
هه‌ڤاڵ نه‌ژاد
ئه‌م ئێواره‌یه له که‌ناڵی ئێن ئاڕ تی، به‌رنامه‌یه‌ک به‌ناوی (مایکی خه‌ڵک) له باره‌ی ناوچه‌گه‌رێتی و شارچێتی له کوردستان به‌رێوه‌چوو. سه‌ره‌تا په‌یوه‌ندییان به توێژه‌رێکی کۆمه‌ڵایه‌تی( کۆمه‌ڵناس)ـه‌وه کرد، تا به زانستیانه هۆکاره‌که‌ی شی بکاته‌وه بۆ بینه‌ران و ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندی به به‌رنامه‌که‌وه ده‌که‌ن. کاکی کۆمه‌ڵناس جگه له هۆی ئابووری و سیاسی ده‌یگوت ( ئێمه له کۆمه‌ڵناسیه‌وانێ شتێکمان خوێندووه به ناوی ناسیۆنالیزم، ئه‌مه‌یه هۆکاری شارچێتی و ناوچه‌گه‌رێتییه‌وانێ).
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی کۆمه‌ڵێک پاشگری (وانێ) ی شێوه‌زاری ئاخێوه‌رانی ناوچه‌ی سلێمانی هه‌ر له خۆوه به نه‌زانانه به وشه‌کانه‌وه ده‌نووساند، وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر وانێی به‌کار هێنا رۆشنبیرتر بێت و له شارچێتی دوورکه‌وێته‌وه!
ده‌ی توخوا کاکی کاکم، تۆ که خۆت هێنده ناوچه‌ییانه قسان ده‌که‌یت و ئه‌م هه‌موو وانێیه به زیاده له زارت به خه‌ساریان ده‌ده‌یت، ئیتر باسی هۆکاری چی بۆ من ده‌که‌ی که ته‌ڕ لێی نازانی!
له هه‌مووشی گاڵتهجارانهتر، کاکی کاکم هۆکاری سه‌ره‌کی شارچێتی و ناوچه‌گه‌رایی له کوردستان بۆ ناسیۆنالیزم ده‌گێڕێته‌وه. چونکه کاکم له زانکۆ خوێندوویه‌تی! به‌ڵام نه‌یگوت بۆ؟ چۆن؟ هه‌ر ته‌نێ هێنده‌ی گوت و به‌س!
خوێنده‌واری کورد هه‌میشه فێربووه، هه‌رچی خه‌ڵکی ده‌یڵێن بیکاته پێوه‌ر و، هیچکات زه‌حمه‌تی ئه‌وه‌نده به‌خۆی نادات له شته‌کان بگات. خۆ ئه‌گه‌ر کاکی کۆمه‌ڵناسم خۆی ماندوو بکردایه ده‌یزانی ئه‌م باسه زۆر زیاتر له‌وه هه‌ڵده‌گرێ که به دوو خوله‌ک و ئاوا سه‌رپێییانه له‌باره‌یه‌وه بدوێت و له خۆوه تاوانه‌که‌ی بخاته ئه‌ستۆی بیروباوه‌ڕێک که سه‌ت و هه‌شتا پله پێچه‌وانه‌ی شارچێتی و ناوچه‌گه‌رێتییه. ته‌نانه‌ت دژایه‌تییه‌کی سه‌رسه‌ختی ناوچه‌گه‌رێتی ده‌کات و، داوای یه‌کێتی و یه‌کڕیزی هه‌موو ناوچه و شاره‌کان ده‌کات.
خوا ره‌حمی کردووه ئه‌وانه‌ی وه‌ک هاوڵاتییه‌کی ساده په‌یوه‌ندیان به به‌رنامه‌که‌وه کرد، زۆربه‌یان باشتر له کاکی کۆمه‌ڵناس له‌و باره‌یه‌وه ده‌زانن، زۆریان ئه‌م دیارده‌یه به هۆکاری نانه‌ته‌وه‌یی و نه‌بوونی ناسیۆنالیزمی ده‌زانن. ده‌ڵێن ئه‌مه به‌هۆی داگیرکه‌ران و دوژمنانی کورده‌وه‌یه، هه‌روه‌ها ده‌ڵێن پارته‌کانن که ئه‌م دیارده‌یان بره‌و پێداوه و هه‌وڵیان نه‌داوه که‌می بکه‌نه‌وه و ئه‌وانن تا هه‌نووکه پاره‌ی دیوه‌خانانه ده‌ده‌نه عه‌شیره‌ته‌کان.
له راگه‌یاندن کارم کردووه، هاورێیانی رۆژنامهوانیشم باش ده‌زانن، که به‌داخه‌وه زۆرجار براده‌رایه‌تی و خزمایه‌تی ده‌بنه پێوه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی کێ له سه‌ر چی وه‌ک شاره‌زا قسه بکات و دیدار و چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ بکه‌ن.
2 سەرنج:
دەست خۆش کاک هەڤال گیان بۆ گواستنەوەی ئەو هەواڵە. تێبینیم ئەوەیە کە جەنابیشت چەمکی کۆمەڵناست بۆ ئەو کەسە بەکارهێناوەتەوە، دەبوایە پێشگری (بەناو)ی بخەیتە پێش، بۆ ئەوەی لەوە تێبگەن ئەو کەسە بە زۆر کراوە بە دکتۆر، ئەگینا فڕی بەسەر کۆمەڵ و ناسەکانیشەوە نیە. بەداخەوە کە دونیا بووە بە حەشری هەرامەکان
زۆر سوپاس کاک برایم گیان، ئه‌و به‌رێزه دکتۆرای نه‌خوێندبوو، چونکه ته‌نها ناوه‌که‌یان گوت و نه‌یانگوت دکتۆر، واته ته‌نها به‌شی کۆمه‌ڵناسی ته‌واو کردووه.
تۆ ڕاست ده‌که‌ی ئه‌و کاکه‌یه ته‌نها به‌ناو کۆمه‌ڵناسه، چونکه به دڵنیاییه‌وه فڕی به‌سه‌ر کۆمه‌ڵ و ناسه‌کانیشه‌وه نییه.
Post a Comment