشه‌وه‌ی موخاله‌فه‌ت له گه‌ڵ زۆرایه‌تی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی بوو. له به‌ر ئه‌م هۆیانه بوون که له‌گه‌ڵ لایه‌نی حدک که‌وتم.
جیا له‌وه زۆر باس وخواسی سه‌رزاره‌کی ونێوخۆیی حیزبیمان پێکه‌وه هێنا گۆڕێ. زۆر کۆڕ وکۆبوونه‌وه‌ی ئۆپۆزیسیۆنمان پێک هێنا، له هه‌موویان دا باسمان ده‌کرد که حیزب ساغ ده‌که‌ینه‌وه، باسمان ده‌کرد که نه‌خۆشی ده‌سته‌به‌ندی له به‌ین ده‌به‌ین، باسمان ده‌کرد که به کرده‌وه هه‌نگاو بۆ کوردایه‌تی زیاتر هه‌ڵدێنینه‌وه. ته‌نانه‌ت باس له وه ده‌کرا که ئه‌وه‌نده دڵئاواڵه وبه‌رپرسانه دهجووڵێیهنهوه، که هه‌موو خه‌ڵکه پرژ وبڵاوهکهی حیزبی دێمۆکرات وخه‌باتکارانی تری سیاسی له ده‌وری خۆمان کۆ ده‌که‌ینه‌وه. ئه‌م به‌ڵێن و هۆیانه بوون که منی له گه‌ل ئۆپۆزیسیۆن خست.
له سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ش بوو که‌هه‌ر پاش جیابوونه‌وه له دێسه‌مبری 2006دا، له سێمینارێکی پاڵتاکی دا که ئێستاش ئاڕشیوه‌که‌ی ماوه، ڕامگه‌یاند که به دابڕان ولهتبوونی حیزبی دێمۆکڕات؛ هه‌ڵه‌یه که بڵێین: چاک وپیس، ساغ ونه‌خۆش، به‌هه‌شتی وجهههنهمی لێک ههڵاواردراون. ئه‌م حیزبه نه‌خۆش که‌وتبوو، نه‌خۆشییه‌که‌ش پاش له‌تبوون به هه‌ر دولا براوه. کێ توانی ئه‌م نه‌خۆشییه چاره سه‌ر بکا ئه‌و ئه‌یباته‌وه. به داخه‌وه ئێستا پاش دوو ساڵ له‌تبوون، ده‌رکه‌وتووه که ئه‌م هه‌وڵه‌ش، واته هه‌وڵی ئه‌م جاره‌ی کۆتایی هێنان به ده‌سته‌به‌ندی خه‌ریکه نه‌زۆک ده‌که‌وێته‌وه و کۆمه‌ڵێک خه‌ڵک که کرده‌وه‌یان بۆ هه‌موان ڕوونه له‌لای ئێمه‌ش هه‌ر هه‌مان باندبازی ده‌که‌ن که پێش له‌تبوون له‌دژی ڕاده‌وه‌ستاین. ئه‌وان هه‌ر به‌و کوته‌که، به‌ڵکه خراپتریش، له سه‌ری جیابیران ده‌ده‌ن که پێشتر بۆخۆیانی پێلێدرا. سه‌رم سووڕده‌مێنێ بۆ؟! یان داخوا که‌ی ئه‌م ده‌رده نێگریسه کۆتایی پێدێ یان لانی که‌م لاواز ده‌بێ؟!
