29 December 2010

بۆ گفتوگۆکردن له‌سه‌ر یاسای کاری رێکخراوه‌یی ناوه‌ندی ئاینده‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌ک بۆ ژماره‌یه‌ک رێکخراوی شاری هه‌ولێر ساز ده‌کات



بۆ گفتوگۆکردن له‌سه‌ر یاسای کاری رێکخراوه‌یی ناوه‌ندی ئاینده‌ بۆ پرسه‌کانی گه‌نج کۆبوونه‌وه‌یه‌ک بۆ ژماره‌یه‌ک رێکخراوی مه‌ده‌نی شاری هه‌ولێر ساز ده‌کات.
کۆبوونه‌وه‌که‌ دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 17-3-2010‌ له‌ هۆڵی هوتێل چوارچرا له‌ شاری هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو ، تێیدا نزیکه‌ی 20 رێکخراوی شارستانی به‌شداربوون ، سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن هێمن فه‌رید کورته‌یه‌ک له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یه‌ باس کراو و دواتر له‌لایه‌ن سیروان عه‌باس پێشنیاری رێکخراوه‌کانی سلێمانی و دهۆکی خوێنرایه‌وه‌ که‌ له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت هه‌یانبووه‌.
له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا جه‌ندین بۆچوون و پێشنیار خرانه‌ روو به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌ یاسایه‌کی شارستانی تۆکمه‌ که کاری رێکخراوه‌کان رێک بخات به‌ پێی یاسا و‌ رێکخراوه‌کان بتوانن بێ گیرو گرفت کاره‌کانیان به‌رێوه‌به‌رن.
شیاوی گوتنه‌ پێشتر بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ناوه‌ندی ئاینده‌ دوو کۆبوونه‌وه‌ی هاوشێوه‌ی له‌ شاره‌کانی سلێمانی و دهۆک ئه‌نجام داوه‌و بریاریش وایه‌ له‌ داهاتوویه‌کی نزیکدا کۆنفرانسێکی هه‌رێمایه‌تی له‌ هه‌ولێر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ساز بکات


0 سەرنج:

Post a Comment