29 December 2010

به‌پێی راپرسیه‌کی ناوه‌ندی ئاینده‌ ، خراپی سیسته‌م سه‌ره‌کیترین کێشه‌ی زانکۆکانی کوردسانه‌



به‌پێی راپرسیه‌کی ناوه‌ندی ئاینده‌ بۆ پرسه‌کانی گه‌نج، که‌ له‌نێو قوتابیان و خوێندکارانی زانکۆ ئه‌نجامداراوه‌ ، خراپی سیسته‌م سه‌ره‌کیترین کێشه‌ی زانکۆکانه‌.
به‌پێی ئه‌نجامی ئه‌و راپرسیه‌ 63،23% خراپی سیسته‌می خوێندن به‌ سه‌ره‌کیترین کێشه‌ی زانکۆ ده‌زانن و  17،15% نه‌بوونی سه‌ربه‌خۆیی زانکۆ به‌ کێشه‌ی سه‌ره‌کی ده‌زانن و 12،74% یش نه‌بوونی کادیری پسپۆر به‌ کێشه‌ی سه‌ره‌کی ده‌زانن و ته‌نها 6،86% پێیان وایه‌ خراپی به‌شه‌ ناوخۆییه‌کان کێشه‌ی سه‌ره‌کیه‌.

شیاوی گوتنه‌ ئه‌مانج له‌ ئه‌نجامدانی ئه‌م راپرسیه‌ ده‌ست نیشنان کردنی کێشه‌ی سه‌ره‌کی زانکۆیه‌ و ناوه‌ندی ئاینده‌ بۆ پرسه‌کانی گه‌نج ، به‌نیازه‌ له‌ ڕێگه‌ی لیژنه‌یه‌که‌وه‌ بۆ به‌دواداچوونی ئه‌نجامی ئه‌م راپرسیه‌ که‌ ده‌رکه‌وتووه‌ خراپی سیسته‌م کێشه‌ی سه‌ره‌کیه‌ ، کاری تایبه‌ت ده‌کات و سه‌ردانی هه‌ریه‌که‌ له‌ وه‌زیری خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی و سه‌رۆکایه‌تی زانکۆکان ده‌کات ، به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌ چاره‌و به‌رجاو روونی وه‌زاره‌ت و زانکۆکان.

ورده‌کاری راپرسیه‌که‌:

له‌راپرسیه‌که‌ی ناوه‌ندی ئاینده ، که‌ به‌شێوازێکی نوێ و له‌ ڕیگه‌ی (SMS)ـه‌وه‌ ئه‌نجامداروه‌ تێیدا‌ 500 فۆرم دابه‌ش کراوه‌و 204 وه‌ڵام نێردراوه‌ته‌وه‌ له‌ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ :

سه‌ره‌کیترین کێشه‌ی زانکۆ به‌لای تۆوه‌ چیه‌ ؟
1. كه‌مى ياخود نه‌بوونى سه‌ربه‌خۆیى زانكۆ؟
2. خراپى  ئه‌و سيستمه‌ى په‌يره‌و دكرێت؟
3.  نه‌بوونى كاديرى پسپۆر و شاره‌زا؟
4. خراپى به‌شه‌ ناوخۆييه‌كان و خزمه‌تگوزارييه‌كانى زانكۆ؟

تێبینی: ماسجه‌كه‌ت ته‌نها 2 سه‌نتی تێده‌چێت.. تكایه‌ ته‌نها ژمار (1 یان 2 یان 3 یان 4 ) به‌بێ‌ نووسین.

وه‌ڵامه‌کانیش به‌م شیوه‌یه‌ بوون :
17.15%   یه‌که‌م
63.23%   دووه‌م
12.74%   سێ یه‌م
6.86%    چواره‌م

0 سەرنج:

Post a Comment