هه‌ڤاڵ - دوای جیابوونه‌وه‌تان تۆ بهیاننامهیهکت سه‌باره‌ت به‌یه‌کگرتنه‌وه ده‌رکرد، ئه‌وه له‌هه‌ست کردن بهبرپرسیاری بوو؟ یان وه‌ک هه‌ندێ که‌س ده‌ڵێن له‌به‌ر دهرنهچونت بووه له‌کۆنگره‌ی چوارده‌ی حدک؟
جه‌عفه‌ر حامیدی: هه‌ر وه‌ک له پرسیاری پێش، وه‌لامم داوه‌ته‌وه، به داخه‌وه له کۆنگره‌ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان دا ده‌سته‌به‌ندی کرا، هه‌وڵ درا که که‌سانی خۆیی و، درێژه‌ده‌ری سیاسه‌تی پێشوو، بێنه سه‌ر. داڕشتنی ئه‌م سیاسه‌ته‌ش که پێش کۆنگره‌ی 14 هه‌نگاوی بۆ هه‌ڵێندرایه‌وه وته‌نانه‌ت کاتی گرتنی کۆنگره‌شی بۆ خرا دواوه، زۆر به نهێنی وتهڕدهستانه بوو. ئه‌وه‌نده ئوستادانه کرا که به ئاشکرا ره‌نگی نه‌دایه‌وه که کێ له گه‌ڵ کێ وله گه‌ڵ چی موخالیفه. به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی ئه‌م تهردهستییه، هه‌م خه‌ڵکی موخالیف وههم باس وبیرووبۆچوونی جیاواز له کۆنگره‌دا زۆربوون. هۆی ئه‌م ئوستادکارییهش ئه‌وه‌بوو که ده‌بوو له‌م کۆنگره‌یه‌دا باس له بۆچوونی جیاواز و ده‌سته‌گه‌ری نه‌کرێ. ده‌بوو ڕوو له ڕه‌وان و سایکۆلۆژی کۆمه‌ڵی دڵسۆزان وخه‌ڵکی کورد بگوترێ، که ئێمه کۆنگره‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوو، دێمۆکراتی مان به‌ڕێوه برد وحیزب ئه‌و حیزبه‌ی پێشوو نه‌ماوه. به‌ڵام کوا ئه‌وه وه‌ڕاست گه‌ڕا؟ ئێستا ده‌رکه‌وتووه که نه ئه‌م تهڕدهستییه خزمه‌ت بوو! نه حیززبیش توانی خۆی له ده‌ست باند وتاقمبازی ڕزگار کا!
کۆنگره‌ی حدک دوو به‌شی سه‌ره‌کی جیا له یه‌ک بوو؛ یه‌که‌م به‌ش به‌شی تێئۆری و باسه جۆراوجۆره‌کان بوون. ئه‌م به‌شه تا ڕاده‌یه‌ک سالم چووه پێش. به‌ڵام زۆر زیاتر له کاتی پێویستی بۆ داندرا. هه‌رچه‌ند له سه‌ر یه‌ک ئه‌و به‌شه ته‌ئید ده‌که‌م، به‌ڵام حه‌ق ئه‌وه نه‌بوو ئه‌وه‌نده کاتی کۆنگره‌ی پێوه بگیرێ. هه‌ر له‌م به‌شه‌دا خه‌ڵکێکی زۆر به ته‌واوی ماندوو، شه‌که‌ت که‌وتن، چهندکهسێکیش که چاوه‌روانی ئه‌وه‌نده درێژ بوونه‌وه‌ی کۆنگره نه‌بوون بۆیان نه‌کرا بمێنه‌وه‌و وه‌شوێن کاری خۆیان که‌وتن.
به‌شی دوویه‌م به‌شی هه‌ڵبژاردن ودیاری کردنی رێبه‌ری حیزب بوو، رێبه‌رییه‌ک که ئه‌رکی ئه‌وه بوو، نه‌خۆشییه‌کان بکووژێ، رێبه‌رییه‌ک که قه‌رابوو، به پێی پرۆژه وبه‌رنامه ئه‌ندامه‌کانی دیاری بکرێن. ڕێبه‌رییه‌ک که قه‌رار بوو کاندیداکانی بێن بڵێن بۆ چی خۆیان کاندید ده‌که‌ن وچییان له ده‌ست دێ بۆ حیزب بیکه‌ن. به‌ڵام خه‌به‌رێک له‌م جۆره باسانه نه‌بوو. ئه‌م به‌شه واته به‌شی هه‌ڵبژاردن، زۆر ناحه‌ز، دیکتاتۆرانه و، به دوور له پڕێنسیپ ئیدارهکرا. له‌م به‌شه‌دا، هه‌موو ئه‌وه که له پێش له‌تبوون به ئۆپۆزیسیۆن ره‌وا دیترا، له دژی که‌سه سه‌ر به‌خۆکان دووپات کرایه‌وه. هه‌ر وه‌ک باسم کرد، له‌م به‌شه‌دا به‌پێچه‌وانه‌ی قه‌رارو ساغبوونه‌وه‌ی پێشتر هه‌ر باس له‌وه نه‌کرا ئه‌رێ تۆ که بۆ رێبه‌ری خۆت کاندید ده‌که‌ی پرۆژه‌و به‌رنامه‌ت چییه؟ هه‌ر نه‌گووترا، باشه تێگڕایی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی دیاری ده‌کرێ، پلان وپرۆژه‌ی بۆ ئیداره‌ی حیزب چییه؟ نادروستیکی حاشاهه‌ڵنه‌گری تر له‌وه دابوو که داوایان کرد ئه‌و که‌سانه‌ی خۆیان بۆ ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی دیاری ده‌که‌ن ده‌بێ تا 30 مانگی 2 2008 به‌رگه‌ی کاندیداتۆری پربکه‌نه‌وه، به تایبه‌ت ئه‌م به‌رگه‌یه زۆر به‌زوویی بۆ ده‌ره‌وه ناردرا و به‌ده‌ست من گه‌یشت. به‌رگه‌که‌م پرکرده‌وه‌و پیم وابوو خه‌ڵکی تریش هه‌ر وه‌ک منیان کردووه، به‌ڵام:
یه‌که‌م؛ 98% ی ئه‌ندامانی هه‌ڵبژێردراوی کۆنگره‌ی13 به‌رگه‌که‌یان پڕ نه‌کردبۆوه.
