وه‌ڵام بۆ نووسینێکی بێ ناوی ماڵپەڕی ئاوێنە*
30 November 2011
خەیاڵپڵاوی پێشکەوتنخوازانە!
27 November 2011
هەڤاڵ نەژاد: گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەبێ بە یەکگرتوویی بێتە مەیدان
خۆرنیوز- جەمال نەجاری؛ ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەو گۆڕان هەنگاو هەڵداوێت و حکوومەتی ئێستای سوریا لە لێواری رووخان نزیک بۆتەوە، زۆر کەس پێشبینی ئەوە دەکەن کە لە پاش سوریا نۆرەی ئێرانە و ئاڵوگوڕی لەم وڵاتەش دەست پێدەکا و جووڵانەوەیەکی سەرانسەری لە ئێران سەرهەڵدەدا و هەندێ کەسیش ڕایان وایە بە هۆی درێژە پێدانی ئێران بە بەرنامە ناوەکییەکەی لە لایەن وڵاتانی زلهیزی جیهانەوە هێرشی دەکرێتە سەر و شەڕێکی گەورە لە ناوچەکە دروست دەبێ کە کاریگەری لەسەر ناوچەکە و جیهان دادەنێت.
چینی:
لێدوانی هەڤاڵ
23 November 2011
17 November 2011
عێراق سه‌یر نییه!
هه‌ڤاڵ نه‌ژاد
به بڕوای من عێراق سه‌یر نییه و ئه‌وه‌ی تێیدا گوزه‌راوه چاوه‌ڕوانکراو بووه. له مێژووی دروستبوونی عێراقه‌وه هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێک به پاشایه‌تی و کۆمارییه‌وه هاتبێته سه‌ر ده‌سه‌ڵات، له رێگه‌ی زه‌بر و توندوتیژییه‌وه ره‌فتاری کردووه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هه‌موویان به‌رامبه‌ر کورد، سیاسه‌تی قڕکردن و له ناو بردن و دواتر گه‌یشتنه لوتکه له شاڵاوی جینۆسایدی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفالیان پێڕه‌وی کردووه.