Showing posts with label راپۆرت. Show all posts
Showing posts with label راپۆرت. Show all posts
18 December 2013
08 April 2013
سێهەمین کۆنفڕانسی پێداچوونەوەی دژایەتی چەکی کیمیایی دەستی بەکارەکانی کرد
چینی:
چالاکییەکانی خۆم,
راپۆرت
26 April 2012
چواره‌مین فیستیڤاڵی ساڵانه‌ی زانکۆی جیهان
هه‌ڤاڵ نه‌ژاد
ئه‌مڕۆ 26-4-2012 زانکۆی جیهان له شاری هه‌ولێری پایته‌ختی
باشووری کوردستان، چواره‌مین فیستیڤاڵی ساڵانه‌ی خۆی به‌ڕێوه‌برد.
ئه‌و فیستیڤاڵه به ئاماده‌بوونی خوێندکارانی زانکۆ و
ژماره‌یه‌کی به‌رچاو میوان و کاربه‌ده‌ستانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و به به‌شداری
چه‌ندین کۆمپانیای بازرگانی و سه‌رجه‌م کۆلیژ و به‌شه‌کانی زانکۆی جیهان به‌ڕێوه‌چوو،
تێیدا چه‌ندین چالاکی جۆراوجۆر و پێشانگای تایبه‌ت نمایشکران.
10 March 2012
ئاماده‌کاریی شه‌شه‌مین فیستیڤاڵی هه‌ولێر- ئازادی و نه‌ورۆز
فۆتۆ: هه‌ڤاڵ نه‌ژاد
ئاماده‌کارییه‌کانی شه‌شه‌مین فیستیڤاڵی هه‌ولێر (ئازادی و نه‌ورۆز) به‌ره‌و ته‌واوبوون چوون، که وا بڕیاره له رۆژانی 11 تا 20-3 له پارکی شانه‌ده‌ر له شاری هه‌ولێر و چه‌ند شار و شارۆچکه‌یه‌ک به‌رده‌وام بێت، به چه‌ندین چالاکی کولتوری و هونه‌ری و ڕۆشنبیری.
ئاماده‌کارییه‌کانی شه‌شه‌مین فیستیڤاڵی هه‌ولێر (ئازادی و نه‌ورۆز) به‌ره‌و ته‌واوبوون چوون، که وا بڕیاره له رۆژانی 11 تا 20-3 له پارکی شانه‌ده‌ر له شاری هه‌ولێر و چه‌ند شار و شارۆچکه‌یه‌ک به‌رده‌وام بێت، به چه‌ندین چالاکی کولتوری و هونه‌ری و ڕۆشنبیری.
ئه‌م فیستیڤاڵه له لایه‌ن پاریزگای هه‌ولێر و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری و وه‌رزشی، له وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت.
18 February 2012
30 December 2011
دوێنێ هه‌ڵه‌بجه ئه‌مڕۆ قلا‌بان، دوێنێ سه‌دام ئه‌مڕۆ ئه‌ردۆگان
هه‌ولێر: له گردبوونه‌وه‌یه‌کدا کۆمه‌ڵکوژییه‌که‌ی ده‌وڵه‌تی تورک شه‌رمه‌زارکرا
هه‌ڤاڵ نه‌ژاد
دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 30-12-2011، له به‌رده‌م پارکی شانه‌ده‌ر له شاری هه‌ولێر، کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕین و شه‌رمه‌زاکردن، دژی کۆمه‌ڵکوژی لاوانی باکووری کوردستان، له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی تورک، به‌ڕێوه‌چوو.
چینی:
چالاکییەکانی خۆم,
راپۆرت
23 November 2011
13 November 2011
23 September 2011
عه‌بدوڵا ده‌میرباش: خوێندنگه‌ی کوردی بۆ منداڵانی کورد ده‌که‌ینه‌وه، ده‌وڵه‌ت چی ده‌کا با بیکات
| عه‌بدوڵا ده‌میرباش... فۆتۆ: هه‌ڤاڵ نه‌ژاد |
راپۆرتی: هه‌ڤاڵ نه‌ژاد ( ئامه‌د- باکووری کوردستان)
ئه‌مرۆش فۆرمی کۆمه‌ڵایه‌تی میزۆپۆتامیا، بۆ رۆژی سێهه‌م له ئامه‌د به‌رده‌وام بوو، چه‌ندین سیمینار و چالاکی مه‌ده‌نی و کۆمه‌ڵایه‌تی و هونه‌ری به‌رێوه‌چوون. سیمینارێک ده‌رباره‌ی زمانی کوردی به‌رێوه‌چوو، تێیدا عه‌بدوڵا ده‌میرباش، سه‌رۆکی شاره‌وانی سۆری ئامه‌د، گوتی: ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی تورک بشمانخه‌نه زیندان، ئێمه خوێندنگه‌ی کوردی بۆ منداڵانی کورد ده‌که‌ینه‌وه، ده‌وڵه‌ت هه‌رچی ده‌کا با بیکا.