دوویه‌م: هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ش که له ده‌ره‌وه راگهڕابوونهوه بۆ کۆنگره، به‌رگه‌یان پڕ نه‌کردبۆوه.
سییه‌م: زیاتر له 20 کاندید به پێی کۆبوونه‌وه‌ی مه‌حفه‌لی له ماڵی یه‌کێک له ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسی ته‌نیا شه‌وی پێش کۆتایی هه‌ڵبژاردن بڕیاریاریان دا خۆیان کاندید بکه‌ن. نزیک به 10 که‌سیش سه‌عاتی پێش ده‌ست پێکردنی هه‌ڵبژاردن، پاش ئه‌وه که به نهێنی "بێعسه‌ت" وبه‌ڵێنیان له سه‌رۆک جیناحه‌کان وه‌رگرت، خۆیان کاندید کرد.
به‌ڵام تا ئه‌و جێگه‌یه که ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر خۆم:
به‌ر له هه‌موو شتێک گوناحی که‌بیره نییه، دیفاع له خۆت بکه‌ی بڵێی بۆ به بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک دژایه‌تیم ده‌کرێ. یان ئه‌گه‌ر موخاله‌فه‌ت ده‌کرێ، با که‌سێک غیترهت وه‌به‌ر خۆی بنێ وبڵێ فڵانکه‌س ئه‌و هه‌ڵه، ماڵی، سیاسی، ئه‌خلاقی وئیدارییهی هه‌یه بۆیه نه‌مان هێشت ده‌نگی بدرێتێ!
هه‌ر وه‌ها، ئێمه هه‌موومان که ده‌ستمان به کاری سیاسی کرد ودژی ڕێژیمه‌کانی شا وئیسلامی راساین بۆیه بوو، که ده‌رفه‌تمان وه‌ده‌ست بکه‌وێ وبۆخۆمان کۆنترۆڵی کار وئیدارهکردن بۆ خزمه‌ت به‌گه‌له‌که‌مان به ده‌سته‌وه بگرین. ئه‌و کارکردنه بۆ ناوحیزب وڕێکخراوێکیش سیدیق ده‌کا. باشه بۆ تۆ ببی من نه‌بم؟ بۆ پێت وایه تۆ له‌من چاکتر خزمه‌ت به حیزب وگه‌ل ده‌که‌ی؟ چ میعیارێک هه‌یه که پێوانه‌ی خزمه‌تکاری باش وباشتردیاری بکا؟ کامه بوو ئه‌م پرۆژه‌یه‌ی تۆ ڕادگهیاندومن لیی بێگانه بووم وتیینهگهیشتم؟ من ده‌ڵێم کاری تۆ وبندهستهکانت به شکه‌ستی کێشاوه لێگه‌ڕێ با ئێمه‌ش خۆمان به تاقی بکه‌ینه‌وه بزانین چه‌نده خزمه‌تمان له ده‌ست دێ؟
جیاله‌وه‌ش هه‌موان وبه‌شێک له هه‌موانیش ،موخالیفه سه‌رسه‌خته‌کانم، ئیقرار به‌وه ده‌که‌ن که هیچم که‌متر نییه له‌و که‌سانه که ئێستا ئه‌ندامی رێبه‌رین. که‌وایه حهوق نییه ئاوا زاڵمانه هێرشم بکرێته سه‌ر.
