ئەوەی لە دنیای راگەیاندنی کوردی کاری نەکردبێت نازانێت چەندە دنیایەکی بێ سەروبەرو چەند بێ خاوەنە، کابرا کاری ده‌ست ناکه‌وێت کاک فڵان ئیمتیازی رۆژنامه یان گۆڤارێکی بۆ وه‌رده‌گرێت و بڕێک پاره بۆ خۆیی و بۆ ئه‌و وه‌رده‌گرێت و ده‌یکاته ڕۆژنامه‌نووس ، وای لێهاتووه هه‌رچی بێ کاره ده‌بێته ڕۆژنامه‌نووس، کابرا تا دوێنی کاری نه‌بووه یا هه‌ڵه‌چن و تایپێست بووه ، ئه‌مڕۆ ده‌بێته سکرتێر و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسین و حه‌وت باز به پشت تۆدا ئه‌دات و باسی ڕۆژنامه‌وانیشی له‌گه‌ڵ بکه‌یت ئه‌تکا بهکێواو که‌سێ نه‌زانێ ئه‌و ڕۆژنامه‌ی داهێناوه ، ئه‌م دونیا بێ سهرووبهره چەندە ڕەخنەی لێبگری و چەند لەسەری بدوێی وەک هەویر وایەو ئاوی زیاتر دەکێشێ.
بەهۆی کار‌و بار‌و خوێندنی زانکۆم کاتێکی ئەوتۆم نیە بۆ تەماشای تیڤی و زیاتریش هەواڵ و رووداوەکان لە ئینتەرنێت دەخوێنمەوە ، بۆیە کەم تەماشای تیڤی دەکەم ، بەڵام جار جار کۆنترۆڵ دەگرمە دەست و یەک یەک کەناڵە زۆر و بۆرە کوردیەکان دەپشنکنم و بەداخەوە کەم جار بووە چاوم بە شتێکی باش و بەسود بکەوێت ، کەناڵە حیزبیەکان خەریکی کردنە شاکاری هەڵە ستراتیژی و سازشە نەتەوەییەکانی سەرکردەو پارتەکانیانن و لە کن هه‌ندێکیان کوردستان حەوت بەردی لە دوای دووبەیەوە فڕێ داوە ، ئەوە باسی کەناڵی پارتەکانی ڕۆژهەڵاتیش ناکەم ، خوا هەڵناگرێ لە دیمەنی کۆن و گۆرانی به‌ولاوه چیدیکەیان لە هەگبەدا نیە و ده‌یانه‌وێ ڕۆژهه‌ڵات به‌ده‌نگ و دیمه‌ن رزگار بکه‌ن.
جگە لەوانەش ماوه‌یه‌که چەند کەناڵێکیش بۆ ریکلام و بازرگانی و کات بەسەربردن کراونەتەوە، کە جگه له پاره‌په‌یداکردن و ریکلام، خەریکی کۆکردنەوەی خوێندکاران و گەنجانن و بە بەرنامەی بێ سود و هیچ لەبارا نەبوو کاتیان بەخۆرایی لێ دەکوژن ، خوا هەڵناگرێ ئەو گەنجانەش هیچ بەرنامەو پرۆگرامێکی تایبەتی خۆیان نیەو خویندکارەکانیش ئەوە لەخوایان دەوێ بیان به‌ن بۆ بەرنامەیەکی ئاوا‌و خۆیان لە خوێندنگاکان بدزنەوە بۆ چەند ساتێک.
به‌هه‌ر حاڵ بێمه سه‌رباسی سه‌ره‌کی و ناونیشانی وتاره‌که‌م ، وه‌ک هه‌میشه له‌کاتی گه‌ڕان به‌و که‌ناڵانه له‌سه‌ر کۆره‌ک تیڤی بۆ چه‌ند ساتێک رامگرت ، دوو گه‌نجی هه‌رزه‌کار به‌رنامه‌یه‌کیان پێشکه‌ش ده‌کرد و به‌کوردی ده‌ئاخاوتن و به دی جه‌ی و سی جه‌ی یه‌کدیان بانگده‌کرد ، هه‌رچه‌ندم کرد نه‌مزانی ناوه‌کانیان چ واتایه‌کیان هه‌یه به‌کوردی یاخود ئینگلیزی ده‌بێته چی ، ئه‌و دوو کوره پێشکه‌شکاره باسی هونه‌رمه‌ندێکیان ده‌کرد و ده‌یانگوت زۆر حه‌زی له‌گوندی ره‌واندزه و چه‌ند جارێکیش دووپاتیان کرده‌وه که ئه‌و هونه‌رمه‌نده حه‌زی له گوندی رهواندزهو ، یه‌کیان ده‌یگوت خۆم نه‌مدیوه بۆیان باسکردووم گوندێکی خۆشه!!!!
کوفره پێشکه‌شکاری به‌رنامه‌ی که‌ناڵێکی ئاسمانی نه‌زانێت ره‌واندز شاره یا گوند ، ئاخر بێ خاوه‌نی ڕاگه‌یاندنی کوردی لێره‌دا خۆی نمایش ده‌کات و هاوار ده‌کات ، دوو هه‌رزه‌کار که له‌ژیانیان دوو وتاریان له‌سه‌ر مێژوو و شارستانیه‌تی کۆنی کورد نه‌خوێندۆته‌وه دێنن، ده‌یانکه‌نه پێشکه‌شکار و ده‌ڵێن ره‌واندز گوندێکی خۆشه!، نازانن ره‌واندز سه‌دان ساڵه شاره‌و پایته‌ختی یه‌کێک له‌میر نشینه گه‌وره‌و بهباوبانگهکانی کورد بووه‌و خاوه‌نی پاشایه‌کی ناوداری وه‌ک میر موحه‌مه‌د ( پاشای گه‌وره)یه که هه‌ندێک بۆ سوکایه‌تی و هه‌ندێکیش به‌نه‌زانی ده‌ڵێن پاشا کۆره یا کوێره.
خۆ که‌س گوێی نه‌گرتووه‌و ناگرێت، بۆیه زۆر گوتن له‌وه زیاتر بێ تام ده‌بێت و هێنده به‌سه بڵێم ، خاک به‌سه‌رت راگه‌یاندنی کوردی ئه‌وه پێشکه‌شکار و تیڤیهکانت بن ، ئه‌وه رۆژنامه و گۆڤاره بێ کهڵکهکانیشت با له‌ولاوه بێ خوێنه‌ر بکه‌ون.
تێبینی: ئه‌م وتاره پێشتر له ماڵپه‌ری ڕێنسێسانس نیوز و ستانده‌ر و ئاینده بڵاو کراوه‌ته‌وه
0 سەرنج:
Post a Comment