رووبەرنێت
هه‌ڤاڵ نه‌ژاد كه یه‌كێكه له سه‌رپه‌رشتیارانی ئاماده‌كردنی به‌یاننامه‌كه‌ی شاری هه‌ولێر كه ئه‌مڕۆ 23-2-2011 بڵاو كرایه‌وه، رایدهگهنێت كه ئه‌وان كۆمه‌ڵێك رۆژنامه‌وان و خوێندكار و چالاكوانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نین له شاری هه‌ولێر به‌یاننامه‌یه‌كیان به ناوی 36 كه‌سه‌وه بڵاو كرده‌ووه‌ته‌وه، به‌ڵام دواتر كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی و چالاكوانی دیكه هاتوونه پاڵ ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌وه.
هه‌ڤال نه‌ژاد بۆ رووبەرنێت رایگەیاند ئه‌وان كه سه‌رپه‌رشتی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌یان كردووه ده‌یانه‌وێت بۆ رای گشتی رایبگه‌یه‌نین، كه ئه‌م به‌یاننامه‌یه ئه‌و 36 كه‌سه وه‌ك تاكه‌كه‌س و وه‌كوو خۆیان به‌شدارییان كردووه، به‌ڵام ره‌نگه كه‌سانێكی تێدا بێت كه سه‌ر به لایه‌نێكی سیاسی بن یانیش كه‌سانی تێدایه له رێكخراوێكی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نییه،
بۆیه ئه‌مه ته‌نیا په‌یوه‌ندیی به خودی كه‌سه‌كانه‌وه هه‌یه و هیچ لایه‌نێكی سیاسی و هیچ رێكخراوێكی مه‌ده‌نی بۆیان نییه وه‌ك موڵكی خۆیان به‌كاری بهێنن.له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه به‌یاننامه‌كه به‌ر له‌وه‌ی بڵاو بكرێته‌وه به شێوه‌یه‌ك ئاماده‌كاریی بۆ كراوه كه ته‌واو سه‌ربه‌خۆ بێت، كه‌چی دواتر ده‌ركه‌وتووه كه كه‌سانێك واژوویان تێدا كردووه كه زۆر به ئاشكرا دیارن سه‌ر به لایه‌نێكی سیاسین و ناسراون له‌ناو خه‌ڵك، هه‌ڤاڵ نه‌ژاد روونی كرده‌وه "راسته خه‌ڵكی تێدایه سه‌ر به ئۆپۆزیسیۆن یان سه‌ر به لایه‌نی سیاسین، به‌ڵام ئێمه هیچ كه‌سێكمان وه‌كوو لایه‌نه سیاسییه‌كه‌ی وه‌رنه‌گرتووه و ته‌نیا و ته‌نیا وه‌كو خودی كه‌سه‌كه وه‌رگیراوه، هاوكات هیچ كه‌سێكیش بۆی نییه بڵێت ئه‌مه بۆچوونی حزبه‌كه‌ی خۆمه یان حزبه‌كه‌ی من له پشتی ئه‌و بهیاننامهیهوهیه".
هه‌ڤاڵ نه‌ژاد دووپاتی كرده‌وه "ده‌مه‌وێت جارێكی دیكه‌ش رایبگهیهنمهوه كه ئه‌و كاره‌ی ئێمه له پێناو ئاشتی و سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان و جێبه‌جێكردنی داخوازییه ره‌واكانی گه‌نجانه كه هه‌موو رۆژێك دووباره‌ی ده‌كه‌ینه‌وه له رووی دادپه‌روه‌ری و كۆمه‌ڵایه‌تی و باشكردنی بارودۆخی ژیانی خه‌ڵكی كوردستان و هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان به شێوه‌یه‌كی گشتی له‌سه‌ری كۆكن".
0 سەرنج:
Post a Comment