ئه‌وانه که ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر من ببوایه‌م به ئه‌ندامی ڕێبه‌ری ڕه‌خنه‌م نه‌ده‌گرت. دوو ده‌سته‌ن؛ یه‌که‌م دهستهئهو که‌سانه‌ن که له‌و جۆره ته‌بلیغاته زۆر که‌ڵکی خراپیان وه‌رگرتووه‌و، خۆیان وکردهوهباندبازانهکانیان له بن دا شاردۆتهوهوئهوانهش سه‌رۆک جیناحهکانن و ده‌یان ساڵه به‌و سیاسه‌ته‌یان حیزب له‌ت ده‌که‌ن وه‌سه‌ر یه‌کی ده‌خه‌نه‌وه. داوای من له‌وبه‌ڕێزانه ئه‌وه‌یه که ئاوێنه‌یه‌ک دابنێن وسه‌یری خۆیانی پێ بکه‌ن و، به ئینسافه‌وه برواننه هه‌ڵه‌کانیان. با بۆ خۆیان قه‌زاوه‌ت له سه‌ر خۆیان بکه‌ن که تاکه‌ی ده‌ست به‌رداری ئه‌و شێوه ره‌فتاره‌یان له گه‌ڵ که‌سه سه‌ر به‌خۆکان نابن؟ کێ به قه‌را وان و به شێوه‌ی ئه‌وان له سه‌رتاسه‌ری ئه‌م جیهانه له به‌رپرسایه‌تی وکۆرسی نشینی داماوهتهوه؟ بۆ به‌و جۆره پروپاگه‌ندانه ده‌یانه‌وێ "عه‌وامفه‌ریبی" بکه‌ن؟
له لایه‌کی تره‌وه ده‌ڵێن که دهستهبهندیمان له دژی جه‌عفه‌ری حامیدی و هاوبیرانی نه‌کردووه؟! باشه ئه‌گه‌ر له سه‌ر قسه‌ی خۆیان سوورن با بێن ڕووبه‌ڕووی یه‌کتر ببینه‌وه، تا به به‌ڵگه پێیان بسه‌لمێنم که دهستهبهنیدیان کردووه. بۆ زیاتر له 3 مانگ پێش کۆنگره گوتوویانه که ده‌بێ به هه‌ر شێوه‌یه‌ک بۆمان ده‌کرێ نه‌هێڵین جه‌عفه‌ری حامیدی بێته‌وه کوردیستان. ده‌نا وه‌زعی کۆیه‌مان لێتێکدهدا، ئه‌و قسه‌یه ئه‌ندامێکی ساده، پێشمه‌رگه‌یه‌ک یان کادرێک نه‌یکردووه. ئه‌و قسه‌یه که‌سێک کردوویه‌تی که هه‌م پێش کۆنگره‌و هه‌م ئێستا به‌رزترین پله‌ی حیزبی هه‌یه!
به‌ڵێ داوای کارکردن وبه‌رپرسایه‌تی وه‌رگرتن به مافی خۆم ده‌زانم! ئه‌و حیزبه‌ش به حیزبی خۆم ده‌زانم.
هه‌ڤاڵ - ئایا په‌یام و ناوه‌ڕۆکی به‌یاننامه‌که به‌کوێ گه‌یشت؟ هه‌وڵه‌کان ئهنجامیکیان هه‌بووه له‌و بواره‌وه؟
جه‌عفه‌ر حامیدی: به‌یاننامه ،راگه‌یه‌ندراوه‌که، هه‌ر له یه‌که‌م رۆژه‌کانی بڵاوبوونهیدا، یار و یاوه‌ری بۆ په‌یدا بوو. کۆمه‌ڵێکی زۆر له هه‌ر دووبه‌ری ته‌شکیلاتی حیزب، به نامه، ته‌له‌فون، مایل، دانیشتنی روودهروو پشتیوانی‌یان ده‌ربڕی. پێش کۆنگره‌ی 14 ی ته‌شکیلاتی یه‌که‌م، که‌مێک ده‌ستمان ڕاگرت بۆ ئه‌وه بزانین هه‌وڵی ئه‌وان به کوێ ده‌گا، به‌ڵام ئێستا لایه‌نگرمان زیاتر بووه. ده‌توانم به مه‌سئولیه‌ته‌وه بڵێم که له ناوخۆی کوردستان زیاتر له 80% لایه‌نگرانی حیزبی دێمۆکرات خوازیاری یه‌کگرتنه‌وه‌ن. له نێو ته‌شکیلاتی ئاشکرای هه‌ر دوو به‌شیش دا له سه‌ر یه‌ک لایه‌نگرانی یه‌کگرتنه‌وه له هه‌ر کام له به‌شه ته‌شکیلاته‌کان زیاترن. که‌وابوو ئه‌م حه‌ره‌که‌ته، به جوانی ده‌چێته پێش. به‌ڵام یارمه‌تی هێزه ڕهسهنهکوردیهکانی پێویسته بۆ ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتی به ده‌سه‌ڵاتی یه‌کریزی شکێنه‌کان بشکێ.