چینی:
چالاکییەکانی خۆم,
راپۆرت
22 September 2011
ئامه‌د ره‌نگه جیاوازه‌کانی کوردستانی له باوه‌ش گرتووه
راپۆرت و فۆتۆی: هەڤاڵ نەژاد- ئامه‌د باکووری کوردستان
به دروشمی "ئازادی سه‌رده‌که‌وێت" فۆرمی کۆمه‌ڵایه‌تی میزۆپۆتامیا له ئامه‌د ده‌ستی به‌کاره‌کانی خۆی کرد.
چالاکییه‌کانی فۆرمی کۆمه‌ڵایه‌تی میزۆپۆتامیا ئێواره‌ی 21-9-2011 به خۆپیشاندانێک له نزیک شاره‌وانی سۆری ئامه‌د ده‌ستی به‌کاره‌کانی کرد. خۆپیشاندانه‌که له لایه‌ن رێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کان و سه‌ندیکاکانی ئاماده‌وه ئاماده کرابوو، تێیدا گه‌لی ئامه‌د و کوردانی باشوور و رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا و نوێنه‌ری چه‌ندین وڵات و گه‌لی جیهان به‌شداربوون. له خۆپیشاندانه‌که‌دا سروودی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌ی ره‌قیب و نا گوتن بۆ ده‌وڵه‌تی تورک و بژی گه‌ریلا و دروشمه‌کانی په‌که‌که ده‌گوترانه‌وه.
چینی:
چالاکییەکانی خۆم,
راپۆرت
15 September 2011
به دروشمی "ئازادی سه‌رده‌که‌وێت" فۆرمی کۆمه‌ڵایه‌تی میزۆپۆتامیا له ئامه‌د کۆده‌بێته‌وه

ئاماده‌کردنی: هه‌ڤاڵ نه‌ژاد
فۆرمی کۆمه‌ڵایه‌تی میزۆپۆتامیا، بڕیاره له 21 تا 25-9-2011 له ئامه‌دی باکووری کوردستان، کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی به به‌شداری چه‌ندین وڵاتی جیهان له ژێر ناونیشانی "له پێناو ئازادی، له به‌رامبه‌ر کاپیتالیزم و چه‌وساندنه‌وه‌دا ( ئازادی سه‌رده‌که‌وێت) " به‌رێوه‌ده‌چێت.
له بانگه‌وازی فۆرمی کۆمه‌ڵایه‌تی میزۆپۆتامیا سه‌باره‌ت به رێکخستنی ئه‌م چالاکییه‌دا هاتووه" له‌م سه‌رده‌مه‌دا كه‌به‌به‌هاری خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ناوده‌برێت، له‌كاتێكدا هه‌ندێك ده‌سه‌ڵات هه‌ره‌سدێنن و هه‌ندێك حكومه‌تی دیكه خۆیان رێكده‌خه‌نه‌وه. له‌كاتێكدا كۆلۆنیالیسته‌كان خه‌ڵك و ژینگه به‌بۆمباو مه‌وادی كیمیاوی و دروستكردنی به‌نداوو ده‌رمانی دژه‌مێروو له‌ناوده‌به‌ن.
24 August 2011
02 July 2011
راپۆرتێکی وێنه‌یی له ده‌ڤه‌ری بارزان
فۆتۆ: هه‌ڤاڵ نه‌ژاد
ئه‌م کۆمه‌ڵه وێنه‌یه له سه‌ره‌تای به‌هاری ئه‌مساڵ له گه‌شتێکدا له ده‌ڤه‌ری بارزان گیراون.
بۆ گه‌وره‌کردنی وێنه‌کان، کرته له سه‌ر وێنه‌کان بکه‌ن، یاخود له ڕێگه‌ی ئه‌کاونتی ئه‌لبوومی پیکاسای من وێنه‌کان ببینین.
30 June 2011
راپۆرتێکی وێنه‌یی له ده‌ڤه‌ری شارباژێڕ
چه‌ند دیمه‌نێک له هاوینی ده‌ڤه‌ری شارباژێر
فۆتۆ: هه‌ڤاڵ نه‌ژاد
فۆتۆ: هه‌ڤاڵ نه‌ژاد
ئه‌مه کۆمه‌ڵه وێنه‌یه به کامێرایه‌کی ئاسایی گیراوه. زۆرێک له وێنه‌کان له ناو ئۆتۆمبێله‌وه گیراون، بۆیه وێنه‌ی ئاسایین، نه‌ک پرۆفیشناڵ. به‌لای خۆمه‌وه جوان بوون، ویستم هاوڕێیانی بڵۆگه‌که‌شم بیبینن، به‌ڵکه ئه‌وانیش چێژ له بینینی وه‌رگرن.
