عه‌بدوڵا ده‌میرباش... فۆتۆ: هه‌ڤاڵ نه‌ژاد |
راپۆرتی: هه‌ڤاڵ نه‌ژاد ( ئامه‌د- باکووری کوردستان)
ئه‌مرۆش فۆرمی کۆمه‌ڵایه‌تی میزۆپۆتامیا، بۆ رۆژی سێهه‌م له ئامه‌د به‌رده‌وام بوو، چه‌ندین سیمینار و چالاکی مه‌ده‌نی و کۆمه‌ڵایه‌تی و هونه‌ری به‌رێوه‌چوون. سیمینارێک ده‌رباره‌ی زمانی کوردی به‌رێوه‌چوو، تێیدا عه‌بدوڵا ده‌میرباش، سه‌رۆکی شاره‌وانی سۆری ئامه‌د، گوتی: ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی تورک بشمانخه‌نه زیندان، ئێمه خوێندنگه‌ی کوردی بۆ منداڵانی کورد ده‌که‌ینه‌وه، ده‌وڵه‌ت هه‌رچی ده‌کا با بیکا.