هه‌ڤاڵ - ئاسۆیه‌ک هه‌یه بۆ یه‌کگرتنه‌وه‌ی ئه‌و دوو حیزبه دیموکراته‌ی ئێستا؟یان هه‌روا به‌رده‌وام ده‌بن؟
جه‌عفه‌ر حامیدی: هه‌ر یه‌کگرتنه‌وه‌یه‌ک بێته ئاراوه ده‌بێ له‌سه‌ر ئیقرار به هه‌ڵه‌و چه‌وتکاری بێ. ئه‌مه‌ش جارێ زه‌حمه‌ته. چه‌ند که‌سێک که کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکی بێده‌ره‌تانیان به پشته‌وه‌یه، ئاماده‌نین پێ له هه‌ڵه‌ی خۆیان بنێن. لایه‌نگرانی یه‌کگرتنه‌وه پێویسته به بێ ترس و، له ڕێگای بووژاندنه‌وه‌ی ڕووحی برایه‌تی و، هاوسه‌نگه‌ری موخالیفانی بیری یه‌کگرتنه‌وه له‌قاو بده‌ن. ئه‌م دوو ته‌شکیلاته ڕێگایه‌کی دیکه‌یان نییه، جیا له یه‌کگرتنه‌وه، بیری یه‌کگرتنه‌وه‌ش پشووی درێژی ده‌وێ.
هه‌ڤاڵ - پێت وایه کۆنگره‌ی چوارده‌ی حدک، کۆنگره‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوو بوو؟
جه‌عفه‌ر حامیدی: کۆنگره 2 به‌ش بوو، به‌شی باس وتێئۆری و به‌شی دیاری کردنی ڕێبه‌ری. له پێشتر گوتم به‌شی دیاریکردنی ڕێبه‌ری ئیرادی زۆری له سه‌ربوو. له‌م به‌شه‌دا ئیعمالی نفووز وباندبازی کرا.
هه‌ڤاڵ - هه‌ست ناکه‌ی ئه‌و دوو له‌ت بوونه‌وه‌ی حیزبی دیموکرات،زیانی له‌نفوزی حیزب دابێت له‌ناوخۆی وڵات؟
جه‌عفه‌ر حامیدی: به‌ڵێ زه‌ربه‌ی زۆریشمان وێکه‌وتووه. ئه‌ندامی هه‌ره دڵسۆزی حیزب له به‌ر وه‌زعی زۆر ناله‌باری نێوخۆیی، له ڕوویههڵنایه به قازانجی حیزب ته‌بلیغات بکا. چونکه خه‌ڵک ده‌ست به‌جێ پێیان ده‌ڵێن وه‌زعی خۆتان چاک بکه‌ن جا وه‌رن ته‌بلیغات بۆ ئێمه بکه‌ن.
هه‌ڤاڵ - ئه‌ی سه‌باره‌ت بهدوولهت بوون وزیاتری کۆمه‌ڵه چی ده‌ڵێی؟ هیچ جیاوازیه‌کی فکری ده‌بینی له‌نێوانیان؟
جه‌عفه‌ر حامیدی: جیابوونه‌وه‌ی یه‌که‌می کۆمه‌ڵه له حیزبی کۆمونیست به قازانجی جووڵانه‌وه‌ی کورد بوو. به‌ڵام ئه‌م جیابوونه‌وه‌یه باری ئیده‌ئۆلۆژی تێدانابینم و، حه‌یف بوو. داوای یهکگرتهنهوه له‌وانیش ده‌که‌م. ئاره‌زوو، داوام ئه‌وه‌یه که هه‌موو به‌شه‌کانی کۆمه‌ڵه له سه‌ر بنه‌مای کوردایه‌تی دووباره یه‌ک بگرنه‌وه.
هه‌ڤاڵ - سودمه‌ندی سه‌ره‌کی ئه‌و پارچهبوونانه کێ یه؟ پێت وایه ئه‌و پارچه بوونانه ده‌ستی ئێران، یان پارتی ویه‌کێتی تێدایه؟
جه‌عفه‌ر حامیدی: به‌ر له هه‌موو شتێک له گه‌ڵ ئه‌و بیرۆکه‌یه نیم که ده‌ڵێن ده‌ستی لایه‌نێکی کوردستان له له‌ت، له‌تبوونی ڕێکخراوه‌کانی رۆژهه‌ڵات دایه. پاشانیش به‌ڵێ بێگومان ئه‌م له‌ت، له‌ت و، که‌رت که‌رت بوونه به قازانجی کۆماری ئیسلامی یه. بۆ چما له به‌ر ته‌وجیه و تهوزیحدان له سه‌ر کێشه نێوخۆییه‌کان، ده‌ره‌تانمان هه‌یه ئاوڕ له سه‌ر پێشیلکاریه‌کانی کۆماری ئیسلامی بده‌ینه‌وه، یان له ڕوومان هه‌ڵدێت بڵێین کۆماری ئیسلامی داگیرکه‌ری کوردستانه ده‌بێ بڕواته ده‌رێ له خاکمان!