04 June 2011
راپۆرتێک سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی هه‌فته‌ی داهاتووی باکووری کوردستان
هه‌ڤاڵ نه‌ژاد
هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی باکووری کوردستان و تورکیا، نێزیک بۆته‌وه. وابڕیاره 12ی ئه‌م مانگه به‌رێوه بچێت. کوردانی باکووری کوردستان، له ژێر ناوی ( به‌ره‌ی ره‌نج، ئاشتی و دیموکراتی) خۆیان ئاماده‌کردووه، ئه‌م به‌ره‌یه له کۆنگره‌ی جڤاکی دیموکراتی (DTK) به سه‌رۆکایه‌تی ئه‌حمه‌د تورک و، ئایسه‌ل توغلوک، و پارتییه‌کانی ( پارتی ئاشتی و دیموکراتی BDP– پارتی به‌شداری دیموکراتی KADEP- پارتی ماف و ئازادییه‌کان HAK-PAR- ) و سیاسه‌توانه سه‌ربه‌خۆکانی باکووری کوردستان، پێکهاتوون. له رکابه‌رییه‌کی به‌هێزدان له‌گه‌ڵ پارتی داد و گه‌شه‌پیدان (AKP)ی پارتی ده‌سه‌ڵاتداری تورکیا.
11 April 2011
09 April 2011
پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ عارەبان کراوەتەوە !
هەڤاڵ نەژاد
ئەمرۆ چووم بۆ پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب، ئەوەی لە تابلۆکەیدا نووسراوە ( بێشانگای نێو دەولەتی هەولێر بو کتێب). هەر لە دیتنی ئەو تابلۆیەدا بۆم روونبوەوە چ پێشانگایەکە! ئاخر حکومەتێک نەزانێت پێنج وشەی ناونیشانی پێشانگایەک بە دروستی بنووسێت، دەبێت چ دڵێک بە رۆشنبیری و کردنەوەی پێشانگای کتێبی خۆش بکەیت؟
06 April 2011
راپۆرتێکی وێنەیی لە قەڵای مێژوویی دوین
هەڤاڵ نەژاد
قەڵای دوین، یەکێکە لە قەڵا مێژووییەکانی کوردستان و دەکەوێتە پارێزگای هەولێر و رۆژئاوای شارۆچکەی پیرمام ( سەڵاحەدین). هەوڵم دا لە رێگەی ئەنتەرنێتەوە زانیاری دەربارەی ئەم قەڵایە کۆبکەمەوە، ئەویش تەنها لە ماڵپەڕی پارێزگای هەولێر بە یەک دێڕ دەربارەی ئەم قەڵایە نووسراوە و هیچی دیکەم نەدیتەوە.
یەک دێڕەکەی ماڵپەڕی پارێزگای هەولێریش بەم شێوەیە (( مێژووی ئه م قه‌لایه ده‌گه‌رێتەوە بۆ ( سه‌ردمی میری سۆران ).که ئه‌م میر نشینه (100 ) ساڵی خایاند له م شوێنه‌دا .))
30 December 2010
سزای دوو میلیۆن دینار به هۆی باسکردن له ئه‌ندامه‌کانی له‌شی مرۆڤ
٢٤کاتژمێر، هه‌ڤاڵ نه‌ژاد
لەسەر نووسینی هۆنراوەیەک کە باسی ئەندامەکانی لەشی مرۆڤی کردووە، شاعیری گه‌نج هۆشەنگ شێخ موحەمەد، لەلایەن دادگەی کەتنی دهۆکەوە، بە ٢ ملیۆن دینار سزادراوە.
دوای ئه‌وه‌ی شیعری "ئه‌ز د ئه‌یفۆڕه‌کی دا" له هه‌فته‌نامه‌ی چاڤدێر"، ژماره (102) له 15/01/2010 بڵاوکرایه‌وه، "محقق عدلی" ی دادگه‌ی دهۆک، ده‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ی ئه‌وقافی دهۆک سکاڵایێکیان دژی هۆشه‌نگ شێخ موحه‌مه‌د و سه‌رنووسه‌ری "چاڤدێر" "عه‌بدولڕه‌حمان بامه‌ڕنی" تۆمارکرد.





