29 December 2010

تا ماڵ بیه‌وێت بۆ مزگه‌وت حه‌رامه‌



 نزیكه‌ی سه‌د هه‌زار دۆلار له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌، بۆ لێقه‌وماوانی هایتی ره‌وانه‌ ده‌كرێت
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێکی ئاژانسی ده‌نگوباسی په‌یامنێر ،كه‌مپینی پاڵپشتی له‌ قوربانیانی كاره‌ساتی وڵاتی هایتی له‌هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامن له‌ كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك و پیتاك بۆ لێقه‌وماناوانی ئه‌م وڵاته‌ و تا ئێستا نزیكه‌ی (100) هه‌زار دۆلار كۆمه‌كیان كۆكردتۆته‌وه‌، بڕیاره‌ نوسینگه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌شاری هه‌ولێر ئه‌م كۆمه‌كه‌ بگه‌ێنێته‌ ئه‌م وڵاته‌.

گوته‌بێژی ئه‌و که‌مپینه‌ ده‌ڵێ  كاری كه‌مپینه‌كه‌ گه‌یشتۆته‌ كۆتایی و ئێستا سه‌رقاڵی  كۆنتاكتن له‌گه‌ڵ نوسینگه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌شاری هه‌ولێر تا له‌رێگه‌یانه‌وه‌ ئه‌م كۆمه‌كه‌ بگاته‌ ئه‌م  وڵاته‌.
 من وێرای دەستخۆشی لەو مرۆڤدۆستانە بۆ ئەم کارە مرۆڤانەیان ، دەپرسم ئاخۆ تا ئێستا بۆ لێقەوماوانی دەڤەری قەندیل و ئاوارەکانی پارچەکانی دیکەی کوردستان هیچ کارێکی ئاوایان کردووە ؟؟ ئامادەن ئاوا پارە کۆبکەنەوە بۆ هاوکاری کردنیان؟؟؟؟؟ لە کاتێکدا ئەمان کوردن و لە گۆشت و خوێنی ئەو مرۆڤدۆستانەن !! 
هیوادارم ئەو پارە کۆکردنەوەیە مەرامی سیاسی لە پشتەوە نەبێت و ئەو مرۆڤدۆستانە چاوێک بە چەند کیلۆمەترێکی دەوروبەری خۆیان بگێرن و لێقەوماوانی قەندیلیش ببینن ، کورد دەڵێت تا ماڵ بیەوێت بۆ مزگەوت حەرامە.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌که‌ http://www.peyamner.com/details.aspx?l=1&id=166377

0 سەرنج:

Post a Comment