حیزبی دێمۆکرات به‌و له‌تبوونه‌ی زه‌ربه‌یه‌کی وای خواردووه که به‌و زووانه، زه‌حمه‌ته بگاته‌وه دۆخی ساڵانی پێشووی.
هه‌ڤاڵ -به‌م پارچهبوونانهی که‌حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات توشی بوون وزۆر جار که‌وتونه‌ته گیانی یه‌کدیش، ئایا ده‌توانرێت ڕۆژهه‌ڵات رزگار بکرێت؟
جه‌عفه‌ر حامیدی: ئه‌م ده‌سته‌به‌ندی و که‌رت،که‌رتبوونه خۆشمانی ئه‌سیر کردووه چ جای ئه‌وه خه‌ڵکه‌که‌مان پێ ڕزگار بکرێ. دیلانی ده‌سته‌به‌ندی و ده‌روێشی باره‌گای موڕشیده خۆپه‌رسته‌کان کوا گه‌لێکیان پێ ڕزگار ده‌بێ؟!
هه‌ڤاڵ - ئه‌و حیزبانه که‌له‌ژیانی ئۆردوگا نشینی و بێده‌سه‌ڵاتی ده‌ژین، ئاوا ناکۆک و دژیه‌ک بن له‌ناوخۆ، ئایا گریمانه‌ی ئه‌وه ناکرێت کاتێ گه‌ڕانه‌وه وڵات، شه‌ڕێکی ناوخۆیی وه‌ک شه‌ری پارتی ویه‌کیتی دروست ببێت؟
جه‌عفه‌ر حامیدی: ئه‌وه هیچ گومانی لێ ناکرێ. که‌س ناتوانێ گارانتی ئه‌وه بکا که هه‌ر له یه‌که‌م سه‌عاته‌کانی گه‌ڕانه‌وه‌ماندا سه‌نگه‌ر له‌دژی یه‌کتر ههڵناکهنین.
هه‌ڤاڵ - بۆچونتان له‌سه‌ر په‌ژاک چۆنه؟ هه‌ندێ که‌س ده‌ڵێن له‌نائاماده‌یی دیموکرات وکۆمه‌ڵه په‌ژاک گه‌شه‌ی کردووه ،بۆئه‌وه چی ده‌ڵین؟
جه‌عفه‌ر حامیدی: کوڕ‌و کچه پێشمه‌رگه‌کانیان، گڕیلا،، له ئامێزی شۆڕشگێڕی ده‌گرم و ئه‌وانیش به قهر، پێشمه‌رگه‌کانی تری کوردستان بۆ من جێی ڕێزن به‌ڵام سه‌به‌ره‌ت به ئۆڕگان و ڕێكخراوی پژاک، زۆر پرسیاری تا ئێستا بێ وه‌ڵام هه‌یه که پێویسته پژاک به ئاشکرا وه‌ڵامیان بداته‌وه.
هه‌ڤاڵ - ڕه‌وشی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌شێوه‌یه‌کی گشتی چۆن ده‌بینی؟
جه‌عفه‌ر حامیدی: ئه‌م به‌شه له نیشتیمانه‌که‌مان تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه: له باری کشت وکاڵ، باغداری وئاژهڵداریهوه زۆر له پێشه. کاری ئیداری، سه‌نعه‌تی بچووکی ده‌ستی و مۆنۆفاکتۆڕی زۆری تێدایه. سروشتی زۆر جوانهسهروهت وسامانێکی زۆری سه‌ر زه‌وین وژێر زه‌وینی هه‌یه، کانیاو، چۆماوو، چیاووچۆڵووپێدهشتی زۆر به پیت وبه‌ره‌که‌تی هه‌یه، ئه‌گه‌ر ویشکهسالی لییبگهڕێ به‌شی زۆرتری ساڵ سه‌ر سه‌وزه. خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵات زۆر پێشکه‌وتوون وخوێندهواروڕووناکبیری زۆره. له کوردستان له م ساڵانه‌ی دوایی دا زۆر کۆڕ‌و، کۆمه‌ڵ ، ئه‌نجومه‌ن وده‌سته‌ی ئه‌ده‌بی وڕووناکبیری تێدا هه‌ڵکه‌وتووه. به گشتی رۆژهه‌ڵات گهشانهوهوسهرکهوتنی فه‌رهه‌نگی زۆری به خۆوه دیتووه. ئه‌وه‌ش وایکردووه که به چاوێکی ئاواڵهو ڕه‌خنه‌گرانه تره‌وه بڕواننه هه‌ڵس وکه‌وتی حیزب وڕێکخراوهکانیان که ئاواره‌ی ههنداههرانن.
