30 December 2010

لێدوانی هەڤاڵ بۆ ماڵپەڕی وارڤین: خولی كچی سەركردە كرایەوە



وارڤین_تایبەت: رۆژی شەممە 26ـی حوزەیران، لەشاری هەولێر رێكخراوی ئایندە بۆ پرسەكانی گەنج خوولێكی حەفت رۆژی بۆ پازدە كچی دەرچووی پەیمانگەو زانكۆكان كردەوە، لە ژێر ناونیشانی خوولی كچی سەركردە.
رۆژی شەممە 26_6_2010، رێكخراوی ئایندە بۆ پرسەكانی گەنج، لەشاری هەولێر خولێكی بۆ كۆمەڵێك كچی دەرچووی زانكۆو پەیمانگەكان كردەوە، لە ژێر ناونیشانی خولی كچی سەركردە، لەو بارەیەوە بەرپرسی بەشی راگەیاندن لە رێكخراوی ئایندە هەڤاڵ نەژاد، لە لێدوانێكدا بۆ وارڤین رایگەیاند: ".
 " لەم خولەدا ژمارەیەك بابەتی تایبەت بە پرسی ئافرەتان و كاری رێكخراوەیی و چۆنیەتی سەركرادیەتی كردن لە لایەن كچانەوە دەگوترێتەوە، كە ماوەی خوولەكە حەفت رۆژەو پازدە كچی دەرچووی زانكۆو پەیمانگەكان بەشدارن".
لەبارەی ئەو بابەتانەی لەو خوولەدا دەگووترێنەوە، هەڤاڵ نەژاد گووتی: " بابەتەكان بریتین لە توندوتیژی و جێندەرو مافی مرۆڤ، كاركردنی سیاسی خۆبەخشی و چۆنیەتی دروستكردنی لۆبی، دیموكراسی و مێژووی بیری سیاسی، ئەتەكێت و سەركردەی سەركەوتوو، مێژووی سەركردایەتیكردنی ئافرەتان، سەركردایەتیكردن لە كاری رێكخراوەیی و دروستكردنی هاوپەیمانێتی، وانەبێژانیش لەكەسانی پسپۆرو شارەزا پێكهاتوون

0 سەرنج:

Post a Comment