31 December 2013
21 December 2013
رۆشنبیری کورد
ئەوانەی لە ناو کوردا بە رۆشنبیر دەناسرێن، بە زۆری
ئەوانەن قسە لە بارەی سیاسەت و حکومڕانییەوە دەکەن بەگشتی. ئەو کەسانە کەشێکی
وایان خوڵقاندووە هەموو شتێک دەبەنەوە بۆ سەر سیاسەت و هەرچی بابەتی ترە نادیدەی
دەگرن، لە کاتێکدا لە کۆمەڵگەی ئێمە سادەترین و ناسیاسیترین کەس زمانی بکاتەوە،
ئەوا بە ئاسانی دەتوانێ بە کاتژمێران باسی سیاسەتت بۆ بکات!
18 December 2013
17 December 2013
دووان له‌چالاكوانه‌كانی خۆرهه‌ڵات ئازادكران
لێدوان بۆ رادیۆی ناوخۆ
ئه‌مڕۆ دوای ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌م دادوه‌ر دووان له‌چالاكوانه‌كانی
خۆرهه‌ڵات ئاماده‌بوون‌و له‌چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كدا بێتاوانی خۆیان سه‌لماند له‌به‌رامبه‌ر
به‌ردبارانكردنی كونسوڵخانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌هه‌ولێر، دادوه‌ر
بڕیاریدا دوو كه‌س له‌و هه‌شت چالاكوانه‌ی كه پێشتر به‌و تۆمه‌ته ده‌ستگیركرابوون
ئازادبكرێن.
چینی:
چالاکییەکانی خۆم,
لێدوانی هەڤاڵ
08 December 2013
دژی لەسێدارەدانی لاوانی کورد لە لایەن ئێرانەوە لەبەردەم پەرلەمانی ئەروپا خۆپیشاندان بەرێوەچوو
هەڤاڵ نەژاد
رۆژی
٥-١٢-٢٠١٣ لەبەردەم پەرلەمانی ئەوروپا، لە برۆکسێلی پایتەختی بەلجیکا،
خۆپیشاندانێک دژی لە سێدارەدانی لاوانی کورد، لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە،
بەرێوەچوو.
خۆپیشاندانەکە
لە لایەن كۆميته‌ى پشتيوانى له زيندانيانى سياسى
كوردستان له به‌لجيكا، کە بریتی بوون لە: (حیزبی دیموکراتی کوردستان،حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، ڕێکخراوی
کوردستان فۆروم ـ بەلجیکا) ئامادە
کرابوو.
چینی:
چالاکییەکانی خۆم
06 December 2013
کۆنفڕانسی تورکیا- کورد و پرۆسەی ئاشتی ئیمڕاڵی: هەلێکی مێژوویی
دەیەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی( تورکیا- کورد و پرۆسەی
ئاشتی ئیمڕاڵی: هەلێکی مێژوویی) رۆژی چوارشەممە ٤-١٢-٢٠١٣ لە پەرلەمانی ئەوروپا لە
برۆکسێلی پایتەختی بەلجیکا، دەستی بەکارەکانی کرد.
کۆنفڕانسەکە لە لایەن گروپی پەرلەمانتارانی یەکێتی چەپی
ئەوروپا و سەوزی چەپی ئەسکەندەنافیا ( European United Left/ Nordic
Green Left) لە پەرلەمانی ئەوروپا ئامادە
کراوە. تێیدا چەندین کەسایەتی جیهانی و کوردی و پەرلەمانتاری ئەوروپی داوەت کرابوون
و وتاریان هەبوو.
چینی:
چالاکییەکانی خۆم