هه‌ڤاڵ - پێت وایه ئه‌مریکا پرۆژه‌ی لێدانی ئێرانی به‌ڕاستی هه‌یه؟ ئایا سه‌نگی کورد له‌و پرۆژه‌یه‌دا چۆن ده‌بینی؟
جه‌عفه‌ر حامیدی: ئه‌وه ڕاسته که ئه‌مریکا یه‌که‌م وڵاتی به‌هێزی جیهانه، به‌لام له کاتی هه‌ست به مه‌ترسی ئێران له سه‌رجیهان ، نه ئه‌مریکا ده‌توانێ به‌ته‌نیا له‌ئێران بدا ونهخهتهری ئێرانی ئه‌تۆمی به ته‌نیا بۆ سه‌ر ئه‌مریکایه، بۆیه له حاڵه‌تێکی ئه‌وتۆدا، ئه‌مریکا ووڵاته‌کانی تری رۆژئاوا رووبه‌ڕووی ئێران ده‌بنه‌وه. به‌ڵام ئایا ئه‌مریکا له ئێران ده‌دا یان نا؟ ئه‌وه پرسیارهڕکه که وه‌ڵامه‌که‌ی به‌ستراوه‌ته‌وه به مه‌ترسی به ئه‌تۆمی بووبی ئێران وکاتی لێدانه‌که‌ش هه‌ر ئه‌وه دیاری ده‌کا. وابزانم تا ئێستاش پرۆژه ئه‌تۆمییه‌کانی ئێران به ته‌واوی له ژێر چاوه‌دێری ئه‌مریکا ووهڵاته رۆژئاواییه‌کانی تر دایه. ئه‌وه‌ش به‌و مانایه‌یه که تائێستا ئێران ئه‌وه‌نده له به ئه‌تۆمیبوونی خۆی نزیک نه‌بۆته‌وه که به‌رنامه‌ی لێدانی له بیری ئه‌مریکا وهاوپه‌یمانه‌کانی له ده‌ستووری رۆژ دابێ. ئێستا که سه‌رۆک کۆماری تازه له ئه‌مریکا خه‌ریکه دێته کۆشکی سپی، ده‌بێ چاوه‌ڕوان بین که ئه‌و چی ده‌کا و، چه‌نده به دیپڵۆماسیکردنهوه له گه‌ڵ ئێران خۆی ده‌غافڵێنێ.!
توانای کوردیش له کاتی لێدانی ئێران دا ناڕوونه.
هه‌ڤاڵ -سه‌باره‌ت به‌ڕه‌وشی باشوری کوردستان ڕوانینتان چۆنه؟
جه‌عفه‌ر حامیدی: باشوور تازه جێی خۆی گرتووه و، هیچ دوژمنێک ناتوانێ هه‌ڵی که‌نێ. ئه‌وه‌ش له سه‌ر ئه‌ساسی ئه‌زموونی ئه‌و چه‌ندساڵه‌ی ڕابردوو ده‌ڵێم. سه‌رۆکایه‌تی کوردستان زۆر زیره‌کانه هه‌ڵس وکه‌وتی کردووه. چاونه‌ترسی وراوهستانێکی کوردانه له هه‌ڵوێسته‌کان دا ده‌بیندرێ. هه‌ر چه‌ند دراوسێکانی کوردستان وعێڕاق به‌وانه‌شه‌وه که کوردیان نییه، نه‌زه‌ری خێریان بۆ ئه‌م به‌شه له نیشتیمانه‌که‌مان نییه، به‌ڵام باوه‌ڕم وایه که مه‌حاڵه تازه کوردستانی باشوور بکه‌وێته ژێر چه‌پۆکی دژمنانه‌وه. ئه‌مه‌ش بۆ خۆی له خۆی دا سه‌رکه‌وتنی سیاسی ودیپلۆماسی بۆ به‌شه‌کانی تر ده‌سته‌به‌ر ده‌کا.
