29 December 2010

مادەی 41 ی یاسای سزادانی عێراقی و تەمبێکردنی ژن !!


ئێوارەی ئەمڕۆ مادەی 41 ی یاسای سزادانی عێراقیمان خوێند. ئه‌و یاسایه‌ باسی بەکارهێنانی ماف دەکات و یەکێک لە مافەکانیش مافی تەمبێکردنی (لێدان) ژنە لە لایەن پیاوەکەیەوە و دەڵێت: (بەکار‌هێنانی ماف بریتیە لە تەمبێکردنی ئافرەت لە لایەن پیاوەکەیەوە، منداڵانی نەوجەوان لە لایەن باوکان  و شاگرد له‌ لایه‌ن وه‌ستاکه‌یه‌وه‌ و...هتد، لە چوارچێوەی ئەوە سنورەی کە شەرع یان یاسا یان داب و نەریت بریاردراوە)
سەیرم لێهات هیچ یەک لە خانمەکانی پۆلەکەمان، بچوکترین لێدوانیان لە سەر ئەو مادەیە نەبوو! له‌ کاتێکدا ئه‌م ئه‌م یاسایه‌ی که‌ مافی ته‌مبێ کردنی داوه‌ به‌ پیاو، به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ک سووکایه‌تییه‌ به‌ ژن و پێشێلکاری مافی ژنه!
لە هەمووی خۆشتر ئەو خانمانە پارێزەری داهاتووی مافی مرۆڤن. خۆش پارێزەر!

0 سەرنج:

Post a Comment