29 December 2010

شاندێکی ناوه‌ندی ئاینده‌ سه‌ردانی سه‌نته‌ری لاوانی میدیا ده‌که‌ن


سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ 11-1-2010 شاندێکی ناوه‌ندی ئاینده‌ بۆ پرسه‌کانی گه‌نج ، سه‌ردانی سه‌نته‌ری لاوانی میدیا یان کرد له‌شاری هه‌ولێر و له ‌لایه‌ن  به‌ریز هێمن حامد به‌رپرسی سه‌نته‌ره‌وه‌ پێشوازی کران.
سه‌ره‌تا له‌ لایه‌ن شاندی ناوه‌ندی ئاینده‌وه‌ پێناسه‌یه‌کی ناوه‌ند کرا و کورته‌یه‌ک کارو چالاکیه‌کانی باسکرا و له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری لاوانی میدیاش به‌هه‌مان شێوه‌ کورته‌یه‌ک له‌ کارو چالاکیه‌کانیان باسکرد..
هه‌ر له‌و دیداره‌دا تیشک خرایه‌ سه‌ر پرۆژه‌ی سندوقی هاوکاری گه‌نجان و ئامانجه‌کانی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ ، دواتر به‌شێوه‌یه‌کی فه‌رمی پرۆژه‌که‌ پێشکه‌ش رێکخراوی ناوبراو کرا به‌نامه‌یه‌کی ناوه‌ند داوای پاڵپشتی و پشتیگری له‌و ڕێکخراوه‌ کرا.
له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری لاوانی میدیاشه‌وه‌ ، پشتگیری خۆیان بۆ ئه‌و پرۆژه‌یه‌ ده‌ربڕی و گوتیان دوای هه‌ڵسه‌نگاندنی پرۆژه‌که‌ له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ی کارگێریانه‌وه‌ ، به‌نامه‌یه‌کی فه‌رمی وه‌ڵامتان ده‌ده‌ینه‌وه‌.
شیاوی گوتنه‌ شاندی ناوه‌ند ، پێکهاتبوو له‌ هه‌ڤاڵ نه‌ژاد به‌رپرسی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌کان و زوبێر محمد ڕێکخه‌ری پرۆژه‌کانی هه‌ولێر و و ئه‌ژین شیروان یاریده‌ده‌ری کارگێری.

0 سەرنج:

Post a Comment