هه‌ڤاڵ - له‌جێگه‌یه‌ک ده‌ڵێی من فیدراڵی باشور بهکوردانیزم ده‌زانم تا فیدڕاڵیزم، ئه‌م باوه‌ڕه‌تان له‌چیه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه؟
جه‌عفه‌ر حامیدی: به‌ڵێ واده‌ڵێم، ئه‌م چه‌ند ساڵه هه‌ر چه‌ند زۆر سه‌رکه‌وتنی گه‌وره به نسیبی ئێمه‌ی کورد له باشوور بووه، به‌ڵام زۆر شتیش هه‌بوون که ده‌بوو بکرێن و، نه‌کران؛ وه‌ک ئه‌وه که تائێستاش به ڕه‌سمی له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه ددان به فیدرالیزمی ودهسڵاتی دووفاکتۆیی باشوور دانه‌ندراوه، به‌ڵام کورد بۆ خۆی زۆر کاری کردووه وه‌ک؛ دانیشتن له گه‌ڵ وڵاته‌کان به‌تایبه‌ت ئاسیاییه‌کان، یان هێندێک وڵاتی ئوروپایی، کورد په‌یمانی نه‌وتی به‌ستووه، کورد ئاڵای خۆی سه‌پاند، کورد خه‌ریکه فرۆکه‌وان پهروهردهدهکا، زانکۆ‌و، ئیداره‌ی سیاسی کورد به به‌رینی له گه‌ڵ ده‌ره‌وه له پێوه‌ندی دایه، ئه‌وانه و زۆر شتی تر که له‌به‌ر دوور بوونه‌وه‌ی باسه‌که ئاماژه‌یان پێناکه‌م؛ له فێدیرالیزم زیاترن، به‌شی زۆرتری ئه‌وانه هه‌ر به توانای کورد خۆی کراوه که‌وابێ ئه‌وه کوردانیزمه نه‌ک فێدیرالیزم.
هه‌ڤاڵ - سه‌باره‌ت به‌کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی که‌زۆر که‌س و پارت بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌که‌ن، پێت وایه ئه‌مه له‌پراکتیکدا هه‌وڵی بۆدراوه یان حیزبه‌کان بۆ ڕاگه‌یاندن و چه‌واشه‌کردن به‌کاری دێنن؟ ئێوه له‌و بواره‌وه هیچ هه‌وڵێکتان داوه؟
جه‌عفه‌ر حامیدی: ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئێرانه، ئه‌وه جیا له چه‌ند کۆمه‌ڵێکی که‌م که‌سی تر نین. کاری خۆئیداره‌کردنی ئه‌وانه له باری ماڵیه‌وه براده‌رانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران به ئهستۆوهیان گرتووه. له ناو خاکی ئێرانیش خاوه‌نی ته‌شکیلات نین تا بزانین که‌من یان زۆر. ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیش کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردی یه که پێم وایه ناوه‌نده‌که‌یان له بریتانیایه، ئه‌وه جیا له‌وه که هێندێک که‌سیان له نزیکه‌وه ده‌ناسم ئاگاداری تێکۆشان وبچووکی و گه‌وره‌یی ڕێکخراوه‌که‌یان نیم.
به ته‌له‌فون له گه‌ڵ چه‌ند که‌سێکی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئێران قسه‌مکردووه، به‌شێکیان بیروبۆچوونی باشیان هه‌یه، به‌ڵام به‌شێکیان به‌تایبه‌ت ئازه‌رییه‌کان ، سهفسهتهدهکهن و مل بۆ داوای کورد ڕاناکێشن.
پرۆفایل
ساڵی 1954 ی زاینی له ئاوایی قه‌ره‌ڵی سه‌ر به شاری بۆکان له دایک بووه.
دیپڵۆمی له شاره‌کانی بۆکان وسه‌قز خوێندوه، خوێندكاری ڕیشته‌ی بیۆلۆژی له زانکۆی ته‌ورێز بووه، به‌هۆی چالاکی سیاسی پێش ته‌واوبونی خوێندن ده‌ستگیرکراوه.
ساڵی 1993 له به‌ر گرفتی نێوخۆیی حیزب کوردستان به‌جێ دێڵێت و ده‌چێته نۆڕوێژ.
ئه‌ندازیاری وماستێر له زانستی کشت وکاڵ له زانکۆی سه‌وزی نۆڕوێژ ده‌خوێنێت. له ده‌وره‌یه‌کی لێکۆڵینه‌وه‌ی 3 ساڵه پله‌ی لێکۆڵه‌ری وه‌ده‌ست هێناوه‌و دواتر به ته‌واوکردنی خوێندنی تایبه‌تی ئوستادی بووه به خاوه‌نی پله‌یLecturer ئوستادی.
له كۆنگره ی پێنجه م له 1980دا بووه به ئه ندامی ڕێبه ری حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران، تا کۆنگره‌ی نۆیه‌م.
چه‌ندین کتێبی سیاسی و زانستی نوسیوه.
ئێستا وه‌ک ئوستادی زانست، وانه‌کانی سروشتناسی، فیزیک، شیمی وماتهماتیک له رهوێژ ده‌رس ده‌ڵێته‌وه و، کاری لێکۆڵینه‌وه‌ش ده‌کات.
تێبینی: ئه‌م دیداره پیش‌تر له گۆڤاری ستانده‌ر بڵاو کراوه‌ته‌وه
0 سەرنج:
Post a Comment